09/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
(مه‌نتقی سه‌خیف 1- 10)
مه‌نتقی سه‌خیف -1- :
بۆچی من و تۆ بۆمان نه‌بێت بێژین ماچ و موچ له به‌رچاوی عاله‌م پێچه‌وانه‌ی سه‌لیقه‌و مه‌نتقی خێزان و ئافره‌تپارێزیه، به‌ڵام ئه‌وان بۆیان هه‌بێت له هه‌ولێرو سلێمانی ئافره‌تی روسی و ئۆكرانی و صینی بێنن به ناوی سه‌یاره‌فرۆشیه‌وه ئافره‌تفرۆشی بكه‌ن ؟!! .
مه‌نتقی سه‌خیف -2-:
ئه‌وان پێیان وایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانیان هێناوه یانی بۆیان هه‌یه هه‌موو شت بكه‌نه عه‌لمانی و دژه شه‌ریعه‌ت !!، له كاتێكدا راپرسی ئه‌وه نه‌كراوه كه ئایا خه‌ڵكی شه‌ریعه‌تیان قبوڵه یان دژه شه‌ریعه‌ت ؟!، به‌ڵام بۆ ئێمه په‌سه‌ند نیه بێژین زۆرینه‌ی هاووڵاتیان موسڵمان و ئه‌ركه ئیسلامه‌كه‌یان وه‌كو خۆی سه‌یر بكرێت!! .
مه‌نتقی سه‌خیف -3- :
بۆ ئه‌وان نه‌ك زۆر سروشتیه به‌ڵكو به فه‌لسه‌فه‌ی باڵا سه‌یر ده‌كرێت ئه‌گه‌ر بڵێن كیمیایی باران و (ئه‌نفال) و كۆمه‌ڵكوژییه‌كان له‌سه‌ر سروودی ئه‌ی ره‌قیب بووه !!، به‌ڵام بۆ ئێمه كڵۆڵی و بێ ئاگاییه ئه‌گه‌ر ووتمان شیعری شاعیران و ئه‌ده‌بی ئه‌دیبان و خه‌باتی خه‌باتكاران و سیاسه‌تی سیاسه‌تكاران هه‌مووی قاچاخ بووه و هه‌موویان پێكه‌وه له‌گه‌ڵ رۆحی قیداكاری و ملنه‌دانمان به دوژمن و گه‌ران به شوێن ئازادی‌دا بووه باجی گه‌وره‌ی وه‌كو كیمایی و ئه‌وانیتر له‌و پێناوه‌دا .
مه‌نتقی سه‌خیف - 4- :
ئه‌گه‌ر هه‌موو كاره‌ساته‌كانی وه‌كو كیمیایباران و (ئه‌نفال) ته‌نها له‌سه‌ر سروودی ئه‌ی ره‌قیب بووبێت، كه‌واته ئێمه میلله‌تێك بووین به شوێن كاره‌ساتا گه‌راوین، بۆ و به چ پێوه‌رێك ته‌نها سرودێك ده‌یان هه‌زار كه‌س و هه‌زاران لادێ و شار بكرێته قوربانی؟!، نه‌ده‌كرا ئه‌و سروده (پڕ له هه‌ڵه‌یه) بێ ده‌نگ كه‌ین یان بیگۆرین ؟!، باشه ئه‌گه‌ر ئه‌ی ره‌قیب نه‌وترایه ده‌بووینه خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت؟!، بابه‌س بێت گه‌مژاندن و مه‌نتقی سه‌خیف !! .
مه‌نتقی سه‌خیف -5- :
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی غه‌یره موسڵمان هه‌یه له هه‌رێمدا ئیتر له‌سه‌رمه باسی ئیسلام نه‌كه‌م تا رۆڵی هه‌بێت له‌ده‌ستورو یاساكان و ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگادا نه‌كو بترسن و هه‌ست به سته‌م و بێكه‌سی بكه‌ن !!، به‌ڵام ئه‌وان و (پشتیوانه كانیان) بۆیان هه‌یه داوامان لێبكه‌ن له وتاری هه‌ینی و كتێبه‌كان و كۆر‌و كۆبوونه‌وه‌كان وشه‌ی (أعوذ بالله من الشيطان الرجيم ) به‌كارنه‌هێنین و واز له نیوه‌ی زیاتری دینه‌كه‌مان بێنین له حوكم و حاكمیه‌تدا !.
مه‌نتقی سه‌خیف - 6 - :
ئه‌وان ده‌ڵێن ئێمه موسڵمانین یان ده‌ڵێن (ئیسلامین) !، هه‌تا ئێستا ئیسلام و موسڵمان لێك جیاناكه‌نه‌وه، رازیش نابن ئیسلام قه‌رارو قسه‌ی هه‌بێت له بانك و بۆرسه سووخۆریه‌كان و كۆمپانیا ئیحتیكاریه‌كان و ده‌زگا كه‌رامه‌ت شكێنیه‌كان بۆ ئافره‌تان كه وه‌كو كۆیله دعایه‌ی پێده‌كه‌ن له تایت و ئاو ته‌ماته هه‌تا ده‌گاته سه‌یاره‌و ته‌یاره !!. ئه‌مه مه‌نتقی سه‌خیف نیه چیه ؟!.
