11/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
رێبێرى : وەرزى رابردو باشتر بوم
پێگەى رۆژنامەى تۆتۆ مێرکاتۆى ئیتالى لێدوانێکى یاریزانى فەرەنسى و یانەى بایرەن میونخ فرانک رێبێرى بلاو کردۆتەوە کەباس لە دەسکەوتەکانى وەرزى رابردوو دەکات .
رێبێرى دڵخۆشى خۆى دەربرى بەبەدەست هێنانى نازناوى خولى یانە پاڵەوانى ئەوروپا لەگەڵ بایرەن میونخ لە پاڵ بەدەست هێنانى هەردوو نازناوى خولى بۆندس لیگا و جامى ئەڵمانیا ، وە تا ئێستا لە (38)یارى تووشى شکست نەهاتوون .
سەبارەت بەخەڵاتى باشترین یاریزانى جیهان رێبێرى دەلێت : هەست بەگەشبینى دەکەم نزیکم لەم نازناوە ،کریستیانۆ یاریزانێکى گەورەیە ،بەڵام ساڵى رابردوو من باشتر بووم و توانیم هەمووشتێک ببەمەوە ، وە توانیم ئاستێکى بەرز پێش کەش بکەین .
لە کۆتایدا یاریزانى فەرەنسى دووپاتى کردەوە هەلى بردنەوەى نازناوى خەڵاتى تۆپى زێرین بۆ سەرجەم پالێوراوەکان یەکسان و لە ئاهەنگى دابەش کردنى خەڵاتە لەمانگى یەنایەرى داهاتوو ناسنامەى باشترین یاریزان دیارى دەکرێت