شەڕو پێکدادانی لە حەلەب بەردەوامە
10/11/2013 نوسەر: bzavpress

شەڕو پێکدادانی لە حەلەب بەردەوامە


شەڕی قورس لەنێوان سوپای سوریا و ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لە دەوروبەری ناوچەی سەربازیی لیوای ٨٠ لە پارێزگای حەلەب بەردەوامە.
 

(دەستەی گشتیی شۆڕشی سوریا)   سەبارەت بەشەڕ و پێکدادانەکان لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاندووە "بۆ گرتنەوەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن، سوپای رژێم چەکی قورس لەدژی سوپای ئازادیخوازان بەکار دەھێنێت و لە ناوچەکانی دەوروبەری لیوای ٨٠ شەڕ و پێکدادانێکی قورس بەردەوامە. ھێزەکانی ئازادیخوازان رێگای یارمەتی رۆژھەڵاتی شارەکەیان لە سوپای سوریا بڕیوە و بەرەو ناوچەی سەربازی فرۆکەخانەی نێو دەوڵەتی حەلەب بەڕێکەوتون، بەھۆی ئەوەی ناوچەی نزیکی لیوای ٨٠ی ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لە فرۆکەخانەکە بۆ رژێم گرنگی خۆی ھەیە، ھەوڵدەدات ئەو ناوچەیە بگرێتەوە".

بەھۆی شەڕوپێکدادانەکانەوە خەڵکی شارەکە بەرەو ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی شار و ناوچەکانی  (عەرد حامارا، سەغور، تەریق باب و مەیسر)  ھەڵاتوون.
 بۆ گرتنەوەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ھێزەکانی سوپای ئازاد، ھێزەکانی سوپای سوریا چەکی قورس بەرامبەر ھێزەکانی سوپای ئازاد بەکار دەھێنێت.

لە ڕونکردنەوەکەدا ئەوەیش ئاشکرا کراوە کە فرۆکەکانی سوپا بە (بۆمبی بەرمیل) ھێرش دەکەنە سەر ھێزەکانی سوپای ئازاد، بەھۆی (بۆمبی بەرمیلەوە) تەقینەوەی بەھێز لە ناوچەکەدا روودەدات و بەھۆیەوە چەندین خانووبەرە کاول بوون زەرەر و زیانێکی زۆر بەر ناوچەکەش کەوتووە.