21/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مێژووی نوح "علیه السلام"
په‌رستنی بت و خواوه‌نده‌کان
نوح (سڵاوی خوای لێ بێت) یه‌که‌مین پێغه‌مبه‌ره که خودا به په‌یامی
ئیلاهیی خۆیه‌وه بۆلای گه‌له‌که‌ی ناردبێت کاتێك سه‌ریان کردۆته سه‌ر بت
په‌رستی و ڕۆچووبوون له کفرو گومڕایی دا. خودای مه‌زن له قورئان دا ناوی
ئه‌و بتانه‌شی هێناوه که گه‌له‌که‌ی –نوح- ده‌یانپه‌رست، ئه‌ویش
له‌سه‌رزاری گه‌وره‌و پیاوماقوڵانیانه‌وه که ده‌یانگووت: ﴿وَقَالُوا لَا
تَذَرُنَّ آلِهَتَكُمْ وَلَا تَذَرُنَّ وَدًّا وَلَا سُوَاعًا وَلَا
يَغُوثَ وَيَعُوقَ وَنَسْرًا *وَقَدْ أَضَلُّوا كَثِيرًا وَلَا تَزِدِ
الظَّالِمِينَ إِلَّا ضَلَالًا ﴾نوح﴿۲۳-٢٤﴾.
واته.. (نه‌که‌ن ده‌ستبه‌رداری خواوه‌نده‌کانتان بن، به‌تایبه‌تیش
بته‌کانی وه‌ک –وه‌دد، سواع، یه‌غوث، یه‌عووق، نه‌سر- فه‌رامۆش نه‌که‌ن. جا
بێگومان به‌م بتانه‌ش خه‌ڵکێکی زۆریان له‌ڕێ لاداوه‌و گومڕایان کردوون).
گه‌له‌که‌ی –نوح- چه‌ند خواوه‌ندێك (آلهة)یه‌کی دیکه‌شیان بۆ خۆیان
داناوه، هه‌ره‌ک له ئایه‌تی (ولاتذرون آلهتکم)دا ئاماژه‌ی پێ دراوه و
گوتراوه که ئه‌و خواوه‌ندانه ئه‌ستێره گه‌ڕۆکه‌کان بوون، چونکه
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌ستێرانه به‌شه‌و ده‌رده‌که‌وتن و به ڕۆژ بزر
ده‌بوون، له‌به‌ر ئه‌وه بته‌کانیان کردبوو به‌هۆ (واسطة) ت
اله‌خواوه‌نده‌کانیان نزیک بکه‌نه‌وه.
(نوح) ماوه‌یه‌کی ئێجگار زۆر له‌نێو گه‌له‌که‌ی دا مابووه‌وه‌و بانگی
ده‌کردن بۆ په‌رستنی خودا. له‌م باره‌یه‌وه خودا ماوه زه‌مه‌نیه‌که‌ی
دیاری کردووه و فه‌رموویه: ﴿وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَى قَوْمِهِ
فَلَبِثَ فِيهِمْ أَلْفَ سَنَةٍ إِلَّا خَمْسِينَ عَامًا فَأَخَذَهُمُ
الطُّوفَانُ وَهُمْ ظَالِمُونَ﴾العنکبوت﴿١٤﴾.
واته: (بێگومان ئێمه -نوح-مان نارد بۆلای گه‌له‌که‌ی که ماوه‌ی نۆسه‌د و
په‌نجا ساڵ له‌نێویان دا مایه‌وه‌و بانگی ده‌کردن بۆلای خودا). به‌ڵام
ئه‌م ماوه زۆره‌ش به‌رێکی نه‌گرت و ئه‌نجامێکی بۆ ده‌سته‌به‌ر نه‌کردن،
چونکه ژماره‌یه‌کی که‌م نه‌بێت که باوه‌ڕی پێ هێنا، زۆربه‌یان باوه‌ڕیان
پێی نه‌هێنا، له‌نێو ئه‌و گه‌له به‌دبه‌خته‌دا ئه‌گه‌ر کوڕ بگه‌یشتایه
ته‌مه‌نی ژیری (سن الرشد) یه‌کسه‌ر باوکی ئامۆژگاری ئه‌وه‌ی ده‌کرد که
هه‌رگیز دوای –نوح- نه‌که‌وێت، به‌م ڕه‌نگه‌ش میاتی سووربوون له‌سه‌ر
(شیرک)یان بۆ یه‌کتربه‌جێ ده‌هێشت و له‌سه‌ر پێچی و یاخی بوون دا نغرۆ
ده‌بوون.
بانگه‌واز بۆلای خودا
"نوح" به‌گه‌له‌که‌ی خۆی گووت: (من هۆشداری و ئاگاداریتان پێ ده‌ده‌م
له‌سه‌ر سزای توندی خودا و ڕێی ڕزگاربوونیشتان بۆ ڕوون ده‌که‌مه‌وه، جا
ئێوه‌ش ته‌نها خودا بپه‌رستن و هیچ شتێك مه‌که‌ن به‌هاوه‌ڵ (شریک) بۆی،
چونکه من زۆر ده‌ترسم له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئێوه غه‌یری خوا بپه‌رستن یان
هاوه‌ڵی بۆ دانێن خودا‌ش له ڕۆژی دوای دا سزایه‌کی سه‌خت و توندتان بدات:
﴿وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَى قَوْمِهِ إِنِّي لَكُمْ نَذِيرٌ
مُّبِينٌ*أَن لاَّ تَعْبُدُواْ إِلاَّ اللّهَ إِنِّيَ أَخَافُ عَلَيْكُمْ
عَذَابَ يَوْمٍ أَلِيمٍ ﴾هود﴿۲۵-٢٦﴾...
هه‌روه‌ها نوح پێی گوتن: (ئه‌گه‌ر ئێوه گوێایه‌ڵی خودا به‌ن و له‌خراپه و
به‌دکاری دوورکه‌ونه‌وه، خودا‌ش له‌گوناهانی پێشووتان خۆش ده‌بێت و ماوه‌ی
زیاترتان بۆکاری چاکه‌و قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی ڕبردوو پێ ده‌به‌خشێت و هه‌ر
له‌م دنیایه‌ش دا نیعمه‌تی خۆیتان به‌سه‌ردا ده‌ڕژێنێت تا ئه‌و واده‌یه‌ی
که خودا بۆ کۆتایی ژیانی داناون. ده‌نا گه‌ر هه‌ر سه‌رپێچی له‌خودای
په‌روه‌رگارتان بکه‌ن ئه‌وا چی دی مۆڵه‌تان پێ نادات، به‌ڵکو سزاکه‌تان
پێشتریش ده‌خات و کت و پڕ هه‌ر له‌م دنیایه‌دا به‌شێوه‌یه‌ک ئه‌و سزایه‌تان
بۆ ده‌نێرێت که هیچ هه‌ستی پێ ناکه‌ن و نازانن له‌کوێ وه هاتووه.
﴿قَالَ يَا قَوْمِ إِنِّي لَكُمْ نَذِيرٌ مُّبِينٌ *أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ
وَاتَّقُوهُ وَأَطِيعُونِ*يَغْفِرْ لَكُم مِّن ذُنُوبِكُمْ
وَيُؤَخِّرْكُمْ إِلَى أَجَلٍ مُّسَمًّى إِنَّ أَجَلَ اللَّهِ إِذَا جَاء
لَا يُؤَخَّرُ لَوْ كُنتُمْ تَعْلَمُونَ﴾نوح﴿۲-٤﴾.
خۆ به‌زل زانینی بێ باوه‌ڕان
به‌ڵام گه‌له‌که‌ی نوح به‌ده‌م ئامۆژگاری یه‌که‌یه‌وه نه‌چوون و ئاوڕێکی
وایان له‌هه‌ڕه‌شه‌و ئاگاداری خودا نه‌دایه‌وه، ته‌نانه‌ت نکووڵیی
ئه‌وه‌شیان ده‌کرد که ئه‌و پێغه‌مبه‌رێک (واته نێردراوێک) بێت بۆلایان،
ئه‌مه‌ش له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ک، وه‌ک:
یه‌که‌م: ئه‌ویش "نوح" مرۆڤێکه وه‌ک خۆیان که هه‌روه‌ک ئه‌وان ده‌خوات و
ده‌خواته‌وه ئیتر (به‌ڕای ئه‌وان) چۆن که‌سێک وه‌ک ئه‌وان مرۆڤ بێت
پێغه‌مبه‌ر ده‌بێت؟ چونکه پێغه‌مبه‌ر "له دیدو بۆچوونی ئه‌و گه‌له‌دا"
ده‌بوایه مه‌لائیکه‌یه‌ک بویه نه‌ک له‌ڕه‌گه‌زی به‌شه‌ر بێت.
دووه‌م: ئه‌وانه‌ی دوای که‌وتبوون له بێ که‌س و چه‌وساوان بوون،
مه‌به‌ستیان له‌م که‌سانه‌ش ئه‌و هه‌ژارانه‌ی نێو چینه‌کانی کرێکاران و
جوتیاران و خاوه‌ن پیشه ساکاره‌کان بووه. ئه‌م جۆره که‌سانه‌ش له‌لای
ئه‌و گه‌له وا وه‌سف ده‌کران گوایه به‌بێ تێڕامان و تێفکرین و
بیرکردنه‌وه دوای –نوح- که‌وتوون و دیاره به‌که‌سانی خاوه‌ن هه‌یبه‌ت و
پیاوماقووڵیان دانه‌ده‌نان.
