10/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
هانده‌رانى ریال مه‌درید نایانه‌وێت زێدان له ده‌ست بده‌ن
دواى ئه‌وه‌ى راپۆرته رۆژنامه‌كان ئاشكرایان كرد ئه‌گه‌رى هه‌یه زێنه‌دین زێدان ئه‌ستێره‌ى پێشووى فه‌ره‌نسا و یاریده‌ده‌رى ئێستاى راهێنه‌رى ریال مه‌درید یانه‌ى شاهانه جێده‌هێلێت ئه‌گه‌ر بێت و هه‌لبژارده‌ى فه‌رنسا نه‌یتوانى بگاته یاریه‌كانى جامى جیهانى به‌رازیلى (2014).
فه‌ره‌نسا له‌یاریه‌كانى پاشكى پالاَوتنى كیشوه‌رى ئه‌وروپا روبه‌رووى هه‌لبژارده‌ى ئۆكرانیا ده‌بێته‌وه ، ئه‌گه‌ر بێت و كه‌له شێره‌كان له‌م دوویاریه شكستیان هێنا ئه‌وا زێدان شوێنى لۆران بلان ده‌گرێته‌وه .
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پێگه‌ى دیفنسا سه‌نترال راپرسیه‌كى ئه‌نجام دا له‌به‌رامبه‌ردا (34%)هانده‌رانى ریال مه‌درید پێیان وایه بریارێكى هه‌ڵه‌یه ده‌ست به‌ردارى زێدان بێت.
وهرێژهى (27%)ده‌نگده‌ران پێیان وایه هه‌لێكه بۆ راهێنه‌رى فه‌ره‌نسى ، له‌به‌رامبه‌ردا (24%)پێیان وایه له بریاره‌كه‌ى ئه‌و تێده‌گه‌ن و بهلاَم پێویسته بیر له به‌رژه‌وه‌ندى ریال مه‌درید بكاته‌وه به‌باشى ده‌زانن یاریزانى پێشووى شاهانه له داهاتودا ببێته راهێنه‌رى مه‌له‌كى .
له‌به‌رامبه‌ردا ته‌نیا رێژه‌ى (16%)پێیان وایه لسه‌ر زیزۆ پێویسته ریال مه‌درید جێبهێلێت چونكه ناتوانێت له داهاتودا مه‌شقى ئه‌و یانه‌یه وه‌ربگرێت .