10/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
عومەر شێخمووس: ئەو شەڕەی لەدژی ئیسلامییەكان هەیە PYD تێیدا دەستپێشخەر بوو
عومەر شێخمووس، خەڵكی رۆژئاوای كوردستانە و یەكێك بووە لە دامەزرێنەرانی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان. ئێستاش وەكو سیاسەتمهرا و مامۆستای زانستە سیاسییەكان چاودێریی گۆڕانكارییەكانی رۆژئاوای كوردستان دەكات و لەسەریان دەنووسێت. لە دیدارێكی لهگهڵ تەلەڤزیۆنی رووداو، شێخمووس باسی ئایندەی یەكێتی و پاشەڕۆژی رۆژئاوای كوردستانی كرد. شێخمووس نائومێدە لەوەی بەم نزیكانە كۆنگرەی نەتەوەیی كورد ببەسترێ.
ههروهها له بارهی شهرَو پێكدادانهكانی نێوان بهرهی نوسرهو PYD ووتی :
من باسی شەڕەكانی پێشووترم كردبوو. واتە ئەو شەڕانەی كە لەسەرەتادا هەڵایسان و بەپێی زانیاریی من PYD دەستپێشخەربوو لە هەڵایساندنیان نەك هێزە ئیسلامییەكان. شەڕەكانیش لەسەر كۆنترۆڵكردنی بیرەكانی نەوت و خاڵە سنوورییەكان بوون.
واتە لەسەر داهاتە ماددییەكان بوو. هەردوولاش، هەم بەرەی نوسرە و هەم PYD نەوت بە دەوڵەتی سووریا دەفرۆشن. بەڵگەش هەن.. هەندێك زانیاریی تایبەتیشم هەن.
لەگەڵ ئەو بازرگانە فەڵەستینییانە قسەم كردووە كە نەوت لە PYD و بەرەی نوسرە دەكڕن و بە حكومەتی سووریای دەفرۆشن. هەروەها زانیاری هەیە كە حكومەتی عێراق 8 پاڵێوگەی گوازراوەی نەوتی وەكو هاوكاری داوەتە PYD بۆئەوەی بەهۆیەوە نەوت بنێرن بۆ حكومەتی سووریا و لە شەڕدا بەكاریبهێنێت.
شاراوە نییە كە لەنێوان PYD و دەوڵەتی سووریادا هاریكاری هەیە یان لەنێوان هەندێك لایەنی بەرەی نوسرە و دەوڵەتی سووریا هاریكاری هەیە. بەڵام ئێستا رەوشەكە گۆڕاوە، چونكە دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق و شام و لیوای تەوحید هاتوون.