سێ یه‌م: خه‌تابار کردنی –نوح- و باوه‌ڕداران به تۆمه‌تی –درۆکردن- له‌م
خه‌تابارکدنه‌شیان دا دڵنیانه‌بوون چونکه له‌سه‌ر "گومان" هه‌ڵیان چنیبوو.
﴿فَقَالَ الْمَلأُ الَّذِينَ كَفَرُواْ مِن قِوْمِهِ مَا نَرَاكَ إِلاَّ
بَشَرًا مِّثْلَنَا وَمَا نَرَاكَ اتَّبَعَكَ إِلاَّ الَّذِينَ هُمْ
أَرَاذِلُنَا بَادِيَ الرَّأْيِ وَمَا نَرَى لَكُمْ عَلَيْنَا مِن فَضْلٍ
بَلْ نَظُنُّكُمْ كَاذِبِينَ﴾هود﴿۲۷﴾.
له ئایه‌تێکی دیکه‌شدا خودا وێنه‌ی خۆبه‌زل دانانی ئه‌و گه‌له له‌و
به‌ته‌نگه‌وه نه‌هاتنی بانگه‌وازی (نوح)مان پیشان ده‌دات و ڕووخساری دزێوی
گومڕاییشیان ده‌رده‌خات، هه‌روه‌ها وێنه‌ی (نوح)یشمان وا پیشان ده‌دات که
پیاوێکی ئارام و به‌سۆزه‌و هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و وه‌هم و بۆچوونه هه‌ڵه‌یه
له عه‌قڵیان ده‌ربهێنێت و پێیان ده‌ڵێت: (گه‌لۆ بڕوا بکه‌ن من ئه‌و
گومڕایی یه‌م تێدا نی یه که ئێوه گومان ده‌به‌ن له‌سه‌ر، من سه‌رم لێ
تێك نه‌چووه..من نێرراوێکم (رسول) له په‌روه‌ردگاری جیهانیانه‌وه‌و ئه‌و
ڕاسپارده‌و فه‌رمان و حوکمانه‌تان پێ ده‌گه‌یه‌نم که به من دا ناردوویه
بۆ ڕاست کردنه‌وه‌ی کاروبارتان.. من به‌وه ئامۆژگاریتان ده‌که‌م که
به‌ختیاریتانی تێدایه‌و هۆشدارییشتان پێ ده‌ده‌م له‌سه‌ر به‌دبه‌ختییتان،
بێگومان ئه‌و زانسته‌ش که خودا پێی به‌خشیوم ئێوه نایزانن). پاشان –نوح-
ئه‌وه‌یان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه که هیچ شتێکی سه‌یرو سه‌مه‌ره نییه
ئه‌گه‌ر (پیاوێکی وه‌ک خۆی) له‌نێو ئه‌وانه‌وه ببێت به پێغه‌مبه‌رو به
په‌ندو ئامۆژگاری ڕێنمونییان بکات و ئاگاداریشتان بکاته‌وه له‌سزای سه‌ختی
خودا گه‌ر سه‌رپێچیی لێ بکه‌ن، هه‌روه‌ها بانگیشیان بکات بۆ ڕێی شادبوون
به‌ڕه‌حمه‌تی خودا‌و ڕازی بوونی: ﴿قَالَ الْمَلأُ مِن قَوْمِهِ إِنَّا
لَنَرَاكَ فِي ضَلاَلٍ مُّبِينٍ*قَالَ يَا قَوْمِ لَيْسَ بِي ضَلاَلَةٌ
وَلَكِنِّي رَسُولٌ مِّن رَّبِّ الْعَالَمِينَ *أُبَلِّغُكُمْ رِسَالاَتِ
رَبِّي وَأَنصَحُ لَكُمْ وَأَعْلَمُ مِنَ اللّهِ مَا لاَ
تَعْلَمُونَ*أَوَعَجِبْتُمْ أَن جَاءكُمْ ذِكْرٌ مِّن رَّبِّكُمْ عَلَى
رَجُلٍ مِّنكُمْ لِيُنذِرَكُمْ وَلِتَتَّقُواْ وَلَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ
﴾الأعراف﴿٦٠-٦٣﴾.
به‌رده‌وامیی نوح له‌سه‌ر بانگه‌وازه‌که‌ی
-نوح- به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر بانگه‌وازه‌که‌ی به مه‌به‌ستی قه‌ناعه‌ت
پێکردنی گه‌له‌ه‌ی. ئه‌وه بوو هه‌ر وت و وێژی له‌گه‌ڵ دا ده‌کردن و
ده‌یدواندن و پێی ده‌گوتن: (ئه‌رێ باشه ئێوه بیروڕاتان چی ده‌بێت له‌سه‌ر
حاڵ و بارودۆخی من له‌گه‌ڵتان دا گه‌ر خودا به‌ڵگه‌ی ڕۆشنم بۆ بنێرێت و
پێغه‌مه‌به‌رێتی و په‌یامم پێ ببه‌خشێت و به‌ڕه‌حمه‌ت و به‌خششی خۆی
ڕێنمایم بکات، به‌ڵام ئێوه خۆتان له‌م ڕێنمایی یه‌و هیدایه‌ته خودایی یه
کوێرکه‌ن و به‌نه‌زانین و له‌خۆبایی بوونتان به‌زۆر ناچارتان بکه‌م
له‌سه‌ر وه‌رگرتنی دین و ڕێنمایی خودا له کاتێکدا ئێوه ناتانه‌وێت؟!
هه‌روه‌ها من داواتان لێ ناکه‌م که له‌به‌رامبه‌ر گه‌یاندنی په‌یامی خودا‌و
په‌ندو ئامۆژگاری یه‌کانم دا (کرێ)یان پاداشتی وه‌ک ماڵ و پله‌و پایه‌م پێ
بده‌ن، به‌ڵکو پاداشتی من ته‌نها له‌لای خودای میهره‌بانه).
وا دیاره گوتار (خطاب)ی –نوح- بۆ گه‌له‌که‌ی کاریگه‌ری هه‌بووه، به‌ڵام
دیتیان که‌وا شوێنکه‌وتوانی له هه‌ژاران و بێ ده‌سه‌ڵاتانن و له‌نێوان
ئه‌مان و ئه‌و گه‌له‌ش دا چه‌ندین جیاوازی قه‌به‌ی دارایی و کۆمه‌ڵایه‌تی
هه‌بوو، هه‌ربۆیه‌ش ئه‌و مه‌رجه گرانه‌یان له‌سه‌ر نوح دانا که (بۆ
ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێ بێنن ده‌بێت ئه‌و هه‌ژارو بێ ده‌سه‌ڵاتانه له خۆی
دوور خاته‌وه‌و له‌دینه‌که‌ش ده‌ریان بکات)..
به‌ڵام نوح له‌وه‌ڵامی مه‌رجه‌که‌یان دا پێیان ده‌ڵێت: (من هه‌رگیز
که‌سێکیان –له‌و باوه‌ڕدارانه- ده‌رناکه‌م به‌هۆی داواکاری ئێوه و ڕق
هه‌ڵگرتنتان لێیان، چونکه ئه‌وان نزیکن له‌لای خودا‌و ڕۆژی دوایش
به‌سه‌ربه‌رزی ده‌چنه‌وه به‌رده‌م خودای خۆیان و پاداشتی خۆیانیان لێ
وه‌رده‌گرن. به‌ڵام ئێوه وا ده‌بینم که گه‌لێکی نه‌زانن و نازانن مرۆڤ
به‌چی لای خودا به‌خته‌وه‌ر ده‌بێت..
گه‌لۆ هیچ که‌سیش ناتوانێت من ڕزگار بکات و سزای خودام لێ قه‌ده‌غه بکات
گه‌ر ئه‌و باوه‌ڕدارانه ده‌رکه‌م دوای ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی ڕاستیان به
په‌یامه‌که‌م هێناوه.. مه‌گه‌ر ئێوه نازانن ئه‌م شوێنکه‌وتوانه‌ی من
په‌روه‌ردگارێکیان هه‌یه‌و سه‌رخه‌رو یارمه‌تیده‌ریانه؟.. پاشان من پێتان
ناشڵێم له غه‌یب و نادیار ده‌زانم، هه‌روه‌ک ناشڵێم من یه‌کێکم له
مه‌لائیکه‌ته‌کان تاکو دوام نه‌که‌ون، چونکه من ته‌نها مرۆڤێکم.
