08/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌شواق جاف: رێگری هێزێكی سیاسی یاسای ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی په‌كخستووه
سلێمانی - هه‌رچه‌نده دادپه‌روه‌ری تێدایه، و ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند كه‌مده‌كاته‌وه، كه‌چی رێگرییه‌كانی بارسته‌یه‌كی سیاسیی وایكردووه یاسای ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی بخاته خولی داهاتوی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه.
ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌شواق جاف به (بزاڤ)ی راگه‌یاند: یاسای ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی، ده‌كه‌ێته خولی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ویش به‌هۆی رێگرییه‌كانی بارسته‌یه‌كی دیاریكراو له‌تێپه‌ڕبوونی له‌په‌رله‌ماندا، كه یاساكه وا ده‌كات ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند كه‌مببێته‌وه و دادپه‌روه‌ری به‌رپا ببێ.
ئه‌وه‌شی گوت، له‌ئێستا یاسای ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ند به‌ده‌ردی یاسا گیرخواردووه‌كانی تری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی لێهاتووه، ئه‌ویش به‌هۆی ناكۆكی ململانێ سیاسیه‌كانی ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنهرانهوهیه، له‌كاتێكدا ئه‌و یاسایه له‌چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی پێشكه‌وتوودا جێبه‌جێ ده‌كرێ، به‌هۆی سروشتی یاساكه‌وه كه دادپه‌روه‌ری له‌نێوان گه‌لانی عێراقدا ده‌سته‌به‌رده‌كات.
باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی كاری ئه‌وه‌یه به‌رگری بكات له‌مافی هه‌رێم و پارێزگاكان، ئه‌وه‌شی ده‌یه‌وێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و یاسایه‌دا بوه‌ستێ ئه‌و لایه‌نه‌یه ده‌یه‌وێ ده‌سه‌ڵات له‌عێراقدا ناوه‌ندی بێ، هه‌رچه‌نده بیرۆكه یا سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی له‌گه‌ڵ رۆیشتنی رژێمی پێشوودا رۆیشتووه، ئه‌و ململانێیانهشی ئێستا هه‌ن له‌عێراقدا به‌په‌سه‌ندكردنی ئه‌و یاسایه نامێنن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ته‌مه‌نی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی عێراق ته‌نیا شه‌ش مانگی ماوه، مانگی داهاتووش یاسای بودجه ده‌گاته په‌رله‌مان، دوای ئه‌وه‌ش بارسته سیاسییه‌كان ده‌كه‌ونه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، بۆیه قورسه بڵێین كه له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا یاساكه په‌سه‌ند بكرێ.