08/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئایدۆلۆژیا لە چڕوپڕی ڕەهەندەکانیەوە بۆ بەمەرگبوون و هەستانەوەی
ده‌ستپێك
ئایدۆلۆژیا له زمانه‌وانیدا و له‌كۆندا به مانای زانستی بیر و ئایدیا هاتووه و سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌ره‌نسی هه‌یه، به‌لاَم ئه‌م مانا كۆنه‌ی نه‌پاراستووه‌و له‌ده‌ستیداوه،له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی كات به ته‌واوی مۆراڵ و ئه‌خلاق و ئه‌و ئامانجانه هاتووه كه ده‌ویسترێت گه‌لاَڵه بكرێت له ژیانی مرۆڤایه‌تیدا،هه‌ندێكجار به‌مانای راستێتی و تێروانینی مرۆڤ دێت بۆ گه‌ردوون هه‌روه‌ك ده‌وترێت فلاَن كه‌س ئایدۆلۆژیانه سه‌یری گه‌ردوون ده‌كات.
كه‌واته به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانین بڵێین به كۆی تێڕوانینێكی میتۆدی ده‌وترێت كه به‌هۆیه‌وه روئیا‌و تێروانینێكی گشتگیر و دیاریكراو به‌رجه‌سته‌ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر رووداو و كاروبار‌و و بارودۆخێك كه له ژیانی رۆژانه‌دا ده‌خولقێن یان هه‌ر بارودۆخێكی فه‌لسه‌فی و سیاسی دیاریكراو به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت یان به‌و كۆمه‌ڵه بیر‌و ئایدیایه ده‌وترێت كه خۆی هه‌یمه‌نه‌ی واقع ده‌كات.
له‌ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌كانی سه‌ر زه‌ویدا زۆر له ته‌یاراتی سیاسی بوون و كه‌ینونه‌یان هه‌یه له‌مسه‌ری راستره‌وه‌وه بۆ ئه‌و په‌ڕی چه‌پ و بابای ماركسیی كه ده‌یانه‌وێت له‌رێگه‌ی ئه‌و بیروباوه‌رو ئایدیایه‌ی كه هه‌یه‌تی گۆرانكاریی بكات و كۆمه‌ڵگه به ئاراسته‌یه‌كی تردا ببات،به‌لاَم هه‌ریه‌كه‌و به‌شێوه‌و فۆرمه‌له‌یه‌كی جیاواز له‌وی تر،كه‌واته ئایدۆلۆژیا رۆڵێكی به‌رچاو ده‌بینێت له ئاراسته‌پێدانی ئه‌و ره‌وت و ته‌یاراته سیاسیانه‌دا و ده‌كرێت ببێته فاكته‌رێكی زۆر پۆزه‌تیڤ بۆ هێنانه‌دی ئامانجه هیومانیستیه‌كانی مرۆڤایه‌تی وه ده‌شكرێت فاكته‌رێكی ئاراسته-پێچه‌وانه بێت و مرۆڤایه‌تی له سایه‌یدا گیرۆده‌ی زیانه‌كانی بێت و گۆمی خنكانی مرۆڤه‌كان بخولقێنێت.،به‌لاَم له‌هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه كه ئایدۆلۆژیسته‌كان له‌خوێندنه‌وه‌ی واقع و دادگایكردنی ئه‌وانه‌ی خولقێنه‌ری رووداوه‌كانی ژیانی رۆژانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ن به باگراوندێكی تاكره‌هه‌ندیانه‌وه بریار له‌سه‌ر رووداوه‌كان نه‌ده‌ن و له راسته‌قینه‌یان دووربكه‌ونه‌وه به ئه‌ندازه‌یه‌ك تاك له كۆمه‌ڵگه‌دا ته‌نها رووه خراپه‌كه‌ی ئایدۆلۆژیا ببینێت،هه‌روه‌ك له مێژوودا بینیمان كه بۆشی كوڕ دوای 11ی سێبته‌مبه‌ر چۆن بریاری ئایدۆلۆژیایه‌كی دا كه به‌ره‌ی دۆست و دووژمنی جیاكرده‌وه،یان ئوسامه بن لادن كه ته‌نها وایده‌بینی دوو جۆر له ره‌وتی مرۆڤایه‌تی بوونی هه‌یه و سێیه‌م بوونی نییه.