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌ی که ئێوه به‌چاوی سووک و بێ حورمه‌تیان
سه‌یر ده‌که‌ن –که‌باوه‌ڕداره‌کانن- ده‌رباره‌ی ئه‌وان ناڵێم (خودا پاداشتی
خێریان ناداته‌وه) تاکو به‌م وته‌یه ئێوه‌ی پێ ڕازی که‌م، چونکه ته‌نها
خودا خۆی به‌نیازی دڵسۆزی نێو ده‌روونیان ده‌زانێت. جا ئه‌گه‌ر من
به‌گوێره‌ی خواست و داواکاری یه‌کانی ئێوه بجوڵێمه‌وه گومانی تێدا نییه
که ده‌که‌ومه نێو گرووپی سته‌مکارانه‌وه: ﴿قَالَ يَا قَوْمِ
أَرَأَيْتُمْ إِن كُنتُ عَلَى بَيِّنَةٍ مِّن رَّبِّيَ وَآتَانِي رَحْمَةً
مِّنْ عِندِهِ فَعُمِّيَتْ عَلَيْكُمْ أَنُلْزِمُكُمُوهَا وَأَنتُمْ لَهَا
كَارِهُونَ *وَيَا قَوْمِ لا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ مَالًا إِنْ أَجْرِيَ
إِلاَّ عَلَى اللّهِ وَمَآ أَنَاْ بِطَارِدِ الَّذِينَ آمَنُواْ إِنَّهُم
مُّلاَقُو رَبِّهِمْ وَلَكِنِّيَ أَرَاكُمْ قَوْمًا تَجْهَلُونَ*وَيَا
قَوْمِ مَن يَنصُرُنِي مِنَ اللّهِ إِن طَرَدتُّهُمْ أَفَلاَ
تَذَكَّرُونَ*وَلاَ أَقُولُ لَكُمْ عِندِي خَزَآئِنُ اللّهِ وَلاَ أَعْلَمُ
الْغَيْبَ وَلاَ أَقُولُ إِنِّي مَلَكٌ وَلاَ أَقُولُ لِلَّذِينَ
تَزْدَرِي أَعْيُنُكُمْ لَن يُؤْتِيَهُمُ اللّهُ خَيْرًا اللّهُ أَعْلَمُ
بِمَا فِي أَنفُسِهِمْ إِنِّي إِذًا لَّمِنَ الظَّالِمِينَ﴾هود﴿٢۸-٣١﴾.
نکوڵی کوشنده
قسه‌کانی نوح کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌روونی گه‌له‌که‌ی نه‌بوو، به‌ڵکو
به‌وپه‌ڕی سه‌رکێشی و به‌ربه‌ره‌کانی یه‌وه ڕه‌دیان دایه‌وه‌و گوتین (هه‌ی
نوح تۆ زۆر دژایه‌تیت کردین و درێژه‌شت پێی داوه‌و جا ئه‌گه‌ر
له‌بانگه‌وازت دا ڕاستگۆیت ده ئه‌و سزایه‌مان بۆ بێنه که هه‌ڕه‌شه‌مان لێ
ده‌که‌یت له‌سه‌ری. نوح یش له‌وه‌ڵامی ئه‌و به‌ربه‌ره‌کانی یه‌یان دا گوتی
(ئه‌م کاره ته‌نها به‌ده‌ستی خودایه، چونکه هه‌ر خۆی سزاکه‌تان تووش
ده‌کات گه‌ر بیه‌وێت، ئه‌گه‌ر ویستیشی وابوو ئه‌وا هێچ ڕێگرێکی له‌به‌رده‌م
دا نییه. هه‌روه‌ها ئه‌و ئامۆژگاری یه‌ی که‌من پێم گه‌یاندن سوودی نابێت
بۆتان ئه‌گه‌ر خودا خواستی وابێت (به‌هۆی خراپه‌ی خۆتانه‌وه که هه‌ق
په‌سه‌ند ناکه‌ن) له‌سه‌ر گومڕاییه‌که‌تان بتانهێڵێته‌وه ئه‌گه‌رچی من
له‌ملاوه هیوای خێر‌و خۆشیشتان بۆ بخوازم. ئه‌و کاته‌ش له‌سه‌ر
کرده‌وه‌کانتان لێتان ده‌پرسێته‌وه: ﴿قَالُواْ يَا نُوحُ قَدْ
جَادَلْتَنَا فَأَكْثَرْتَ جِدَالَنَا فَأْتَنِا بِمَا تَعِدُنَا إِن كُنتَ
مِنَ الصَّادِقِينَ *قَالَ إِنَّمَا يَأْتِيكُم بِهِ اللّهُ إِن شَاء
وَمَا أَنتُم بِمُعْجِزِينَ *وَلاَ يَنفَعُكُمْ نُصْحِي إِنْ أَرَدتُّ أَنْ
أَنصَحَ لَكُمْ إِن كَانَ اللّهُ يُرِيدُ أَن يُغْوِيَكُمْ هُوَ رَبُّكُمْ
وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ﴾هود﴿۳۲-٣٤﴾.
سکاڵا له‌لای خودا
دوای ئه‌وه‌ی نوح به‌ده‌ست گه‌له‌که‌یه‌وه زۆر وه‌ڕس و زویر بوو، په‌نای
برده به‌ر په‌روه‌ردگار و داوای لێ کرد فریای که‌وێت له‌و ئازارانه‌دا که
به‌ده‌ستیانه‌وه ده‌یچێژێت، ئه‌وه‌بوو گوتی (خودایه بانگه‌وازی
گه‌له‌که‌مم کرد بۆ باوه‌ڕهێنان به تۆ‌و وازهێنان له‌بت په‌رستن، زۆر ڕژد و
سوریش بووم له‌سه‌ر باوه‌ڕهێنانیان، له‌م پێناوه‌ش دا هیچ بۆنه‌و
موناسه‌به‌یه‌کم له کیس نه‌داوه‌و تیایدا ده‌عوه‌تم کردوون، سائیتر به
شه‌و بوبێت یان به‌ڕۆژ، به‌ڵام له‌باتی ئه‌وه‌ی به‌و (ڕژدی و بانگه‌واز و
داواکاریانه‌م لێیان بۆ په‌رستنی تۆ) بێنه ڕێی ڕاست و ڕه‌وان، هه‌چی یاخی
بوون و سه‌رپێچی کردنیان زیاتربووه، من هه‌ر جارێك بۆ په‌رستنی تۆ با‌نگم
کردبن تاکو له گوناهه‌کانیان ببوریت، که‌چێ ئه‌وان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی گوێم
بۆ ڕادێرن ده‌ستیان ده‌خسته ناو گوێچکه‌کانیانه‌وه تا نه‌بادا گوێیان
له‌بانگه‌وازه‌که‌م بێت، له‌مه‌ش دا زیاده ڕۆییان له رووه‌رگێڕان دا
کردووه‌و کراسه‌کانیان به‌سه‌رو گوێیان دا ده‌دا تا نه‌مبینن و گوێیان له‌و
بانگه‌وازه‌ش نه‌بێت که بۆت ناردوون. بێگومان ئه‌وان سوور بوون له‌سه‌ر
ڕوو وه‌گێڕانیان له بانگه‌وازی خودا و خۆیان زۆر به زل ده‌زانی
له‌به‌رانبه‌ر شوێنکه‌وتنم و به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی په‌یامه‌که‌م دا. پاشان
خودایه من جار له‌دوای جار با‌نگم کردوون بۆ په‌رستنی تۆ، بانگکردنیشم
به‌چه‌ندین شێوازی هه‌مه‌ڕه‌نگ و هه‌مه‌جۆر بووه، بۆ نموونه هه‌ندێک جار
به‌ئاشکرا له کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌کانیان دا با‌نگم کردوون، هه‌ندێک جاریش به
جیا جیا و یه‌ک یه‌ک با‌نگم کردوون، پێم ده‌گوتن: (داوای لێ‌خۆش بوون
له‌په‌روه‌ردگاری خۆتان بکه‌ن، ته‌وبه له‌کفرو سه‌رپێچیه‌کان بکه‌ن،
چونکه خودای مه‌زن ته‌وبه‌ی به‌نده‌کانی وه‌رده‌گرێت و له‌گوناهانیش
ده‌بوورێت، پاداشتان له‌سه‌ر ته‌وبه‌کانتان ده‌داته‌وه و زه‌وی و زارتان
له‌دوای وشکانی و بێ داهاتی بۆ ته‌ڕو پاراوو به‌پیت ده‌کاته‌وه و به‌ماڵ و
سامانێکی زۆر و ڕزق و ڕۆزیتان پێ ده‌داته‌وه‌و ئێوه‌ش سوود و به‌خششی زۆری
لێوه ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها خودا کوڕ‌و نه‌وه‌یه‌کی زۆرتان پێ
ده‌به‌خشێت که پاڵپشتی به‌هێز ده‌بن بۆتان، جگه له‌وه‌ی چه‌ندین باخ و
دارستان و بێستانی پڕ به‌رووبوومیشتان بۆ خوشگوزه‌رانتان فه‌راهه‌م دێنێت
له‌گه‌ڵ چه‌ندین ڕووبار‌و جۆگه‌له‌دا بۆ ئاودانی زه‌ویه‌کانتان: ﴿ قَالَ
رَبِّ إِنِّي دَعَوْتُ قَوْمِي لَيْلًا وَنَهَارًا* فَلَمْ يَزِدْهُمْ
دُعَائِي إِلَّا فِرَارًا* وَإِنِّي كُلَّمَا دَعَوْتُهُمْ لِتَغْفِرَ
لَهُمْ جَعَلُوا أَصَابِعَهُمْ فِي آذَانِهِمْ وَاسْتَغْشَوْا ثِيَابَهُمْ
وَأَصَرُّوا وَاسْتَكْبَرُوا اسْتِكْبَارًا* ثُمَّ إِنِّي دَعَوْتُهُمْ
جِهَارًا* ثُمَّ إِنِّي أَعْلَنتُ لَهُمْ وَأَسْرَرْتُ لَهُمْ إِسْرَارًا*
فَقُلْتُ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ إِنَّهُ كَانَ غَفَّارًا * يُرْسِلِ
السَّمَاء عَلَيْكُم مِّدْرَارًا* وَيُمْدِدْكُمْ بِأَمْوَالٍ وَبَنِينَ
وَيَجْعَل لَّكُمْ جَنَّاتٍ وَيَجْعَل لَّكُمْ أَنْهَارًا﴾نوح ﴿۵- ۱۲﴾
ئاوه‌ڕپێدانه‌وه‌یان به‌لای توانای خوادا
نوح دوای ئه‌وه‌ی سوودی "داوای لێخۆشبوو‌ن له خودا –استغفار"ی بۆ
گه‌له‌که‌ی ڕوون کرده‌وه‌و جگه له‌وه‌ش ئاکام و به‌روبوومی له
به‌خته‌وه‌ریی نێو دنیاش دا بۆ به‌دیاریخستن، سه‌رنجی ڕاکێشان به‌لای
قودره‌ت و توانای خوادا تاکو به‌مه‌یان باوه‌ڕبێنن، ئه‌وه بوو پێی گوتن:
(ئه‌رێ ئێوه چۆن له گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و خودایه ناترسن که
به‌چه‌ند قۆناغێک و له‌ڕێگه‌ی پله‌کانی –هه‌رله- ئاولینجه‌که‌وه تا
خوێنه مه‌ییوه‌که و تا گۆشتپاره هێناونی و خه‌لقی کردوون پاشان
له‌وێشه‌وه ئێسقان و گۆشتی خستوونه‌سه‌ر ﴿ مَّا لَكُمْ لَا تَرْجُونَ
لِلَّهِ وَقَارًا* وَقَدْ خَلَقَكُمْ أَطْوَارًا ﴾نوح ﴿١٣-١٤﴾.
