12/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌شواق جاف: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان دادوه‌ری تێدا نییه به‌رامبه‌ر به‌شه‌به‌ك و كوردی فه‌یلی و یه‌زیدی
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌هاوپه‌یمانی كوردستانی رایگه‌یاند، له‌یاسای هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا دادپه‌روه‌ری تێدا نییه به‌رامبه‌ر به‌شه‌به‌ك و یه‌زیدی و كورده فه‌یلییه‌كان، به‌شی یه‌زیدییه‌كان له‌هه‌ڵبژاردندا پێشێلكاری ده‌ستوورییه.
ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌شواق جاف، به (بزاڤ)ی راگه‌یاند: شه‌به‌ك و یه‌زیدی و كوردی فه‌یلی له‌یاسای هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا سته‌میان لێكرا و رێگری كرا له‌پێدانی كوردسی ته‌واو پێیان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی ره‌سه‌نی عێراقن.
باسی له‌وه‌ش كرد، به‌شی یه‌زیدی و شه‌به‌ك و كوردی فه‌یلی له‌كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی داهاتووی عێراقدا پێشێلكاری ده‌ستووره چونكه له‌ده‌ستووردا باس له‌وه ده‌كات بۆ هه‌ر 100 هه‌زار كه‌س یه‌ك نوێنه‌ره و به‌گوێره‌ی ئاماری وه‌زاره‌تی پلاندانان پێویست بوو 351 كورسی بێ، به‌ڵام ئه‌و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌ی په‌رله‌مان په‌سه‌ندی كرد پێشێلكاری ده‌ستووره، كه‌ده‌رفه‌ت هه‌بوو كورسیش بۆ شه‌به‌ك و یه‌زیدی و كوردی فه‌یلی تێدا هه‌بێ.
زیاتر رونیكرده‌وه، به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق بێ پێویسته ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق 351 كه‌چی په‌رله‌مانی عێراق بڕیاریان وابوو پێویسته سه‌ره‌تا 325 كورسی جێگیر بكرێ، دوای ئه‌وه‌ش به‌پێی پێشنیاری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان 3 كورسیان زیاد كرد واته بووه 328 كورسی، كه‌ئه‌وه بۆخۆی پێشێلكارییه.
"په‌رله‌مان باوه‌ڕی به‌مافی مرۆڤ نه‌بوو، چونكه پێویست بوو مافی شه‌به‌ك، یه‌زیدی، كوردی فه‌یلی بدرێ ئه‌ویش به‌هۆی چڕی دانیشتوانیان، راسته ئه‌وان كۆتا ده‌یانگرێته‌وه به‌ڵام چڕی دانیشتوانیان زۆره، له‌به‌رئه‌وه پێویست بوو كۆتاكه‌یان بۆ زیاد بكرێ." ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران وای گوت.
له‌باره‌ی یه‌زیدیه‌كانیشه‌وه گوتی، یه‌زیدیه‌كان بڕیاری دادگای ناوه‌ندیان پێیه كه‌پێویسته كورسییه‌كانیان بۆ زیاد بكرێ بۆ هه‌ڵبژاردنی 2014، واتا ئه‌و په‌سه‌ندكردنی یاسایه پێشێلكاریی بڕیارێكی دادگای ناوه‌ندییه.
ئه‌شواق جاف كه‌هاوكات ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی عێراقه گوتی، كوردی فه‌یلی هه‌روه‌ك چۆن له‌پێشتردا رژێمی پێشوو سته‌می لێ‌كردن، له‌یاسای هه‌ڵبژاردنیشدا ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سته‌می لێیان كرد به‌وه‌ی گوێمان لێنه‌گیرا كه كورسیان پێبده‌ین تاوه‌كو نوێنه‌رانی كوردی فه‌یلی بگه‌نه په‌رله‌مانی عێراق.
باسی له‌وه‌ش كرد پێویست بوو هه‌ردوو بارسته‌ی لیستی عێراقییه و هاوپه‌یمانی نیشتیمانی كه‌ده‌رفه‌تی بره‌خساندایه بۆ كوردی فه‌یلی و یه‌زیدی و شه‌به‌ك، كه‌ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه نوێنه‌رایه‌تیان ناكرێ له‌یاسای هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا.