08/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
واین رۆنی : ئه‌رسیناڵ خولی ئینگلیزی به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌وا زۆر پێکه‌نیناوی و گاڵته جاڕییه
واین رۆنی هێرشبه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی به دووری ده‌زانێت که ئه‌مساڵ یانه‌ی ئه‌رسیناڵ خولی نایابی ئینگلیزی به‌ده‌ست بهێنێت و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر شتێکی وا ببێت ئه‌وا زۆر پێکه‌نیناوی و گاڵته جاڕییه.
رۆنی به رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵی راگه‌یاند: ئه‌رسیناڵ یانه‌یه‌کی به‌هێزه و ئاستێکی به‌رز نمایش ده‌کات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مساڵ خولی ئینگلیزی به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌وا ده‌بێته نوکته‌ی ئه‌مساڵ.
هه‌روه‌ها وتیشی: به‌ستنی گرێبه‌ستی ئه‌رسیناڵ له‌گه‌ڵ ئۆزێلدا شتێک بوو که نزیک بوو له چانسه‌وه، وه من هیوا خواز بووم که یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا ببه‌ستن، وه له‌م باره‌یه‌شه‌وه له‌گه‌ڵ ئالێکس فێرگسۆنی راهێنه‌ری پێشووی یانه‌که‌مان قسه‌م له‌باره‌وه کرد.
هه‌روه‌ها یاریزانی ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که هه‌تا مانگی مارسی داهاتوو ده‌گه‌نه‌وه به ئارسیناڵ وه له‌م باره‌یه‌وه وتی: پێویسته ئارسیناڵ پارێزگاری له پله‌ی یه‌که‌م بکات به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و یانه‌یه ئه‌وه‌ش بزانێت که یانه‌یه‌کی تر هه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه شوێنی سروستی خۆی.
جێی وه بیر هێنانه‌وه‌یه که یانه‌ی ئه‌رسیناڵ ئێستا به 28 خاڵ له پله‌ی یه‌که‌مدایه‌و به 8 خاڵ پێش مان یونایتدی هه‌شته‌م که‌وتووه.