08/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئایه تۆ خۆتیت ؟؟؟
زۆر که‌س هه‌ن که خۆیان کهسێکیترن ! واتا مه‌به‌ستمان له‌وه‌یه که ، که‌سێکی که زاڵه به‌سه‌ر مێشك وبیرو بۆچونیدا ، یاخود چه‌ند که‌سێكی که کاریگه‌ری ته‌واویان هه‌یه به‌سه‌ریاندا به‌لای که‌مه‌وه له‌زۆربه‌ی هه‌ڵسوکه‌وته‌کانیدا، به‌شێوه‌یه‌کیتر بیڵێین ئه‌قڵی خۆی داواته ده‌ست که‌سێكی که‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی که خۆی هه‌ست بکات ، هه‌ندێ جار له‌وانه‌شه که به‌خۆی بزانێت به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا ناتوانێت خۆی بگۆڕێت وخۆی له‌و نه‌خۆشیه ڕزگار بکات .
ئه‌مه‌ش بێگومان له هه‌مو چین وتوێژو کۆمه‌ڵ وکهسایهتیهکدا هه‌یه ، ڕێژه‌ی جیاجیای ده‌رکه‌وتوه له نێوان که‌سێك تاکهسێکیتر یان کۆمه‌ڵێك تاکۆمهڵێکیتر، به‌پێی کۆمه‌ڵگاو چین وتوێژه‌کانی ژیان یاخود سنور‌و ووڵاته‌کان که‌مو زیادی هه‌یه له نێوانیاندا ، کۆمه‌ڵگای وا هه‌یه ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌می تیادا ده‌رده‌که‌وێت کۆمه‌ڵگای واش هه‌یه که ڕێژه‌یه‌کی زۆری تیادهرکهوتوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که گرنگه ئێمه بتوانین خۆمان وه‌کو تاکه که‌س له‌و نه‌خۆشی یه بپارێزین یان ئه‌گه‌ر توشی هاتوین خۆمان چاره‌سه‌ر بکه‌ین .
ئه‌و نه‌خۆشی یه ترسناکه بێگومان له‌وه‌وه درووست ده‌بێت که ئه‌وکه‌سه توشی ترس هاتبێت یان بترسێت ، واتا ترسی کۆنی له دڵدا بێت یان ترسی له‌داهاتوو هه‌بێت ، به ڕونتر ئه‌وه‌یه که ترسی لهوهههبێت که ڕوو به‌ڕووی ته‌نگ وچه‌ڵه‌مه‌ی ژیان بێته‌وه‌و نه‌توانێت چاره‌سه‌ری ئه‌وشتانه‌ی که ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه خۆی بیکات به‌وشێوه‌یه‌ی که پێویست ده‌کات یان که خۆی ئه‌یه‌وێت ، بۆیه له‌وکاته‌دا بیر‌و لێکدانه‌وه‌ی زۆر به مێشکیدادێت وسه‌ری لێده‌شێوێت نازانێ چۆن چاره‌سه‌ری بکات خۆی به‌که‌م ده‌زانێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی یان بیر له‌وه‌ده‌کاته‌وه که نه‌وه‌کو بۆمه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردن خراپی بکات وتوشی ناڕه‌حه‌تی یه‌کی زیاتربێت یان توشی لێپرسینه‌وه بێت له‌لایه‌ن که‌سێکی که‌وه یان ئه‌و گرفته‌ی که له‌لایه‌ن که‌سی به‌رامبه‌ری توشی بوه .
بۆیه بیر لهوهدهکاتهوهکه چۆن که‌سێکی وابدۆزێتهوه که کێشه‌که‌ی بۆ چاره‌سه‌ربکات به‌شێوه‌یه‌ك که نه‌شکێته‌وه به‌سه‌ریا ، پاشان بێگومان هه‌موکه‌سێك نزیکه له‌وکه‌سانه‌ی که هاوته‌مه‌نی خۆیه‌تی یان براده‌رو براو هاوکاره‌کانیه‌تی له‌هه‌ر چینێکی ژیاندا بژێت .
کاتێك که ده‌که‌وێته هه‌ڵپه‌ی ئه‌وه‌ی که چؤن که‌سێکی ده‌ست بکه‌وێت ڕێنمای بکات به‌یری وردی بۆ ده‌خاته‌کار کێ باشه بۆ هاوکاری کردنم ؟
له‌هه‌مان کاتدا ئه‌وه‌نده‌ی که بیر له‌وه‌ده‌کاته‌وه بیر له کێشه‌که‌ی خۆی بکاته‌وه که چۆن چاره‌سه‌ری بکات زۆرباشتره له‌وانه‌یه ئه‌وه‌نده‌شی نه‌وێت و به‌باشیش چاره‌سه‌ری بکات .
