بێ گومان شیـكردنهوه و قـوڵبونهوه بـهچهمـكهجیاوازهكانی بـه‌عس دا‌و جیهانبینی ئــهوپێـویستی به‌وردبونه‌وه وتێڕامانێكی فراوان ههیهبۆئهوهی بتوانین هه‌مووئه‌و رووداو‌و ده‌رئه‌نجامانه تێبگه‌ین كه‌به‌عس دروستی كردوون .
زاراوه‌ی به‌عس (( البعپ)) به‌واتای بوژانه‌وه یاخوود زیندووكردنه‌وه‌ی كلتووری عه‌ره‌ب دێت چونكهبهعس خۆی به‌میراتگری كلتووری گشت عه‌ره‌ب ده‌زانێت وبه‌رده‌وامیش لـهههوڵ دایه بوَسهلماندنی ئه‌م راستــیه بهسهربهرامبهردا،ئـه‌مـه‌ش به‌ڕوونی له‌دروشمی سه‌ره‌كی حـزبی به‌عسدا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌به‌درێژایی مێژووی دامه‌زراندنی به‌رزی كردۆته‌وه (نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی یه‌كگرتووی – خاوه‌ن په‌یامێكی نه‌مر) ه، ئه‌م درووشمهكـه سه‌رده‌قی دروشمهكانیهتی ، هه‌رچی چۆنێ لێك بدرێته‌وه ،بیروڕای ته‌سكی ناسیۆنالیستی لێدادهچۆڕێ بـــه بۆچوونی به‌عس نهتهوهبونێكی زیندووه‌و خاوه‌ن په‌یامێكی نه‌مره((ریساله خالده))وبه‌رده‌وامیش خۆی نوێده‌كاته‌وه.
به‌ڕای میشێل عه‌فله‌ق په‌یامی عه‌ره‌بی ((الرسالهالعربیه))بریتیه له‌كۆمه‌ڵێ ئامانجی دیاری كراوكهپهیوهندییهكی پته‌وی به‌ژیانی ڕۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌وه ههیهوئهم په‌یامه هه‌ستێكی سروشتیه یاخود باوه‌ڕێكه پێش هه‌مووشتێ له‌ناخی تاكه‌كانی نهتهوهوهههڵ قوڵاوه و بهرلهههزاران ساڵیش بوونی هه‌بووه وخهسڵهتهكهشی بریتیه‌له یه‌كێتی ره‌چه‌ڵه‌ك و ڕه‌گه‌ز،ئه‌م سیفه‌ته‌ش ههرلهمێژووی كۆنهوهبگرهلهكاتی ئیمپراتۆریـهتی بابلی و دواترجاهلیهت وچه‌رخی پهیامبهروههتائیمپراتۆرییهتی عه‌باسی بوونی هه‌بووه،بۆیه‌پێویسته عـه‌ره‌ب خۆیان لهناویهكێتی یه‌كی هـهتاهـهتـایی بتوێننه‌وه له‌ڕێگه‌ی زاڵ بـوون بـه‌سـه‌ر((هـێـزی خراپه وبهدكار))وه‌ك ((ئیـمپریالیزم ،كۆلۆنیالیزم و زایوَنیزم))كــهلـهدهرهوه خــۆی ســهپاندووه به‌سه‌ر عه‌ره‌بدا
ههروههابـتوانێ لهناوخۆشـدا هێزی كوَنهپهرست ودواكهوتـوخوازلهناوبهرێ كه‌به‌ڕای میـشێل عه‌فله‌ق ته‌نها سیاسه‌تی شوَڕشگێڕانهی به‌عس ده‌توانێ سه‌ركه‌وتنێكی بێ پایان بهسهردوژمندا به‌دی بهێنێ.
لـهمهوه بوَمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌به‌عس خوَی به‌تاكه نوێنه‌ری ناسیوَنالیزمی عـه‌ره‌ب داده‌نێت وبهمافی تـه‌نها خـوَی ده‌زانێ هه‌موو عـه‌ره‌ب له‌یه‌ك ده‌وڵه‌تدا كوَبكاتهوهو سیسته‌مێكی ئایـدوَلوَجیانهی وههاپهیـڕهوبـكات كههـهموو لایه‌نه‌كانی ژیانی كـوَمهڵگا لهخوَبگرێت،بوَیـه ده‌بینین حـزبی به‌عـس لـهبنهمای یـهكهمـی ده‌ستوره‌كه‌یدا ده‌ڵێت ((نیشتمانی عه‌ره‌بی یه‌كێتییه‌كی سیاسی وئابورییه بوَهیچ به‌شێك له‌به‌شه‌كانی نی یه
ژیانی به‌دابڕاوی له‌وانی تربهسهرببات)).
