مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پاكانه بۆ خۆی ده‌كات.
له‌وتارێكیدا به‌ناونیشانی (من و راستییه‌كانی هه‌ڵبژاردن) مه‌لا به‌ختیار ئۆباڵی شكسته‌كانی یه‌كێتی ده‌خاته ئه‌ستۆی مه‌كته‌بی سیاسی و خۆی لێ بێ به‌ری ده‌كات.
ئه‌و له‌به‌شێكی وتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێت (له یه‌كێك له كۆبونه‌وه‌كاندا. به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن (شۆڕش ئیسماعیل) بهراشكاویو كه‌مێكیش به‌توڕه‌یی رووی كرده هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی سیاسی‌و بهكوردیهكی ره‌وان گوتی:
(32) رێنوێنی‌و رونكردنه‌وه‌مان ده‌ركردووه. بۆ هه‌موتانم ناردووه. ته‌نها مه‌لا به‌ختیار وه‌ڵامی داومه‌ته‌وه. كارگێڕیش له‌گه‌ڵمان دانیشتووه. یه‌ك كه‌ستان ئاماده‌نه‌بون ته‌نانه‌ت تێبینیهكمان بۆ بنوسن. هه‌روه‌ها گوتی:
پرۆژه‌و دروشمه‌كانمان بۆ ناردون؛ په‌یامی هه‌ڵبژاردنمان بۆ ناردون، كامتان، جگه له مه‌لا به‌ختیار، وه‌ڵامتان داوینه‌ته‌وه؟).
ده‌شڵێت (یه‌ك كه‌س له مه‌كته‌بی سیاسی نه‌یتوانی بیسه‌لمێنێ، كه وه‌ڵامی یه‌ك رێنوێنی‌و به‌رنامه‌ی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنیان داوه‌ته‌وه. هه‌ڤاڵان (شێخ جه‌عفه‌ر) و (مه‌حمود سه‌نگاوی)و (ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا) گوتیان: به‌ڕاستی هه‌ڤاڵ شۆڕش راست ده‌كات. چه‌ند جارێك به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردن، كه خرابووه پرۆگرامی دانیشتنه‌كانه‌وه، ئاماده نه‌بوین گوێیان لێ‌بگرن! ئێستا خۆڵه‌مێش ده‌كرێته چاوی ئه‌ندامانی یهكێتیو پروپاگه‌نده جۆراوجۆره‌كان، راستیه‌كانی داپۆشیووه).
د.ع