پاشان نوح به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر دواندنیان و ئاوه‌ڕپێدانه‌وه‌یان
به‌لای قودره‌تی خوادا له‌سه‌روویانه‌وه که جۆن ئه‌ستێره گه‌ڕۆکه‌کانی
دروست کردووه‌و مانگی له‌ماوه‌ی سووڕانه‌وه‌کانی خۆی دا سووڕاندۆته‌وه
تاکو زه‌وی یان له‌شه‌ودا بۆ ڕووناک بکاته‌وه، هه‌روه‌ک چۆن خۆریشی
کردووه به چرای ڕپژگار و ئێوه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی نیشته‌جێ کردووه‌و
خۆراکیشتانی له‌و ڕووه‌کانه‌وه ده‌سته‌به‌ر کردووه که‌له‌و خاکه‌وه
ده‌ڕوێن، پاشان هه‌ر ده‌تانخاته‌وه نێو ئه‌و خاکه له‌پاش مردنتان و
له‌ڕێی ناشتن و (دفن) کردنتانه‌وه، دوایش له ڕۆژی قیامه‌ت دا بۆ حساب و
لێپرسینه‌وه زیندووتان ده‌کاته‌وه هه‌روه‌ها سه‌ریر که‌ن چۆن زه‌وی بۆ
ته‌خت و ئاسان کردوون تاکو ڕێگای فراوانی بۆ به‌ده‌ست هێنانی ڕزق و به‌دی
هێنانی ئامانجه‌کانی ترتان لێوه ڕاکێشن:
﴿ أَلَمْ تَرَوْا كَيْفَ خَلَقَ اللَّهُ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ طِبَاقًا*
وَجَعَلَ الْقَمَرَ فِيهِنَّ نُورًا وَجَعَلَ الشَّمْسَ سِرَاجًا *
وَاللَّهُ أَنبَتَكُم مِّنَ الْأَرْضِ نَبَاتًا* ثُمَّ يُعِيدُكُمْ فِيهَا
وَيُخْرِجُكُمْ إِخْرَاجًا* وَاللَّهُ جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ بِسَاطًا*
لِتَسْلُكُوا مِنْهَا سُبُلًا فِجَاجًا﴾ نوح﴿١٥-١٦﴾.
هه‌ڕه‌شه‌کردنیان له‌نوح
کۆمه‌ڵیکی که‌م نه‌بێط هیچ که‌س له‌و ماوه درێژه‌دا به‌ده‌م
بانگه‌وازه‌که‌ی –نوح-ه‌وه نه‌چوو، هه‌روه‌ک قورئانیش ئاشکرای کردووه
﴿... وَمَنْ آمَنَ وَمَا آمَنَ مَعَهُ إِلاَّ قَلِيلٌ﴾هود ﴿٤٠﴾...که‌واته
زۆربه‌یان به‌ده‌نگیه‌وه نه‌چوون و بگره به‌درۆشیان ده‌خسته‌وه‌و
ته‌نانه‌ت وه‌سفی (شێتی)یان ده‌دایه پاڵ –نوح- و به‌جۆره‌ه ترساندن و
ئازاردانیش ڕێیان له‌گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ی ده‌گرت...
﴿ كَذَّبَتْ قَبْلَهُمْ قَوْمُ نُوحٍ فَكَذَّبُوا عَبْدَنَا وَقَالُوا مَجْنُونٌ وَازْدُجِرَ﴾القمر ﴿۹﴾.
هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ردباران (ڕه‌جم کردن)یان لێ کرد: ﴿ قَالُوا لَئِن
لَّمْ تَنتَهِ يَا نُوحُ لَتَكُونَنَّ مِنَ الْمَرْجُومِينَ﴾الشعرا‌ء ﴿١١٦﴾.
به‌ڵام نوح هیچ باکی له‌م هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌یه نه‌بوو، به‌ڵکو
به‌باوه‌ڕه پته‌وو پۆڵاینه‌که‌یه‌وه به‌ره‌و ڕوویان بووه‌وه‌و گوتی
(گه‌لۆ..ئه‌گه‌ر وجودی من له‌نێوانتان دا (بۆ گه‌یاندنی په‌یامی
په‌روه‌ردگام پێتان) بووه‌ته شتێکی ناڕه‌حه‌ت له‌سه‌رتان، ئه‌وا من وای
نابینم و به‌ڵکو هه‌ر به‌رده‌وام و جیددیم له‌سه‌ر بانگه‌وازه‌که‌م و پشتم
به‌خودا به‌ستووه. جا ئێوه‌ش چیتان بۆ ده‌کرێت بیکه‌ن و له‌سه‌ر کاری
خۆتان سوور بن و ئه‌وه‌ی به‌خه‌یاڵتان دا دێت پێم بکه‌ن و به‌سه‌رمی بێنن،
ئیتر پشت به هاوبه‌شه‌کانیشتان ببه‌ستن له‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌وه
خواوه‌نده باطل و بێ ناوه‌رۆکانه هه‌یه، باهیچ په‌نهانیه‌کیش
له‌دژایه‌تی کردنم و ئازاردانم دا نه‌بێت، به‌ڵکو به‌ئاشکرا پێی به‌ره‌و
ڕووم ببنه‌وه‌و هیچ مۆڵه‌تێکی دواخستنم بۆ دامه‌نێن، به‌ڵام دڵنیابن
هه‌رگیز ئێوه ناتوانن نیازی زۆتان له‌دژی من به‌دی بێنن چونکه خودای
په‌روه‌ردگارم به‌ڕه‌حمه‌تی خۆی سه‌رپه‌رشتیی من ده‌کات، جا ئه‌گه‌ر هه‌ر
ڕوو له‌و بانگه‌وازه‌م وه‌رگێڕن ئه‌وه هیچ زیانێک به‌من ناگه‌یه‌نێت،
چونکه من بۆ مه‌سه‌له‌ی (به‌ده‌ست هێنانی پاداشتی خۆم له ئێوه) ئه‌م
کاره‌م ڕانه‌په‌ڕاندووه، به‌ڵکو پاداشتیی من هه‌ر له‌لای خودا خۆیه‌تی که
فه‌رمانی پێکردووم ته‌نها ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری خۆی بم:
﴿ وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ نُوحٍ إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِ يَا قَوْمِ إِن
كَانَ كَبُرَ عَلَيْكُم مَّقَامِي وَتَذْكِيرِي بِآيَاتِ اللّهِ فَعَلَى
اللّهِ تَوَكَّلْتُ فَأَجْمِعُواْ أَمْرَكُمْ وَشُرَكَاءكُمْ ثُمَّ لاَ
يَكُنْ أَمْرُكُمْ عَلَيْكُمْ غُمَّةً ثُمَّ اقْضُواْ إِلَيَّ وَلاَ
تُنظِرُونِ* فَإِن تَوَلَّيْتُمْ فَمَا سَأَلْتُكُم مِّنْ أَجْرٍ إِنْ
أَجْرِيَ إِلاَّ عَلَى اللّهِ وَأُمِرْتُ أَنْ أَكُونَ مِنَ
الْمُسْلِمِينَ﴾يونس ﴿٧١-٧٢﴾.
