07/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌مرۆ پارتی كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت دیاری ده‌كات
ئه‌مرۆ پارتی دیموكراتی كوردستان كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دیاری ده‌كات.
جه‌عفه‌ر ئیمینكی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌مرۆ كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌یان ئه‌نجامده‌درێت و تاوتوێی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ ده‌كرێت.
ناوبراو به‌كوردستانی نوێی راگه‌یاند كه له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆدا كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت دیاری ده‌كرێت و گفتوگۆش له‌سه‌ر شێوازی دانوستان و رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر ده‌كرێت له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت.
به‌پێی زانیارییه‌كانیش، ئه‌گه‌ر زۆره كاندیده‌كه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ئێستای حكومه‌تی هه‌رێم بێت.
د.ع