بـهدیهێنانی یه‌كێتی عـه‌ره‌ب له‌دیدی به‌عسدا له‌سه‌رسێ ئامانجی سه‌ره‌كی بنیاد ده‌نرێت ئـه‌وانیش (یه‌كێتی،ئازادی وسوَسیالیزم)ه،كــهلهگرنگیدا یه‌كسانن و ناتوانرێت هیچ یه‌كێك لـهمانه دابڕدرێت یاخوددوابخرێت له‌یه‌كتری.
مـهبهست له‌یه‌كێتی به‌ڕای میشێل عه‌فله‌ق پێش ئه‌وه‌ی سیاسی بێت ده‌بێ یه‌كێتی یه‌كی ڕوحی پێك –بهێنن واته پێش ئـه‌وه‌ی له‌سه‌رئاستی سیاسی یهكـبگرن یه‌كێتی یه‌كی ڕوحـی وه‌ها بنیاد بنێن كـهخوَیان لـه خـوَپهرستی و سـه‌پاندنی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت بـهسهربهرژهوهندی میلله‌ت دا ڕزگار بكه‌ن،چـونكه ته‌نها ئـه‌م جوَرهیهكێتیهیه كه‌ده‌توانێ لاوازی میلله‌ت بگوَڕێ و بیكات به‌هێزێكی گهورهوعهرهب بژێنێته‌وه،
سـه‌باره‌ت به‌چه‌مكی ئازادی كه‌یه‌كێكه له‌بنه‌ما سـهرهكیهكانی پـارتی به‌عسی عـه‌ره‌بی ئیـشتراكی و بنـهمایهكی گرنگهلهبنهماتیۆریهنهتهوهییهكان لـهدروستكردنی كوَمهڵگا یه‌كی مـهدهنی پێشكه‌وتووخواز كه بتوانێ ژیانێكی سـهربهرزانهبوَتاكی عه‌ره‌ب دابین بكات،لـهڕوانگهی بهعـسهوه به‌دیهێنانی ئازادی نه‌ته‌وه و ڕزگاری نیشتمانیه نه‌وه‌كو پـاراستنی ئازادی تاكه كه‌س وبهدیـهێنانی كـلتورێكی دیموكراسـیانه چـونكه بـه بوَچوونی به‌عس ئازادی تاك ده‌بێ ملكه‌چی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی نه‌ته‌وه بێت و لهبهرئهوهلهبارودۆخێكی دژوار‌دا ده‌ژی نابێ ئازادی تاك جیاواز بێت له‌ئازادی نه‌ته‌وه.
سـه‌باره‌ت بـهڕهگهزی سێ یه‌می بـهدی هـێنانی شــوَسـیالیزمه هه‌روه‌كو لـهدهسـتورهكهشیـدا ئاماژه‌ی بـهوهكردووه شـوَسیالیزم پێویستیه‌كی زیندووه له‌ڕه‌نگ ڕشتنی نه‌ته‌وه‌ی عـه‌ره‌ب چـونكه سیسته‌می سوَشـیا-لیستی ڕێگه به عه‌ره‌ب ده‌دات تواناكانی خوَی بخاته گه‌ڕ.
بێ گـومان ئه‌و سـوَشـیالیزمهی كـهبهعـس داوای ده‌كات بهتـهواوهتی جـیاوازی هـه‌یه لـههـهموو ئـه‌و سـیستهمهسۆشیالیستانهی تركهههن چونكه به‌ڕای به‌عس سۆسیالیستی عه‌ره‌بی ههڵـقولاَوی ناسیۆنالیزمـیعهرهبییه واته ناسیۆنالیزم سـۆسیالیزم به‌رهه‌م دێنێ وبه‌هیچ شێوه‌یه‌ك له یه‌كتری جیاناكرێنه‌وه كه‌به‌ڕای مـیشێل عه‌فله‌ق سۆشیالیزم لـقهوئهنجامی دۆخی نه‌ته‌وایه‌تی وپێداویستی نه‌ته‌وه‌ی عـهرهبه.ئـه‌مـه‌ش ئــه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كـهبهعس ده یه‌وێ سه‌رله‌نوێ هه‌موو چهمـكهكانی دابڕژێتهوهو لـهخزمهتی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بیدا دایبنێت .
