دووه‌م: مه‌زه‌به ئابوورییه ئاینییه‌كان
1ـ مه‌زه‌بی سروشتی (فیزیوَكراتی):پرسه ئابووریه‌كان له دیارترین ئه‌و كێشانه‌بوون كه‌فه‌یله‌سوف و هزرڤانه‌كان (سه‌رده‌می ڕووشنگه‌ریی) له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا به‌ره‌نگاری بوونه‌وه ئه‌و سه‌رده‌مه زانسته‌كان و ئه‌ده‌بیات ده‌ستیان كرد به‌سه‌ربه‌خۆبوون له‌كارتێكردنه ئاینییه‌كان به‌پله‌یه‌كی به‌رز له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌وروپا كه‌ڕای كردبوو له‌ژێر تێری ده‌ره‌به‌گایه‌تی و كڵێسا،به‌دوای چه‌ند ڕێباز‌و پڕووگرامێكی تازه‌دا ده‌گه‌ڕا كه‌سه‌ربه‌خوَبێت له‌و په‌یوه‌ست بوونه ته‌قلیدیه‌ی كه‌له‌نێوانكارو باره زیندووه‌كانی ژینی گشتی و نێوان ڕێسا ئاكاریه‌كاندا هه‌بوو كه‌ببووه پڕووگرامی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست ئه‌و كه‌لێنه گه‌وره‌یه‌ش كه‌كه‌وته نێ,ان زانست و كڵێساوه وه‌كو پێشتر باسمان كرد دیاریترینی ئه‌و هوَكارانه‌بوون كه‌بیردۆزه ئاینییه‌كان و نمونه بالاَكان و به‌هاو ئاین جیاكرده‌وه خودایه‌كی تازه‌ش له‌دایك بوو كه‌سه‌رده‌می ڕووشنگه‌ریی زوَر به‌ساده‌یی ده‌یان په‌رست كه(سروشت )بوو له‌و كاته‌دا هه‌رگوَشه‌یه‌ك له‌گوَشه‌كانی ژین مه‌زه‌بی (سروشتی)خوَیی و نوسه‌رانی سروشتی هه‌بوون له‌سیاسه‌تدا زانیمان كه‌دیموكراسیه‌ت له‌سه‌ر بنچینه‌كانی (مه‌زه‌بی سروشتی) دامه‌زرا له‌زانست و فه‌لسه‌فه‌دا وشه‌ی سروشتی جێگه‌ی وشه‌ی خودای گرتوَته‌وه له‌بواری كار‌و باره كوَمه‌لاَتیه‌یكاندا هه‌ندێك نوسه‌ر ده‌ركه‌وتن كه‌پێیان وابوو كوَمه‌ی‌ڵگه ی سروشتی بریتیه له كوَمه‌ڵگه‌ی نمونه‌یی كه‌پێویبسته‌مرۆایه‌تی بۆلای ئه‌و بگه‌ڕێته‌وه له كاریشدا بیروَ!كه‌ی ئاكاری سروشتی سه‌ریهه‌ڵدا ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له گه‌وره‌ی فه‌یله‌سوفه‌كان له‌باره‌ی ئایینی سروشتیه‌وه ده‌یان نوسی‌ی له‌وانه‌شه ڕوونترین جێبه‌جێ كردنه‌كانی مه‌زه‌بی سروشتی له‌و بابه‌ته‌دا ده‌ربكه‌وێت كه‌ئێمه ئێستا سه‌ر قاڵین پێوه‌ی ئه‌ویش ئابووریه‌ه (جوَرج سوَلی) ی نوسه‌ری كتێبی (المژاهب الاقتصادیه الكبری) له‌ماوه‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه‌ئایینی تێدا وه‌لا نرا له ئه‌وروپاداو خه‌ڵكی بووپاڵپشتی تر ده‌گ
ه‌ڕان بووبه‌هاكان ده‌ڵێت(له‌ماوه‌ی سه‌ده‌كانی ناوه‌نددا بیروَكه‌ی ئاخیره‌ت،دوواڕۆژ، زاڵبوون به‌سه‌ر مه‌زه‌به باوه‌كاندا گه‌رچی به‌سه‌ر نه‌ریت وخووه‌كاندا زاڵ! نه‌بوو بواری دنیایی و ژینی مرۆیش تێیدا هیچ نه‌بوو ته‌نیا شوێنی:َ نه‌بێت كه‌ی‌خه‌ڵكی تێدا خوَیان بووژینی دوای مردن ئاماده‌ده‌كرد كه‌ژینێكه پاداشت و سزای تێدایه له‌و سه‌رده‌مانه‌دا پێویست بوو مرۆ به‌رگه‌ی ئه‌و ئازاره‌كانی بگرتایه چونكی پێیان وابوو كه‌ئێره پێشه‌كیه‌كگه بووئه‌و ژینه داهاتوه‌ی كه‌چاوه‌ڕیبَده‌كرێ هه‌رچی پاڵ،ه‌ری فیكری بوو له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی نه‌ریته كوَ!مه‌لاَیه‌تیه‌كان یابووزیاد كرنی خوَش گوزه‌رانی دنیایی زوَر سست و لاوازبوو مه‌گه‌ر ئه‌و سوده ڕوحانیه‌ی كه‌ده‌توانرێت به‌رو بوومه‌كه‌یان بچنرێته‌وه به‌لاَم ئێستا گرنگیدانه‌كه گوَڕاوه‌و وایلێهاتوه ته‌نیا له‌باشتر كردنی ژینی سه‌ر زه‌ویدا یاله‌دوو.ینه‌وه‌ی زانسته‌كان و داهێنراوه‌كاندایه كه‌توانای زه‌وی ده‌رده‌خه‌ن ئێستا ده‌سكه‌وته مادیه‌ه‌كان له‌هه‌مووشتێكدا دیارن و سنووریان نیه له‌ڕ,ی بوونی چه‌ند شێوازی باشتر‌و ئاسانتر بووبه‌هه‌م هیێنانی شته‌كان و ڕوحی ڕیسك و پێشبڕكێكردن زاڵ بووه لێره‌دا ئه‌م پرسیاره خوَی ده‌رده‌خات،ئایا له‌توانای فه‌لسه‌فه‌دانیه له‌چاره‌سه‌ری سیستمه مروَییه‌كان بكات به‌هه‌ی‌مان ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی كه‌لێكوَڵینه‌وه‌ی شته مادییه‌كانی پێده‌كرێت؟ وه‌لاَمه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه‌ده‌بێت و گونجاوه‌ئه‌وه‌ش ته‌نیا به‌جێبه‌جێكردنی‌عه‌قلاَ ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و شێوازانه‌دا كه‌خه‌ڵكی به‌كاریان ده‌هێنن تاكوبژین بێكه‌وه ئێستا خه‌ڵكانێكی زوَرهه‌ن ده‌ستیان كردووه به‌دانانی پلان و پڕۆژه‌ی پێكه‌وه ژین و ده‌سه‌به‌ری بووهه‌مووان كه‌پڕۆژه گه‌لێكی نمونه‌یی یاخه‌یاڵین له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه‌بڕوا هێوانیان به‌خودا به‌ته‌واوی فڕێدابوو پێویست بوو له‌بیریه‌كی بووبدوو.نه‌وه ئه‌وانیش وتیان سروشته وه‌لێ ئه‌وانه‌ی هه‌روا به‌ده‌ست گرتوی به‌ئاینه‌كه‌یانه‌وه مانه‌وه گه‌ربه‌زمانیش بێت كه‌زوَریان هه‌روابوون سروشتیه‌كان بڕوایان وابووكه‌خودای گه‌وره له‌ڕێگه‌ی سروشت و یاساكانیه‌وه گوزارش له ئیراده‌ی خوَی ده‌كات نه‌ك به ئامرازێ:ی ڕاسته‌وخۆ به‌وه‌ش سروشت نیه كه‌بوون هه‌بێت و به‌س،به‌ڵكو شتێكه‌پێویسته گوێڕایه‌ڵی بكرێت هه‌ركه‌س پێ!چه‌وانه‌ی سروشت بجوڵێته‌وه ببێته به‌ڵگه‌یه‌ك بووئه‌وه‌ی له‌خوداترسان وئاكاری كه‌م و كوڕی تێدایه) سه‌باره‌ت به‌بناغه‌ی زانستی مه‌زه‌به‌كه‌یان كه‌گومانیان وابوو كوَشكی بیروَكه‌كه‌یان له‌سه‌ر بنیانت ناوه بیردۆزه‌كه‌ی (نویتن) بوو له‌باره‌ی هه‌ساره ئاسمانیه‌كان و یاسای جوڵه‌ی سروشتیه‌وه هه‌روه‌كو چوَن ئه‌ستێره‌و هه‌ساره‌كان یاسای سروشتی خوَیان هه‌یه و بووهه‌ریه‌كێكیان ڕێڕه‌وی تایبه‌تی دیاری كردووه به‌بێئه‌وه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ركه‌وتن له‌نیوَانیاندا ڕووبدات به‌تێ!ڕووانینی ئه‌وان گه‌رخه‌ڵكی وازیان لێبهێنرێت له‌سه‌ر سروشته‌كه‌ی خوَیان و هیچ یاسایه‌كیان له‌ده‌ره‌وه‌دا به‌سه‌ردا نه‌سه‌پێت واژین بۆخۆی ڕێك ده‌بێت و به‌پێی یاسای سروشتی ده‌ڕووات به‌ڕێوه ئه‌و یاسایه‌ی كه‌ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ بكرێت به‌سه‌ر كوَمه‌ڵگه‌وتاكه‌كانیدا به‌بێشیواندن و شڵه‌ژاوی گره‌نتی ژینێكی ئایدیاڵیان بووده‌كات .
