06/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
د. یوسف قەرزاوی: داوا لەهاوڵاتیانی میسردهكات بڕژێنە سەر شەقامەكان تاكو شەرعیەت نەگێڕنەوە نەوەستن
سەرۆكی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان بەتووندی ئیدانەی كاری كودەتاچیەكانی كرد لەمیسر بەتایبەتی پرسی دادگایی كردنی (موحەمەد مورسی) تاكە سەرۆكی هەڵبژێردراوو شەرعی ئەو ووڵاتە.
(د. یوسف قەرزاوی) سەرۆكی سەرۆكی یەكێتی جیهانی رایگەیاند: میسر بەدەست نەبوونی شەرعیەت و پێشێل كردنی مافەكانی گەل و كودەتاو بێ دەستووری دەناڵێنێت.
هەروەها د. یوسف قەرزاوی سەرۆكی یەكێتی جیهانی داواشی لەهاوڵاتیانی میسری كردووە بڕژێنە سەر شەقامەكان و بەپێشێل كردنی مافەكانیان رازی نەبن و تاكو شەرعیەت نەگێڕنەوە نەوەستن.