08/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەیمەن زەواهیری: بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام دەركرد
سەركردەی رێكخراوی قاعیدە لە تۆماركراوێكی دەنگیدا، كە ئەمڕۆ (هەینی 8ی تشرینی دووەم) یەكێك لە كەناڵە ئاسمانییەكان بڵاویكردەوە، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام (داعش)ی دەركرد، تەئكیدیشكردەوە، كە بەرەی نوسرە لقی سەرەكی رێكخراوەكەیانە لە سوریا.
ئەیمەن زەواهیری، سەركردەی رێكخراوی قاعیدە، لە تۆماركراوە دەنگییەكەدا، وتی :" دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام هەڵدەوەشێنرێتەوەو بەردەوام دەبن لەسەر كاركردن بەناوی دەوڵەتی عیراقی ئیسلامی".
تەئكیدیشكردەوە، كە بەرەی نوسرەی ئەهلی شام، لقێكی سەربەخۆی گروپی قاعیدەی جیهادەو سەر بە فەرماندەیی گشتییە.
ئەیمەن زەواهیری، روونشیكردەوە، كە ویلایەتی ناوچەیی دەوڵەتی ئیسلامی عیراق، تەنها خاكی عیراقە، بەڵام ویلایەتی ناوچەیی بەرەی نوسرەی ئەهلی شام، خاكی سوریایە.