ئه‌وه‌تا(ڕانداڵ)له‌كتێبه‌كه‌یدا(تكوین االعقل الحدیپ) باس له‌و قوَناغه‌ده‌كات كه‌ئه‌وروپاخوَی له‌هه‌مووبه‌هایه‌ك داماڵی و سه‌رچاوه زولاَڵه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا كه‌ئاین بوو ده‌ڵێت:(ئه‌م زانسته، مه‌به‌ستی زانستی ئابووریی سیاسیه،له‌ڕووه دیاریه‌كه‌یدا واده‌ركه‌وێت كه‌هه‌وڵێكی داماڵێنراوه‌له‌به‌ر ژژه‌وه‌ندی بووگه‌یشتن به‌ژینێكی كوَمه‌لاَیه‌تی بووشوَڕ ش به‌لاَم له‌ڕاستیدا پاساوێكی ڕێكخراوبوو بووئه‌و داواكاریانه‌ی كه‌ئامانجیان گه‌یشته به‌زیادكردنی ئازادی كوَكردنه‌وه‌ی پاره‌و سامان و پشت به‌زانسته تازه‌مروَییه‌كان و سروشت ده‌به‌ستێت) به‌نێوبانگترین زانای سه‌رمایه‌داری كلاسیكی (ئاده‌م سمپ)و(ماڵتس)و(ڕیكاردوو)بوون كه‌له‌سه‌رشانی ئه‌وان مه‌زه‌بی تاك گه‌رایی سه‌رمایه‌داریی هه‌ستایه سه‌رپێو گه‌شه‌ی كردوو به‌خێوكرا ئێستاش دێنه سه‌ر پوخته‌ی مه‌زه‌بی هه‌ریه‌كێك له‌وان و شوێنه‌واره‌كانی له‌ڕووی زانستیه‌وه
أ ـ ئاده‌م سمپ: هه‌رچی ئاده‌مسپه بریتیه له‌فه‌یله‌سوفی و ئیستیعماروكاهینی گه‌وره‌ی سه‌رمایه‌داریی كتێبه‌كه‌شی(سامانی نه‌ته‌وه‌كان)گرنگترین دانراوی ئابوورییه‌و دوورترین كاریگكه‌ری هه‌بووه ئه‌وه‌تا(ڕووبه‌رت داونز)له‌كتێبه‌كه‌یدا (كتب غیرت وجه العالم) له‌باره‌ی ئاده‌م سمپ و كتێبه‌كه‌یه‌وه ده‌ڵێت:(بیردۆزه‌ی سه‌ره‌كی له‌كتێبی سامانی نه‌ته‌وه‌كاندا بیردۆزه‌یه‌كه هه‌واداری ماكیا ڤیلیه‌ته‌به‌وه‌ی كه‌ده‌ڵێت:یه‌كه‌مین هوَكارو پاڵنه‌ر له چالاكی مرۆدا بریتیه له‌به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی كاركردنیش بووكوَكردنه‌وه‌ی پاره‌و سامان هیچ نیه مه‌كه‌ر یه‌كێك له‌دیاریده‌كانی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌بێت،به‌وه‌ش ئه‌وه جێگیرده‌بێت كه‌خوَپه‌رستی و به‌ر ژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی له‌پشت هه‌موو چالاكیه‌كی ڕه‌گه‌زی مروَییه‌وه خوَی حه‌شارداوه،خه‌ڵكیش به‌ڕاشكاویی بڕوایان پێیه‌تی و سیفه‌تێكی بێزراو نیه تاكو خه‌ڵ: لێی دووربكه‌وێته‌وه به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه هوَكارگه‌لێكه خێری بووهه‌موو كوَمه‌ڵگا هه‌ڵگرتوه‌له‌گه‌ڵ خوَیدا به‌پێی ڕای نوسه‌ری كتێبه (سانانی نه‌ته‌وه‌كان)هه‌ركات ویسترا خوَشگوزه‌رانی بوونه‌ته‌وه دابین بكرێت ئه‌و پێویسته هه‌موو تاكێك وازی لێبهێنرێت هه‌رچی له‌توانایدایه بیخاته‌كار بووباشتر كردنی ژینی خوَی به‌شێوه‌یه‌كی جێگیری ڕێكخراو به‌بێ هیچ كوَت و به‌ندێك له‌و كاته‌دا ده‌مانه‌وێت خوَراكی خوَمان ده‌ست بخه‌ین پشت به‌به‌خشنده‌ی عه‌ره‌ق فروَش و نانه‌واو قه‌ساب نابه‌ستین،به‌ڵكو ئه‌وان ته‌نیا له‌به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی خوَیان ده‌مان ده‌نێ ئێمه‌یش كاتێ: له گه‌ڵیان ده‌دووێین ر,ِناكه‌ینه ئه‌و پاڵنه‌ره‌مروَییانه‌ی كه‌تێیاندایه به‌ڵكو ڕووده‌كه‌ینه به‌ر ژه‌وه‌ندییه مادییه‌كان و قسه‌یان له‌گه‌ڵدا ناكه‌ین له‌باره‌ی پێویستیه‌كانمانه‌وه به‌ڵ:و له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه‌قسه‌یان له‌گه‌ڵده‌كه‌ین كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی و سود بۆیان ده‌گه‌ڕێته‌وه )
*ـ شوێ،ه‌واری مه‌زه‌به‌كه‌ی : سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕوحه‌نائاكارییه‌ی كه‌هه‌یبوو به‌لاَم ئاده‌م سمپ و كتێبه‌كه‌ی ناوبانگێكی فراوانی وایان به‌نسیب بوو كه‌هییچ یه‌كێك له‌هاوچه‌رخه‌كانی پێی نه‌گه‌یشتبوون،هزرڤانان نازناوی (باوكی ئابووریی هاوچه‌رخ)یان به‌كتێبه‌كه‌ی به‌خشی هوَكاری ئه‌وه‌ش ته‌نیا ئه‌وه‌بوو كه(سمپ) ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ی پێشكه‌ش بزنسمان و سه‌رمایه‌داران كردبوو،هه‌روه‌ك بووئه‌وه‌ش بوو كه‌ئاداری كردبوونه‌وه ئه‌و ئامرازانه به‌كاربهێنن له‌به‌رهه‌مهێنانیاندا ئه‌مه له‌كاتێ:دابوو كه‌حیسابی ئه‌و هه‌موو كوَمه‌ڵه كشتیاره‌و كرێكارانه‌ی كه‌كڵوَكی و ده‌رده‌سه‌ری جه‌رگی بڕیبوون به‌ره‌و له ناوچون و تێك‌شكان ده‌ڕوویشتن (سمپ )ته‌نیا له ئینگته‌راو ئه‌وروپادا سنووردار نه‌كرابوو به‌ڵكو كتێبه‌كه‌ی ببووه ئینجیلی ده‌ستی ئیستیعمار كه‌ڕژابوونه نێو كشوه‌ره‌كانی تره‌وه‌و خێر‌و بێری ولاَته‌كانیان تالاَن ده‌كردوو گه‌له‌كانیان ده‌چه‌وسانده‌وه هه‌تاوه‌كوئه‌وبه‌شه‌ی كه‌باسی(داگیرگه‌كان)ی ده‌كرد به‌نێوبانگترین به‌ش داده‌نرا،(ماركس لێرز) ده‌ڵێت(زوَربه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌گرنگیان به‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و كتێبانه‌ده‌دا ئه‌وانه‌بوون كه‌سودێكی تاكه‌كه‌سیان له‌وڕایانه بینیبوو كه‌له‌كتێبه‌كه‌دا هاتون ئه‌وانیش بازرگانه‌وێكان و هاوپه‌یمانه‌كانیان بوون له‌ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی جیهانی و لیژنه‌ڕ,َشنبیره جێبه‌جێكاریه‌كانی له‌زانكوَكاندا،له‌ڕێگه‌ی ئه‌مانه‌وه كتێبه‌كه كارتێكردنێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و گه‌لانه‌ی كه‌دووستی ئه‌مان بوون سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌هیچ شتێكیان له‌باره‌ی خودی كتێبه‌كه‌وه نه‌ده‌زانی هه‌روه‌ك له‌ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه شوێنه‌واره زوَرو بێشوماره‌كانی له‌بیركردنه‌وه‌ی ئابووریی و سیاسی جیهانیدا به‌ده‌ركه‌وت) هێشتا كه‌سانێكی تر هه‌بوون كه‌دژی بیردۆزه‌كانی (سمپ)بوون كه‌خاوه‌نی مه‌یلی ئایینی بوون له‌وانه‌ش (ڕسكن) له‌باره‌ی ئاده‌م سمپه‌وه‌ده‌ڵێت:(ئه‌و پیاوه سكوَت له‌ندیه‌گێژه‌ی كه‌له‌نێوانخه‌ڵكیدا ناسراوه بانگه‌وازی خه‌ڵ: ده‌كات بووئه‌وه‌ی ئاین پشتگوێبخه‌ن و ده‌ڵێت::پێویسته له‌سه‌رت كه‌ڕقت له‌خودایه‌كه‌ت بێت و وه‌سیه‌ته‌كانی جێبه‌جی َنه‌كه‌یت و ته‌ماع بكه‌یته ماڵی كه‌سه نزیكه‌كانت هه‌روه‌ك له‌و خه‌ڵ:انه‌ش پارێزراوز نه‌بوون كه‌له‌به‌ر هوَی مروَیی دژی ئه‌وبوون وه‌كو زوَرێك له هزرڤانه ئازاده‌كان ئه‌وانه‌ی كه‌بووته‌نیا ڕۆژێك له‌سمپ،خوَش نه‌بوون به‌هوَی ئه‌وه‌ی كه‌ببووه ئامرازی ئه‌و ئیستیغلال كردنه‌په‌سته‌ی كه‌پیاوانی كار‌و خاوه‌ن كارگه‌كان گرتبۆیانه به‌رو بنه‌ماكه‌ی ئه‌ویان (ئازادی بازرگانی كردبووه)ڕێبازی خوَیان له‌كاره‌كانیاندا، ئه‌و چینه قوَرخكاره ئه‌و هه‌له‌یان قوَسته‌وه‌و هه‌مووبنه‌مایه‌ك كه به‌رگری له پاراستنی كرێكار‌و گه‌شتیارو به‌كاربه‌رو هه‌موو كوَمه‌ڵگه‌بكردایه ئه‌وان ده‌یانشێواندوو به‌وه‌ڕاڤه‌یان ده‌كرد كه‌ڕێپێدانێ:ی ڕه‌هایه بووبه‌رژه‌وه‌ندییه تاكه‌كه‌سیه‌كانیان و به‌هیچ كوَتێك سنووردارناكرێت و حكومه‌تیش ده‌ستی تێوه‌رنادات )