كه‌واته هه‌ركاتێك ئایدۆلۆژیا وه‌كو عه‌صایه‌كی سیحری و موعجیزایی ته‌ماشای بكرێت و هه‌موو ته‌فسیرات و خوێندنه‌وه‌ی ستراتیژیانه‌ی واقعی لێبه‌دووربگیرێت ئه‌وا مرۆڤایه‌تی له قه‌یرانی ناسرووشتیانه‌ی ژیانكردن نزیكده‌كاته‌وه سه‌ره‌رای ده‌رهاویشته‌كانی تری بواره جیاوازه‌كانی گوزارانی سیاسی و ئابووری و كلتووریی و پێكه‌وه‌ژیانی ئایین و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی دونیا.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانین بڵێین ئایدۆلۆژیا وه‌كو چه‌مك له‌لایه‌ن زۆربه‌ی ناوه‌نده‌كانه‌وه به‌هه‌موو ئه‌م شێوانه‌ی خواره‌وه پێناسه‌كراوه:
• نه‌سه‌قێكی عه‌قیده‌یی سیاسییه.
• كۆمه‌ڵێك ئه‌فكاری سیاسییه كه كه ئاراسته‌یه‌كی زانستی و براكتیكی له‌پشته‌وه‌یه.
• ئه‌فكاری چینی ده‌سه‌لاَتدار و فه‌رمانره‌وایه.
• روئیای ده‌ستبژێرێكی تایبه‌ته سه‌باره‌ت به جیهان.
• ئه‌فكارێكی سیاسه كه گوزارشت له به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسی و كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان ده‌كات.
• جۆره ئه‌فكارێكه كه وا له‌تاك ده‌كات له بازنه‌یه‌كدا بمێنێته‌وه كه هه‌میشه خاوه‌نی وه‌لائی خۆی بێت بۆ بنچینه فكریه‌كانی.
• مه‌زهه‌بێكی سیاسی گشتگیره بۆ قۆرخكردنی حه‌قیقه‌ت.
ئایدۆلۆژیا، چربوونه‌وه و غیاب
ئایدۆلۆژیا هێڵ و مه‌داو تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هه‌یه كه ئه‌گه‌ر بێتوو هێنده چربكرێته‌وه كه وابزانرێت ده‌توانرێت ته‌فسیری هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی جیهان و مه‌عریفه‌ی ژیان بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاوێته‌ی واقع و نێوكۆی رووداوه‌كان بێت ئه‌وا چربوونه‌وه‌یه‌كه بۆ له‌قاڵبدان و كۆنكرێتی مه‌عریفی و ئایدیای خۆفه‌رزكردن،خۆ ئه‌گه‌ر هاتووش له ئاراسته‌پێدانی ژیانی سیایی و كلتوری و فه‌رهه‌نگی و ته‌انه‌ت ململانێ ئاینی و نێوده‌وڵه‌تی و شارستانیه‌تیه‌كانیشدا ئایدۆلۆژیا غیابی هه‌بوو ئه‌وا به‌پێی زۆربه‌ی توێژینه‌وه‌كان پێشكه‌وتنی ژیاریی و كلتوریی و ئاوێته‌بوون گه‌لاَڵه نابێت به‌وشێوه‌یه‌ی كه مرۆڤایه‌تی چاوه‌رێی ده‌كات،له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و كارگه‌رییه مرۆڤایه‌تیانه‌ی له‌ژیانی مرۆڤایه‌تیدا بوونی هه‌یه به پاڵپشتی ئایدۆلۆژیا كراوه ئه‌گه‌رچی له رووه نێگه‌تیڤه‌كه‌شیدا جه‌نگی خوێناوی جیهانی به‌رهه‌مهێناوه.
