دواى ئەوەى لە شارى تۆرینۆ یانەى ریال مەدرید بەرامبەر یۆفانتۆس یەکسان بوو بەدوو گۆل و توانى سەرکەوێت بۆ قۆناغى شانزەى خولى یانە پاڵەوانى ئەوروپا ، دواى ئەوەى هەردوو یاریزان کریستیانۆ رۆناڵدۆ ى پرتوگالى و یاریزانى وێڵزى گاریس بێل گۆلیان تۆمار کرد تا ئێستا پێنچ یاریزانى یانەى شاهانە لە خولى چامپۆس لیگ گۆلیان تۆمار کردووە یاریزانەکان بریتین لە رۆناڵدۆ ، بنزیما ، بێل ، ئیسکۆ ، دى ماریا .
ریال مەدرید لە وەرزى ئەمساڵ (44)گۆلى تۆمار کردووە لەسەرجەم خولەکان ،ئەم پێنچ یاریزانە تا ئێستا (38)گۆلیان تۆمار کردووە ،بەم شێوەیە .
رۆناڵدۆ (13)گۆلى لە خولى لالیگا و هەشتى گۆلى لە خولى یانە پاڵەوانى ئەوروپا تۆمار کردووە ، بنزیما پێنچ گۆلى لە خولى لالیگا و دوو گۆلى لە چامپۆس لیگ تۆمار کردووە ، ئیسکۆ چوار گۆلى لە خولى پلە یەکى ئیسپانیا و گۆلێک لە خولى یانە پاڵەوانى ئەوروپا تۆمار کردووە ، وە یاریزان گاریس بێل سێ گۆلى لەلالیگا و گۆلێکى لە خولى چامپۆس لیگ تۆمار کردووە ، وە یاریزانى ئەرجەنتینى دى ماریا یەک گۆلى لەلالیگا و دوو گۆلى لە خولى یانە پاڵەوانى ئەوروپا تۆمار کردووە .