وەزارەتی بازرگانی ٢٢ مۆڵەتی داوە بە کۆمپانیاو خاوەنکاران بۆ ھاوردەکردنی مەشروباتە کحولییەکان
08/11/2013 نوسەر: bzavpress

وەزارەتی بازرگانی ٢٢ مۆڵەتی داوە بە کۆمپانیاو خاوەنکاران بۆ ھاوردەکردنی مەشروباتە کحولییەکان


بەھۆی شەڕی ناوخۆی سوریاو قەدەغەکردنی مەشروبات لەلایەن سعودیە و ئێرانی ھاوسێی عێراق ھەرێمی کوردستان بووەتە بازاڕێکی تاقانە بۆ ترانزێتی مەشروباتی تورکیاو ئەوروپا.

بەگوێرەی ئاماری دامەزراوە حکومییەکانی ھەرێمی کوردستان، ئەو کۆمپانیانەی کاری ھاوردن و ناردنی مەشروبات دەکەن، ئەمساڵ زیادیان کردووەو بەردەوام روو لەزۆر بوونن.
بێجگە لەوەی لە نێوخۆی ھەرێم مەشروباتی کحولی مشتەری زۆرە، ناوەندێکی باشیشە بۆ ھەناردنی مەشروبات بۆ شارەکانی دیکەی عێراق و تەنانەت کۆماری ئیسلامی ئێران.

چەندین کۆمپانیاو خاوەنکار بەقەوارەیەکی گەورە بازرگانی مەشروباتی کحولی دەکەن. بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتی بازرگانیی ھەرێمی کوردستان، لەماوەی نۆ مانگی ئەمساڵدا وەزارەتی بازرگانی ٢٢ مۆڵەتی داوە بە کۆمپانیاو خاوەنکاران بۆ ھاوردەکردنی مەشروباتە کحولییەکان.

بەپێی ناوەڕۆکی مۆڵەتەکان کە دراونەتە کۆمپانیاکانی ھاوردەکردنی مەشروبات، لەماوەی ئەو نۆ مانگەدا بایی ٥٥ ملیارو ٥٠٠ ملیۆن دینار مەشروبات، ھاوردەی ھەرێمی کوردستان کراوە.

ھەرچەندە ھەوڵ ھەبووە بۆ دروستکردنی کارگەی دروستکردنی مەشروبات لەھەرێمی کوردستان، بەڵام ئەو ھەوڵانە سەریان نەگرتووە