ب ـ ماڵتس: ئه‌گه‌رئاده‌م سمپ باوكی سه‌رمایه‌داری بێت ئه‌وه(ماڵتس) پارێزه‌ره گه‌وره‌یه‌تی دیسان ئه‌گه‌ر سمپ هه‌ڵوێستێكی نه‌رێنی یا نیوه نه‌رێنی هه‌بووبێت له‌به‌رامبه‌ر هه‌ژارو چه‌وسێنراوه‌كاندا ئه‌وه‌بێگومان ماڵتس ڕۆڵێكی ئه‌رێنی له‌به‌رامبه‌ریانداهه‌بوو به‌لاَم به‌داخه‌وه تائه‌وپه‌ڕی سنوور دژینبوو له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا كوَمه‌ڵێك له‌و نوسه‌رانه ده‌ركه‌وتن كه‌له ئومێددا نقوم ببوون وه‌كو(كوَندوورسیه )و(جه‌دووین)و(توَ/اس بی) ئه‌مانه قوتابخانه‌یه‌كی كوَمه‌لاَیه‌تی سروشتیان پێكه‌وه‌نابوو كه‌بڕوای وابوو گه‌رهه‌مووتاكێك سود مه‌ندبێت له‌وه‌ی كه‌ناویان نابوو(مافه‌كانی مرۆ)وبه‌ربه‌سته ده‌ستكرده‌كان له‌به‌رده‌میدا لاببرێن كه‌ڕێگری لێ ده‌كه‌ن ئه‌وا ده‌بێته سه‌ر ده‌مێكی گه‌شه‌كردووی ڕاسته‌قینه كه‌چاوه‌ڕ,انی مروَ؟ایه‌تی ده‌كات به‌پێی گوزارشسته‌كه‌ی ئه‌وان سروشت هه‌مووپێداویستیه‌كانی به‌خته‌وه‌ری بوومرۆ ئاماده‌كردووه ئه‌وانیش ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌یان له‌سه‌ره كه‌باشی دابه‌ش بكه‌ن و بیبه‌خشنه‌وه، ئه‌م بیردۆزه‌یه لای ماڵتسی هه‌واداری ڕه‌شبینی نه‌گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی كه به‌به‌رزی لێی بڕوانێت هه‌وه‌ك هاوچه‌رخی بوونی له‌گه‌ڵ ئه‌و نوسه‌رانه‌دا گه‌رمیان كرد بووئه‌وه‌ی به‌ر په‌رچیان بداته‌وه بۆیه له‌ساڵی 1798 دا نامیلكه‌یه‌كی ده‌ركرد به‌ناونیشانی (بابه‌تێ: له‌باره‌ی ڕێساكانی زیاد كردنی دانشتوانه‌وه) ڕای ڕاشكاویی خۆی له‌باره‌ی بابه‌ته‌كه‌وه روِنكردبووه (سوَل )ده‌ڵێت(بێگومان مه‌زه‌به‌كه‌ی ماڵتس له جه‌وهه‌ریدا ساده‌یه زیادكردنی دانیشتوان كه به كوَتێك سنووردارنه‌كرێت ده‌بێته هوَی زیادكردنی ژماره‌ی دانیشتوان به‌پێی به‌دوای یه‌كدا هاتنێكی ئه‌ندازه‌یی له‌كاتێكدا زیاده له‌بابه‌ته خوارده‌مه‌نیه‌كاندا به‌م خێراییه نیه‌و به‌گوزارشتێكی تر به‌پێی به‌دوای یه‌كدا هاتنێكی ژماره‌یی ده‌روات به‌ڕێوه
ماڵتس ئه‌و دژایه‌تیه‌ی كه‌هه‌یبوو بوومافی مرۆه‌كه‌ی (توَماس بین) به‌ئاشكرایی ده‌یوت و نه‌یده‌شارده‌وه بۆیه ده‌ڵێت(بێگومان پیاوێك كه‌دێته دنیا وه ده‌بینێت كه‌له‌پشت ئه‌ودا خه‌ڵكی ده‌ستی به‌سه‌رئه‌و دوویایه‌دا گرتوه‌و بوونه‌ته خاوه‌نی خێر‌و بێره‌كانی و هیچ هاوكارییه‌كیشی له‌لایه‌ن دایك و باوكیه‌وه پێنه‌كرێت ماده‌م كوَمه‌ڵگه‌ش پێویستیان به‌خزمه‌ته‌كانی ئه‌و نییه ئه‌و مرۆه ناتوانێت بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌بكات كه‌مافی له‌ته‌نانێكی هه‌یه، هیچ مافێكی نیه له‌م بوونه‌دا) هه‌روه‌كو ڕه‌خنه له‌و به‌رنامه‌یه‌ی حكومه‌تی ئینگلیزی ده‌گرێت كه‌بووهاوكاری هه‌ژاران داینابوو له‌دووڕووه‌وه :
یه‌كه‌میان: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه كار له‌سه‌ر زیادكردنی دانیشتوان ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌روبوومی زه‌وی زیاد بكرێت، تاكوبیان ژیینێت پێی
دووه‌میان: بێگومان ئه‌و چه‌ندێتیه‌ی پێویستی كه‌له شوێنه هه‌ژاره‌كاندا به‌كارده‌برێت كه‌چینێكی نابه‌رهه‌م هێنن، له‌م به‌شانه كه‌مده‌كاته‌وه كه‌پێویسته بدرێن به‌چینی كاركه‌ران ) هه‌ربه‌م شێوه‌یه ماڵتس به‌ڕێگرییه‌كی بڕاوه ڕێی له چاكه‌كردن گرت گه‌رده‌وڵه‌ت بكات یا تاكه‌كان پێی وابووكه(بێگومان هه‌مووپروَژه‌یه‌ك بووچاكتر كردنی حاڵی كوَمه‌ڵگه له‌داهاتودا به‌كاریسه‌یه‌ك كۆتایی دێت ) هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:: پێویسته له‌سه‌ر كوَمه‌ڵگه‌كه‌پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی یاهاوكاری بووئه‌و خێزانانه بووه‌ستێنێت كه‌ناتوانن ئامرازه‌كانی بژێوی ژین دابین بكه‌ن نه‌هامه‌تیه‌كه له‌وه‌دایه كه‌ئه‌و پیاوه‌ی ئه‌م جوَره بیروَكانه‌ده‌خاته‌ڕوو داوا له كوَمه‌ڵگه‌ش ده‌كات جێبه‌جێی بكه‌ن پیاوێ:ی عه‌لمانی نیه،به‌ڵك پیاوێكی ئایبنی یه‌و پله‌ی(قه‌شه)ی هه‌یه پیاوێكی ئایینی كه‌پاساوی ڕه‌وتاری تاغوته سه‌رمایه‌دارییه‌كان ده‌هێنێته‌وه‌و حه‌رامی ده‌كات كه‌چاكه‌و ده‌ستگڕوویی لێقه‌وماوان بكرێت،ده‌شڵێ!ت ئه‌وه ئه‌و یاسا سروشتیه‌یه كه‌گوزارشت ده‌كات له ئیراده‌ی خودا،بالای خوَمانه‌وه وێنای ئه‌و كارتێكردنه گه‌وره‌یه‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌یه بكه‌ین كه‌دووری و دابڕانێكی سه‌ر سورَهێنه‌ر له زه‌ینی كه‌سێكی ئاسایی ده‌ژیا به‌ئاین و پیاوه‌كانی دا، دروست ده‌كات
*شوێنه‌واره‌كانی مه‌زه‌به‌كه‌ی: (دتونز) ده‌ڵێت:(ڕایه‌كانی ماڵتس به گه‌رمی و پێشوازی لێكردنه‌وه وه‌رگیران چونكی چینه ده‌وڵ‌مه‌ندوو ده‌سه‌لاَتداره‌كه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه بووبه ویردی سه‌ر زبانیان له‌دوای ماڵتسه‌وه ئه‌و قسه‌یه‌یان ده‌وته‌وه كه‌هه‌ژاری و كوَمه‌لاَیه‌تی و خراپه كوَمه‌لاَیه‌تیه‌كانی تریش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بووهوَكاری زوژن هێنانو و زوَری وه‌چه خستنه‌وه دابه‌شكردنی پاره‌و سامان له ولاَتدا هیچ خراپه‌یه‌كی له‌و لایه‌نه‌وه نیه‌و هیچ سه‌ر زه‌نشتێك ناكرێت ) هه‌روه‌ها(سوَل) ده‌ڵێت: ئه‌م مه‌زه‌به‌ی ماڵتس خزمه‌تی ئه‌وانه‌ده‌كات كه‌سه‌رباری ئه‌و قازانجه زوَرانه‌ی ده‌ستیان كه‌وتوه به‌هوَێ گه‌شه‌كردنی سه‌رمایه‌دارییه‌وه هێرشیان كراوه‌ته‌سه‌ر به‌هوَی ئه‌و حاڵه‌ته خراپه‌ی كه به‌شێكی زوَری كرێكار‌و به‌كرێگیراوه‌كانی گرتوَته‌وه‌بۆیه ماڵتس هه‌ستا به‌به‌رگری كردن له‌خۆی و ڕای گه‌یاند كه به‌دبه‌ختی مرۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه بووپشتگوێخستنی یه‌كی:َ له یاسا سروشتیه‌كان(یاسای زیاده‌ی دانیشتوان)بێگومان وه‌لانانی ئه‌و یاسایه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته هوَی وه‌دیهێنانی هیچ سودێكی كوَ/ه‌لاَیه‌تی له‌ژێرسێبه‌ری هییچ سیستمێكی ئابووریدا، چاره‌سه‌ری ئه‌و به‌دبه‌ختیه له‌ده‌ستی ئه‌و خه‌واڵوانه خوَیاندایه، پابه‌ندی چینه بالاَكانی كومه‌ڵگه‌ش له هه‌ڵوێستی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵكدایه‌و به‌ناساندنێكی دروست، ئه‌م ڕاو بۆچونانه‌ی ماڵتس بوو كه‌وای له‌زانتستی ئابووریی كرد ناوی (زانستی ڕه‌شبین) ی به‌سه‌ردا داببڕێت) له‌ڕاستیدا وه‌رگرتنی بیردۆزه‌یه‌كی وه‌كو ماڵتس و بیردۆزه‌كه‌ی سمپ، ته‌نیا به‌شێكن له دیاریده فیكریه ئه‌وروپیانه‌ی كه‌مایه‌ی سه‌رسامی و سه‌ر سوڕمانن و ئه‌م هوَكارو