لافاوه‌که
نزاکردن له به‌درۆخه‌ره‌وان
دوای ئه‌وه‌ی که نوح پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) ئه‌وپه‌ڕی کۆششی له‌پێناوی
ڕێنمایی کردنی گه‌له‌که‌ی دا خسته‌گه‌ڕ و دوای ئه‌وه‌ش هه‌موو ڕێگه‌یه‌کی
به‌رده‌وامی بۆ ڕاست کردنه‌وه‌یان ته‌نگ ده‌بوه‌وه، ئیتر په‌نای برده‌وه
بۆ په‌روه‌ردگاری خۆی و سکاڵای له‌ده‌ست گه‌له‌که‌ی له‌لا کردن: ﴿قَالَ
رَبِّ إِنَّ قَوْمِي كَذَّبُونِ*فَافْتَحْ بَيْنِي وَبَيْنَهُمْ فَتْحًا
وَنَجِّنِي وَمَن مَّعِي مِنَ الْمُؤْمِنِينَ﴾ الشعرا‌ء ﴿١١٧-١١٨﴾...واته:
(نوح گوتی: خودایه گه‌له‌که‌م به‌درۆیان خستومه‌ته‌وه، جاتۆش حوکمی خۆت
له‌نێوان من و ئه‌وان دابده‌و خۆم و ئه‌و بڕوادارانه‌ی له‌گه‌ڵم دان
ڕزگاربکه).
هه‌روه‌ها نزای تیاچوونی له‌و گه‌له‌ی کرد: ﴿وَقَالَ نُوحٌ رَّبِّ لَا
تَذَرْ عَلَى الْأَرْضِ مِنَ الْكَافِرِينَ دَيَّارًا*إِنَّكَ إِن
تَذَرْهُمْ يُضِلُّوا عِبَادَكَ وَلَا يَلِدُوا إِلَّا فَاجِرًا كَفَّارًا﴾
نوح ﴿٢٦-٢٧﴾. نزاکه‌ی نوح هه‌روه‌ک له‌م ئایه‌تانه‌دا هاتووه مانای
ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت داوا له‌خوا ده‌کات که تاکه‌که‌سێکیش له‌کافران
له‌سه‌رزه‌وی نه‌هێڵێت، چونکه گه‌ر خودا واز له‌کافران بێنێت و ئه‌وانیش
له‌گومڕایی خۆیان دا ڕۆبچن ئه‌وا که‌سانی تریش له‌سه‌ر هه‌ق لاده‌ده‌ن و
گوناهی خۆیان له‌هه‌موو شوێنێک بڵاوده‌که‌نه‌وه‌و فه‌سادو خراپه‌یان
به‌میرات بۆ وه‌چه‌و کوڕ‌و نه‌وه‌کانیشیان به‌جێ دێڵن، چونکه ئه‌وان هه‌ر
منداڵ و نه‌وه‌ی کافر‌و به‌ڕه‌فتار ده‌خه‌نه‌وه.
دروست کردنی که‌شتی ڕزگاربوون
خودا نزاکه‌ی نوح ی په‌سه‌ند کرس و دووعاکه‌ی به‌جێ گه‌یاند..به‌ڵام پێش
ئه‌وه‌ی گه‌له به‌درۆخه‌ره‌وه سه‌ر که‌شه‌که‌ی له‌ناو ببات خواستی
په‌روه‌ردگار وابوو که به‌په‌یامی خۆی هۆیه‌کانی ڕزگاربوون بۆ نوح و
باوه‌ڕداران سازده‌کات..
ئه‌وه‌بوو خوا سروشتی بۆ نارد که ئیتر که‌سی دی باوه‌ڕناهێنێت و نابێت
به‌هۆی ڕه‌فتاری به‌درۆخستنه‌وه‌ی کافران و ئازار به‌ده‌ست چه‌شتنیانه‌وه
دڵته‌نگ بێت، چونکه خودا هه‌موویان سه‌رنگووم ده‌کات ده‌کات. هه‌ربۆیه‌ش
خودا فه‌رمانی دا به نوح که‌با که‌شتی یه‌کی ڕزگاربوون دروست بکات.
هه‌واڵی ئه‌وه‌شی پێدا که‌له‌کاتی دروست کردنی که‌شتی یه‌که‌دا له‌ژێر
سه‌رپه‌رشتی و پارێزگاری خودا خۆی دایه، هه‌روه‌ها داوای لێ کرد بانگی هیچ
که‌سێك له‌کافران بۆ ڕزگاربوون نه‌کات دوای ئه‌وه‌ی ڕژد بوون له‌سه‌ر کفرو
بێ باوه‌ڕیان، چونکه حوکمی سه‌رنگووم بوونی به‌سه‌ردا داون. نوح ده‌ستی
کرد به دروست کردنی که‌شتی یه‌که‌و هێنانی ته‌خته و داروبزمارو، وه‌ک
دارتاشێک کاری ده‌کرد. ئه‌م گۆڕانکاریه‌ش له‌هه‌ڵس و که‌وتی دا که له
(بانگه‌وازکارێکی دینی خودا) وه ببو به (دارتاشێک)هۆیه‌ک بوو بۆ سه‌رسام
بوونی کافران و پاشان گاڵته پێ کردنی. نوح یش له‌به‌رامبه‌ر
گاڵه‌تپێکردنیان دا پێی ده‌گوتن (ئه‌گه‌ر ئێوه گاڵته به‌من و به‌و
باوه‌ڕدارانه‌ی که له‌گه‌ڵم دان ده‌که‌ن، ئه‌وا ئێمه‌ش به‌م زوانه
گاڵته‌تان پێ ده‌که‌ین، چونکه من ئه‌زانم چیتان به‌سه‌ر دێت و چ سزا‌و
تیاچوونێک چاوه‌ڕێتان ده‌کات، ئیدی ئه‌وسا ده‌زانن کێ یه تووشی سزایه‌کی
وه‌ها ده‌بێت که له‌دنیادا سه‌رشۆڕ و سه‌رگه‌ردانی ده‌کات و له
ئاخیره‌تیش دا تووشی سزایه‌کی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه ده‌بێت: ﴿وَأُوحِيَ
إِلَى نُوحٍ أَنَّهُ لَن يُؤْمِنَ مِن قَوْمِكَ إِلاَّ مَن قَدْ آمَنَ
فَلاَ تَبْتَئِسْ بِمَا كَانُواْ يَفْعَلُونَ*وَاصْنَعِ الْفُلْكَ
بِأَعْيُنِنَا وَوَحْيِنَا وَلاَ تُخَاطِبْنِي فِي الَّذِينَ ظَلَمُواْ
إِنَّهُم مُّغْرَقُونَ*وَيَصْنَعُ الْفُلْكَ وَكُلَّمَا مَرَّ عَلَيْهِ
مَلأٌ مِّن قَوْمِهِ سَخِرُواْ مِنْهُ قَالَ إِن تَسْخَرُواْ مِنَّا
فَإِنَّا نَسْخَرُ مِنكُمْ كَمَا تَسْخَرُونَ*فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ مَن
يَأْتِيهِ عَذَابٌ يُخْزِيهِ وَيَحِلُّ عَلَيْهِ عَذَابٌ مُّقِيمٌ
﴾هود﴿٣٦-٣٩﴾.
