بـــولبـــول
08/11/2013 نوسەر: bzavpress

بـــولبـــول


بـولـبولی جــوانی نێـــو گوڵســتانـــم
به‌دڵ ده‌خــــوێـنم بــــۆ نیـشــــتمانــم
ماچ ده‌که‌م په‌ڕه‌ی گـوڵی نێـــو باخان
جارجاره‌ش ده‌فڕم بۆلوتکه‌ی شاخان
............................................
بولــبولی شــه‌یدای ژیـــنی ئازادیــم
عه‌شقی سه‌وزایی و به‌هاری شادیـم
چه‌ند خۆشـه‌ کاتێ که‌وا مـــن ده‌فڕم
به‌سه‌ربه‌ستی خۆم گۆرانی ده‌چــڕم
...........................................
مه‌لێکم ده‌نگخۆش مـن له‌ نێومه‌لان
ئـازارم مـــه‌ده‌ن ئـێــوه‌ی مـنــداڵان
ژینم خۆش ده‌وێ شـــه‌یدای ژیـانـم
له‌ســـایه‌ی ئاشـتی ئـارامـه‌ گــیانــم