بسم الله الرحمن الرحيم
السلام عليكم ورحمة الله وبركاته
هه‌وڵی ڕزگار كردنی شاری قسته‌نتینه هه‌موو هۆش و هه‌ستی سه‌ركرده
موسڵمانه‌كانی بۆ ماوه‌ی هه‌شت سه‌ده داگیر كردبوو، زۆر له هه‌وڵی
ئه‌وه‌دا بوون كه ئه‌و شاره بخه‌نه ژێر ده‌سه‌ڵاتی موسڵمانانه‌وه‌و
خۆیان بكه‌نه خاوه‌نی ئه‌و موژده‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله
علیه وسلم داوییه‌تی به‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌و شه‌ره‌فه گه‌وره‌یه‌ی پێ
ده‌بڕدرێت كه ده‌فه‌رموێت: (لتفتحن القسطنطينية، فلنعم الرمير رميرها،
ولنعم الجيش ذلك الجيش) كێیه خاوه‌نی ئه‌و موژده‌یه، خاوه‌نی ئه‌و
موژده‌یه موحه‌ممه‌د فاتیح كوڕی سوڵتانی عوسمانی مورادی دووه‌مه و له ٢٧
ڕه‌جه‌بی ساڵی ٨٣٥ كۆچی به‌رانبه‌ر به ٢٠ نیسانی ١٤٣٢ زاینی له‌دایك
بووه. ئه‌م سه‌ركرده موسڵمانه له‌دوای ئه‌وه‌ی باوكی وازی له‌ده‌سه‌ڵات
هێناو له‌جێگای خۆیدا داینا.
كۆمه‌ڵێك خاسیه‌ت وتایبه‌تمه‌ندی هه‌ن كه پێویسته ئێمه‌ی موسڵمان
هه‌ڵوێسته‌یان له‌سه‌ر بكه‌ین تاوه‌كو سه‌ركرده‌ی موسڵمانان بتوانن ئه‌و
ڕێگاو شوێنه بگرنه به‌ر تاوه‌كو بتوانن پشت به‌خوا سوود له‌و ئه‌زموونه
وه‌ربگرن تاوه‌كو ئاواتی موسڵمانانی ئه‌مڕۆ به‌دی بهێنن به‌م شێوه‌یه‌ش
هه‌ندێ له‌و ڕه‌هه‌نده ستراتیژی و تایبه‌ت مه‌ندیانه ده‌خه‌مه ڕوو:-
١- ئاماده‌كاری زاتی: ئه‌م ڕه‌هه‌نده خۆی له‌چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌كدا ده‌بینێته‌وه له‌وانه:
أ- پله‌ی زانستی: موحه‌ممه‌د فاتیح به‌حوكمی ئه‌وه‌ی له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی
سوڵتانی و ده‌ست ڕۆیشتوو بووه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه تێكڕای وانه
شهریعیهكانی خوێندووه‌و شاره‌زایی باشی له عه‌قیده‌و فقهی ئیسلام دا
هه‌بووه ئه‌مه‌ش وای لێ كردبوو كه هه‌میشه چه‌ندین پیاوی دانا‌و زانا له
دیوه‌خانه‌كه‌یدا وجودیان هه‌بێت و له‌نزیكه‌وه هه‌میشه وتووێژ
له‌باره‌ی چونیه‌تی به‌ڕێوه بردن وشه‌ریعه‌ت زانی و جێ به‌جێ كردنیه‌وه
پرس و ڕایان له‌گه‌ڵدا بگۆڕێته‌وه.
ب- له ڕووی ئیداری و به‌ڕێوه بردنه‌وه: موحه‌ممه‌د فاتیح له‌لایه‌ن
باوكیه‌وه هه‌وڵی زۆری بۆ دراوه تاوه‌كو بتوانێت له پاشه‌ڕۆژدا ببێته
ئه‌و سه‌ركرده سه‌ربازی و ئیدارییه‌ی كه جێگا خوازی موسڵمانان بێت بۆ
ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌لایه‌ن سوڵتان مورادی دووه‌می باوكیه‌وه كراوه به
به‌رپرسی چه‌ند هه‌رێمێك تابتوانێت له ڕووی به‌ڕێوه بردن وفه‌رمان
ڕه‌واییه‌وه فێرببێت تا دوای باوكی ببێته سوڵتانی عوسمانی، هه‌روه‌ها
دووجار باوكی له كورسی فه‌رمان ڕه‌وایی دابه‌زیووه بۆی به‌ڵام به‌هۆی
كێشه ده‌ره‌كی و ناوه‌كیه‌كانه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر حكوم تا دوا جار
به‌ته‌واوی باری ئاسایشی وڵات پارێزرا و دامه‌زراو بوو به‌یه‌كجاری سوڵتان
موراد ده‌ستی له فه‌رمان ڕه‌وایی كێشایه‌وه‌و كه‌وته خه‌ڵوه‌ت نشینی تا
وه‌فاتی كرد.
ج- له ڕووی سه‌ربازییه‌وه فاتیح به‌شداری ڕاسته‌و خۆی كردووه له‌و
جه‌نگانه‌دا كه باوكی ئه‌نجامی داون له دژی ناحه‌زانی ده‌ره‌كی و ناوه‌كی
ده‌وڵه‌ت و له‌م بواره‌شدا فاتیح زۆر هونه‌ری جه‌نگی به‌كرداره‌كی فێر
بووه.
د- گیانی به‌ره‌نگاری: فاتیح پێچه‌وانه‌ی سه‌ركرده سوپاییه‌كانی تری
ده‌وڵه‌ت هه‌میشه خاوه‌نی ورییهكی پۆڵاین بووه كێشه سیاسی و
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هیچ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر وره‌ی دانه‌ناوه و له ڕۆژانی
جه‌نگی ڕزگاركردنی قوستهنتهیه به‌ئاشكرا ئه‌م لایه‌نه‌ی ده‌ركه‌وتووه‌و
وه‌ك دواتر به‌درێژی باسی ده‌كه‌ین.
د- نهێنی پارێزی: فاتیح به‌شێوازێك گرنگی ئه‌دا به‌م بواره ته‌نانه‌ت
كه‌سه نزیكه‌كانی له‌ئامانجه‌كانی نه‌ئه‌گه‌یشتن بۆیه هه‌ندێ له
ڕاوێژكاره‌كانی پرسیاری ئه‌وه‌یان لێ كرد و كه بۆچی نهێنی دڵی خۆت بۆ كه‌س
ئاشكرا ناكه‌یت. فاتیح وتی: ئه‌گه‌ر تاڵه ڕیشێكم بهنهێنیهكانم بزانێت
ئه‌وه جگه له‌وه‌ی كه له‌بنه‌وه هه‌ڵی ئه‌كه‌نم هیچ چاره‌نوسێكی نابێت.
شێوازه‌كانی خۆ ئاماده‌كردنی بۆ جه‌نگی چاره‌نوس ساز كه
موحه‌ممه‌د فاتیح چ له‌ڕووی ئیداری وتهداروكاتی سه‌ربازی بۆ ئه‌و جه‌نگه
چاره‌نوس سازه ساتێك بێ موبالاتی پێوه دیار نه‌بووه بۆیه هه‌میشیه
بیری له خۆ ئاماده كردن كردۆته‌وه بۆی به‌م شێوه‌یه‌ش كاری بۆ كردووه:
١- فاتیح هه‌میشه له هه‌وڵی نه‌خشه كێشاندا بووه بۆ جه‌نگه‌كه بۆیه
هه‌میشه ئه‌وانه‌ی كه له مه‌جلیسدا ئاماده ده بوون ڕێگای پێنه‌داون
قسه جگه له‌سه‌ر نه‌خشه كێشان بۆ چۆنیه‌تی جهنگهكهو خۆ ئاماده‌كردن
بۆی وپێداویستیه‌كانی جه‌نگه‌كه قسه له‌سه‌ر شتی تربكه‌ن.
٢- ڕێكخستنه‌وه‌ی سوپا: موحه‌مه‌د فاتیح تا ڕۆژی ده‌ست پێكردنی جه‌نگی
ڕزگاری سوپای ئاماده‌كرد و مه‌شقی به‌رده‌وامی پێ كرد بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش
سێ هێزی فه‌رمی دروست كرد، سوپایه‌ك كه ڕاسته‌وخۆ له خۆیه‌وه فه‌رمانی
وه‌رده‌گرت و به‌هێزی تایبه‌تی سوڵتانی ناسراوبووه، سوپایه‌كیش كه
به‌فه‌رمی له هه‌موو ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆكراوه‌ته‌وه‌و
به‌رده‌وام ڕاهێنراوه له‌سه‌ر هونه‌ری جه‌نگی وه‌ك ههرسوپایهكی ئه‌و
سه‌رده‌مه‌ی خۆی. سوپای سێیه‌میش بریتی بووه له سوپای ئینكیشاری كه پێك
هاتووه له ته‌واوی ئه‌و خۆبه‌خشانه‌ی كه له جیهانی ئیسلامیه‌وه وه‌ك
خۆبه‌خشێك هاتوون بۆ كاری جیهاد كردن و پاراستنی قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌تی
ئیسلامی .
