12/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
لاهوری شێخ جه‌نگی به‌راسپارده‌ی یه‌كێتی هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه
لاهوری شێخ جه‌نگی به‌راسپارده‌ی یه‌كێتی هه‌ڕه‌شه‌ی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كردووه‌و به‌رپرسێكی ئه‌و حزبه‌ش ره‌تیده‌كاته‌وه یه‌كێتی ئاگادار نه‌بووبێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی بزاڤ كه له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه به‌ده‌ستی گه‌یشتووه، یه‌كێتی لاهوری شێخ جه‌نگی راسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه بكات.
پێشتر یه‌كێتی روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی قسه‌كانی لاهوری شێخ جه‌نگی بلاوكردهوهو رایگه‌یاند كه ئه‌وه دووره له‌سیاسه‌تی په‌سه‌ندكراوی یه‌كێتی.
بۆ وه‌رگرتنی رای یه‌كێتی له‌وباره‌وه، بزاڤ په‌یوه‌ندیكرد به ئازاد جوندیانی به‌ڵام وه‌لامی نه‌بوو.
لاهوری شێخ جه‌نگی له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بلاویكرده‌وه كه گۆڕان بۆی نییه باسی گۆڕینی پارێزگار بكات و ئه‌گه‌ریش به‌زۆر ده‌یكه‌ن ئه‌وه مه‌یدان و وه‌رنه پێشه‌وه.
د.ع