06/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سرودی ئەی ڕەقیب نە پیرۆزە و نە مافی بە مارشی نەتەوەی کوردە وە هەیە
زۆر له مێژه هه‌ندێك له نوسه‌ره‌کان ده‌نگۆی ئه‌وه‌یان هه‌یه که
سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب تێكڵاوی کلتوری کوردی بووه،به‌شێکه‌له فه‌رهه‌نگمان
بۆته دیرۆکی ئه‌م گه‌له!
وه زۆربه‌یان ئه‌و که‌سانه‌یان به ئاجه‌رو گوجه‌ر وخۆفرۆش له‌قه‌ڵه‌م
داوه که ڕه‌خنه‌یان له‌هۆنراوه‌که‌ی شاعیر کورد دڵدار گرتوه.
وه‌له هه‌مان کاتدا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان جه‌نابی مه‌سعود به‌رزانی
باس له‌وه ده‌کات...که ئه‌م سروده به‌شێکه له کلتوری ئێمه‌و گۆڕینی
مه‌حاڵه، هه‌ڵبه‌ته سه‌رده‌می ئه‌م ووته‌ی جه‌نبیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
(26.12.2006) له ووڵامی پرسیارێکی په‌رله‌مانتارێکدا ئه‌م ئاخافتنه ڕووی
دا.
ووێڕایی ڕێز‌و حورمه‌تم بۆ هه‌موو ئه‌و نوسه‌رانه‌ی که ده‌ڵێن ڕه‌خنه
گرتن‌و لابردنی سرودی ئه‌ی ڕه‌قیب بڤه‌یه، وه ئه‌گه‌ر چی جه‌نابی کاك
مه‌سعود به‌رزانی ده‌ڵێت گۆڕینی مه‌حاڵه، به‌ڵام ئاکام هه‌ر ده‌بێت بگۆڕێت
جا دره‌نگ بکه‌وێت یان ئێستامان بێت، سه‌رئه‌نجام خه‌ڵکی خۆی لابردنه‌که‌ی
په‌سه‌ند ده‌که‌ن.
ئه‌م باسه که کراوه ته‌نها له دڵسوزیمانه بۆ ئه‌و گه‌ل ونیشتیمانه تا
نه‌وه‌کانی به‌ره‌و ئاقارێکی ڕێك دروست به‌رین، خۆ زۆر به‌داخه‌وه خه‌ڵکی
دڵسۆزی ئێمه هه‌میشه ناوزه‌د ده‌کرێت به خۆفرۆش و یاخود ناشایسته یان و
بوده‌ڵه‌و سیخوڕ، ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌ی سیخوڕ‌و خۆفرۆشه وه‌ك به‌رزه‌کی بانان
بۆی ده‌رده‌چێت، به دروشم قسه‌ی زل باق وبریق ده‌یباته سه‌ر، بێ ئه‌وه‌ی
بیر له ووڵات ئاسایشی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی بکاته‌وه بێ باکه له‌وه‌ی که
چۆن نه‌وه‌ی نوێ په‌روه‌رده‌بکات.
سه‌ره‌تا بۆ ڕازی کردنی دڵی ئه‌و که‌سانه‌ی که خۆیان زۆر به نه‌ته‌وه‌ی
ده‌زانن ولاف گه‌زافی کورده‌یه‌تیمان پێ ده‌فرۆشن با به چاوی ئه‌وان
سه‌یری ئه‌ی ڕه‌قیب بکه‌ین!!
سه‌ره‌تایی هۆنراوه‌که‌ی دڵدار شاعیر ده‌ڵێت:-
ئه‌ی ره‌قیب هه‌ر ماوه قه‌ومی کورد زمان
نایشکێنێ دانه‌ییی تۆپی زه‌مان
که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه، که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه، کورد زیندووه،
زیندووه قه‌ت نانه‌وێ ئاڵا‌که‌مان
ئه‌ی ناسیۆنالیزمی کوردی ووشه‌ی (ر‌قیب)له بنه‌ڕه‌تدا ووشه‌یه‌کی
عه‌ره‌بیه به واتای (چاو‌دێر یاخود ئاگادار) دێت ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌م
واتایه بێت هیچی ناگونجێت له‌گه‌ڵ ڕسته‌که‌دا، خۆ ئه‌گه‌ر به‌واتای
(ر‌قیب)ی فارسی بێت به‌واتای دوژمن هاتبێت له زمانی فارسی دوژمن هه‌ر
دوژمنه ره‌قیب له فارسی‌دا وه‌تا نه‌یار یاخود به‌رهه‌ڵستکار یان
کێشمه‌کێشمی ململانێی نێوان دوو که‌س واتا پێشبڕکێ له بوارێک‌دا.