ڕاڤه‌یه هه‌ڵده‌گرن كه‌مه‌یلی فیكری ئه‌وروپیه به‌رده‌وامی حه‌زی به‌هه‌ڵگرتنی بیروَكه نه‌شازو بیردۆزه نائاكارییه‌توند ڕه‌وه‌كانه‌سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌و بیردۆزانه‌ی نزیكتربوونن له دادگه‌ریی و بابه‌تیبوونه‌وه زوچرو زه‌به‌ند بوون،ئه‌و دیاریده‌یه پێشتر له ماكیاڤیللیه‌تدا بینیمان پاشان له‌م باسه‌داو دواتریش له‌ماركسیزم و فروَیدوو َهه‌ندێ له‌ڕه‌وته ئه‌ده‌بیه‌كاندا ده‌یبینین كه به‌تێڕوانینی ئێمه ده‌گه‌ڕێته‌وه بوونه‌َخوشیه‌كی ڕه‌گداكوتاوی ناو ده‌روونی جاهیلیه‌ت زیاتر له‌وه‌ی كه‌له ئه‌نجامێكی سروشتی ئه‌و بارودۆخه فیكری و كوَمه‌لاَیه‌تیه‌ناسروشتیانه‌وه بێت،به‌هه‌رحاڵ بێگومان ماڵتس كاریكه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر زانسته ئابووریی و كوَمه‌لاَیه‌تیه‌كان و به‌رده‌وام هه‌ندێكیان جێگه‌ی مشتومڕی كۆڵیارانن وه‌لێ به‌هێزترین كاریگه‌ری مه‌زه‌به‌كه‌ی كه به‌ڕێگه‌یه‌كی هه‌ڵچونی هه‌رزه‌كارانه هات ئاماژه كردنی بوو به‌یاسای هه‌ڵبژاردنی سروشتی كه‌داروین مه‌زه‌به‌كه‌ی له‌په‌ره‌گتنی بوونه‌وه‌ره زیندووه‌كاندا له‌سه‌ر بنیات نا، ئه‌م كاریگه‌رییه سنووری تێپه‌ڕاند بووچه‌ندین كه‌سیتر به‌پێی تێڕوانینی ئه‌و كوده‌تا فیكری یه‌ی كه‌بیردۆزه‌ی په‌ره‌گرتن هێنایه مه‌یدان له‌لایه‌كی تریشه‌وه(برتراندلرسل)سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ماركس بیردۆزه‌كه‌ی خوَی له‌باره‌ی دانیشتوانه‌وه له‌ماڵتس دزیوه
له‌وانه‌یه مه‌به‌ستی(بتراندل رسل) ئه‌و دروشمه شیوعیه بێت كه‌ناسراوه‌و ده‌ڵێت:(هه‌ركه‌س كارنه‌كات ناخودات) ئه‌مه له‌كاتێدایه كه‌ماركسیزم ڕای گه‌یاندووه كه‌ماڵتس دوژمنی چینی زه‌حمه‌تكێشانه،
ج ـ ڕیكاردوو: داڤید ڕیكاردوو به‌پایه‌ی سێیه‌می سێگوچكه‌ی فیكری ئابووریی كلاسیكی داده‌نرێت خوَی كه‌سێكی جوله‌كه‌بوو كارگه‌یه‌كی هه‌بوو به‌ناوی خوَیه‌وه‌و وایلێكردبوو كه‌ببێه یه‌كێك له گه‌وره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان كاتێك ته‌مه‌نی گه‌یشته 35 ساڵی بینی كه‌ئاده‌م سمپ به‌وه‌ی كه به‌های ئابووریی گه‌وره‌ی له(زه‌وی)ئه‌وه ده‌ریهێنا به‌ره‌و كاركردن خزمه‌تێكی زوَری به جوله‌كه‌كرد،به‌لامَ هێشتا ئه‌وه‌ی سمپ كوَـای به‌خاوه‌ن موڵكه كشتیاریه‌كان نه‌هێنابوو بۆیه كاره‌كه وایده‌خوداست كه‌بیردۆزه‌یه‌كی زانستی بێته كایه‌وه‌و به‌خێرای گالیسكه‌كه به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رێت خه‌ڵكیش له‌وكاته‌دا ئاماده‌بوون هه‌مووشتێكی زانستی وه‌ربگرن و تائه‌و په‌ڕی سنوور،سه‌رسام و دووشدامابوون بۆیه ئه‌م بیردۆزه‌یه له‌سه‌رده‌ستی(ڕیكاردوو) هات و پێی وابوو كه به‌ر پرسیاریه‌تی جوداوازییه كوَمه‌لاَیه‌تیه‌كان و كێشه ئابووریه‌كان له‌ئه‌ستوَی ئه‌وه‌دایه كه‌ناوی نابوو (گه‌شه‌كردن و زیادبوون) نه‌ك له ئه‌ستوَێ قازانجدابێت،گه‌شه‌كردن و زیاده ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌یه‌یه كه‌له زه‌ویه‌وه‌یه‌و هی خاوه‌نه‌كه‌یه‌تی به‌لاَم قازانج ده‌سهاتی پیشه سازی سه‌رمایه‌دارییه به‌پشت به‌ستن به‌بیردۆزه‌كه‌ی سمپ ئه‌و مه‌سیه‌له‌یه والێ ده‌كاته‌وه‌كه‌گه‌شه‌و زیاده نرخی كاركردن نیه‌و له‌به‌خاوه‌ن بوونی داهاتێكی سروشتیه‌وه‌یه بووپاره‌سامان به‌ڕێكردن له‌گه‌ڵ (یاسای كرێ ئاسنییه‌كان) كه‌له‌ماڵسته‌وه وه‌ریگرتوه،ڕیكاردووپێی وایه‌كه(كاتێك خاوه‌ن زه‌وییه‌كان نرخی به‌رز داده‌نێن بووئامرازه‌كانی بژێوی ئه‌وه كرێكار ئیستیغلال ناكه‌ن به‌ڵكو خاوه‌ن كاره‌كه ئیستیغلال ده‌كه‌ن كه‌ناچارده‌بێ!ت كرێی زوَر بداته كرێكاره‌كانی له‌كاتێكدا خاوه‌نكار ناتوانێت نرخی به‌رهه‌مه‌كانی به‌رز بكاته‌وه چونكی نرخه‌كان له باژێرێكدا دیاری ده‌كرێن كه‌پێوانه‌یان كێبه‌ركێه) ڕیكاردوو پێی وایه له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌وه( ئه‌وكرێیه‌ی كه‌له‌به‌رهه‌می زه‌وی و موڵكدارییه‌وه دێته‌ده‌ست سته‌مكارییه بۆسه‌ر قازانجی پیشه سازی و له‌ماوه‌یه‌كی درێژدا قازانج به‌ره‌و دابه‌زین ده‌ڕووات تاده‌گاته سفر، له‌كاتێكدا خاوه‌ن موڵكه‌كان ده‌ست ده‌گرن به‌سه‌ر زیاده ئابووریه‌كه‌دا ) یه‌كه‌مین به‌روبوومی بیردۆزه‌كه‌ی ڕیكاردوو ئه‌وه‌بوو كه‌سه‌رمایه‌داره ئینگلیزیه‌كانی ڕازیكر به‌هه‌ڵ,ه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی بووشته گرانه‌كان ده‌ریانكردبوو بۆیه بواركرایه‌وه بووهاورده‌ی شته گرانه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌و به‌وه‌ش قازانجه‌كانی خاوه‌ن موڵكه گشتیاریه‌كان دابه‌زی و بازاڕیان ڕووی له كزی كرد له‌هه‌مان كاتدا تێچونه‌كانی پیشه سازی زوَردابه‌زین و سه‌رمایه‌داره‌كانیش له‌دابه‌زینی نرخی شته هاورده‌كانه‌وه هه‌لێكیان بووڕه‌خسا تاكو كرێی كرێكاران دابه‌زێنن به‌وه‌ش به‌به‌ردێك دووچوَله‌كه‌یان كوشت و له‌سه‌ر حیسابی كوَمه‌ڵگه جێی خوَیان خوَش كرد له‌وه‌شه‌وه چه‌ندین قه‌یرانی خنكێنه‌ر سه‌ریانهه‌ڵداو كو/َه‌ڵێكی زوَر له‌په‌ككه‌وته‌و بێكاره‌كان بوونه قوربانی،له‌لایه‌كی تریشه‌وه ڕیكاردوو ده‌ستی درێژتر كردوو داوی خوَماڵی كردنی زه‌وییه‌كان یاسه‌پاندنی باجی قورس و گران به‌سه‌ریاندا ده‌كرد لێره‌یشه‌وه كه‌وته هه‌ڵه‌یه‌كی نه‌ویستراوه‌وه‌كه‌ئه‌وه‌بوو سوَسیالیستیه كه‌مینه‌كانی له‌و بیردۆزه‌یه ئاگاداركرده‌وه‌و ئه‌نجامه‌كه‌شی به‌پێچه‌وانه‌ی حه‌زی سه‌رمایه‌داره‌كان وڕیكاردوودا شكایه‌وه
3ـ مه‌زه‌بی ئابووریی شیوعیه‌ت(ماركسی)، به‌ره‌رامبه‌ر ئه‌و ڕێگرییه‌ی كه‌سروشتیه‌كان و سه‌رمایه‌داره كلاسیكسه‌كان گرتبیویانه‌به‌ر به‌ره‌و تاكگه‌رایی كوَمه‌ڵێكی تریش ئاراسته‌یه‌كی توندی كوَمه‌ڵێكیان گرت كه‌هیچ ئه‌رزشێك بووتاك دانانێت مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌كو بزمارێك سه‌یری ده‌كه‌ن له ئامێره كوَمه‌لاَیه‌تیه‌كه‌دا،به‌لاَم مێژوو بوومان ده‌گێڕێته‌وه كه‌بیردۆزه‌ی‌كوَمه‌ڵه‌ی له‌بنچینه‌كه‌یدا كوَ،ه‌و هه‌وڵی سه‌رده‌می ڕۆشنگه‌ری و له‌زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌و بیروَكه‌یه‌داو سنووردارببوو هه‌روه‌كو چوَن شیوعیه‌تیش پێش ماركس و ئه‌نگڵز به‌چه‌ندین سه‌ده‌جێبه‌جێی كرابوو بۆ نموونه ده‌بینین كه‌كوَمه‌ری ئه‌فلاتون بیردۆزه‌یه‌ك پێك ده‌هێنێت له‌باره‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌وه كه‌ڕوحێكی كوَمه‌ڵگه‌رای بێگه‌ر تێیدا سه‌ر وه‌ربێت و تاك له‌نێ, كیانی كوَمه‌ڵگه‌كه‌یدا بتوێته‌وه هه‌روه‌ك كوَمه‌ڵگه‌ی (مه‌زده‌كیه‌ت)نمونه‌یه‌كی ئه‌و كوَمه‌ڵه‌شیوعیه بووه،له‌ڕاستیدا جاهیلیه‌ت وه‌كو نه‌ریته به‌رده‌وامه‌كه‌ی له‌ڕاڕای و په‌ڕگیریدا نالاَندوویه‌تی ئێستاش ده‌ناڵێنێت، به‌ده‌ست كێشه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان تاك و كوَمه‌ڵگه‌وه تائێستاش نه‌گه‌شتوَته سونرێكی مام ناوه‌ند بۆی و ئای چه‌ند دووره له‌وه‌وه !