كه‌واته ئه‌و كاته‌ی ئایدۆلۆژیا ده‌كرێته فاكته‌رێك بۆ گه‌شتن مامۆستایه‌تیكردن و قدوه‌ی جیهان له ئاراسته‌پێدانی به مرۆڤایه‌تیبوونێكی سرووشتیانه‌ی پێكه‌وه‌ژیان ئه‌وا مانایه‌كه بۆ ژیان به‌لاَم ئه‌و كاته‌ش كه ده‌بێته فاكته‌ری هه‌یمه‌نه‌كردن به‌سه‌ر كۆی ره‌هه‌نده ژیاری و به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌كانی میلله‌تێك و تێكشكاندنی ئێسك و پروسكی ئیتنیك و نه‌ته‌وه‌كانی دی ئه‌وا مانایه‌كه بۆ بێ مانایی.
راستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره له‌و ساته‌وه‌خته‌ی ئایدۆلۆژیا له‌ودیو خوێندنه‌وه بۆ مێژوو و واقعی سیاسییه‌وه بریار له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجام و مامه‌ڵه‌كردنی رووداوه‌كان ده‌دات ئه‌وا له سنووری فه‌شه‌ل نزیكده‌بێته‌وه هه‌رچه‌نده ئه‌و ئایدۆلۆژیایه له بنچینه‌دا په‌یامی ئاشته‌وایی جیهانی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی له هه‌گبه‌دا بێت،ته‌نانه‌ت له پۆوتانی ئایدۆلۆژیادا ده‌بێت پلان و میتۆده‌كان له قووڵبونه‌وه به ره‌گوریشه‌كانی ئایدۆلۆژیادا نه‌كرێت به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی كه دیوی ده‌ره‌وه‌ی ئایدۆلۆژیا له‌یادبكرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیا تیۆرایه‌ك نییه له بۆشاییی و له ئاسماندا ته‌ی بكرێت به‌ڵكو بۆ زه‌مین و زه‌مه‌نی سه‌ر زه‌وییه.
ئایدۆلۆژیا و ئایین
له‌وانه‌یه زۆر له توێژه‌ره‌وان ئه‌و هه‌ڵه‌یان كردبێت كه باس له ئایدۆلۆژیا كرا یان باس له ئایین ده‌كرێت یان به مانایه‌كی دی ئه‌و دوو چه‌مك و مانایه‌یان تێكه‌ڵ به‌یه‌كدی كردبێت هه‌ربۆیه‌شه به‌شێك له‌خوێنه‌ران هه‌روا تێگه‌شتوون له‌و دوو چه‌مكه كه یه‌ك چه‌مك بێت،ئه‌مه له‌كاتێكدا جیاوازییه‌كی زۆر له‌ونێوانه‌دا هه‌یه.
ئایین كۆی ئه‌و ئه‌وامرانه‌یه كه له‌چوارچێوه‌ی قورئان و سونننه‌تدا له‌رێگه‌ی پێغه‌مبه‌رانه‌وه به مرۆڤایه‌تی گه‌شتووه،به‌لاَم ئایدۆلۆژیا زاده‌ی جۆرێك له‌بیركردنه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی كات رێكده‌خرێت له كرده‌ی سیاسی‌دا و له‌وانه‌شه چه‌نده بۆ بوونیادنانه ئه‌وه‌نده‌ش بۆ رووخاندنی خاوه‌ن هێزه‌كان بێت هه‌روه‌ك ئه‌ندرۆ هیود پێیوابووه ،به‌و مانایه‌ی كه پشت ده‌به‌ستێت به چۆنیه‌تی و چه‌ندێتی بیركردنه‌وه‌و ئایدیای بیرمه‌ندێكی دیاریكراو وه‌كو ئایدۆلۆژیای ماركسیستی كه هه‌ڵقولاَوی بیركردنه‌وه‌ی ماركسه،یان ئایدۆلۆژیای ئیسلامی كه هه‌ڵقولاَوی ده‌رهاویشته فكریه‌كانی ده‌قێكی ته‌شریعاتی گشتییه،كه‌واته ئایدۆلۆژیای دیینی بریتی نییه له دیین به‌ڵكو پاڵپشته به تێكستی دیینی له‌به‌رئه‌وه‌ی دیین به‌رهه‌مێكی خوایییه و مرۆڤ ده‌ستی نه‌بووه و نییه له دارشتنیدا،به‌لاَم ئایدۆلۆژیا به‌رهه‌می بیرمه‌ند و واقعی رۆشنبیریی دیاریكراوه،ده‌بینین ئایین بۆخۆی یه‌ك ئاراسته و میتۆدی هه‌یه به‌لاَم ئایدۆلۆژیای دیینی فره‌یین و ره‌وتی جیاوازیان هه‌یه وه‌كو سه‌له‌فی و ئیخوانی و حزبه ئیسلامیه‌كانی دونیا،دیین ته‌واوه‌و كامڵه به‌لاَم ئایدۆلۆژیا كه‌موكورتی هه‌یه و به‌پێی به‌رده‌وامبوون پێشده‌كه‌وێت،ده‌بینین ته‌واوی موسڵمانان له‌سه‌ر دیینی ئیسلامن به‌لاَم هه‌ریه‌كه و خاوه‌نی ئایدۆلۆژیایه‌كی تایبه‌تی دیینی خۆیه‌تی هه‌ریه‌كه‌و به‌شێوه‌و فۆرمێك.