گریمان ووشه‌که بۆ دوژمن به‌کار هاتوه،پرسیاره‌که باوا بکه‌ین ئه‌گه‌ر سرودی نیشتیمانیه بۆ ووشه‌ی کوردی تێدا به‌کار نه‌هاتوه؟
هیچ مافێکی به زمانی کوردیه‌وه نیه کوا پاراستنی زمانی کوردی له سرودی
نیشتیمانی خۆ ئه‌مه سه‌ره‌تاکه‌یه‌تی که ده‌ست پێده‌کات به ئه‌ی ڕه‌قیب؟
وه ئه‌م ڕستیه هیچ ژێرخانێکی مه‌عریفی تێدا نیه.
وه بێجگه له ووشه‌ی ئه‌ی ره‌قیب ووشه‌ی(قوم)هاتوه که به‌کوردی واتا
گه‌ل هۆز وه‌له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌میش عه‌ره‌بیه، بۆ ده‌بێت سرودی
نیشتیمانیه‌که‌مان ئاراسته‌وانی زمانی کوردی ڕه‌سه‌ن نه‌بێت زمانی بێگانه
بێت خۆ ناونراوه به سرودی نیشتیمانی!!
ووشه‌ی زه‌مان (زمن) عه‌ره‌بی تێدا به‌کار هاتوه که به واتای کات
سه‌رده‌م دێت، لێرده زمانی کوردی له‌م سروده هیچ له لانه‌که‌دا نگیرێت
وه‌ك ڕه‌هندێکی زمانه‌وا‌نی.
پاشان ڕسته‌ی که‌س نه‌ڵێت کورد مردوه، ئاراسته‌یه بۆ ناو خه‌ڵکی کورد کێ
له‌کورد ده‌ڵێت خۆم مردوم ،وه سرودی نیشتیمانی ئاراسته‌ی دوژمن نا‌کرێت،
وه‌ك ئه‌وه وایه که‌سێك بڵێت کورد مردوه، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و مانایه
ببه‌خشێت له‌وانه‌یه بۆ قۆناغێکی خه‌بات، هێزو دروشمێك بووبن، به‌ڵام بۆ
نه‌وه‌ی نوێ له لایه‌نی ده‌رونیه‌وه کاریگه‌ری خراپی ده‌بێت، ڕه‌هه‌ندێکی
شڵژاو دروست ده‌کات.
وه هه‌روه‌ها ووشه‌ی قه‌ت(قط) عه‌ره‌بیه هاتوه بۆ ده‌بێت ئه‌م سروده
له‌ناخی خه‌ڵکه‌که‌وه هه‌ڵنه‌قوڵابێت کوا له‌ناخی خه‌ڵکی کورد ده‌دوێت بۆ
ئاراسته‌یه‌ك نیه بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی به‌هێز، کار کردن له
پێناوی کاتێك که گوێمان لێده‌بێت ده‌ڵێ پێشمه‌رگه ڕیزی به‌ستوه به
شاخه‌کانه‌وه به‌ور کاری پارتی زانی ده‌ڕۆن ئه‌م قۆناغه له‌گه‌ڵ قۆناغی
شاخ به‌راورد نا‌کرێت.
ئێمه رۆڵه‌ی ڕه‌نگی سوور‌و شۆڕشین
سه‌یری که خوێناوی‌یه رابردوومان
ئه‌وه‌ی که جێگای سه‌رنج و تێبینیه ووشه‌ی خوێنه که له سرودی
نیشتیمانیدا ده‌بوو شه‌هید یاخود سه‌روه‌ری پێشمه‌رگه تۆمار بکرێت نه‌ك
ترس و بیم له دڵی خه‌ڵکیدا بڕوێنرێت ئه‌ی ڕه‌نگه‌کانی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و
ئاشتی به‌گوێ نه‌وه‌کانماندا بده‌ین باشتره یان هه‌ر خوێن وشه‌ڕ؟!
