خولى پریمەرلیگ .. ساوسامبتۆن ،لیفەرپول ، ئەستۆن فێلا سەرکەوتنیان تۆمار کرد و چێلسى یەکسان بوو
10/11/2013 نوسەر: bzavpress

خولى پریمەرلیگ .. ساوسامبتۆن ،لیفەرپول ، ئەستۆن فێلا سەرکەوتنیان تۆمار کرد و چێلسى یەکسان بوو


لە چوار چێوەى یاریەکانى هەفتەى (11)خولى پریمەرلیگى ئینگلیزى ئەمرۆ ئێوارە چەند یاریەک بەرێوە چوو تیادا یانەکانى ساوسامبتۆن و لیفەروپل و ئەستۆن فێلا سەرکەوتنیان بەدەست هێنا و یانەى چێلسى لە نێو جەرگەى ستامفۆرد بریچ بەرامبەر ویست برۆمیچ ئەلبیۆن یەکسان بوو .
 لە یارى دەست پێکدا و لە یاریگاى سانت میرز یانەى ساو سامتۆن لەبەردەم زیاتر لە (30)هەزار هاندەر ساو سامبتۆن بەئەنجامى (4×1)سەرکەوتنى بەسەر هال سیتى بەدەست هێنا .
گۆلەکانى خاوەن یاریگا لە رێگەى یاریزانان مورجان شنایدرلین لە خولەکى (16)، ریکى لمبیرت بەلێدانى سزا لە خولەکى (30)،ئادام لالانا لە خولەکى (37)، ستیفن دیفیس لە خولەکى (88)تۆمار کران ، لەبەرامبەردا تاکە گۆلى هال سیتى یاریزان یانیک ساگیۆ تۆمار کرا.
لە یارى دووەم یانەى لیفەرپول لە یاریگاى ئەنفێڵد بەئەنجامى (4×0)سەرکەوتنى بەسەر یانەى فولهام بەدەست هێنا ،لە خولەکى (23)یاریزانى یانەى فولهام فیرناندۆ ئەمۆربیتیا بەهەلە گۆلى یەکەمى تۆمار کرد ، گواى سێ خولەک یاریزان مارتن سکرتل گۆلى دووەمى تۆمار کرد ،ئینجا نۆرەى لویس سوارێز هات و دوو گۆلى لە خولەکەکانى (36،54)تۆمار کرد .
 لە یاریەکى تر و لەیاریگاى ستامفۆرد بریچ یانەى چێلسى زۆر بەزەحمەت بەدوو گۆل یەکسان بوو لەگەڵ یانەى ویست برۆمیچ ئەلبیۆن لە خولەکى (45)هێرشبەرى کامیرۆنى ساموێل ئیتۆ گۆلى یەکەمى بلوزى تۆمار کرد و نیوەى یەکەم بەکۆتا هات ،لە گێمى دووەم تیپى میوان باشتر بینرا و لە خولەکى (61)یاریزان شین لۆنگ گۆلى یەکسانى تۆمار کرد ، دواتر لە خولەکى (68)یاریزان ستیفان سیسینیۆت گۆلى دووەمى تۆمار کرد ،لە چرکە ساتى کۆتایى یاریەکەو لە خولەکى (90)یاریزان ئیدین هازارد بەلێدانى سزا گۆلى بەرامبەر بۆ چێلسى تۆمار کرد .
لە یاریەکى تردا کریستال بالاس بەبێ گۆل لەگەڵ ئیڤەرتۆن یەکسان بوو .
ئەستۆن فێلا بەدوو گۆلى یاریزانان لیاندرۆ باکۆنا و لیبۆر کۆزاک سەرکەوتنى بەسەر یانەى کاردیف سیتى بەدەست هێنا .
 لە دوا یاریدا نۆریچ سیتى بەئەنجامى(3×1)سەرکەوتنى بەسەر یانەى ویست هام یونایتد بەدەست هێنا