جیهانگه‌رایی و مه‌رگی ئایدۆلۆژیا!
هه‌میشه مرۆڤ و گروپه سیاسیه‌كان له دونیادا له‌رێگه‌ی خستنه‌رووی ئه‌و داتا فكریانه‌ی كه هه‌یه‌تی له‌بواره‌كانی مافی مرۆڤ و گه‌شه‌پێدانی سیاسی و بانگه‌شه‌كانی ئازادی و یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ریی له‌رێگه‌ی ئایدۆلۆژیاوه ئاراسته به خستنه‌روو و عه‌رزی مه‌غزا فكریه‌كانیان ده‌كه‌ن و هه‌میشه‌ش ئه‌مه له به‌رده‌وامبووندایه.
فۆكۆیاما وتی ئایدۆلۆژیا مردو كۆتایی مێژووه به‌لاَم ئایا ئایدۆلۆژیا به‌مه‌رگده‌بێت یان روو له لاوازی ده‌كات و پاشان تووشی هه‌ستانه‌وه‌و به‌رخۆدان ده‌بێته‌وه؟
له‌ناو كۆی عه‌وله‌مه و مونته‌میانیدا ململانێیه‌كی چڕ هاته‌گۆرێ له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیا به‌شێوه‌یه‌كی ره‌ها یان به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی یان ره‌تنه‌كردنه‌وه‌ی له‌به‌رئه‌وه‌ی راسته دوای رووخانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ئه‌وه خرایه‌روو كه ئایدۆلۆژیا تووشی مه‌رگبوو به‌لاَم به‌هۆی ئه‌و جولاَنه‌وه نه‌وعی و زیندووه‌ی كه له‌سه‌ده‌ی بیست به‌دواوه هاته مه‌یدانی جیهانییه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك ئاراسته‌ی ململانێكه‌ی گۆری كه ئایدۆلۆژیا تووشی به‌مه‌رگبوون نابێت به‌لاَم تووشی كه‌موكورتی و ته‌نگه‌تاویی دێت.