٣- ئاماده‌كردنی چه‌كوچۆڵی سه‌ربازی: فاتیح له‌م مه‌یدانه‌شدا دوانه‌كه‌وت و
ته‌واوی ده‌ست ڕهنگینانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی كۆكرده‌وه‌و ده‌رگاكانی
به‌یتول ماڵی بۆ واڵاكردن، تابتوانن چه‌كوچۆڵی سه‌ربازی بۆ سوپاكه‌ی
به‌رهه‌م بهێنن هه‌روه‌ها فاتیح توانی سوود له‌تواناكانی خه‌ڵكی
ناموسڵمانیش وه‌ربگرێت له‌م كاته‌دا گه‌وره‌ترین ئه‌ندازیار له بواری
دروست كردنی تۆپ دا به‌ناوی ئوربانی مه‌جه‌ری هاته‌لای كه پێشتر هه‌ندێ
وڵاتی ئه‌وروپی گه‌ڕابوو تاوه‌كو هاوكاری مادی بكرێت بۆ به‌رهه‌م هێنانی
ئه‌و چه‌كه قورسه‌ی كه خۆی مه‌به‌ستیه‌تی هیچ له‌و به‌رپرسانه وه‌ڵامی
پێویستیان نه‌دایه‌وه، به‌ڵام كاتێك گه‌یشته لای سوڵتان به سنگێكی
فراوانه‌وه داواكه‌ی قبوڵكرد و ته‌واوی پێداویستیه‌كانی بۆ فه‌راهه‌م
هێناو ئورمانیش هه‌ستا به‌دروست كردنی گه‌وره‌ترین تۆپ كه به‌سه‌د گا
ڕادهكێشراو قورسایی هه‌ر بۆمبێكی ١٥٠٠ كیلوگرام بووه، كاتێك ئه‌م چه‌كه
به‌رهه‌م هات سوڵتان فه‌رمووی ئه‌مه ئه‌و چه‌كه‌یه كه‌من به‌شوێنیدا
وێڵم، هه‌روه‌ها سوڵتان خۆی ئاماده‌ی تاقی كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بوو.
كاتێكیش شوێنی گوله تۆپه‌كه دۆزرایه‌وه‌و ڕێژه‌ی ئه‌و چاڵه‌ی كه هه‌ڵی
كهندبوو ئه‌وه‌نده‌ی تر دڵی سوڵتانی خۆش كرد.
٤- ڕێك خستنه‌وه‌ی ناوهندو سغوره ئیسلامیه‌كان: سوڵتان بۆ ئه‌وه‌ی
گه‌مارۆیه‌كی درێژخایه‌ن بخاته سه‌ر ڕۆمه‌كان و ڕێگاكانی هاتوچۆی سه‌ربازی
و بازرگانی خۆی پارێزراو بكات هه‌ڵسا به سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی
ئه‌و قه‌ڵا سه‌ربازییه‌ی كه سوڵتان بایه‌زیدی یه‌كه‌م له‌سه‌ر گه‌روی
بۆسفۆرلهبهشی ئاسیا بنیاتی نابوو پاشانیش بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی
كۆنترۆڵی ده‌ریا كه بكات له‌سه‌ر به‌شی ئه‌وروپی ئه‌و گه‌روه‌ش بنیاتی
قه‌ڵایه‌كی نوێی نا به‌ناوی قه‌ڵای ڕۆمللی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سوڵتان جل
وبه‌رگی سوڵتانی داكهندو هاوشانی كرێكار‌و وه‌ستاكان كاری كرد و بۆ ماوه‌ی
سێ مانگ ئه‌و كاره‌ی ته‌واو كرد كه سێ بورجی گه‌وره‌ی تێدا دروست كرد
به‌مس دایپۆشین پاشان هێزێكی ٤٠٠ كه‌سی تێدا نیشته جێ كرد و فه‌رمانی
پێدان كه ههركهشتێهك لێره‌وه تێ په‌ڕی به‌بێ پشكنین مافی نیه
ده‌ربچێت خۆئه‌گه‌ر سه‌ری بۆ فه‌رمانه‌كان نه‌وی نه‌كرد ئه‌وا ئاگربارانی
بكه‌ن. ڕۆمه‌كان زۆر هه‌وڵیان دا كه ڕێگری بكه‌ن له سوڵتان موحه‌ممه‌د تا
ئه‌و قه‌ڵایه دروست نه‌كات، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ هوده مانه‌وه و
سوڵتان به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی.