به‌ڵام ئه‌وبراده‌ره ده‌دۆزێته‌وه که پێشتر له چه‌ند کارێكدا به‌هانایه‌وه هاتوه یان هاوکاری کردوه له چه‌ند ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌یه‌کدا ڕێنمای کردوه‌و به‌هانایه‌وه هاتوه ، له‌وکاته‌دا که‌سایه‌تی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات عه‌قلی خۆی ده‌دات به‌ده‌ستی کهسێکیترهوه .
جالێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه نی یه که که‌س به‌قسه‌ی که‌س نه‌کات یان پرسوڕا له‌که‌س وه‌ر نه‌گرێت نه‌خێر به‌ڵکو ئه‌وه‌ش ده‌بێت به شێوه‌یه‌کی گومڕایو لوت به‌رزی ، به‌ڵام هه‌موشتێك به قه‌ده‌ری خۆی له‌کاتی خۆیداو به‌پێی پێویست ئه‌وه باشترین ههڵسو که‌وتێکه ئه‌گه‌ر که‌سێك بتوانێت ئه‌نجامی بدات هوکو خوای گه‌وره فه‌رمویه‌تی { إِنَّا كُلَّ شَيْءٍ خَلَقْنَاهُ بِقَدَرٍ } ، ههموشتێکیش به‌پێی پێوه‌رو قه‌ده‌ری خۆی و سنوری خۆی نه‌به‌زێنێت ، کاتێك که سنوری خۆی به‌زاند له هه‌موکاتێکدا بوو یان زۆرینه‌ی کات وکاره‌کان ئه‌وه ده‌بێ به‌وه‌ی که باسی ده‌که‌ین که‌سایه‌تی خۆت له‌ده‌ست ده‌ده‌یت ، یان حه‌قڵی خۆت داوه‌ته ده‌ستی که‌سێکی که‌وه ، خۆت خۆت نیت .
بۆیه‌بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌مه‌ش ده‌بێ خۆت خۆتبیت ،ده‌بێ جورئه‌ت وتوانای خۆت بخه‌یته‌کار بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانیت ڕووبه‌ڕوی ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌کانی ژیانه‌وه ببیته‌وه هه‌وڵ نه‌ده‌یت خۆتی لێ دوور بخه‌یته‌وه یان خۆتی لێ دوور بخه‌یته‌وه یان هه‌رشتێك که ڕووی تێتکرد په‌نابه‌ری بۆ که‌سێکی که یان وابزانیت ده‌بێ لهههموکاروکردهوهیهکدا پرس‌وڕای که‌سانێکی که وه‌ربگریت ، ده‌بێ خۆت خاوه‌نی خۆتبیت ده‌بێ ئه‌وه بزانیت که که‌س ئه‌وه‌نده‌ی خۆت دڵسۆز نی یه بۆخۆت ، که‌سیش ئه‌وه‌نده‌ی خۆت تهنگوچهڵهمهکانت به‌باشی بۆ چاره‌سه‌ر ناکات ، بۆیه ده‌بێ پرسوڕاوهربگریت به‌ڵام سه‌رئه‌نجام ده‌بێ خۆت خاوه‌نی بڕیاری خۆت بیت، ئه‌وشت له‌بیر نه‌چێت که ئه‌که‌سه‌ی که پرسی پێده‌که‌یت و دهتتهویت کاره‌که‌ت بۆ چاره‌سه‌ربکات بێگومان ئه‌وه‌ی که ئه‌و به‌تۆ ئه‌ڵێت وه‌کو ئه‌وه‌ی که ئه‌و مه‌به‌ستێتی یان ئه‌یه‌وێت تۆ به‌وکاره هه‌ڵنه‌سیت ئه‌جا ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی دڵگران بونی ئه‌ویش له‌تۆ یان عاجزبون لێت .
خاڵێکی زۆر گرنگتریش ئه‌وه‌یه که شه‌رمکردن ده‌بێته هۆی ترسان چونکه شه‌رم خۆی له‌خۆیدا ترسه ، هه‌ڵبه‌ته شه‌رمیش چه‌ند جۆرێکی هه‌یه شه‌رمی دین وئیمان وئه‌خلاقی وڕه‌وشت ئه‌وه شتێکی واجبه ده‌بێ هه‌موکه‌سێك هه‌یبێت ، وه‌کو پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله‌علیه وسلم فه‌رمویه‌تی : (إن الله بعثني لاتمم مكارم الاخلاق).یان له‌فه‌رموده‌یه‌کی تردا فه‌رمویه‌تی : (بعثت لاتمم مكارم الاخلاق).