له‌ئه‌وروپای نوێ‌دا ئه‌و بارودۆخه‌ی كه‌له ئه‌نجامی جێبه‌جی‌ێكردنی مه‌زه‌بی تاك گه‌رایی ئازاد‌دا هه‌ڵتوَقی بووه پاڵنه‌رێك بووهه‌ندی َخاوه‌ن نیه‌تی باش كه‌بیروَكه‌ی ڕێكخستنی كومه‌لگَه‌یان له‌سه‌ر بنچینه‌ی دادگه‌ری دابه‌شكردن لادروست بێت و بۆیه‌كه‌مجار ناونرا(ئیشتراكیه‌ت)ئه‌م بیردۆزه‌یه ده‌درێته پاڵ ژماره‌یه‌ك له كۆڵیاران و دیارترینیشیان(ڕووبه‌رت ئوَین و )(سان سیموَ،)و (فوَرییه)بوون كه‌پێشه‌نگی هزرڤانه ئیشتراكیه‌كان بوون له‌ڕ,َژئاوادا شیوعیه‌تیش ئه‌و ئیشتراكیه‌ی ئه‌و نوسه‌رانه‌به (ئیشتراكیه‌تی یوَتوَپیایی) ناوده‌به‌ن چونكی به‌لای خه‌یاڵدایه به‌لاَم ئیشتراكیه‌ته‌كه‌ی بریتیه له‌ئیشتراكیه‌تی (زانستی) كه‌تاكانه‌یه له‌جیهاندا !له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شیوعیه‌تی ماركیسیزم قه‌رزاری خوَیان بووئه‌وان ده‌رده‌بڕن و ڕێزی تایبه‌تیان بووداده‌نێن ئه‌وه‌تا ئینگڵز ده‌ڵێت:(بێگومان قه‌ت ئه‌وه‌له‌بیر ناكرێت كه‌سوَسیالیزمی بیردۆزه‌ی له‌سه‌ر شانی سان سیموَ، و فوَرییه‌و ئوَین هاته‌میدان ئه‌وان سێ پیاون سه‌رباری چه‌مكه خه‌یاڵیبه‌كانیان و هه‌موو توَباوییه‌كانیان له‌نێوانگه‌وره‌ترین هزرڤانانی هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا وه‌ستاون عه‌بقه‌ریه‌تی ئه‌وان زوَرێك له‌و شتانه‌ی كه‌ئێمه ئێستاله‌ڕ,ی زانستیه‌وه ده‌یسه‌لمێنین بۆی چوبوون)
سه‌رچاوه‌ی دووه‌م كه‌باروری شیوعیه‌تی ماركیسیزم سودی لێبینی بوو بریتی‌بوو له(فه‌لسه‌فه‌ی ئایدیاڵی ئه‌ڵمانی )به‌تایبه‌تی بنه‌ماسه‌ره‌كیه‌كه‌ی شیوعیه‌ت (جه‌ده‌لیه‌ت، دیالێكت) له‌وه‌وه وه‌رگیراوه چونكی ئه‌و بنه‌مایه ماتریالیزمی شیوعی له‌وانیدا جیاكرده‌وه ئنگڵز ده‌ڵێت(بێگومان سوَسیسالیزمی زانستی ئه‌ڵمانی كه‌هه‌رئه‌وكاته سوَسیالیزمی زانستیه نه‌ده‌توانرا بهێنرێته بوون به‌بێ ئه‌و فه‌لسه‌فه ئه‌ڵمانیه‌ی كه‌پێشی كه‌وتبوو به‌تایبه‌تیش فه‌لسه‌فه‌ی هیگڵ )
هه‌رچی سه‌رچاوه‌ی سێیه‌مه بیردۆزه‌ی شیوعیه‌ته‌ی له‌بیروَكه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی په‌تیه‌وه به‌ره‌و بیردۆزه‌یه‌كی ڕه‌نگكراو به‌ڕه‌نگی زانست گوَڕی بریتیی بوو له‌بیردۆزه‌كه‌ی داروین كاتێك ماركس ده‌ڵێت:(بێگومان دیاره ئابووریه‌كان ده‌توانرێت له‌هه‌مان ئه‌و ڕێگه‌یه‌وه زانسته سروشتیه‌كانی پێ توَمارده‌كرێت تێبینی بكرێن و تومَار بكرێن ئه‌وا ئاماژه بووئه‌و ڕاستیه‌ی پێش‌و ده‌كات هه‌روه‌ك ئنگڵز ڕوونیده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت:(هه‌روه‌كو چوَن داروین یاسای په‌ره‌گرتنی له‌مێژووی مروَیی سروشتی‌دا دۆزییه‌وه به‌هه‌مان شێوه‌ش ماركس یاسای په‌ره‌گرتنی له‌مێژووی مرۆایه‌تیدا دۆزییه‌وه )
(داونز) قسه‌له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ده‌كات و ده‌ڵێ!ت (ئه‌و ڕێگه زانستیه‌ی كه‌له كۆڵینه‌وه‌كانیدا ماركس ئاماژه‌ی بووكردووه هوَكارێك بوو بووه‌رگرتنی ڕاكانی له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه چونكی له‌و كاته‌دا بیردۆزه‌ی په‌ره‌گرتن له‌سه‌ری نوَزده‌دازاڵ بووبه‌سه‌ر زه‌ینی خه‌ڵكیدا به‌پله‌یه‌ك كه‌بروایان وابوو ده‌توانرێت به‌سه‌ر هه‌موو دیاریده‌كانی ژین‌دا جێبه‌جێبكرێت،جاكاتێك ماركز بیردۆزه مێژووییه‌كه‌ی خوَی له‌ململانێی مانه‌وه‌ی نیوان چینه‌كان ونێوان بیردۆزه‌كه‌ی دارویندا پێكه‌وه به‌سته‌وه ئه‌وكات ڕێزگرتنی زانستی بوومسوَگه‌ر كردوو له‌تانه‌و گومان لێ‌كردن دووری خسته‌وه ) هه‌ربه‌م شێوه‌یه ده‌رده‌كه‌وێت كه‌مه‌زه‌بی شیوعیه‌ت وێنا كردنێ:ی سه‌راپاگیره بووبوون و بزاوتی مێژووش له‌چه‌ندین شتی دوورله‌یه‌كی فیكری جوَراو جوَر هه‌ڵبه‌ستراوه :
چوارچێوه‌ی فه‌لسه‌فیه‌كه‌ی له هیگلیزمه‌وه وه‌رگیراوه دوای ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی سه‌رو ژێركراوه پڕووگرامی جێبه‌جێكاری له داروینیزمه‌وه وه‌رگیراوه دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند شتێكی فه‌لسه‌فی بووزیادكراوه بیردۆزه‌كه‌ی به‌هاو بیروَكه‌ی خوَماڵیكردن له‌ڕیكاردووه نه‌قڵ كراون هه‌روه‌كو له‌سان سیموَن و ماڵسته‌وه‌هه‌ندێبیردۆزه‌ی په‌یوه‌ست به‌خاوه‌ندارێتی و كاركردنه‌وه وه‌رگیراون هه‌رچی بێباوه‌ڕیه‌ه ئیلحاد له فیوَرباخ و دووڵباخ و ماتریالیسته میكانیكیه‌كانه‌وه وه‌رگیراون به‌لاَم ئه‌وه‌ی لێره‌دا ناموَیه ئه‌وه‌یه كه‌شوعیه‌ت هه‌روه‌كو برتراندسل ده‌ڵێت:نه‌فرین له‌هه‌موویان ده‌كات و به‌رییه له بیروَكه كوَن خودازو بووژواكانیان له‌ڕاستیشدا سه‌ر چاوه‌یه‌كی گرنگ هه‌یه بووشویعیه‌ت و كه‌من ئه‌وانه‌ی ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن ئه‌ویش ئه‌و كلتوره یه‌هودی و ده‌روونه جوله‌كه‌ئاسایه‌یه كه‌له عیباده‌ت و ملكه‌چی بووپاره‌و سامان و به‌خودا كردنێكی بێعه‌قلاَنه‌ی ماده‌و ڕقه گرگرتوه‌كه‌یان له‌هه‌موو مرۆایه‌تی و به‌هاو كلتور‌و پیرۆزی‌ه‌كانیه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه ئه‌وه‌ی شایه‌نی ئاماژه پێكردنه ئه‌وه‌یه كه‌شیوعیه‌ت بووفیكرو به‌بزوته‌كه‌یه‌وه ئه‌و وه‌رگرتنه گه‌وره‌یه‌ی كه‌نسیب نه‌ده‌بوو چونكی زیاده‌ڕه‌و به‌رگیڕبوو له‌گه‌ڵ ئاینه‌كان و به‌ریه‌ك كه‌وتنی له‌گه‌ڵ سروشتی مروَ؟ایه‌تیدا هه‌بوو، گه‌ئ ئه‌و كه‌شه ئه‌وروپیه‌و پڕله‌ته‌نگانه‌و پشتتێكردنه له كڵێسا‌و تاقمی كاهینه بالاَكان نه‌بوایه هه‌رئه‌وه‌بوو كه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ڕیزی هه‌لپه‌رست و قوَرخكاراندا ڕاوه‌ستاوه‌و سه‌ركێشی و چه‌و ساندنه‌وه‌كانی زیاتر ده‌كرد له‌دژی بێده‌ربه‌سته‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و خورافات و ئه‌فسانه‌یه‌ی كه‌دژی زانست و پێشكه‌وتن ی مادی بوون،شیوعیه‌ت توانی ئه‌و توڕه‌ییه بێ ئامانه بقوَزێته‌وه‌و خۆی بكات به‌نێو عه‌قڵی خه‌ڵكه ساده‌كاندا به‌وه‌ش دژایه‌تیه سه‌ر سه‌خته‌كه بووكڵێسا بووه شوَڕشێكی گه‌وره له‌دژی خودی ئاین بێگومان لێكوَڵینه‌وه‌ی ئابووریی شیوعی دوور له فه‌لسه‌فه‌ی شیوعیه‌ت له‌چوارچێوه گشتیه‌كه‌یدا ته‌نیاتێكدانی بابه‌تی بوونی زانستی نیه به‌ته‌نیا به‌ڵكو جوَرێكه له‌به‌فیڕوودانی تواناكان له‌و شتانه‌دا كه‌سودێكیان نیه به‌تایبه‌تیش گه‌ر ئامانج له