07/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سلێمانی: برازایەكی بەكری حاجی سەفەر دەكوژرێت بەناوی زانیار بەهادین سەفەر(نوێ کراوەتەوە)
ئەمشەو لەشەقامی تووی مەلیك بەئۆتۆمبیلێكی (BMW)ی رەش تەقە لەبرازایەكی بەكری حاجی سەفەر كراو كورژا.
سەرچاوەیەك لەپۆلیسی سلێَمانی بەتەلەفزیۆنی كەی ئێن ئێنی راگەیاندووە "ئەمشەو لەشەقامی تووی مەلیك لەلایەن كەسێكی نەناسراوە كە ئۆتۆمبیلێكی بی ئێم دەبلیوی رەنگ رەشی پێبووە، تەقە لەكەسێك كراوەو كوژراوە".
هەر سەبارەت بە ڕووداوەکە سەرچاوەك لە پۆلیسی سلێمانی
کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات بە (بزاڤ) راگەیاند: کوژراوەکە ناوی
زانیار بەهادین حاجی سەفەرە و لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی کوژراوە..
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشكرد، ناوبراو فیشەكێك بەر سەری كەوتووەو دەست بەجێ
گیانی لەدەستداوە.
هەروەها رایگەیاندووە "كوژراوەكە خوێندكاری زانكۆی سلێمانییەو برازای بەكری حاجی سەرفەرە".
بەكری حاجی سەفەر، پێشتر ئەندامی سەركردایەتیو جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بوو.
ئۆتۆمبیلی بی ئێم دەبلیوی رەش هەمان ئەو جۆرە ئۆتۆمبیلەیە، كە ماوەیەك لەمەوبەر چەند كەسێك بۆ برینداركردنی شاسوار عەبدولواحیدی خاوەنی كۆمپانیاكانی نالیا بەكاریان هێنا.
سەرچاوەكەی پۆلیس رایشیگەیاندووە "ئێستا تەرمی كوژراوەكە لەپزیشكی دادوەری شاری سلێمانییە