ده‌ستپێکردنی لافاوه‌که
نوح له‌دروست کردنی که‌شتی یه‌که بووه‌وه‌و ئینجا نیشانه‌کانی
ده‌ستپێکردنی سزا ده‌رکه‌وتن که ته‌قینه‌وه‌ی ئاوبوو له‌ژێر زه‌وی یه‌وه،
خودا‌ش خێرا فه‌رمانی به نوح کرد که له‌هه‌ر جۆرێکی گیانه‌وه‌ران و
ئاژه‌ڵان جووتێک (واته نێر‌و مێ) له‌گه‌ڵ خۆی له‌گه‌ڵ که‌شتی یه‌که‌دا
هه‌ڵگرێت تاکو دوای سه‌رنگووم بوونی هه‌موو زینده‌وه‌رانی سه‌رزه‌وی
بمێننه‌وه‌و زاووزێ بکه‌ن و به‌م ڕه‌نگه‌ش جۆر‌و ڕه‌گه‌زیان له‌سه‌ر زه‌وی
بمێنێت و قڕیان تێ نه‌که‌وێت. هه‌روه‌ها خودا فه‌رمانی ئه‌وه‌شی به نوح دا
که هه‌موو که‌س و کار‌و خزمان و ئاشنایانی له‌باوه‌ڕداران له‌گه‌ڵ خۆی
له‌که‌شتی یه‌که‌دا هه‌ڵگرێت ته‌نها دووکه‌سیان له‌و (که‌س و کاره
نزیکانه‌ی) هه‌ڵنه‌گرێت چونکه باوه‌ڕیان به خودا نه‌هێنابوو، ئه‌و دوو
که‌سه‌ش یه‌کێکیان هاوسه‌ره‌که‌ی (واته ژنه‌که‌ی خۆی) و دووه‌میشیان
یه‌کێک له کوڕه‌کانی بوو. بێگومان دیاره خودا فه‌رمانی پێ دابوو ئه‌و
چه‌ند باوه‌ڕداره‌ی تریش هه‌ڵبگرێت که له‌خزم و که‌س و کاری نه‌بوون و
ژماره‌شیان که‌م بوو، نوح یش که‌شتی یه‌که‌ی ئاماده‌کردو به‌ئیماندارانی
گوت (سواربن و خۆتان به‌یادی خوا سه‌رفزار که‌ن و له‌کاتی ڕۆشتنی که‌شتی
یه‌که‌و له‌کاتی وه‌ستانیشی دا ناوی خودا بێنن، ته‌به‌ڕوک به‌ناوه
پیرۆزه‌که‌ی بکه‌ن) چونکه خودی که‌شتی یه‌که تاکه هۆی ده‌سکه‌وتنی
ڕزگاری نییه، به‌ڵکو هه‌موو دڵیان ئاراسته‌ی خودا بکه‌ن و هه‌ر خودا‌ش
لێخوڕ و ڕاگیرکاری که‌شتی یه‌که، جگه له‌مه‌ش نوح به‌یادی خستنه‌وه
که‌خودا زۆر لێبردوو به‌ڕه‌حمه به‌رامبه‌ر به به‌نده باوه‌ڕداره‌کانی،
به‌تایبه‌تیش کاتێک له‌و تیاچوونه ڕزگاری کردوون، پاشان دوای ئه‌وه‌ی
ئاوه‌که گه‌یشته ناوه‌ڕاستی شه‌پۆلێکی زۆر تووندی وه‌هاوه که‌له
قه‌به‌یی و به‌رزی دا له‌ئاست قه‌به‌یی و به‌رزی چیاکان دا بوو، که‌شتی
یه‌که ده‌ڕۆشت: ﴿حَتَّى إِذَا جَاء أَمْرُنَا وَفَارَ التَّنُّورُ قُلْنَا
احْمِلْ فِيهَا مِن كُلٍّ زَوْجَيْنِ اثْنَيْنِ وَأَهْلَكَ إِلاَّ مَن
سَبَقَ عَلَيْهِ الْقَوْلُ وَمَنْ آمَنَ وَمَا آمَنَ مَعَهُ إِلاَّ
قَلِيلٌ*وَقَالَ ارْكَبُواْ فِيهَا بِسْمِ اللّهِ مَجْرَاهَا وَمُرْسَاهَا
إِنَّ رَبِّي لَغَفُورٌ رَّحِيمٌ*وَهِيَ تَجْرِي بِهِمْ فِي مَوْجٍ
كَالْجِبَالِ وَنَادَى نُوحٌ ابْنَهُ وَكَانَ فِي مَعْزِلٍ يَا بُنَيَّ
ارْكَب مَّعَنَا وَلاَ تَكُن مَّعَ الْكَافِرِينَ ﴾ هود ﴿٤٠-٤٢﴾
ڕوودانی لافاوه‌که
هه‌روه‌ها قورئان هه‌واڵی ئه‌وه‌شی بۆ گێڕاوینه‌وه که کاتێك نوح نزای له
کافران کرد له‌لای خودا‌و داوای لێ کردبوو که تۆڵه له گه‌له‌که‌ی
بسێنێت، خودا‌ش نزاکه‌ی گیراکردو له‌ئاسمانه‌وه بارانێکی زۆر‌و به‌لێشاوی
وه‌های نارده خواره‌وه که هه‌رگیز له‌وه‌وپێش زه‌وی بارانی وای
به‌خۆیه‌وه نه‌دی بوو، هه‌روه‌ک خودا فه‌رمانی به‌زه‌ویش کرد که‌له‌هه‌موو
به‌شه‌کانیه‌وه ئاو بته‌قێنێته‌وه‌و ئیدی ئاوی ئاسمان و ئاوی زه‌ویش
یه‌کیان گرت و کۆبوونه‌وه‌و تا ئه‌و لافاوه گه‌وره‌یه‌ی له‌سه‌ر داواکاری
پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی خۆی، جگه له‌سازکردنی ڕێی ڕزگاربوون بۆ نوح و ئه‌و
باوه‌ڕدارانه‌ی له‌گه‌ڵی دابوون به‌هۆی ئه‌و که‌شتی یه‌وه‌ی که‌به‌چاودێری و
پارێزگاری خودا ده‌ڕۆشت، خودا ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ی دیاری کردووه‌و
فه‌رموویه: ﴿فَدَعَا رَبَّهُ أَنِّي مَغْلُوبٌ فَانتَصِرْ *فَفَتَحْنَا
أَبْوَابَ السَّمَاء بِمَاء مُّنْهَمِرٍ*وَفَجَّرْنَا الْأَرْضَ عُيُونًا
فَالْتَقَى الْمَاء عَلَى أَمْرٍ قَدْ قُدِرَ*وَحَمَلْنَاهُ عَلَى ذَاتِ
أَلْوَاحٍ وَدُسُرٍ*تَجْرِي بِأَعْيُنِنَا جَزَاء لِّمَن كَانَ كُفِرَ﴾
القمر﴿١٠-١٤﴾.
سه‌رنگوم بوونی کوڕه‌که‌ی نوح
نوح له‌سه‌ره‌تای ڕوودانی لافاوه‌که‌دا کوڕه‌که‌ی خۆی بیرکه‌وته‌وه‌و سۆزی
باوکایه‌تییش وای لێ کرد بانگی لێ بکات بۆ سواربوونی نێو که‌شتی یه‌که
له‌گه‌ڵ ته‌واوی که‌س و کاری دا، بێگومان ئه‌و کوڕه‌ش به‌هۆی سووربوونی
یه‌وه له‌سه‌ر کفر دووربوو له‌که‌شتی یه‌که‌وه، بۆیه نوح پێی گوت (کوڕم
سواربه له‌گه‌ڵمان دا تاکو له‌سه‌رنگووم بوون ڕزگار بیت، له‌گه‌ڵ ئه‌و
کافرانه‌دا مه‌به که دانیان به دینی خوادا نه‌ناوه).. به‌ڵام ئه‌و
کوڕه به‌ده‌م هاواری باوکی یه‌وه نه‌هات و سووربوو له‌سه‌ر یاخی بوون،
سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌که‌ش وای گومان ده‌برد که ئه‌وه چه‌ند کاره‌ساتێکی
ئینجا به‌باوکیشی ووت (من په‌نا ده‌به‌مه به‌ر چیایه‌ک که ئاوی
لافاوه‌که‌ی پێ ناگات و له‌سه‌رنگووم بوونیش ڕزگار ببم) به‌ڵام باوکی
وه‌ڵامی دایه‌وه‌و پێی گووت (هیچ هێزێک نیه بتوانێت که‌سێک له‌و
سه‌رنگوومی یه ڕزگار بکات که خودا وه‌ک سزایه‌ک بۆ بێ باوه‌ڕانی
داناوه). وه‌لێ کوڕه‌که هه‌ر نه‌یویست به‌ده‌م هاواره‌که‌ی باوکی یه‌وه
بچێت، گومانیشی وابوو که‌به‌ته‌قه‌للای گه‌یشتنه سه‌ر لوتکه‌ی چیاکه
له‌غه‌رق بوون رزگار ده‌بێت. به‌ڵام هێزی ئاوه‌که و هه‌ڵچوونی شه‌پۆله‌کان
ئه‌و کوڕه گومڕاو بێ باوه‌ڕه‌ی لوول دا: ﴿وَهِيَ تَجْرِي بِهِمْ فِي
مَوْجٍ كَالْجِبَالِ وَنَادَى نُوحٌ ابْنَهُ وَكَانَ فِي مَعْزِلٍ يَا
بُنَيَّ ارْكَب مَّعَنَا وَلاَ تَكُن مَّعَ الْكَافِرِينَ*قَالَ سَآوِي
إِلَى جَبَلٍ يَعْصِمُنِي مِنَ الْمَاء قَالَ لاَ عَاصِمَ الْيَوْمَ مِنْ
أَمْرِ اللّهِ إِلاَّ مَن رَّحِمَ وَحَالَ بَيْنَهُمَا الْمَوْجُ فَكَانَ
مِنَ الْمُغْرَقِينَ*وَقِيلَ يَا أَرْضُ ابْلَعِي مَاءكِ وَيَا سَمَاء
أَقْلِعِي وَغِيضَ الْمَاء وَقُضِيَ الأَمْرُ وَاسْتَوَتْ عَلَى
الْجُودِيِّ وَقِيلَ بُعْدًا لِّلْقَوْمِ الظَّالِمِينَ﴾ هود ﴿٤٢-٤٤﴾.