لێك,َڵینه‌وه‌كه ڕوونكردنه‌وه‌ی جوَری ئه‌و په‌یوه‌ندییه بێت كه‌ئابووریی هه‌یه‌تی به‌ئاینه‌وه،له‌واقیعدا دانراوه بێباوه‌ڕه شیوعیه‌كان،بریتین له‌چه‌ند كتێبێكی ئابووریی شیوعی هه‌وه‌كو كتێبه ئابوورییه شیوعیه‌كان كتێبگه‌لێكن له‌باره‌ی بێباوه‌ڕییه‌وه به‌پله‌ی یه‌ك، به‌شێ,ه‌یه‌ك ناتوانرێت له‌یه‌كتر جوێ بكرێنه‌وه هه‌ربۆیه پێویسته له‌خستنه ڕ,ی مه‌زه‌بی شیوعی بووئابووریی فه‌لسه‌فه گشتیه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ باسبكرێت، تێڕوانینی شیوعیه‌ت بووئاین به‌وه ده‌ست پێده‌كاتكه‌هه‌رله‌سه‌ره‌تای ڕێگه‌وه له‌شته‌كانی دیكه‌ی جیابكاته‌وه ئه‌ویش له خودی بێباوه‌ڕییه‌وه سه‌ر چاوه‌ده‌گرێت شیوعیه‌ت سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌بێباوه‌ڕی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و له‌تێڕوانینی خوَیدا به(ئه‌رێنی) وه‌سف ده‌كات، (ڕووجیه گارودی) ده‌ڵێت:(هه‌رچی بێ باوه‌ڕی ماركسیزمه‌له‌جه‌وهه‌ریدا مرۆ گه‌رایه واته هه‌وادارییه‌كه‌ی مروَییه سوَ،گه‌ی ئه‌و بێباوه‌ڕیه ڕه‌تكردنه‌وه نییه به‌ڵكو جه‌خت له سه‌ر كردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر سه‌ربه‌خوَبوونی مرۆ، ئه‌نجامه‌كه‌شی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو هه‌وڵێكه‌بووبێبه‌ش كردنی مرۆ له توانا داهێنانیه‌كه‌ی و خودی داهیێنانه‌كه‌ی، پاشان بووڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ده‌ڵێت:(بێگومان ئه‌وه‌ی كه‌بێباوه‌ڕی ماركسیزمی په‌تی جیاده‌كاته‌وه جوداوازبوونیه‌تی له‌گه‌ڵ دووانه‌كه‌ی پێشتریدا ته‌نیا به‌وه‌ی كه‌ئاین فێڵێكه‌و به‌س چه‌وسێنه‌ران دایانهێنانه‌وه‌و یاگومانێ:ه له‌نه‌زانیه‌وه له‌دایكبووه وازینه‌هێنا به‌ڵكو ماركس و ئه‌نگڵز به‌دوای ئه‌و پێویستیانه گه‌ڕان كه‌ئاینه‌كان به‌م شێوه‌هه‌ڵخه‌ڵ‌تێ،ه‌ره وه‌لاَمیان ده‌داته‌وه گه‌یشتن به‌وه‌ی وه‌كو ماركس ده‌ڵێت:كه‌ئاینه‌كان له‌یه‌ك كاتدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌دبه‌ختیه‌ئه‌مڕاستیه مێژووییه كه‌ئاین ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌دبه‌ختی یه‌كی كرده‌ییه ماركس له قسه‌یه‌كی پچڕێنراودا كورتی ده‌كاته‌وه (ئاین تلیاكی گه‌لانه) به‌ڕێكردن له‌گه‌ڵ ماتریالیزمی جه‌ده‌لی و جێبه‌جێكردنی ڕاڤه‌ی ئابووریی شیوعی بوو په‌یوه‌ندی فیكر بووبوونه‌وه شیوعیه‌ت پێی وایه كه‌فیكری مروَیی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی واقعی مادی یه كه‌واته ماده بریتیه له: تاكه‌بنچینه‌و هه‌رله‌وێشه‌وه فیكر‌و سوَزو عه‌قلاَه‌كان هه‌ڵده‌قوڵێن له‌نێو ئه‌و هه‌ست و سوَزانه‌شدا خودی ئاینیش واته بوونی خه‌ڵكی بۆخۆی هه‌سته‌كانیان دیاری ده‌كات نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه بۆیه له‌كاتی ڕاڤه‌كردنی ئایندا له‌سه‌ر ئه‌م بنچینه‌یه ئه‌نگڵز ده‌ڵێت(له‌سه‌رده‌مه‌زوَر كوَنه‌كاندا فیكر مرۆایه‌تی گه‌یانده ئه‌وه‌ی كه‌دوای نه‌زانینێكی ته‌واو توشی گومانبێت سه‌باره‌ت بووبوونیاد نانی تایبه‌تی جه‌سته‌ییان له‌ژێركاریگه‌ری خه‌ونه‌كانیاندا وتیان كه‌بیركردنه‌وه‌كان و هه‌سته‌كانیان له‌كاری خودی لاشه‌یان نیه‌و به‌ڵ:و له‌كاری ڕوحێ:ی تایبه‌ته له‌م جه‌سته‌یه‌دا نیشته‌جێیه‌و له‌ساتی مردن‌دا لێی جیاده‌بێته‌وه هه‌رله‌و كاته‌وه ناچاربوون سه‌رباره‌ت به‌په‌یوه‌ندی ئه‌م ڕوحه له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌دا چه‌ندین بیركردنه‌وه بۆخۆیان دروست بكه‌ن به‌ته‌واوی و به‌م شێوه‌یه له‌رێگه‌ی دیاریكردنی هێزه سروشتیه‌كانه‌وه خوداكانی یه‌كه‌م له‌دایكبوون كه‌له‌ماوه‌ی په‌ره‌گرتنه‌كانی دواتردا شێ,ه‌یه‌كی نازه‌مینی یان وه‌رگرت جارله‌دوای جار تاكو له‌كوَتایدا كرده‌ی داماڵینی ده‌سه‌لاَت له‌مرۆ ڕوویداو به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له‌ڕێی په‌ره‌گرتنی عه‌قڵیه‌وه له‌زه‌ینی خه‌ڵكێكدا چه‌ندین خودای جوَراو جوَر له‌دایكبوون هه‌ندێك لاواز‌و هه‌ندێكیان به‌وانی تره‌وه وابه‌سته‌بوون له‌م خودایانه‌شه‌وه به‌ره‌به‌ره بیردۆزه‌ی‌خودای تاك و ته‌نیا له‌ئاینه یه‌كتاپه‌رستیه‌كاندا سه‌ری هه‌ڵدا ) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدائینگلیز ئه‌وه ئه‌نجامگیریی ده‌كات كه‌دووا كارییه جه‌سته‌ییه‌كانن هوَكاری سه‌رهه‌ڵدانی بیروباوه‌ڕ فیكریه‌كانن ئاین هیچ نیه ته‌نیا(ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی خه‌یاڵی شته مروَییه‌كانه له‌دووماغی مرۆدا) مادام بار‌و دوو!خی ئایینی بێت كه‌ڕاڤه‌و دیاری كردنی داواكارییه جه‌سته‌ییه‌كانی له ئه‌ستوَبێت ئه‌نجامیش هه‌رئه‌وه‌ده‌بێت كه‌ئاین له بارودۆخه ئابووریه‌كانه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه ده‌شبێت ئه‌نجام به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ڕاڤه‌بكرێت (هه‌رچی بواره ئایدوولوَژیه‌كانن كه به‌به‌رزای ئاسماندا ده‌خولێنه‌وه وه‌كو ئاین و فه‌لسه‌فه پێك هاتون له‌و شتانه‌ی كه‌ئێمه پێیان ده‌ڵێن گێلی ئه‌م ویێنا كردنه جوداوازو هه‌لاَنه له‌باره‌ی سروشته‌وه یاله باره‌ی پێكهاتنی خودی مرۆه‌وه، یاخود ی‌له‌باره‌ی ڕوحه‌كان و هێزه جادووییه‌كانه‌وه به‌زوَریی هیچ بنچینه‌یه‌كیان نیه ته‌نیا بنچینه‌یه‌كی ئابووریی نه‌رێنی نه‌بێت كه‌واته په‌ره‌گرتنی ئابووریی لاواز له‌سه‌ده‌كوَ،ه‌كانی پێش مێژوودا چه‌ندین ویێنا كردنی هه‌ڵه‌ی له‌باره‌ی سروشته‌وه پێكهیناوه) كه‌واته ئابووریی یا گه‌ڕان به‌دوای خواردن و خواردنه‌وه‌دا سه‌رچاوه‌ی هه‌موو بیر‌و باوه‌ر,و وێناكردنێكه بنچینه‌ی هه‌مووبنه‌ماو به‌هایه‌كه به‌ڵكو له‌وه‌ش زیاتر شیوعیه‌ت ئه‌وه‌به‌سه‌ر هه‌موو واتا‌و ڕه‌وتارێكی مروَیشدا جێبه‌جێ ده‌كات به‌سه‌ر زانیت و جه‌نگدا به‌سه‌ر هه‌ستته‌كان و هونه‌ردا به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه كوَمه‌لاَیه‌تیه‌كاندا هه‌مووشتێك بۆ نموونه زانست بنچینه‌كه‌ی ئه‌و حه‌زه سروشتیه نیه كه‌نمای حه‌قیقه‌ت ده‌كات چونكی له فه‌رهه‌نگی شیوعیه‌تدا شتێك نیه به‌ناوی فیتره‌ت) به‌لاَم هه‌روه‌كو ئینگڵز ده‌ڵێت:(ئه‌گه‌ر زانسته‌كان له‌ناكاو دوای شه‌وی تاریكی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست به‌هێزێكه‌وه كه‌گومانی لێناكرێت ڕاپه‌ڕین و به‌خێرایی په‌رجویه‌ك گه‌شه‌یان كردبێت ئه‌وا ئێمه قه‌رزاری ئه‌و به‌رجوه تازه‌یه‌ی به‌رهه‌م هێنانین )