ئه‌گه‌ر جیهانگه‌رایی له‌رووه ماددیگه‌راییه‌كه‌یه‌وه ده‌یه‌وێت سنووره‌كان ببه‌زێنێت ئه‌وا له‌لایه‌نی واتایی و رۆحییه‌وه كاریگه‌ریی نه‌وعی و جه‌وهه‌ریی له كۆنه‌ست و كۆهه‌ستی تاكه‌كان له‌ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌گانی جیهاندا به‌جێده‌هێڵێت،ئه‌مه‌ش وایكردووه بازنه‌ی ئایدۆلۆژیستی عه‌قڵی تاكه‌كانی به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ته‌سككردبێته‌وه بۆ مه‌ودایه‌كی كورتر له‌جاران و له سرووشتی خۆی،له‌به‌رئه‌وه‌ی كاریگه‌ریی ئایدۆلۆژیا له رابردوودا بۆیه به‌هێزتر و ده‌رهاویشته‌ی زیاتری هه‌بوو چونكه له كۆی ده‌ستبژێر و خاوه‌ن ده‌سه‌لاَت و یاسادارێژه‌راندا به‌رجه‌سته‌ده‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه یاسا و بنچینه‌یه‌كی گشتی بخولقێت بۆ ئاراسته‌پێدانی مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵگه بۆیه تاك نه‌یده‌توانی رووبه‌روی ئه‌م ئایدۆلۆژیایه بوه‌ستێت ته‌نها مه‌گه‌ر له‌رێگه‌ی هێزه‌وه نه‌بێت به‌لاَم هه‌نووكه جیهانگه‌رایی تاكی بردۆته ناو ده‌ستبژێره‌كانه‌وه‌و هه‌موویانی بردۆته ئاستێكه‌وه هه‌ربۆیه كاریگه‌ریه‌كانی ئایدۆلۆژیای كه‌متركردۆته‌وه،به‌لاَم زۆر له توێژه‌ره‌وان پێیانوایه له‌و ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی كه زۆر وابه‌سته‌ی ئایدۆلۆژیای حوكم و ده‌سه‌لاَت و كلتوری خۆیانن كه‌متر ره‌نگی ئایدۆلۆژیای خۆیان كاڵتربۆته‌وه به‌ڵكو هه‌میشه رووبه‌رووی لایه‌نه خراپه‌كانی جیهانگه‌رایی بوونه‌ته‌وه.
یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ی كه جیهانگه‌رایی بۆ ره‌وت و ده‌رهاویشته و كاریگه‌ریه‌كانی ئایدۆلۆژیای درووستكردووه قۆرخكردنی مه‌عریفه‌یه له‌رێگه‌ی ئه‌و هه‌یمه‌نه جیهانیه‌ی كه ده‌سه‌لاَتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ نموونه وه‌كو ئه‌مریكا هه‌یه‌تی و سه‌پاندویه‌تی بۆ توانه‌وه‌ی كلتوری میلله‌تانی دی له‌نێو كلتورێكی گشتگیر و سه‌پێنه‌ردا،جا له‌به‌رئه‌وه‌ش كۆی به‌رهه‌می رۆشنبیریی و بیری مرۆڤه‌كانه بۆیه ده‌توانرێت رووبه‌روو و ململانێی ئایدۆلۆژیا ببێته‌وه.
له‌نێوان به‌مه‌رگبوون و هه‌ستانه‌وه‌دا
له‌ئێستادا كه قسه له‌سه‌ر بنه‌ما جێگیره‌كانی ئایدۆلۆژیا ده‌كرێت له‌به‌رده‌م ئه‌و گۆرانكاریانه‌ی كه له واقع و مێژوودا روویانداوه یان رووده‌ده‌ن ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن به‌ش و پشكێكی گه‌وره‌ی سه‌ركه‌وتن و براوه‌كانی جیهانی ئابووری و مێژووی سیاسی له هه‌گبه‌ی ئایدۆلۆژیادایه‌و ئه‌و به‌ده‌ستی هێناوه،و ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێت كه ئایدۆلۆژیا ته‌نها له به‌ش و لق و پۆپه‌كانیدا به‌مه‌رگ ده‌بێت و له بنچینه و له‌جه‌وهه‌ردا كۆمه‌لێك بنه‌مای جێگیری هه‌یه كه تووشی رووبه‌روونه‌وه‌ی به‌مه‌رگبوون نابێت كه ئه‌مه راوبۆچوونی به‌شێك له توێژه‌ره‌وانی بواری بیری سیاسی و فه‌لسه‌فی سه‌ده‌ی نوێیه.