ده‌قی دوای ئه‌و ده‌ڵێت:-
لاوی کورد هه‌ستایه سه‌ر‌پێ وه‌ک دلێر
تا به خوێن نه‌خشی بکا تاجی ژیان
له‌کام سرودی نیشتیمانی ووڵاتاندا باسی خوێن کوشتار بۆ نه‌وه‌کانی ده‌کات،
یان ده‌بێت له‌جیاتی ئه‌وه‌ی فێری داد په‌روه‌ری و ئاشتی و ئازادی و مافی
مرۆڤیان بکه‌ین، کلتوری خوێن خه‌ریکه ده‌بێته زمانی نه‌وه‌ی نوێ
خه‌ڵکه‌که‌مان بۆیه خه‌ڵکێکه تائێستایش هه‌ر به توڕه‌یی ده‌ژی تا مردن.!
پاشان هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر گه‌وره ئالێرادا به‌دی ده‌کرێت زۆربه‌ی سروده
نیشتیمانیه‌کانی جیهان لێکۆڵینه‌و و زۆربه‌یان دکتورایان له‌سه‌ر
وه‌رگیراوه بۆ نمونه سرودی نیشتیمانی نه‌رویژ و فه‌رنسا و بولگاریا، هتد
.... که باس له ژیار‌و شارستانیه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی ده‌کات باسی له
فه‌رهه‌نگی خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌کات،به‌ڵام نازانم له ڕۆشنبیرانی کورد به گشتی
مێژوونوسان به تایبه‌ت چۆن بێ ده‌نگ له ئاستی هه‌ڵه‌یه‌کی وا زه‌ق یان
سه‌رکرده‌کان چۆن ڕازین به‌وه‌ی که نه‌وه‌کانیان بکه‌نه کوڕی
دوژمنه‌کانیان!!له کاتێکدا که ژیار‌و شارستنیه‌تمان به ده‌ستی تێک چوبێت
له هه‌مان کاتدا شانازی پێوه بکه‌ین به‌ڕاستی جێگای تێڕامانه،وه‌رن
سه‌یری ئه‌م ده‌قه بکه‌ین که باس له‌وه ده‌کات
ئێمه رۆڵه‌ی میدیا و که‌یخوسره‌وین
دینمان، ئایینمان هه‌ر نیشتمان
له ڕاستیدا زۆر له‌سه‌ر ووشه‌ی میدایا ناڕۆم هه‌رچه‌نده وێڕا تێبینیم له
سه‌ری که کورد زۆر له میدیا کۆنتره، به‌ڵکو ماده‌کان به‌شێکن له کورد
زۆربه‌ی کورده‌کانیش له‌و سه‌رده‌مه‌دا فه‌رمانڕه‌وای خۆیان هه‌بووه،
له‌و فه‌رمانڕه‌ویه‌دا بوون وه‌ك کورده‌کانی ناوچه‌ی زاگرۆس که خۆیان
خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بوون،وه زۆرجاریش ماده‌کان هێرشیان بردۆته
سه‌ریان،به‌ڵام هه‌ندێك له مێژوو نوسه‌کان ده‌ڵێن که ئه‌وانیش هه‌ر به
مادی بچوك ناوزه‌د کراون، به‌ڵام له ناو فه‌رمانڕه‌وای ماده‌کاندا فارس و
عه‌ره‌ب و تورك هیند و ئازه‌ری و ئۆزبه‌کی و تاجیکی یاخود قه‌وقازی و
په‌شتۆنی له خۆی گرتبوو،جا ده‌بێت کوردی ئێستامان خۆیان ساغ بکه‌نه‌وه
له کامیانن، به‌ڵام زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ماده‌کان کورده‌کان فه‌رمانڕه‌ویان
کردوه به‌ڵام کورده‌کان به ته‌نها خاوه‌نی فه‌رمانڕه‌وای ماده‌کان
نین،به‌ڵکو فارسیش خاوه‌نی فه‌رمانڕه‌وی ماد بووه فارسه‌کان خۆیان به
خاوه‌نی ئه‌و فه‌رمانڕه‌واییه ده‌زانن .. جا باشتر نه‌بوو هه‌ر ووشه‌ی
کورد به‌کار بهاتایه،هه‌رچه‌نده زۆر کێشه نیه هه‌ر ئاماژه‌یه‌که بۆ
مێژووی کورد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که زۆر گرنگه ودڵداری شاعیر هه‌ڵه‌یه‌کی
گه‌وره‌ی تێدا کردوه ئه‌ویش ناوی که‌یخوسره‌وه.