هه‌روه‌ها شیه‌عیه‌ت له‌باره‌ی جه‌نگه‌كانه‌وه ده‌ڵێت:(ئه‌وه‌ی كه‌ناو ده‌برێت به‌جه‌نگه ئاینییه‌كان به‌رژه‌وه‌ندیه‌كگانی چینێكی مادی ئه‌رێنی له‌خوَده‌گرێت چونكی ئه‌م جه‌نگانه به‌ته‌واوی جه‌نگانێكی جینایه‌تی بوون سه‌رباری ئه‌وه كه‌ململانێ چینایه‌تیه‌كان له‌و كاتانه‌دا به‌چه‌ند دروشمێكی ئاینیه‌وه پێچرابوون هه‌روه‌ها سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه به‌ر ژه‌وه‌ندی و پێداویستی و داواكاریه‌كانی چینه جوداوازه‌كان له‌ژێر په‌رده‌یه‌كی ئاینیدا شارابوونه‌وه به‌لاَم هێشتا ئه‌وه شتێكی له‌و كاره نه‌گوَڕیبوو به‌ئاسانی ده‌توانرا له‌بارودۆخی ئه‌و كاره‌وه راڤه‌بكرێت ) هه‌روه‌ك شیوعیه‌ت له‌باره‌ی ئاكاره‌كانه‌وه‌ده‌ڵێت:(بێگومان خه‌ڵكی به‌ئاگاو بێ ئاگا چه‌مكه ئاكاریه‌كانیان له‌په‌یوه‌ندییه كرداریه‌كانه‌وه وه‌رده‌گرن ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی كه‌بارودۆخی چینایه‌تی خوَیانی له‌سه‌ره واته له‌په‌یوه‌ندییه ئابووریانه‌وه كه به‌رهه‌مهێنانی تێدا ده‌كه‌ن و ئاڵ‌و گوَڕی پێده‌كه‌ن ) هیچ شتیكَ له‌م بیروزَانه ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و قسه‌یه‌ی ئه‌نگڵز ناموَنین كه‌ده‌ڵێت:(بێگومان هه‌ركاركردن خۆی مرۆی دروست كردووه) نه‌ك وه‌كو كوَنخودازو بوورژواكان و ده‌ره‌به‌گه‌كان ده‌ڵێت:خودادروستی كردبێت!بووئه‌وه‌ی گومانی باشی پێ به‌یت و قسه‌كه‌ی به مه‌جازڕاڤه‌بكه‌ین ئه‌وه‌تا خۆی به‌ڕاڤه‌یبه‌كی ته‌واو ده‌دووێ كه‌سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌ڵگوَزانێكی سه‌ر سورَهێنه‌رۆی كردووه‌به‌لاَم درێژبوونه‌وه‌یه‌كی ساده‌ی داروینیزمه ده‌ڵێت( هه‌رله‌سه‌دان و هه‌زاران ساڵی ڕابردووه‌وه له‌شوێنێ:ی هێڵی كه‌مه‌ره‌ی زه‌ویدا ڕه‌گی كومَه‌ڵه مه‌یمونێك ده‌ژین كه‌شێوه‌یان له مروَ؟ ده‌چو به‌ڕوویه‌كی تایبه‌تی گه‌یشتنه په‌ره‌گرتنێ:ی بالاَ ئه‌وه‌یه داروین وه‌سفێكی نزیكی ئه‌م كوَمه‌ڵه مه‌یمونه‌ی بووكردووین كه‌پێشونانی ئێمه‌ن بۆیه ئه‌م مه‌یمونانه به‌پله‌ی یه‌كه‌م كاریگه‌ربوون به‌شێوازی ئه‌و ژینه‌یان كه‌وایده‌خوداست ده‌سته‌كانیان به‌كاربهێنن و پێیان كاری نه‌بێت دواتر وایلێهات نه‌ریتی پشت به‌ستنیان به‌ده‌ست له‌پێناوی ڕ,َیشتن به‌سه‌ر زه‌ویدا له‌ده‌ست بده‌ن بۆیه ڕوویشتنه‌كه‌یان زیاتر‌و زیاتر شێوه‌ی سنونی وه‌رگرت به‌م شێوه‌یه‌ش بڕینی ئه‌و قوَناغه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه له گواستنه‌وه‌ی مه‌یمونه‌وه بوومرۆ ته‌واوبوو !!) باشه ئه‌گه‌ر ئابووریی له‌م ڕێگه‌یه‌دایه بۆی خه‌ڵكی بڕوایان وایه كه‌شتێكی تر مێژوو‌و به‌ڕێوه‌ده‌بات و بیروَكه‌كان ده‌خولقێنێت،؟ چوَن ئه‌وه‌یان لێونببوو تاكوفه‌یله‌سوفه شیوعیه‌كان دۆزییانه‌وه؟ شیوعیه‌كان به‌ئاسانی وه‌لاَمی ئه‌و پرسیاره‌وه ده‌وده‌نه‌وه‌و ده‌ڵێن :هیچ ناموَیه‌ك له‌وانه‌دا نیه بێگومان مرۆ بنچینه‌كه‌ی مه‌یمون بووه‌وبه‌رده‌وام ئه‌و ڕاستیه‌ی نه‌زانیوه‌وگومانی بردووه كه‌گرنگیپێدانی خودایی دروستیكردووه تاكو له‌م دوواییانه‌دا ئه‌وه‌ی زانیوه ئینگڵز به‌م شێوه‌یه گوزارشت له‌وه‌ده‌كات (خه‌ڵكی له‌بیریان چوبووه‌وه كه‌بێگومان بارودۆخه ئابوورییه‌كانی ژینیان سه‌رچاوه‌ی سه‌ر هه‌ڵدانی مافه‌كانیان بووه هه‌روه‌كو چوَن له‌بیریان چوبوو كه‌ئوان له‌وه‌چه‌كانی جیهانی ئاژه‌ڵن) به‌ده‌رچون له‌و سوَنگه‌یه‌وه كه‌ئابووریی ده‌كرێته‌خوداو به‌پێی ئه‌وه‌ی كه‌گوایه مرۆ بریتیه له‌مێژووی گه‌ڕان به‌دوای خواردندا، هه‌روه‌ها له‌و سوَ،گه‌یه‌ی كه‌مروَ؟ شوَڕده‌كرێته‌وه و گه‌ده‌ی به‌به‌رزتر داده‌نرێت و ڕوح‌و عه‌قڵی له‌خودار ئه‌وانه‌وه‌ن، ڕاڤه‌ی ئابووریی یوَمێژووی هات و ڕاڤه‌یه‌كه له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌كی بیردۆزه‌یی ڕاده‌وێستێت كه‌گرنگترینیان :
1ـ حه‌تمیه‌تی ململانێی نێوان دژ به‌یه‌كه‌كان : ئه‌وه‌ش سه‌باره‌ت به‌كوَمه‌ڵگه‌ی مروَیی واته ململانێی نێوان چینه‌كان و نیوَان به‌رژه‌وه‌ندییه مادیه‌دژ به‌یه‌كه‌كان كه‌ململانێ!یه‌كه به‌رده‌وام ده‌خولێته‌وه‌و به‌هیچ كلوَجێك هێ,رنابێته‌وه تاكه‌هوَكاریشی بریتیه له گه‌ڕأن به‌دوای خوَراكدا و ده‌ستخستنی ئامرازه‌كانی به‌رهه‌مهێنان،بێگومان فه‌یله‌سوفه شیوعیه‌كان بڕوایان به‌م ململانێیه هه‌بوو كه‌جێبه‌جێكه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی جه‌ده‌لیه‌تی ئایدیاڵیه لای هیگڵ و ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌تی له واقیعدا، پوخته‌ی ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه ئه‌وه‌یه كه‌هه‌مووشتیك له‌گه‌ل َخوَیدا هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه دژه‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرێت و به‌ململانێێ نێ,ان دوودژ به‌یه‌ك كوَ:ه‌ره‌وه‌یه‌ك له‌نیوانیاندا له‌دایك ده‌بێت و له‌هه‌ردووكیان به‌هێز تره پاشان ئه‌م هوَكاره هه‌روانامێنێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی ده‌بێت به‌هێزی سێیه‌م ده‌كه‌وێته ململانێی ئه‌و دژه كه‌له‌گه‌ڵیدا خۆی هه‌ڵیگرتوه و هه‌روا به‌رده‌وام ده‌بێت
2ـ له‌كاتی گه‌ڕان به‌دوای خوَراكدا به‌درێژای مێژوو: مێژووی مرۆایه‌تی دابه‌شكراوه به‌سه‌ر پێنج قوَناغی گه‌وره‌دا كه‌شیوعیه‌ت له( موَریس موَرجای) وه‌رگرتوه ئه‌وانیش
أـ شیوعیه‌ت سه‌ره‌تای كوَیلایه‌تی
ب ـ كوَیلایه‌تی
ج ـده‌ره‌به‌گایه‌تی
ْ ـ سه‌رمایه‌داری
ه ـ شیوعیه‌تی دووه‌م و كوَتایی
3ـ هوَكاری به‌رده‌وامی گوێزرانه‌وه له‌قوَناغێكه‌وه بووقوَناغێكی دی، دۆزینه‌وه‌یه‌كی مادی یه كه‌له ئه‌نجامی بادانه‌وه‌یه‌كی تازه‌وه له ئامرازه‌كانی به‌رهه‌مهیبَنان دا سه‌ر هه‌ڵده‌دات، بۆ نموونه دوو.ینه‌وه‌ی كشتوكاڵ كردن له قوَناغی ئه‌كه‌مه‌وه مرۆایه‌تی گواسته‌وه بووقوناغی كوَیلایه‌تی دۆزینه‌وه‌ی زه‌وی كێڵ كوَمه‌ڵگه‌ی مروَیی له كوَیلایه‌تیه‌وه گواسته‌وه بووده‌ره‌به‌گایه‌تی،دۆزینه‌وه‌ی ئامێره میكانیكیه‌كانیش له‌ده‌ره‌به‌گایه‌تیه‌وه گواستیه‌وه بۆسه‌رمایه‌داری
4ـ گوێزرانه‌وه له قوَناغێكه‌وه بووقوَناغی حه‌تمی كه‌مرۆ هیچ ئیراده‌یه‌كی تێدا نیه،بێگومان ئه‌و سێ بنه‌مایه‌ی پێشتر بیردۆزه‌یه‌كی په‌تی بوون وه‌لێ ئه‌م بنه‌مایه‌و ئه‌وانه‌ی دواتری جێبه‌جێكارین لێره‌یشه‌وه به‌رگری شیوعیه‌ت له‌م دووانه بووه‌وگرنگی پێیان داوه ئه‌م بنه‌مایه (حه‌تمه‌یه‌ت)ئه‌نگڵز له‌كتێبی( لوَدڤیگ فیوَرباخ و كوَتایی فه‌لسه‌فه‌ی كلاسیكی ئه‌ڵمانی) دا ڕاڤه‌ده‌كات و باس له‌وه‌ده‌كات كه‌چوَن شیوعیه‌ت به‌ئه‌نقه‌ست پێچه‌وانه‌ی هیگڵیان كرد له‌م بانگه‌شه‌یه‌ی كه‌بیروَكه‌كانی خه‌ڵ:ی هه‌رخوَیان واقیعه‌كه‌یان دروست ده‌كه‌ن واته ئیراده‌ی مروَیی كه‌واقعی زیندووی گوَڕیوه ئنگڵز هوَكاری ئه‌و دابڕانه‌ی نیوَان خوَیان و هیگڵ و ئایدیاڵیه‌كان ده‌گه‌ڕێنیته‌وه بووئه‌وه‌ی كه‌ناوی ناوه سێ دوو.ینه‌وه‌كه له‌باره‌ی سروشته‌وه :
