09/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
دكتۆر به‌رهه‌م: به‌ته‌نها نیم و زۆرشتیش ده‌گۆڕدرێت
دكتۆر به‌رهه‌م صاڵح جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌ته‌نها نییه‌و هۆشداریشیدا به‌گۆڕانكاری له‌دۆخی سیاسی هه‌رێم.
له‌میانی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی شه‌رقول ئه‌وسه‌ت، دكتۆر به‌رهه‌م صاڵح ره‌تیكرده‌وه كه له‌پرۆسه‌ی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتنمانی كوردستان كشابێته‌وه.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه تێبینی و سه‌رنجی له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئێستای حزبه‌كه‌ی هه‌یه‌و بۆ ئه‌وه‌ش ته‌نها نییه به‌ڵكو به‌شێكی زۆر هاوڕایه له‌گه‌ڵیدا.
له‌باره‌ی دۆخی سیاسی هه‌رێم، دكتۆر به‌رهه‌م وتی (زۆر شت ده‌گۆڕێت، ئه‌وه‌ش له‌ئه‌نجامی كاریگه‌ری كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتییه).
د.ع