به‌ڵام شه‌رم با به‌وشێوه‌یه نه‌بێت که له‌ڕووت نه‌یات داوای مافی خۆت بکه‌یت یان نه‌توانیت ڕووبه‌ڕووی ئه‌وه ببیته‌وه که ڕووی گردویت وات لێبکات که ڕوو له که‌سێکی که بنه‌یت به‌هاناته‌وه بێت وکێشهکهت بۆ چاره‌سه‌ر بکات ، ئه‌ویش که‌سێکه وه‌کوتۆ له‌وانه‌یه به شێوه‌یه‌ك هاوکاریت بکات که جێی ئومێدی تۆ نه‌بێت یان به‌وشێوه‌یه نه‌یاته‌دی که تۆ ده‌تته‌وێت یان تۆ پێویسته .
ئه‌ومان له‌بیر نه‌چێت که پێغه‌مبه‌ران هه‌موو بهشهربونهو توانا‌و بون وکه‌سایه‌تیان که‌سایه‌تی یه‌کی به‌شه‌ریی بونه ، له‌هه‌مان کاتدا که ته‌نها که‌س بونه له‌ناو کۆمه‌ڵگایه‌کی زۆر‌و دڕنده‌و نه‌داراو بێ پشتیوان وبێ په‌ناده‌ر بۆیان ، هه‌موو هاناو په‌ناو پشتیوانێكیان ته‌نها خوای گه‌وره بوه و هه‌ر فه‌رمانێکیش که له خواوه بۆیان هاتبێت ده‌ست به‌جێ به‌جێیان هێناوه له‌کاتێکدا کهترسیشیان هه‌بوه به‌ڵام ترسه‌که‌یان شه‌رم نه‌بوه‌و ترسێکی واقعی ژیانه‌که‌یان بوه هه‌روه‌کو له به‌سه‌رهاته‌که‌ی پێغه‌مبه‌ر مو‌سا صلی الله‌علیه وسلم به‌ڕاشکاوی خوای گه‌وره بۆمان باس ده‌کات که ده‌فه‌رموێت : { وَإِذْ نَادَى رَبُّكَ مُوسَى أَنِ ائْتِ الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ (10) قَوْمَ فِرْعَوْنَ أَلا يَتَّقُونَ (11) قَالَ رَبِّ إِنِّي أَخَافُ أَنْ يُكَذِّبُونِ (12) وَيَضِيقُ صَدْرِي وَلا يَنْطَلِقُ لِسَانِي فَأَرْسِلْ إِلَى هَارُونَ (13) وَلَهُمْ عَلَيَّ ذَنْبٌ فَأَخَافُ أَنْ يَقْتُلُونِ (14) قَالَ كَلا فَاذْهَبَا بِآيَاتِنَا إِنَّا مَعَكُمْ مُسْتَمِعُونَ (15) فَأْتِيَا فِرْعَوْنَ فَقُولا إِنَّا رَسُولُ رَبِّ الْعَالَمِينَ (16) أَنْ أَرْسِلْ مَعَنَا بَنِي إِسْرَائِيلَ (17) قَالَ أَلَمْ نُرَبِّكَ فِينَا وَلِيدًا وَلَبِثْتَ فِينَا مِنْ عُمُرِكَ سِنِينَ (18) وَفَعَلْتَ فَعْلَتَكَ الَّتِي فَعَلْتَ وَأَنْتَ مِنَ الْكَافِرِينَ (19) } .
ئه‌وه‌تا کاتێك خوای گه‌وره فه‌رمان به مو‌سا علیه وعلی نبینا السلام که بچێت بۆلای فرعون سه‌ربه‌خۆ بانگه‌وازی دینی خوای پێبگه‌یه‌نێت ، پێی ڕابگه‌یه‌نێت که خوا ته‌نها یه‌ك خوا هه‌یه که دروستکه‌ری ئه‌زو ئاسمانهکانهو ته‌نها خوایه‌که که شایسته‌ی په‌رستنه ، له‌کاتێكدا که فرعون خۆی به‌خوا ناساندبوه به خه‌ڵکی ئه‌ی ووت :{ أنا ربکم الأعلی } موساش ئه‌فه‌رموێت :{ قَالَ رَبِّ إِنِّي أَخَافُ أَنْ يُكَذِّبُونِ }خوایه من ده‌ترسم که به‌درۆم بخه‌نه‌وه،پاشان لێره‌دا دوو خاڵی گرنگ باس ده‌کات که ئه‌فه‌رموێت :{ وَيَضِيقُ صَدْرِي وَلا يَنْطَلِقُ لِسَانِي فَأَرْسِلْ إِلَى هَارُونَ } سنگم گران ده‌بێت وقسه‌م پێ ناکرێت ئه‌گه‌ر بمخه‌نه درۆوه ،واتا که‌سێك که بترشێت سنگی گران ده‌بێت و ته‌نگه نه‌فه‌س ده‌بێت و قسه‌شی پێناکرێت ، ئه‌مانه نیشانه‌ی ترسن .
