08/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بڵێسه جه‌بار فه‌رمان: له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی گۆڕان به سه‌وابتی ئیسلام ده‌ڵێت
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به هۆی لێدوانی هه‌ندێك له سه‌ركرده و په‌رله‌مانتارانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له باره‌ی پابه‌ندبوونیان به سه‌وابتی ئیسلام، ره‌خنه‌یان لێده‌گرێت و ده‌پرسێت "ئایا ئه‌م به‌ڕێزانه ده‌یانهه‌وێت نمونه‌ی میسر دوباره بكه‌نه‌وه
بڵێسه جه‌بار فه‌رمان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له نوسینێكدا كه له سه‌ر په‌یجی تایبه‌تی خۆی له فه‌یس بووك بڵاویكردوه‌ته‌وه نوسیه‌تی:ماوه‌یه كه سه‌ركرده و په‌رله‌مانتاره‌كانی گۆڕان له لێدوان و چاوپێكه‌وتنه‌كانیان جه‌خت له سه‌ر پابه‌ندبوونیان به بنه‌ماكانی ئیسلام و شه‌ریعه‌تی ئیسلام له لێدوانه‌كانیان ده‌لێن له گه‌ڵ هیچ پرۆژه یاسایه‌ك دا نابن كه پیچه‌وانه‌ی سه‌وابیتی ئیسلام بیت و له گه‌ڵ شه‌ریعه‌تی ئیسلام داین
نوسیویشیه‌تی: سه‌وابتی ئیسلام مانای چیه؟؟ ئایا ئه‌م به‌ڕیزانه ده‌یانه‌ویت نمونه‌ی میسر دووباره‌بكه‌نه‌وه؟؟؟ ئایا ئه‌مه ته‌ئسیری حزبه ئیسلامیه‌كانه له سه‌ر گۆڕان؟؟؟ ئایا گوران بۆته پاشكوی حزبه ئیسلامیه‌كان؟؟
بڵێسه جه‌بار فه‌رمان له كۆتایی دا نوسیویه‌تی: هیوادارم له په‌رله‌مان له سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه بڕیار بده‌ن كه ره‌هه‌ندی نیشتیمانیان هه‌یه و ئێمه‌ی كوردستانیان له یه‌ك نزیك ده‌كاته و نه‌ك په‌رته‌وازه‌مان ده‌كات.