هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر مامۆستای زانكۆ رایگه‌یاند كه پێشبینی ده‌كات تا ساڵێكی تر هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی كوردستان نه‌كرێت.
له‌میانی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی هێڵی سێهه‌می رادیۆ نه‌وا، دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر مامۆستای زانكۆ‌و كاندیدی گۆڕان بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند كه پێشبینی ده‌كات تا كۆتایی مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان نه‌كرێت.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ترسیان هه‌یه كه ده‌دۆڕێن بۆیه نایانه‌وێت هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان ئه‌نجامبدرێت.
وتیشی (ئه‌وان ئه‌گه‌ر بزانن ده‌یبه‌نه‌وه هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر بزانن ده‌دۆڕێن دوای ده‌خه‌ن).
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ده‌سه‌ڵاتداران ته‌نها ترسیان له‌سلێمانی نییه، به‌ڵكو له‌هه‌ولێرو دهۆكیش چونكه ئێستا له‌و دوو پارێزگایه‌ش ده‌نگده‌ری ئۆپۆزسیۆن زۆره.
د.ع