له هه‌موو پاشاکان وفه‌رمانڕه‌وه‌کانی ماد که‌سێکیان نه‌بووه به‌ناوی
که‌یخوسره‌و له سه‌رده‌می ده‌ست پێکردنی فه‌رمانڕه‌واکانی ماده‌وه هه‌ر
له دیاکۆ و قوباد کواکیساری گه‌وره‌و که ده‌ستی پێکردوه له زنجیره ئه‌و
فه‌رمانڕه‌ویه‌دا که‌سێکی تیدا نه‌بووه ناوی که‌یخوسره‌و بێت، وه
به‌ڵگه‌م بۆ ئه‌م قسه‌یه نه له مێژووی مه‌ردۆخی نه له‌مێژووی ئه‌مین
زه‌کی به‌گ وه نه ئیبن ئه‌سیری جزیری زۆری مێژونوسه‌کانی تر که سه‌یرم
کردوه ئه‌و ناوه‌ی تێدا نیه.
له هه‌ردوو مێژوه‌که‌دا هاتوه واتا مه‌ردوخی و ئه‌مین زه‌کی که ئه‌م که‌یخوسره‌وه فه‌رمانڕه‌وای کورد نه‌بووه.
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌و که‌یخوسره‌وه بێت که له‌گه‌ڵ براکه‌ی به شه‌ڕ
هاتوه له بابل به پشتیوانی فه‌رمانڕه‌وای یۆنان هێرشی هێنایه سه‌ر
فه‌رمانڕه‌وای بابل له کۆتایشدا خۆی کوژراو وه دژی براکه‌ی خۆی جه‌نگا
که به‌نۆکه‌ری پاشای یۆنان ناوزه‌د ده‌کرێت پاشان قوتابیه‌کی ئه‌فلاتون
بوو به‌سه‌رکرده‌ی ئه‌و سوپایه تا له تورکیادا زۆربه‌یان له ناو چون،
ئه‌م که‌یخوسره‌وه کورد نه‌بووه ، مافی به‌سه‌ر کورده‌وه نیه له کورد‌و
کوردستانی ئه‌مین زه‌کی به‌گ لاپه‌ره(113) به ته‌واوه‌تی ئاماژه‌ی بۆ
کردوه...
خۆ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له سیروزی گه‌وره‌یه وه‌ك مه‌ردوخی باسی ده‌کات
ئه‌وه ده‌ڵێت که‌سێك بووه که فه‌رمانڕه‌وای مادی ڕوخاندوه! له مێژووی
کورد‌و کوردستانی هاتوه که عه‌بدولکریم محمه‌د سه‌عید وه‌رگێڕاوه ....
که‌چی ئێمه خۆمان به‌نه‌وه‌ی که‌یخوسره‌و ده‌زانین!!
پاشان ئه‌گه‌ر بڵێن نا مه‌به‌ستی که‌یخوسره‌و له کورشی گه‌وره‌یه، ئه‌ویش
که‌سێك بووه له فه‌ڕمانڕه‌واکانی ده‌وڵه‌تی فارس که هه‌موو مێژوونوسان
له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که کورش ده‌سه‌ڵاتی له(ئازیده‌باک) سه‌نده‌وه که
کوڕی کواکیساری بچوك بوو که فه‌ڕمانڕه‌وای مادی ده‌کرد دوایی بوو به
ده‌سه‌ڵاتی پارسه‌کان، زۆر به‌ڵگه‌ی تر له‌به‌ر ده‌ستدایه که ئه‌و
ڕاستیانه ده‌سه‌لمێنن.
جا خۆتان سه‌رپشك بن ئه‌ی ئه‌وانی که خه ڵکانێك به نه‌فام ده‌زانن خۆتانی زانا له مێشکتاندا زه‌ڕب و ته‌قسیمێکی بکه‌ن.
لێره‌وه ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ ناسیۆنالیزمه‌کان خۆتان بگه‌ڕێن به دوای ڕاستیدا واز له نه‌وه‌کانمان بێنن ئه‌گه‌ر دڵسۆزن.
پاشان دێمه سه‌ر مه‌لاکان و پیاوانی ئه‌م ئیسلامه‌و جه‌نابی مه‌سعود
به‌رزانی که کوڕی پیاوێکی دیندارو عه‌مامه به‌سه‌ر بووه که موسته‌فا
به‌رزانی یه خوالێی خۆش بێت ...