أ ـ دۆزینه‌وه‌ی خانه وه‌كو یه‌كه‌ی په‌ره‌گرتن، كه‌ئه‌ندامی ڕووه‌كی و ئاژه‌ڵی له‌وه ده‌ستیان پێكردووه هه‌موویان له‌ڕێگه‌ی زاوزی َو لێكجیاییه‌وه‌ن
ب ـ دۆز.ینه‌وه‌ی ئاڵ‌و گوَڕوو بانه‌وه‌ی وزه كه‌ئه‌وه‌ی بووڕوون كردینه‌وه‌ی هه‌رچی ناوده‌برێت به‌هێزی كاركه‌ر به‌پله‌ی یه‌كه‌م له‌سروشته‌وه‌یه كه‌نائه‌ندامییه، به‌ڵكو هه‌موویان ڕه‌نگدانه‌وه جوداوازه‌كانی ئه‌و جوڵه‌سه‌راپاگیره‌ن كه‌یه‌كی:َ بووئه‌وی دیكه‌به‌پێی هه‌ندێك ڕێژه‌ی چه‌ندێتی ده‌گوێزێته‌وه
ج ـ ئه‌و سه‌لماندنه كورته‌ی كه‌بۆیه‌كه‌مین جار له‌سه‌ر ده‌ستی داروین هاته‌دی كه‌ده‌یگوت هه‌مووئه‌و ماده ئه‌ندامیه سروشتیانه‌ی كه‌چوارده‌وریان داوین له ناویشیاندا خه‌ڵكی ته‌نیا له ئه‌نجامی كرده‌ی په‌ره‌گرتنێكی دوور‌و درێژه‌وه بووه له‌وێشه‌وه رونده‌بێته‌وه كه‌جه‌بریه‌تی شیوعی هه‌رهه‌مووی له‌داروینیزمه‌وه گوازراوه‌ته‌وه وه‌كو پێشتر باسمانكرد مرۆ له داروینیزمدا به‌بێ ئاگایی خوَیی و به‌بی ئیراده‌ی خۆی ملكه‌چی ئه‌و كرده په‌ره‌گرتنه سسته دوور‌و درێژه‌یه كه‌فڕێی داوه‌ته ئه‌و حاڵه‌ی ئێستایه‌وه‌و بێ ئه‌وه‌ی خۆی ده‌ستی تێدا هه‌بێت
5ـ گوێزرانه‌وه له‌قوَناغغێكه‌وه بووقوَناغێكی تر هاورَێه له گه‌ڵ گوَڕانێكی حه‌تمیداله‌بیركردنه‌وه‌كان و بیروباوه‌ڕوو ڕه‌وتاردا، ئه‌م بنه‌مایه له‌مه‌ترسیدارتیرین بنه‌ماكانی شیوعیه‌ته كه‌له بنچینه‌دا له‌سه‌ر بیر‌و:َه‌ی په‌ره‌گرتنی ڕه‌های داروینیزمه‌وه بنیات نراوه بووجێبه‌جی َكردنی ئه‌م بنه‌مایه‌ش شیوعیه‌ت پێی وایه كه‌بووهه‌موو قوَناغێكی مێژووی ئاین و ئاكارو ئاداب و ئه‌و ئاكارانه‌ی كه‌له بارودۆخه ئابووریه‌كه‌وه هه‌ڵقولاَون هه‌یه جائه‌گه‌ر گواستیه‌وه بووقوَناغێكی تر هه‌مووئه‌وانه به گوَڕانێكی حه‌تمی له‌به‌ر گوَڕانی قوَناغی ئابووریی و به‌شوێن ئه‌ودا ده‌گوَڕێن
ئه‌نگڵز ده‌ڵێت:: (له‌و كاته‌وه‌ی كه‌خاوه‌ندارێتی تایبه‌ت بووشته گوازراوه‌كان په‌ره‌ی گرت ئه‌وا پێویست بوو هه‌مووئه‌و كوَمه‌ڵگایانه كه‌ئه‌م جوَره خاوه‌نداریه‌تی یه تایبه‌تیه‌ی تێداسه‌روه‌ره ئه‌م وه‌سیه‌ته ئاكارییه هاوبه‌شه‌ی تێدابوایه :دزی مه‌كه: به‌لاَم ئایا ئه‌مه واتای وایه كه‌ئه‌م وه‌سه‌یته وه‌سیه‌تێكی ئاكاری و هه‌تاهه‌تای و نه‌مره ؟ نه‌خێر هه‌رگیز له كوَمه‌ڵگه‌یه‌كدا پاڵنه‌ره‌كانی دزی كردنی تێدا لابرابێت ئه‌و كات به‌تێپه‌ڕینی كات كه‌س پێی هه‌ڵناسێت مه‌گه‌رشێته‌كان داخوَخه‌ڵكی چه‌نده به‌و واعیزه ئاكارییه پێده‌كه‌نن كه‌له‌به‌رچاوی خه‌ڵك و هه‌مووان به‌ئاشكرا ئه‌و حه‌قیقه‌ته سه‌ر مه‌دیه ڕابگه‌یه‌نێت دزی مه‌كه هه‌ربۆیه ئێمه هه‌موو ته‌ماعێك ڕه‌فز ده‌كه‌ین به‌وه‌ی كه‌بیه‌وێت هه‌ربیروباوه‌ڕێكی ئاكاریمان وه‌كویاسایه‌كی سه‌رمه‌دی كۆتایی به‌سه‌ردابسه‌پێنێت كه‌دوای ئه‌مڕۆگوَڕانی به‌سه‌ر نه‌یه‌ت و بییانوی ئه‌وه‌ی بووبهێنرێته‌وه كه‌له جیهانی ئاكاریشدا بنه‌ما نه‌گوَڕوو به‌ده‌وامه‌كان هه‌نو له‌سه‌رو مێژوو جوداوازییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه‌ن ئێمه به‌پێچه‌وانه‌وه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌ینه‌وه كه‌هه‌مووبیردۆزه‌یه‌كی ئاكاری تائه‌مڕۆش ته‌نیا له‌ئه‌نجامی ئه‌و بارودۆخه ئابووریه‌وه بووه‌كه‌كوَمه‌ڵگه‌ی تێدابووه هه‌روه‌كو به‌هه‌مان شێوه‌ش كوَمه‌ڵگه تاك و ئه‌مڕۆش به‌پێی چه‌ند دژ به‌یه‌كێكی چینایه‌تی په‌ره‌ی گرتوه بۆیه به‌رده‌وام ئاكار ئاكارێكی چینایه‌تیه یاپاساوی زاڵبوون و به‌رژه‌وه‌ندیه چینه‌باوه‌كانی داوه‌ته‌وه یاله‌و كاته‌وه‌ی كه‌ئه‌م چینه چه‌و سایه‌وه لایه‌نێكی هێزی به‌ده‌ست بووه ئه‌ویش نوێنه‌ری شوَڕش بووه به‌سه‌ر ئه‌م زاڵبوونه‌داو بووبه‌ر ژه‌وه‌ندی داهاتوی چه‌و ساوه‌كان كوَشاوه) هه‌روه‌ها ماركس ده‌ڵێت(په‌یوه‌ندیه كوَمه‌لاَیه‌تیه‌كان په‌یوه‌ستن به‌هێزه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانه‌وه له‌كاتی لێكوَڵینه‌وه‌ماندا له‌باره‌ی هێزه به‌رهه‌مهێنه تازه‌كانه‌وه خه‌ڵكی جوَری به‌رهه‌مهێنانه‌كه ده‌گوَڕن و له‌كاتی گوَڕینی جوَری به‌هه‌مه‌كه‌شیاندا هه‌روه‌ها له‌كاتی گوَڕینی ڕێگه‌ی نان په‌یداكردنیا ن بووژینی خوَیان ئه‌وه بێگومان په‌یوه‌ندیه كوَمه‌لاَیه‌تیه‌كانیش ده‌گوَڕن ) بینا له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ش شیوعیه‌كان بڕوایان وایه چه‌ندین ئاكارو نه‌ریتی كشتوكاڵی ده‌ره‌به‌گایه‌تی هه‌ن یابوورژوان و یا شیوعین و هه‌ریه‌كێكیان له‌وی دیكه جوداوازه‌بێگومان ئاینیش له‌دایك بۆی ژینگه‌ی كشتوكاڵی یه‌و به‌شێكه له‌غه‌یبی بوونی، هه‌روه‌كو چوَن بێباوه‌ڕی سیما‌و عه‌قیده‌ی پیشه سازییه خێزان و ناموسیش به‌تایبه‌تی هه‌وه‌كو ئاین وان،شتێك نیه له‌وه كوَ،خودازتر بێت كه‌مرۆ له ژینگه‌یه‌كی پیشه سازیدا به‌ئاین و ئاكاری كوَمه‌ڵگه‌ی كشتوكاڵیه‌وه بژێت نمونه‌ی ئه‌و جوَره كه‌سه شایه‌نی ئه‌وه‌یه كه‌شیوعیه‌ت ناشیرین‌ترین سیفه‌ت و تاڵترین جنێوی پێ بدات به‌ڵ:و شایه‌نی ئه‌وه‌كه به‌حه‌تمه‌یه‌تی تێكشكێنه‌ر له ناوی ببات، ئه‌وه‌ی باسكرا له‌روی فه‌لسه‌فیه‌كه‌وه بوو هه‌رچی ڕووی جێبه‌جێكردنه له‌واقیعدا شیوعیه‌ت هه‌مووخراپه‌و شه‌ڕه‌كان له‌سه‌ره‌تای بوونی دروستكراوه‌كانه‌وه تاكو ئێستا له‌یه‌ك شت‌دا كوَده‌كاته‌وه ئه‌ویش (خاوه‌ندارێتی تاكه‌كه‌سی) یه هه‌ربۆیه باوه‌ڕێكی كوێرانه‌یان به‌وه‌هه‌یه گه‌ربێت و خاوه‌ندارێتی تاكه‌كه‌سی له ناو ببرێت و ده‌وڵه‌ت ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر ئامرازه‌كانی به‌رهه‌مهیێناندا ئه‌وا كه‌فاله‌تی وه‌دیهیێنانی به‌هه‌شته زه‌مینیه‌كه‌و لابردنی ئه‌و هه‌موو شه‌ڕوو خراپه‌كاریه ی كه‌مێژووی پڕكردووه ده‌كات بۆیه هیچ تێك له‌و بنه‌مایه هه‌لاَوێرناكه‌ن ته‌نانه‌ت ئافره‌تیش، چونكی بێگومان بلاَوبوونه‌وه‌ی به‌ره‌لاَی سێكسی و ڕووت‌و قوتی ڕه‌ها ئامانجێكی ڕوونیانه له‌هه‌موو شوَڕشێكی شیوعیدا له‌هه‌موو شوێنێك لێره‌یشه‌وه خێزان پێكه‌وه نان ژن هێنان و شوكردن ده‌بێته هوَێ پێكهێنانی خێزان، خێزانیش له تێڕوانینی ئه‌واندا دوژمنترین دوژمنی كوَمه‌ڵگه‌ی ناچینایه‌تیه چونكی خێزان ئه‌وه له‌سه‌ر مرۆ ده‌چه‌سپێنێت كه‌خاوه‌ندارێتی بكات و شت كوَبكاته‌وه بۆیه خاوه‌ندارێتی تاكه‌كه‌سی لاسای كردنه‌وه‌یه‌كی ده‌ره‌به‌گایه‌تی هه‌له‌په‌رسته گه‌رله ناو نه‌برێت كوَمه‌ڵگه بووقوَناغێكی مێژووی نزمتر شوَڕده‌بێته‌وه )