مه‌نتقی سه‌خیف -7- :
كاكم هه‌تا له نێو حیزبێكی ئیسلامی‌دا بوو به قه‌ول و به قه‌ڵه‌می سه‌نگه‌ری گرتبوو له حیزبه ئیسلامیه‌كه‌یتر ده‌بوو زوو زوو تكا بكه‌ن له مه‌سوله‌كه‌ی هه‌تا رایوه‌ستێنێت، سه‌یرتر ئه‌وه‌بوو بۆ جارێكیش ره‌خنه‌ی ئاراسته‌ی به‌رپرسه‌كانی خۆی نه‌كردووه، ئێستا كه له حیزبه‌كه‌ی خروجی كردووه به‌ربووه‌ته گیانی تێگه و پێگه و ڕیگه شه‌ریعه‌تیه‌كان و هه‌رچی موسڵمانێك بیكات جێی لاقرتیه‌و ئه‌وه‌ش عه‌لمانیه‌ك ده‌یكات و ده‌یڵێت جێی ته‌ئویل و پاساو بۆ هێنانه‌وه‌یه!.
مه‌نتقی سه‌خیف -8- :
ئه‌وان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ته‌ده‌خول ده‌كه‌ن له‌كاروباری فیكری و فیقهی و عه‌قائیدی ئیسلامدا، به‌بێ بوونی پاشینه‌یه‌ك یان بروانامه‌یه‌كی جێبروا، رازیش نابن نێوچامان گرژ ببێت!، هه‌ر ئه‌وانه‌ن ده‌ڵێن : ئیسلام كاری شه‌خسی نێوان خوا‌و خه‌ڵكه نه‌ك كۆمه‌ڵگه، پرسیاریش بكه‌ین كوا به‌ڵگه‌تان؟، ئاگریان لێبه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه‌ومانان له شیعرێكدا تێبنیه‌ك بده‌ین، ده‌ماری ملیان گیف ده‌بێته‌وه هه‌تا له گه‌ڵ گوێیانا رێك ده‌وه‌ستێ !!
. مه‌نتقی سه‌خیف -9- :
سیاسه‌ت پیسه با ئیسلام نه‌چێته ناوی هه‌تا ئه‌ویش پیس نه‌بێت !،ئه‌وان وا ده‌ڵێن و ده‌یانه‌وێ په‌رۆشی خۆیان بۆ ئیسلام بچه‌سپێنن، یانی ئه‌وان : 1- ئیعتراف ده‌كه‌ن به پیسی و پیسكاری خۆیان . 2- كه‌چی ئاماده‌نین به ئیسلامه‌تی خۆیان له‌و پیسیه رزگار بكه‌ن و ده‌شیانه‌وێ ئیسلام لای كه‌می له دووره‌وه چاوی زاقه‌ی بێت لای زۆریه‌كه‌شی به ئیسلام شه‌رعیه‌ت بده‌ن به پیسی و پیسخانه‌كانیان !! ، ده‌یان نمونه‌ش له‌به‌ر ده‌ستدایه.
مه‌نتقی سه‌خیف -10- :
ته‌نها له‌به‌ر كورد بوون و هیچتر ئێمه توشی كاره‌ساته‌كان بووین، رقبوونی ئه‌وانیش ته‌نها له‌به‌ر كورد بوونمانه و هیچ كێشه‌ی ئاینیشمان نه‌بووه !!. ئه‌مه قسه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌یه كه خۆتان ده‌یانناسن، ئه‌م قسانه‌ش یانی: یان ئێمه فڕمان به‌سه‌ر ئیسلامه نه‌بووه و نیه، یان ئه‌وه‌یه ((كاكه سه‌ددام)) و سه‌ددامه‌كانی دواتر خه‌لیفه‌ی موسڵمانان بووه ؟!، به‌م قسه‌یه‌ی خۆیان من ده‌توانم كه‌سێك كه ئیسلامی ناوێت تێبگه‌م كه كوردبوونی تێدا ماوه ئه‌گه‌ر به ناویش بێت، به‌ڵام كوردێكه‌و ئیسلامی تاسه‌ر ئێسقان قبوڵه و له پێناویدا ئیعدام كراوه یان كوژراوه چۆن كوردبوونی لێبكه‌مه‌وه ؟!. مه‌نتقی سه‌خیفانه كه‌ی ده‌خه‌وێت ؟...
هه‌ڵه‌بجه 9-11-2013