له دوای ئه‌وه‌ی که بۆمان ده‌رکه‌وت که له ڕووی مێژوه زۆر هه‌ڵه‌ی
تێدایه هه‌ڵه‌کانی زه‌قه‌مێژووی میلله‌ته‌کامان به‌ره‌و شێوان
ده‌بات،پێویسته له ڕووی ئاینیه‌وه خوێندنه‌وه‌یه‌کی ترمان هه‌بێت بۆ ئه‌م
هۆنراوه‌یه که زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کورد موسڵمانه ووشه‌کانی زۆر نه‌شیاوه
بۆ سرودی نه‌ته‌وایه‌تی، چونکه گه‌لی کورد گه‌ر موسڵمان بێت ده‌بێت
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئاینه‌که‌ی له سرودی نیشتیمانیکه‌یدا ببینرێت ، خۆ ئه‌گه‌ر
نا! با به خراپ باس نه‌کرێت چونکه ئه‌وه زۆر نه‌گونجاوه بۆ ناو
کۆمه‌ڵگای ئێمه....
له‌وانه‌یه دڵداری شاعیر ته‌نها وه‌ك هه‌ست و سۆزێکی نه‌ته‌وه‌یی خۆی ئه‌م
ووتانه‌ی ووتبێت که زوڵم وسته‌م له‌سه‌ر کورد زۆر بووه ئه‌م چه‌ند
ووشه‌ی درکاندوه، چونکه ئه‌و خۆی ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ی بۆ سرودی نیشتیمانی
نه نوسیوه چونکه سرودی نیشتیمانی بنه‌مای تایبه‌تی خۆی هه‌یه و له
ده‌قدا هونه‌رێکی پڕ ته‌کنیکه ، ده‌بێت به کۆمه‌ڵێك ووشه‌ی که‌م
مانایه‌کی زۆر بدات ، تا پێ ده‌وترێت سرودێکی گونجاو بۆ نیشتیمان که
هه‌موو ده‌سته‌و هۆزێك بگرێته‌وه ، خۆ ئێوه باس له یه‌کسانی ده‌که‌ین
ئه‌ی یه‌کسانی مه‌سیحی و ئه‌زیدی و کاکه‌ی و هتد ... کوا؟
پاشان ئه‌م ده‌قه‌ی که زۆر سه‌رنج ڕاکێشه تا ئێستایش خه‌ڵکی هه‌ر پاساوی بۆ دێنه‌وه‌و ته‌ئویلی بۆ ده‌که‌ن
دینمان، ئایینمان هه‌ر نیشتمان
ئه‌گه‌ر گه‌لی کورد به موسڵمان ده‌زانن به هه‌موو پێوه‌رێك ڕه‌وشتی و
مرۆڤایه‌تی و سیاسی وکۆمه‌ڵا‌یه‌تی هه‌موو فه‌رهه‌نگه‌کان ئه‌م ده‌قه
له‌گه‌ڵ گه‌لی کورد نه‌گونجاوه
له‌وانیه بپرسن چۆن؟
ئێمه‌ی کورد موسڵمانین ، ئاینمان ئیسلامه‌و نیشتیمانمان کوردستانه،
نیشتیمان ناپه‌رسترێت به‌ڵکو ئینتیمامان بۆی هه‌یه، چونکه نیشتیمان
خۆشه‌ویستیه‌که‌ی له سه‌ر بنه‌مایی یادگاری خۆشه‌ویستیه‌که دروست ده‌بێت
.. خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێك زمانی کوردی بێت له خاکێکی تر له دایك بووبێت با
زمانی کوردی بزانێت دایك باوکی کورد بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر یادگاری له‌سه‌ر
خاك و شۆڕشه‌ی ئه‌و ووڵاته‌دا نه‌بێت هیچ خۆشه‌ویستییه‌کی ئینتیمای بۆی
نابێت .. که‌واته نیشتیمان ناپه‌رسترێت. هه‌ر که‌سێك خاوه‌نی ئاین بێت دوو
په‌رستش ناکات یان خوا ده‌په‌رستێت یان نیشتیمان..