جا به‌ڕێزی خوێنه‌ری خۆ شه‌ویست ده‌بێ خۆت خۆتبیت لهههموکاروکردهوهیهکتدا له هه‌مو ههڵسو کهتێکتدا ، ئه‌قڵت مه‌ده ده‌ست که‌سه‌وه خۆت خاوه‌ن بڕیاری خۆت به به‌ڵام ئه‌وه‌ت له‌بیر نه‌چێت که ده‌بێ ههرکاروکردهوهیهکت کرد له‌سنوری شهرعدابێت و ئه‌وه‌نده‌ش گومڕامهبه که به‌قسه‌ی که‌س نه‌که‌یت و به‌قسه‌ی خوای گه‌وره‌ش نه‌که‌یت ، ئه‌گه‌ر وابیت ئه‌وا بێگومان له‌دونیادا خهسهارهومهند ده‌بیت و له‌قیامه‌تیشدا خه‌ساره‌تی گه‌وره چاوه‌ڕوانت ده‌کات .
چونکه خوای گه‌وره فه‌رمانمان پێ ده‌کات که گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و فه‌رمانڕه‌وایانی ئیمانداران بکه‌ین که‌ده‌فه‌رموێت"{ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُولِي الْأَمْرِ مِنْكُمْ فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ إِنْ كُنْتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآَخِرِ ذَلِكَ خَيْرٌ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلًا (59) } .واتا : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که ئیمانتان هيناوه گوێڕایه‌ڵێ خوا‌و پاشان پێغه‌مبه‌رو پاشتر فهرمانڕهواکانتان بکه‌ن ئه‌وانه‌ی که له خۆتانن ، ئه‌گه‌ر ناکۆکی وداکۆکیهکتان هه‌بوو له‌نێوانی خۆتاندا بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ لای خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕتان هێناوه به‌خواو ڕۆژی دوای ئه‌وه باشتره چاره‌سه‌رێکی باشترینه بۆ ئێوه . والله أعلم .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که لێره‌دا گرنگه باسی بکه‌ین له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا ئه‌وه‌یه که { أولي الأمرمنکم } ئه‌وه‌نی یه که فه‌رمانبه‌ره‌کان له‌خۆمان وه‌کو { مسعود به‌رزانی وجلال طاله‌بانی و ئه‌و فه‌رمان به‌رانه‌ی که دینیان نی یه و به‌رنامه‌ی کوفری په‌یڕه‌وده‌که‌ن ، به‌ڵکو بۆ فه‌رمانڕه‌وایانی موسڵمانانه ئیماندارانی که به‌رنامه‌و ده‌ستورو یاسایان قورئان و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره صلی الله علیه وسلم . { وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ وَلا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَمْرًا أَنْ يَكُونَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ } [ الأحزاب : 36 ]. بۆ هیچ ئیماندارێك نی یه ژن یان پیاوبێت که خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی فه‌رمانێکیان ده‌رکرد که به‌ویست وهه‌وه‌سی خۆیان فه‌رمانێکی که ده‌ربکه‌ن و یان فه‌رمانێکی که هه‌ڵبژێرن بۆ سودوقازانجی خۆیان ، جائه‌مه باسێکیتره ته‌نها مه‌به‌ستم ئه‌وه‌بو که ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزه به بێ شیکردنه‌وه به‌سه‌ریدا نه‌چین نه‌وه‌کو خه‌ڵکێك به هه‌ڵه لێی تێبگات یان به‌هه‌ڵه له بۆچونه‌که‌ی من تێبگات .
کۆتایش داوهای لێبوردن له‌خوای گه‌وره‌ده‌که‌م له کهموکوڕو هه‌ڵه‌کردن له بیر‌و بۆچونه‌کانم و نوسینه‌که‌ش هیوادارم که سودێکی هه‌بێت بۆ خوێنه‌ری به‌ڕێزو له‌دوعای خێریش بێ به‌شمان مه‌که‌ن، به‌ڵام جارێکی که ده‌پرسم ئایە تۆ خۆتیت ؟؟؟