نوح داوای ڕزگار بوونی کوڕه‌که‌ی ده‌کات
سۆز‌و به‌زه‌یی یه‌کی زۆر له‌دڵی نوح دا خرۆشا کاتێك دیتی ئه‌وا خه‌ریکه
کوڕه‌که‌ی له‌ناوده‌چێت. بۆیه به‌ملکه‌چی یه‌وه له‌خودا پاڕایه‌وه که
کوڕه‌که‌ی ڕزگار بکات.. ئه‌ی مه‌گه‌ر له‌وه‌وپێش خودا خۆی به‌ڵێنی
ڕزگارکردنی خۆی و که‌س وکاریشی پێ نه‌دابوو؟ ئێ خۆ کوڕه‌که‌شی یه‌کێکه
له‌و که‌س و کاره‌ی و خودا‌ش به‌ڵێن له‌سه‌ر هه‌رشتێک بدات ده‌یباته سه‌ر،
چونکه دادخوازترینی حاکمانه. به‌ڵام خودا له‌وه‌ڵامی نوح دا هه‌واڵی ئه‌و
ڕاستی یه‌ی پێ ده‌دات که (کوڕه‌که‌ی بێ باوه‌ڕه‌و مادام بێ باوه‌ڕیشه
ئه‌وا به‌یه‌کێک له که‌س و کاری دانانرێت له‌وانه‌ی که خودا به‌ڵێنی
ڕزگاربونیانی پێ داوه، چونکه کوڕه‌که نه‌ک هه‌ر باوه‌ڕی نه‌هێناوه
به‌ڵکو سووریش بووه له‌سه‌ر کفرو بێ باوه‌ڕی، جگه له‌وه‌ش چه‌ندین کرداری
ناهه‌مواری هه‌بووه). پاشان خودا ڕێگه له نوح ده‌گرێت که داوایه‌ک
نه‌کات ئه‌گه‌ر دڵنیانه‌بێت له‌شیاوی و ڕه‌وایی ئه‌و داواکاری یه‌ی،
هه‌روه‌ها ئاگاداریشی کرده‌وه له‌وه‌ی نه‌که‌وێته نێو کۆمه‌ڵی نه‌زان و
سته‌مکارانه‌وه (ئه‌وانه‌ی شه‌فاعه‌ت له‌سه‌ر سزای خودا ده‌که‌ن ئه‌گه‌رچی
تاوانباره‌که کوڕیشیان بێت) هه‌روه‌ک نابێت که نوح وه‌ک ئه‌و جۆره
که‌سانه (سۆزی باوکایه‌تی)یه‌که‌ی به‌سه‌ر خواستی حوکمی خودا له‌سه‌ر زاڵ و
له‌پێشتر بێت، بێگومان نوح به‌م نه‌هی و ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌ی خودا
په‌شیمان بووه‌وه له‌و (داواکاری یه‌ی تایبه‌ت به‌ڕزگارکردنی کوڕه‌که‌ی) و
دانی به گوناهه‌که‌شی دانا‌و گوتی (خودایه من هه‌ر په‌نا به‌تۆ ده‌گرم و
خۆم ده‌خه‌مه ژێرسایه‌ی پشتیوانی و پارێزگاریی تۆوه گه‌ر له‌مه‌ولا داوای
شتێکت لێ بکه‌م که پێی ڕازی نه‌بیت. جا ئه‌گه‌ر لێم نه‌بووریت و به
-فضل- و به‌خششی خۆت ڕه‌حمم پێ نه‌که‌یت ئه‌وا له که‌سانی خه‌ساره‌تمه‌ند و
ڕه‌نجه‌ڕۆیان ده‌بم): ﴿وَنَادَى نُوحٌ رَّبَّهُ فَقَالَ رَبِّ إِنَّ
ابُنِي مِنْ أَهْلِي وَإِنَّ وَعْدَكَ الْحَقُّ وَأَنتَ أَحْكَمُ
الْحَاكِمِينَ*قَالَ يَا نُوحُ إِنَّهُ لَيْسَ مِنْ أَهْلِكَ إِنَّهُ
عَمَلٌ غَيْرُ صَالِحٍ فَلاَ تَسْأَلْنِ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ
إِنِّي أَعِظُكَ أَن تَكُونَ مِنَ الْجَاهِلِينَ* قَالَ رَبِّ إِنِّي
أَعُوذُ بِكَ أَنْ أَسْأَلَكَ مَا لَيْسَ لِي بِهِ عِلْمٌ وَإِلاَّ
تَغْفِرْ لِي وَتَرْحَمْنِي أَكُن مِّنَ الْخَاسِرِينَ﴾ هود﴿٤٥-٤٧﴾.
کۆتایی هاتنی لافاوه‌که
کاتێك به‌هۆی سه‌ختی و کاریگه‌ری لافاوه‌که‌وه هه‌موو کافران له‌ناوچوون و
نه‌مان، خودا فه‌رمانی به‌زه‌وی کرد که ئاوه‌که قووت بداته‌وه‌و
فه‌رمانی به‌ئاسمانیش کرد که‌چی دی باران نه‌بارێنێت و ده‌ستی لێ هه‌ڵگرێت،
به‌م ڕه‌نگه‌ش ئاو له‌زه‌وی دا نه‌ما دوای ئه‌وه‌ی خودا بڕیاری
له‌ناوبردنی سته‌مکارانی دا‌و که‌شتی یه‌که‌ش له‌سه‌ر چیای ناوبراو به
(چیای جودی) گیرسایه‌وه. له‌و چرکه‌ساتانه‌دا به‌زمانی "قودره‌تی
خودایی"یه‌وه به‌و کافره له‌ناوچووانه وترا: (هه‌ر له‌ناوچوو دووربن له
ڕه‌حمه‌ت و لێخۆشبوونی خودا، ئه‌ی کافرانی گومڕا) هه‌روه‌ک خودا‌ش
له‌وه‌سفی ئه‌و چرکه‌ساتانه‌دا فه‌رموویه: ﴿وَقِيلَ يَا أَرْضُ ابْلَعِي
مَاءكِ وَيَا سَمَاء أَقْلِعِي وَغِيضَ الْمَاء وَقُضِيَ الأَمْرُ
وَاسْتَوَتْ عَلَى الْجُودِيِّ وَقِيلَ بُعْدًا لِّلْقَوْمِ
الظَّالِمِينَ﴾هود﴿٤٤﴾. واته (فه‌رمان کرا به‌زه‌وی و پێی گوترا (ئه‌ی
زه‌وی ئاوه‌که‌ت هه‌ڵمژه‌و ئه‌ی ئاسمان تۆش ده‌ست هه‌ڵگره له‌باران). ئیدی
ئاو که‌م بووه‌وه‌و چووه ژێر زه‌وی یه‌وه‌و کاری ته‌فرو تووناکردنی بێ
باوه‌ڕان ئه‌نجام درا، پاشان که‌شتی یه‌که له‌سه‌ر چیای (جوودی)
گیرسایه‌وه‌و جێگیربوو، له‌دوایی دا گوترا: (هه‌ر قڕکراوو له‌ناوچووبن
گه‌لی سته‌مکار).
دابه‌زین له که‌شتی یه‌که
دوای ئه‌وه‌ی که‌شتی یه‌که له‌سه‌ر چیاکه ڕاوه‌ستاو زه‌ویش ئاوی
لافاوه‌که‌ی هه‌ڵمژی، خودا فه‌رمانی به نوح کرد که له که‌شتی یه‌که
دابه‌زێت و بچێته سه‌رزه‌وی. ئه‌ویش له‌سه‌رخاکی موصل دابه‌زی و
خێروبه‌ره‌که‌تی خودا‌ش به‌سه‌ر خۆی و ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی له‌گه‌ڵی دابوون
ڕژاو به‌سه‌ر ئه‌و وه‌چه‌ونه‌وه‌پاکانه‌ش دا ڕژاوه که چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی
باوه‌ڕداریان لێ بۆته‌وه‌و به‌رده‌وام لێشیان دروست ده‌بێته‌وه، هه‌ندێك
نه‌ته‌وه‌ش ته‌نها له‌دنیادا تام و چێژی خۆشی یه‌کانی ژیان ده‌چێژن، به‌ڵام
به پیت و به‌ره‌که‌تی خودا شادنابن چونکه له‌سه‌ر ڕێی ڕاست لاده‌ده‌ن و
شه‌یتان فریویا ده‌دات و ده‌یانبات به‌ره‌و سزای خودا چ له دنیا‌و چ له
ڕۆژی دوایش دا. هه‌روه‌ک خودا‌ش فه‌رموویه: ﴿قِيلَ يَا نُوحُ اهْبِطْ
بِسَلاَمٍ مِّنَّا وَبَركَاتٍ عَلَيْكَ وَعَلَى أُمَمٍ مِّمَّن مَّعَكَ
وَأُمَمٌ سَنُمَتِّعُهُمْ ثُمَّ يَمَسُّهُم مِّنَّا عَذَابٌ أَلِيمٌ
﴾هود﴿٤٨﴾... واته (فه‌رمان کرا به نوح و پێی گوترا: (ئه‌ی نوح به‌ئاشتی و
ئاسایشی ئێمه‌وه له‌که‌شتی یه‌که دابه‌زه‌و به‌چه‌ند خێر‌و به‌ره‌که‌تێکی
جگیریشه‌وه بۆ خۆت و ئه‌و گه‌ل و نه‌وانه‌ی که له‌تۆوه په‌یدا
ده‌بنه‌وه. چه‌ند گه‌لێکی دیکه‌ش له‌ئارادا ده‌بن که‌خۆشی و نازو
نیعمه‌تیان پێ ده‌ده‌ین و به‌ڵام به‌هۆی بێ باوه‌ڕی و سته‌مکاریی
خۆیانه‌وه تووشی سزایه‌کی سه‌ختیان ده‌که‌ین).