که‌واته به هه‌مو پێوه‌رێك ئه‌مه گونجاو نیه، ئه‌کرێت دڵدار وه‌ك هه‌ست
و تێڕوانینی خۆی نوسیبێتی ، ئه‌تونین بڵێین هۆنراوه‌ی خۆیه‌تی سه‌راپا چی
ده‌نوسێت ئازاده ، به‌ڵام نا‌کرێت نه ئه‌و نه که‌سێکی تر به‌سه‌ر
میلله‌تێك دا بیسه‌پێنێت ، ئه‌گه‌ر بیرمان به‌لای لادینی بڕوات خۆمان به
عه‌لمانی بزانین هه‌ر مه‌عریفی نیه بڵێن ئێمه نیشتیمانه‌که‌مان
بپه‌رستین!!چونکه ئه‌گه‌ر خه‌ڵکێك بڕوای به ئاین نه‌بێت نه‌نگیه په‌رستن
ئه‌نجام بدات،خۆ ئه‌گه‌ر موسڵمانه ئه‌وا موسڵمان خوا ده‌پرستێ .. ئه‌ی
کوا ڕێزی ئه‌و میلله‌ته موسڵمانه؟ کوا ڕاگرتنی هه‌ست و سۆزی موسڵمانان ؟
ئه‌گه‌ر سرودی نیشتیمانیه بۆ ده‌بێت له ناخی هه‌موومان نه‌دوێت ؟! بۆ
ده‌بێت یاری به هه‌ست و سۆزی نزیکه‌ی چوار ملیۆن موسڵمانی کوردستانی باشور
بکات ؟ ئێمه ده‌بێت له‌گه‌ڵ خۆمان خه‌ڵکه‌که‌مان ڕاستگۆ بین ، گه‌لی
کورد به‌راستی موسڵمانه و نیشتیمان ناپه‌رستێت! به‌ڵکو خوا ده‌پرستێت.
کوا ئه‌م سروده له ناخی خه‌ڵکی ئه‌دوێت ؟ ئینجا بۆ نابێت بگۆڕێت؟
خۆ ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن مه‌به‌ستی دڵدار ئه‌وه نه‌بوه، ئێمه ناتوانین فاڵ بۆ
خه‌ڵکی بگرینه‌وه ، له‌سه‌ر بنه‌مایی ده‌ق قسه ده‌که‌ین و نا‌کرێت هه‌ست
وسۆزی دڵدار به‌سه‌ر ملیۆنه‌ها خه‌ڵکدا ب‌چه‌سپێنین، چونکه دڵدار خۆی
که‌سێك بووه که زۆر کاریگه‌ری چه‌پی به‌سه‌ره‌وه هه‌بووه ، ئه‌وه‌تا
خۆی ده‌ڵێت (ئێمه رۆڵه‌ی ڕه‌نگی سوور‌و شۆڕشین)!!
وه پاشان له‌م نوسینا‌نه‌ی دڵداردا ده‌رده‌که‌وێت(في طريقي الى معرفة
الحقائق ـ انتقادات الى قلب البهائيين،نارکۆزی كۆمه‌ڵایه‌تیمان،اقتصادنا
الوطني) زۆری تریش که به ڕوونی پێوه‌ی دیاره .
ئینجا گله‌یه‌ک له مامۆستا به‌رێزه‌کانی ئه‌وقاف ده‌که‌م :
به‌ڕێزان مامۆستایانی ئاینی چ ته‌فسیر چ ته‌ئویلێکتان هه‌یه بۆ دینمانه ئاینمان؟
خۆ ئێوه جێنشینی پێغه‌مبه‌رن دروودی خوا لێبێت خۆ ووشه‌ی ڕه‌قیب یه‌کێکه
له ناوه پیرۆزه‌کانی خوای گه‌وره ئه‌گه‌ر له ئه‌ده‌بیاته به‌و شێوه
به‌کار هاتبێت ، له ڕووی بیر‌و باوه‌ڕه‌وه هه‌ر هه‌ڵه‌یه و نه‌گونجاوه ،
چونکه که‌س شه‌ڕی پێناکرێت له‌گه‌ڵ خوا، چۆن ره‌قیب که ناوێکی خوا بێت
به دوژمن ئاماژه‌ی بۆ بکرێت!!
ئه‌ی ره‌قیب له ڕووی شه‌رعه‌وه هه‌ر ناگونجێت له ڕووی کلتوریشه‌وه هه‌ر نه شیاوه.
ئه‌م ده‌قه‌ی تر مامۆستایانی ئاینی چی وه‌سفێك هه‌ڵده‌گرێت که ده‌ڵێت:-
نایشکێنێ دانه‌یی تۆپی زه‌مان که به ئه‌نقه‌ست ده‌وترێت (نایشکێنێ دانه‌ری تۆپی زه‌مان ) .