به دیهێنانی ئه‌م ئامانجه‌ش ته‌نها له‌ڕێگه‌ی كوده‌تاوه ده‌بێ ئه نجام بدرێ چونكه به دیهێنانی بوژانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و بنیادنانی سیسته‌می سۆسیالیستانه نایه‌ته‌دی ته‌نها له ڕێگه‌ی كوده‌تاوه نه‌بێت، پێشكه‌وتنی له سه‌رخۆو چاكسازی كه‌م مه‌ترسی شكستی ئامانجه سه رهكیه كانی به‌عسه .
لـه مـهوه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ته‌نها ڕێگه بۆ بـه دیهێنانی ئامانجه‌كان ده‌بێ لـه ڕێگه‌ی كــودهتا وه ئه‌نجام بدرێت و زمانی دبلۆماسی و خه‌باتی سیاسی به هیچ شێوه‌یه‌ك له كلتوری به‌عسدا بوونی نیه ئه‌مه‌له لایه‌ك له لایه‌كی تره‌وه مه‌به‌ستی كوده‌تا گۆڕینی بارودۆخی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه رههنـگی كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌به ، لێره‌وه گشتگیری حزبی به‌عس ده‌رده‌كه‌وێت به سـهركۆمهڵداو هیچ بیرێك یاخود هـاوبهشێكی تر قبوڵ ناكات ئه‌مه‌ش نـاسنامه‌ی تاكڕه‌وی و تۆتالیتاری ده‌به‌خشێته بــهعس كه جـگه لــه خـۆی ئه‌وانی ترلهپهراوێزدادادهنێت ،له‌م باره‌یه‌وه به‌ختیار علی ده‌ڵێت (( به‌عس سیسته‌مێكه له و ڕۆژه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست خۆی به ته‌نیاو تائه‌ندازه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بێته دروستكهروخوڵقێنهری ڕووداو به شێوازێك هیچ ڕووداوێك له ده‌ره‌وه‌ی نه‌خشه‌و پرۆگرامی ئه‌و ڕوونادات ، مه‌به‌ست له ڕووداویش هه‌موو ئه‌و پێش هاتانهیه كه ده‌شێت كاریگه‌ری به‌رچاوی له سه‌ر كۆی سیستهمهسیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی یه كهههبێت واته به بـــاش بێت یاخود به خراپ شێوه‌و ئاراسته‌ی سیسته‌مه‌كه ده‌گۆڕن یان ده‌یچه‌سپێنن.
ڕههندێكی تری ئایدۆلۆجیای حزبی به‌عس مه‌سه‌له‌ی نیكۆلاریهته (( علمانی )) چـونكه به‌عس پێـی وایه ده‌بێ مه‌سه‌له‌ی ئاین په‌راوێز بخرێ و لــه كاروباری ده‌وڵه‌تدا بــوونی نه‌بێ كه به‌ڕای میشێل عــهفلهق ده‌بێ ته‌نها له چوارچێوه‌ی ژیانی تاك و كۆمه‌ڵدا بمێنێته‌وه ، شایه‌نی باسه خوێندنه‌وه‌ی به‌عس بـــــۆئاین تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه ئه‌ویش به كارهێنانی ئاینه بۆ خزمه‌تی مه‌سه‌له‌ی ناسیۆنالیزمی عهرهبــــی چونكه به‌ڕای به‌عس له‌ڕابردوودا ئاین بزوێنه‌ری بنه‌ڕه‌تی عه‌ره‌ب بووه ، لـه سه‌ره‌تاكانی په‌یدابونی ئیسلامدا ته‌نها ئه‌م ئاینه توانیویه‌تی یه‌كێتی عه‌ره‌ب به دی بهێنێت وبانگێشتی بكات بـۆشۆڕشێكی كۆمهلاَیهتی و ئابوری كه‌پێویستیان پێی هه‌بوو ، بهلاَم له ئێستادا به ڕای میشێل عه‌فله‌ق بزوێنه‌ری بنهڕهتـــــی عه‌ره‌ب له‌م قۆناغه‌دا هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییه كه له قولاَیی ناخیاندا ڕه‌گی داكوتاوه‌و وهلاَمی پێویستییه بنـــــهڕهتیـیه كانیان ده‌داته‌وه بـۆیه ناتوانرێ جـگه له زمانی نه‌ته‌وه‌یی زمانێكی تـــر ههڵبــــژێرێ . (ههروههـــــــا صه‌دام حسین پێ ی وایه فیـقهی ئیسلامی كۆنه پارێزه و قاڵب به‌ستووه و له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ئێستادا ناگونجێ كه به‌ڕای ئه‌و نابێت ده‌وڵه‌ت و حیزب ئامۆژگارییه دینیه‌كان په‌یڕه‌و بكه‌ن ، چونكه ده‌بێته هۆی نـــانهوهی جیاوازی له نێو خه‌ڵكدا ، بۆیه نابێت پیاوانی ئاینی ده‌ست وه‌ر بده‌نه كار‌و باری ده‌وڵه‌ت .
