بلیتی مۆندیال تەواو بوو
12/11/2013 نوسەر: bzavpress

بلیتی مۆندیال تەواو بوو


بلیتەکانی قۆناغی دووەمی مۆندیالی ٢٠١٤ خرایە بازاڕو دوای حەوت سەعات ھەمووی فرۆشرا.

ئەمڕۆ سێشەمممە بلیتەکانی قۆناغی دووەمی مۆندیالی ٢٠١٤ کە شەرەفی میواندارییەکەی بە بەڕازیل بەخشراوە، خرایە بازاڕەوەو دوای تەنیا حەوت سەعات گشتیان فرۆشران.

لە پێگەی رەسمی یەکێتیی تۆپی پێی جیھانFIFA  بڵاوکراوەتەوە: دوای ئەوەی لە یەکەم وەجبەی فرۆشدا ٨٩٠ ھەزار بلیت فرۆشران، ئەمجارەیش بە ماوەی حەوت سەعات نزیکەی ٢٣٠ ھەزار بلیت فرۆشران.
 
بەپێی وردەکاریی سایتەکە، رێژەی ٦٢% ی بلیتەکان لەلایەن خەڵکی بەڕازیلەوە کڕدراون، بەرزترین رێژەی کڕین وڵاتانی بەرازیل، ئوسترالیا، ئەمریکا، بەریتانیا، ئەرجەنتین بوون.

سەرباری بوونی فشارێکی زۆر لەسەر سایتی فرۆشتن، بەڵام ھیچ گرفتێکی تەکنیکی رووینەداوە.

مانگی داھاتوو بلیتەکانی قۆناغی ھەشتەمی مۆندیال، لە سایتی fifa.com  دەخرێتە فرۆشتنی ئۆنلاین