پوخته‌ی مێژووەکە
خودا له کۆتایی چیرۆکه‌که‌دا ڕووی گوتار (خطاب)ی ده‌کاته دوایین
پێغه‌مبه‌ری خۆی محمد (صلی الله علیه وسلم) و ده‌فه‌رموێت: (ئه‌م
چیرۆکه‌ی که ده‌رباره‌ی نوح و گه‌له‌که‌ی بۆمان گێڕایته‌وه
له‌هه‌واڵه‌کانی نادیار (أخبار الغیب)ه.. تۆش نه‌خۆت و نه‌گه‌له‌که‌شت
ئه‌م چیرۆکه‌تان به‌م شێوه ڕاست و دروست و لێکدانه‌وه‌یه‌ی له‌مه‌وپێش
نه‌یبیستبوو که‌وا به‌سروش بۆمان ناردوویت، جا تۆش ئه‌ی محمد (صلی الله
علیه وسلم) له‌سه‌ر ئازاردانی گه‌له‌که‌ت ئارام بگره‌و وه‌ك چۆن نوح
له‌پێش تۆدا ئارامی گرت، چونکه بێگومان سه‌رئه‌نجامی کاری تۆش هه‌ر
سه‌رکه‌وتنه وه‌ک نوح. سه‌رئه‌نجامی باشیش هه‌میشه بۆ خوا په‌رستانه):
﴿تِلْكَ مِنْ أَنبَاء الْغَيْبِ نُوحِيهَا إِلَيْكَ مَا كُنتَ تَعْلَمُهَا
أَنتَ وَلاَ قَوْمُكَ مِن قَبْلِ هَذَا فَاصْبِرْ إِنَّ الْعَاقِبَةَ
لِلْمُتَّقِينَ﴾هود﴿٤٩﴾.
بێگومان خوا به‌ڵێنه‌که‌ی به‌جێ گه‌یاند و پێغه‌مبه‌ری خۆی محمد (صلی الله
علیه وسلم) سه‌رخست وه‌ک چۆن له‌وه‌و پێش نوح ی سه‌رخستبوو. ئه‌و به‌ڵێنی
سه‌رخستنه له‌گه‌وره‌ترینی ئه‌و به‌ڵێنانه‌یه که ده‌رباره‌ی قورئان
ده‌هێنرێنه‌وه‌و که‌وا سروشێکی خودایی (وحی الهي)یه‌و ناردنی محمدیش (صلی
الله علیه وسلم) ڕاستی یه‌کی ته‌واوو حه‌قیقه‌تێکه، چونکه خودا له‌و
سروشه‌دا (که قورئانه) هه‌واڵی چه‌ند کاروبارێکی نادیار‌و نه‌زانراوی
ڕاگه‌یاندووه که ڕووده‌ده‌ن و دوایش به‌ڕاستی ڕوویان داوه، دیاره
نادیار (غه‌یب)یش که‌س نایزانێت ته‌نها خودا نه‌بێت.
دۆزینه‌وه‌ی چه‌ند شوێنه‌وارێکی لافاوه‌که له عێراق دا
ئه‌وه‌ی له قورئان و فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ره‌وه زانراوه ده‌رباره‌ی
به‌سه‌رهاته‌که ده‌لاله‌ت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کات که لافاوه‌که ته‌نها
گه‌له‌که‌ی نوح ی گرتۆته‌وه، ئه‌مه‌ش واناگه‌یه‌نێت که لافاوه‌که
به‌گشتی هه‌موو ناوچه‌کانی سه‌رزه‌وی گرتبێته‌وه، چونکه هیچ
به‌ڵگه‌یه‌کیش نیه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که مرۆڤ له‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌کانی
زه‌وی دا ژیابن، به‌ڵکو له ناوچه‌یه‌کی تایبه‌تی و سنووردار دا ژیاون،
ئه‌ویش ئه‌و ناوچه‌یه‌یه که‌به‌ر لافاوه‌که که‌وتووه. هیچ که‌سێکیش له
زانایان جورئه‌تی ئه‌و تێڕوانین و بۆچوونه‌ی نه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گه‌ر
ده‌شێت به‌ڵگه‌یه‌کی ماددی به‌ده‌ست خرێت بۆ سه‌لماندنی ڕووداوی فیعلیی
لافاوه‌که، چونکه وادیاره (دۆزینه‌وه‌ی چه‌ند ئاسه‌وارێکی مێژوویی بۆ
سه‌لماندنی لافاوه گه‌وره‌که) له‌مه‌حاڵ و نه‌شیاوه‌کان بێت.
کاتێک (سێر لێونارد ووڵی)یش له‌سه‌رتایی ساڵی ١٩٢٠ی زاینی‌دا هات بۆ عێراق و
سه‌رکردایه‌تی وه‌فدێکی نێردراوی ده‌کرد که مۆزه‌خانه‌ی به‌ریتانیاو
زانکۆی "په‌نسلڤانیا"ی ئه‌مه‌ریکاش به‌شداربوون تیایدا به‌مه‌به‌ستی
بیرکردنه‌وه له چۆنیه‌تی و شوێنه‌واری لافاوه‌که نه‌بوو، به‌ڵکو
مه‌به‌ست له‌ناردنی ئه‌و وه‌فده گه‌ڕان بوو به‌دوای مێژووی به‌شێك له
ڕابردوودا. ئه‌و چاڵانه‌ی له‌چه‌ند به‌رازییه‌ک هه‌ڵی که‌ندبوون که ماوه‌ی
چوار میل له‌سه‌روو (ئوور)ه‌وه‌ن له جێگایه‌کدا که به‌ناوی "تل العبید"
ناسراوه‌و هه‌روه‌ها ئه‌و چاڵانه‌ش که‌له شاری (ئوور)دا هه‌ڵی که‌ندن له‌و
جێگایه‌ی که‌چه‌ند گۆڕستانێکی شاهانه‌ی تێدابوو، هه‌موو ئه‌و چاڵانه
بوونه هۆی دۆزینه‌وه‌ی چه‌ند چینێک له قوڕاو به‌قوڵاییه‌کی گه‌وره که
بڕێکی زۆری له قاپ و ده‌فره گڵینه‌کان و که‌ره‌سه به‌ردینه
پارێزراوه‌کانی داپۆشیبوو، له‌و ئامراز‌و ئامێرانه‌ی که‌له چاخی به‌ردین
"العصر الحجري"دا به‌کارهێنراون، هه‌روه‌ها چه‌ند په‌یکه‌رێک له قوڕی
سورکراوو چه‌ند پارجه‌یه‌ک له‌و دیواره به‌قوڕ سواغ دراوانه‌ی که
شوێنه‌واری داری چیغیان پێوه‌بووه‌و به‌پاڵه په‌ستۆ له‌سه‌ریان دانراون.
پشکنینی میکرۆسکۆپیش ده‌ریخستووه که هه‌ر ئاوه‌که ئه‌و قوڕو لیتاوانه‌ی
(به ته‌ڕێ یان به‌وشکی) خستۆته ژێر چه‌ند چینێکی زه‌وی یه‌وه و کۆی
کردونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش چه‌ند ماده‌یه‌کی تێدابووه که ئاو له‌ناوچه‌ی
ناوه‌ڕاتی ڕووباری (فورات)ه‌وه ڕای ماڵیون. هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ک
دروست ده‌که‌ن که دژی وجودی لافاوێک نیه که‌وا له‌سه‌رده‌مێکی دوور
له‌وه‌وبه‌ره‌وه هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی داپۆشیبوو. تویژینه‌وه‌کانی
(سێرلیونارد) ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که به‌رزایی لافاوه‌که له (بیست
و پێنج پێ) که‌متر نه‌بووه.
هه‌ر به‌ڕای (سێر لێونارد) لافاوه‌که هه‌موو دنیای نه‌گرتۆته‌وه، به‌ڵکو
لافاوێکی به‌هێزی باران بووه که‌سه‌رتاپای دۆڵی نێوان (دیجله) و (فورات)ی
گرتۆته‌وه‌و هه‌موو ئه‌و ناوچه قه‌ره‌باڵغه ئاوه‌دانه‌ی که‌وتۆته نێوان
چیاکان و بیابانه‌وه سه‌رنگوم کردووه.
ئه‌م ناوچه‌یه‌ش به نیسبه‌ت دانیشتوانه‌کانیه‌وه به‌هه‌موو دنیا
دانراوه. دانیشتوانی ئه‌و دۆڵه‌ی نێوان دوو ڕووباره‌که‌ش دوای لافاوه‌که
به‌سه‌رهاتی لافاوه‌که‌یان له‌سه‌ر دوانزه ته‌خته (یان تابلۆ) نووسیوه‌و
تیایدا باسی سه‌رنگووم بوونی گشت دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان کردووه که
ته‌نها پیاوێکی خواپه‌رست و که‌س وکاری وچه‌ند که‌سێکی که‌م و هه‌ندێک له
گیانه‌وه‌ران و ئاژه‌ڵان ڕزگاریان بووه به‌هۆی ئه‌و که‌شتی یه‌وه‌ی که
پیاوه خواپه‌رسته‌که (واته نوح) دروستی کردووه و سوار بوون، هه‌ر
ئه‌مانیش به‌ته‌نها ڕزگار بوونیان بۆ نوسرابوو.