خۆ ئه‌مه هه‌موو گومانێك ئه‌ره‌وێنێته‌وه ! لێره‌دا به ئاشکرا
ده‌رده‌که‌ێت که خوایش ناتوانێت نه‌عوزوبیللا کورد له ناو به‌رێت!!
کوفرێکی دیاره ، نه‌گونجاوه ، له ناو کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا شتێکی ناقۆڵایه
.. جا مامۆستایان خۆتان ئه‌مه ساغ بکه‌نه‌وه ، تا بزانین ئه‌مانه چ
مانایه‌ك ئه‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه ؟ بۆ ئه‌وه‌نده‌ی مامۆستا مه‌لا که‌ریمتان
پێ نا‌کرێت که چه‌ندین کتێبی شاعیرانی نوسیوه‌ته‌وه و شی کردۆته‌وه ؟
ئێوه‌ش ئازا بن وه‌رن ئه‌و شعره‌مان بۆ شی بکه‌نه‌وه.
له کۆتایی هۆنراوه‌که‌دا ده‌ڵێت:-
لاوی کورد هه‌ر حازر و ئاماده‌یه
گیان فیدایه، گیان فیدا هه‌ر گیان فیدا
ئه‌وکه‌سانه‌ی که شاره‌زان له ده‌رونناسیدا ئه‌وان بابێنه گۆ
به‌ویژدان قسه بکه‌ن ، سرودی نیشتیمانی ده‌بێت گه‌وره بچوك له به‌ری بێت
بۆ ئه‌وه‌ی کاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر خه‌ڵکی ،به‌ڵام ئه‌م ده‌قه له‌جیاتی
ئه‌وه‌ی لاوان فێری ژیار‌و شارستانیه‌ت و پێشکه‌وتن و داهێنان بکات ،که‌چی
فێری خوێن رشتن وئیرهابیان ده‌کات و هه‌وڵی شه‌ڕنگێزییان پێ ده‌دات.
پێشکه‌وتنی میلله‌ته‌که‌مان له‌م سروده‌دا کوا ؟
کوا فه‌رهه‌نگی داهێنان؟
ئه‌ی کوا داد په‌روه‌ری ؟
ئه‌ی خۆشه‌ویستی و یه‌کسانی؟
کوا باسی مافی مرۆڤ ؟
سه‌دان پرسیاری تر ؟
ئه‌م هۆنراوه‌یه هه‌رگیز به سرودی نیشتیمانی دانانرێت ! ئه‌مه‌ش
دیکتاتۆریه‌ته به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا چه‌سپاندویانه، بۆیه ده‌بێت هه‌ر
لابچێت.
کۆتایی پرسیارمان له‌سه‌ر شعره‌کانی دڵداره، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه بۆچی
که‌سا‌نی تر له‌سه‌ر هۆنراوه‌کانی نه‌دواون ؟ دیاره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر
گرنگ نه‌بووه ، له ڕووی ئه‌دبیاته‌وه وه له ڕووی تێگه‌یشتنه‌وه زۆر
به هێز نه‌بوون.
دڵدار، ناوی "یونس"ی كوڕی مه‌لا ڕه‌ئوفی كوڕی مه‌حمودی كوڕی مه‌لا سه‌عدی
خادم ئه‌لسجاده‌یه. له ڕۆژی 20 ی شوباتی ساڵی 1918دا له شاری "كۆیه"هاتۆته
ژیانه‌وه.
باوكی فه‌رمانبه‌رێكی بچووك بووه‌و له تاو هه‌ژاری‌و نه‌بوونی‌و گه‌ڕان به
شوێن پاروه نانێكی ژیان‌و گوزه‌ریدا، خێزانه‌كه‌یان زۆر تاڵ‌و سوێری‌و
سارد‌و گه‌رمی چه‌شتووه، پاش ماوه‌یه‌ك باوكی ده‌كه‌ن به فه‌رمانبه‌ری
سه‌رژمێری ڕانیه‌و له ته‌مه‌نی ده ساڵیدا "دڵدار" ده‌خرێته قوتابخانه‌و
پۆلی یه‌ك‌و دووی سه‌ره‌تایی له ڕانیه ده‌خوێنێ.
دڵدار له باره‌ی ژیانی ڕانیه‌وه ده‌ڵێت: "هه‌رچه‌ند ڕۆژێكی چاك‌و چوار
ڕۆژانیش نه‌خۆش بووم، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ڕانیه‌م هه‌ر له‌لا خۆش بوو، به
تایبه‌تی سه‌وداسه‌ری قولـله* بووم. هه‌ر كاتێ چاك بووبامایه‌وه، مه‌له‌م
له ڕووباره‌كه‌و له بن داربییه‌كان وڕاوه‌چۆله‌كه‌م ده‌كرد."
دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م باوكی له‌سه‌ر فه‌رمانه‌كه‌ی لاده‌به‌ن‌و ناچار به
ماڵه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ كۆیه‌و خوێندنی سه‌ره‌تایی له كۆیه ته‌واو
ده‌كات.
له باره‌ی خولیای هۆنراوه‌و چێژ لێوه‌رگرتنی خۆیه‌وه ده‌ڵێت: "هێشتا له
قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تاییدا بووم، که زۆرینه‌ی دیوانی حاجی قادری كۆیی-م
له‌به‌ر كردبوو، هه‌میشه به وردی سه‌رنجم له هه‌ڵبه‌سته‌كانی عه‌ونی‌و
راجی‌و عاسی‌و حسێنی‌و هیرانی ده‌داو له‌به‌ریشمده‌كردن، به‌وانه‌ش دابین
نه‌بووم هه‌ڵبه‌ستی هه‌ركه‌سێكم ده‌ستبكه‌وتایه ده‌منووسیه‌وه‌و
له‌به‌ریشمده‌كردن. به‌تایبه‌تی هه‌ڵبه‌ستی وه‌فایی، كوردی، بێكه‌س،
پێره‌مێردم زۆر له‌به‌ركردن‌و هه‌ر له‌و ساڵه‌دا هه‌ستم به‌وه ده‌كرد، كه
چێژ له هه‌ڵه‌به‌ست وه‌رگرم‌و زۆر گیرۆده‌ی بووم."
هه‌روه‌ها له باره‌ی سه‌ره‌تای خۆ تاقیكردنه‌وه به شیعر ده‌ڵێت:
"له1935دا له پۆلی یه‌كی ناوه‌ندیی بووم، كه دیوانی 'نالی'م زۆر به‌وردی
خوێنده‌وه، هه‌ڵبه‌سته جوانه‌كانی 'نالی' له‌گه‌ڵ هه‌ڵبه‌سته ئاگرینه‌كانی
حاجی قادری له‌سه‌ر پێشه‌وایه‌تی وێژه‌یی له مێشكمدا شه‌ڕیان بوو. ئه‌و
كێشمه‌کێشه ده‌رگای هونه‌ری شاعیری لێكردمه‌وه، زۆر كه‌ڵكه‌ڵه‌ی وام له
كه‌له‌دا بوو حه‌زم ده‌كرد له بۆته‌ی هه‌ڵبه‌سته‌دا دایڕیژم. ئه‌وجا به‌ناو
خه‌ڵكیاندا بڵاویكه‌مه‌وه‌و ئیتر هه‌ر خۆم تاقیكرده‌وه."
دڵدار، یه‌كه‌مین هۆنراوه‌ی له ساڵی 1935دا داناوه‌و له ژماره‌ی 2 ی ساڵی 1935دا له گۆڤاری "ڕووناكی"دا بڵاویكردۆته‌وه.
له ساڵی 1940دا له شاری كه‌ركوك قۆناغی دواناوه‌ندی ته‌واو ده‌کات‌و پاشان
ڕووده‌کات به‌غداو ده‌چێته كۆلێژی یاسا‌و ساڵی 1945 بڕوانامه‌ی كۆلیژی
یاسایی وه‌رده‌گرێت‌و ده‌بێته پارێزه‌ر.
له ته‌مه‌نی سی ساڵیدا به"ژه‌هراویبوون" له 1948.11.12دا له شاری هه‌ولێر كۆچی دواییكردو سه‌ری جوانه‌مه‌رگیی نایه‌وه.
وه‌ك دیاره زۆر خولیای زانین و به‌تایبه‌تی فه‌لسه‌فه بووه، ئه‌م یادگارانه‌شی بۆ به‌جێهێشتووین:
1- في طريقي الى معرفة الحقائق ـ انتقادات الى قلب البهائيين
2- وتارێك ده‌رباره‌ی عومه‌ری خه‌ییام
3- زمانی كوردی‌و ئه‌ده‌بیات
4- نارکۆزی كۆمه‌ڵایه‌تیمان
5- اقتصادنا الوطني
6-بیره‌وه‌ریه‌كانی یونس ڕه‌ئوف دڵدار