بهلاَم سه‌ره ڕای كه‌نار گیر كردنی ڕۆڵی ئایین لای به‌عس ده‌بینین له‌ژیانی كرداری خۆییدا ههمیشــــــه دروشمی ئاینی به‌رز كردووه‌ته‌وه به تایبه‌تی له دژایه‌تی كردنی حـزبی شیوعی و دهرخســتنی ههڵوێســـتی دژانهی شیوعییه‌كان لـه مه‌سه‌له‌ی ئایین هه‌روه‌ها جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتنی ئهندامهكانــــی بــــه دیمه‌نێكی ئاینیانه و به‌شداری كردنی له سـروته ئاینــیهكان و یادكردنه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر كـه ئــه‌مــه‌ش گوتاری سه‌ره‌كی حزبی به‌عس بووه له‌سه‌ره‌تای په‌نجاكاندا .
شـایه‌نی باسه یه‌كێكی دیكه له ئایدۆلۆجیای حزبی به‌عس بریتی یه له چه‌مكی ( شعوبیه‌ت ) كــــه جێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له فكری به‌عس دا داگیركردووه ، توێژه‌ری عێراقی ( حسن علوی ) ده‌ڵێت ((تۆمهتـی شعوبی ، مه‌به‌ست له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یه كه دژایه‌تی (عروبه ) ده‌كه‌ن ، ئه‌م وشه‌یه‌یه له‌لایه‌ن عهرهبـه تونڕه‌وه ڕهگهزپهرهستهكانهوه به كارده‌هات به‌عس به‌م شێوه‌یه(شعوبیه‌ت ) لێكده‌داته‌وه (( بزووتنـه‌وه‌ی گهلانـی غه‌یره عه‌ره‌به هه‌وڵده‌دات شارستانیه‌ت و ده‌وڵه‌تـی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب لــه ناو ببات ، وه ههوڵێكـه خه‌ڵكی جیاجیا داویانهبۆبهرپهرچدانهوهی كلتوری هه‌ڵچووی عه‌ره‌ب، شعوبیش خراپترین نا تۆڕه‌ی بهعسـه كهدهیداتهپاڵ ئه‌ومیلله‌تانه‌ی له به‌رامبه‌ر شالاَوی شۆڤینیانه‌ی عه‌ره‌ب لـه سه‌ره‌تای ئیسلامه‌وه تا ئێستــــاخوَیان پاراستووه .
له كۆتای دا ده‌توانین بڵێن (( حزبی به‌عس حزبێكی پان نه‌ته‌وه‌یی سیكۆلاریستی عهرهبیهكهئامانجی كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو عه‌ره‌به له یه‌ك دهوڵهتدالهو سنوره‌ی كه‌پێی ده‌ڵێن نیشتمانی عه‌ره‌بی له ڕێگای بانگهشـهكردن بۆ كوده‌تایه‌كی سه‌راپا گیر له چه‌مك وبههاعهرهبی یه‌كان و گۆڕینیان بۆ ئاراسته‌یه‌كی ناسیۆنالیستی به‌عس و تواندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و چه‌مكانه لهبۆتهیهكی ئایدۆلۆجیانه به‌شێوازێك چوارچێوه‌و سـنووری دیاری كراوبێت.