به‌شێكی دیكه‌ی توێژه‌وان و تایبه‌تمه‌ندانیش پێیانوایه كه ئایدۆلۆژیا له ئێستادا به‌هۆی هه‌یمه‌نه‌ی جیهانییه‌وه مردووه به‌ڵكو له‌رابردوودا مونته‌میانی ئایدۆلۆژیا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه و تووشی پوكانه‌وه و به‌مه‌رگبوون بوون له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌فابوون بۆ ئایدۆلۆژیای ده‌سه‌لاَت و فه‌رمانره‌وایی وایكردبوو كه سیستمی دیكتاتۆریه‌ت و چه‌وساندنه‌وه‌ی میلله‌تانی دی گه‌لاَڵه‌ببێت و ئه‌مانه‌ش ته‌نها له‌رێگه‌ی سه‌پاندن یان كوده‌تاوه گه‌شتونه‌ته ده‌سه‌لاَت كه‌نموونه‌مان له جیهانی عه‌ره‌بیدا زۆره،بۆیه ئێستا سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م جۆره خزمه‌تكردنه به ئایدۆلۆژیا نه‌ماوه یان زۆر كه‌مبۆته‌وه و ئایدۆلۆژیاش لێره‌دا تووشی به‌مه‌رگبوون هاتووه ئه‌مه‌ش وایكرد كه ئه‌و بۆچوونه نوێیه سه‌رهه‌ڵبدات كه هه‌تاكو كرانه‌وه و چه‌سپاندنی زیاتری بنه‌ماكانی دیموكراتیه‌ت و مافه‌كانی مرۆڤ به‌رجه‌سته‌ببێت ئه‌وا بازنه‌كانی ئلیدۆلۆژیا روو له بچووكبونه‌وه ده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی پێچه‌وانه‌ده‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی له ده‌وڵه‌تی كراوه‌دا سیستمی سیاسی و بنه‌ما ئینسانی و ده‌ستووریه‌كان هه‌یمه‌نه ده‌كه‌ن به‌سه‌ر یه‌كلابوونه‌وه‌ی كێشه‌و واقیعدا و ئایدۆلۆژیا له‌بریارداندا دوورده‌كه‌وێته‌وه.
به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا و دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین گۆرانكاریی نوێ له‌رۆژهه‌لاَتی ناوه‌راستدا روویاندا ئه‌و بۆچوونه‌ی به‌هێزتركرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ئایدۆلۆژیا به‌مه‌رگیش ببێت ئه‌وا خاوه‌نی سرووشتێكه هه‌میشه ئاماده‌یه بۆ هه‌ستانه‌وه‌و زیندووبونه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌میشه لایه‌نگرانی به‌دوای ده‌رفه‌تێكدا ده‌گه‌رێن كه جارێكی دی له‌خۆئاماده‌كردن و هه‌ستانه‌وه‌یه‌كدابن ته‌انه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر سیستمی سیاسیش‌دا بگرن به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موو بنه‌ما كلتوریه‌كانی كۆمه‌ڵگه به ئایدۆلۆژیای خۆیان له‌قاڵب بده‌ن كه خزمه‌ت به ئایدۆلۆژیای خۆیان بكات ئه‌مه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه له خوێندنه‌وه‌ی تازه‌ی فه‌رهه‌نگی ئایدۆلۆژیدا ئه‌وه‌ده‌خرێته روو كه ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش كه هه‌نوكه هه‌یمه‌نه‌ی كردووه به‌سه‌ر جیهاندا یان ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی كه پاڵپشتی دیموكراتیه‌ت و كرانه‌وه و برینی سنووری شارستانیه‌تی میلاتان ده‌كات باكگراوندی ئایدۆلۆژیای له‌پشته چونكه له‌پشت هه‌ر هه‌یمه‌نه‌یه‌كی به‌وشێوه گشتگیرییه‌وه هه‌یمه‌نیه‌كی دی هه‌یه كه هه‌یمه‌نه‌ی ره‌گوریشه‌كانی ئایدۆلۆچیایه به‌لاًَم له‌ژێر په‌رده‌یه‌كی رووپۆشكراو و نازناوێكی دی‌دا و جاری واش هه‌یه ئه‌مه ده‌كرێته به‌ڵگه‌ی هه‌ستانه‌وه‌و زیندووبونه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیا.
ــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه‌كان:
1. موسوعه ویكیبیدیا ، الموسوعه الحره.
2. موت و انبعاپ الایدولوجیات،لطیف القصاب،مركز المستقبل للدراسات،2010
3. الایدولوجیه فی زمن العولمه،د.هبه رۆوف،2009،القاهره،ص 49.
4. علم الاحیا‌و و الایدولوجیا و الطبیعه البشریه،ستیفن روز و اخرون،ترجمه الی العربیه:د.مصطفی ابراهیم فهمی،عالم المعرفه،1990،ص 53.