٥- هه‌وڵی ئاشته‌وایی: سوڵتان بۆئه‌وی یه‌ك لایه‌نه بچێته جه‌نگه‌كه‌وه
له‌گه‌ڵ ڕۆمه‌كان بڕیاری دا ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵ هێزه نزیكه‌كانی
ئه‌وروپادا بكات تاوه‌كو له‌لایه‌ك خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه بۆ جهنگهكهو
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ڕێگریه‌ك دروست بكات له‌به‌رده‌م هێزه ئه‌وروپاییه
نزیكه‌كان تا به‌ده‌م شاری قوستهنتهنیهوه نه‌یه‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش
له‌گه‌ڵ هیزه ئه‌وروپیه‌كان له ڕۆماو بۆسنه‌و هه‌رسك ڕێكه‌وت كه
بۆماوه‌ی سێ ساڵ ئاشته‌واییان له‌گه‌ڵ بكات.
كشان به‌ره‌و جه‌نگه چاوه‌ڕوان كراوه‌كه
سوڵتان فاتیح پاش ئه‌و خۆ ئاماده‌كردنه زۆره له ٥ نیسانی ساڵی ١٤٥٣
به‌هێزێكی ٢٦٥ هه‌زار كه‌سیه‌وه به‌ره‌و شوراكانی قوسته‌نته‌نیه كه‌وته
ڕێ له هه‌ر چوار لاوه گه‌مارۆی شاره‌كه‌ی دا هێزه سه‌ربازییه‌كانی خۆی
به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه ڕێكخستن كه پێك هاتبوون له هێزی ئه‌ندازیاری
سه‌ربازی و پیاده‌و ئه‌سپ سوارو هێزی تۆپخانه. پاشانیش سوڵتان زانایان
ودانایان و چه‌ندین كه‌سی له بنه‌ماڵی پێغه‌مبه‌ری خواصلی الله علیه
وسلم به‌ناو ڕیزه‌كانی سوپادا بڵاوه پێ كردن تاوه‌كو سه‌ربازه‌كان
هانبده‌ن له‌سه‌ر جیهاد و خۆ به‌خشین به‌خوای گه‌وره‌و هێنانه دی
موژدهكهی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم .
هێزی به‌رانبه‌ر
ئاماده‌كارییه‌كانی ڕۆمه‌كان بۆ به‌رنگار بوونه‌وه و پارێزگاری كردن
له‌شاره‌كه كه‌متر نه‌بوو له خۆ ئامادهكردنهكانی سوڵتان موحه‌ممه‌د
فاتیح ئه‌مه‌و پاشای ڕۆمی ده‌ستی كرد به نوێ كردنه‌وه‌ی شوراكانی
شاره‌كه‌و و پاشان كۆكردنه‌وه‌ی هێزو داواكاری له وڵاتانی ئه‌وروپی بۆ
هاوكاری كردنی له‌م باره‌یه‌وه (قوسته‌نتین ) هه‌وڵی زۆری دا له ڕێگای ژن
وژن خوازییه‌وه نزیك بێته‌وه لهكاربهدهستانی ئه‌وروپی هه‌روه‌ها
نێرواوی تایبه‌تی خۆی نارده لای پاپا نیقۆلای پێنجه‌م مه‌ترسی شكست هێنانی
قوسته‌نته‌نیه‌ی پێداو وتی له‌دوای كه‌وتنی قوسته‌نته‌نیه موسڵمانان
په‌لاماری ڕۆما ئه‌ده‌ن. تاوه‌كو به‌و شێوه حه‌ماسه‌تیان هه‌ڵبسێنێ و
هاوكاری سه‌ربازی بكه‌ن وئاماده‌یی خۆشی ده‌ربڕی به په‌سه‌ند كردنی
بڕیارنامه‌كانی كۆگای فلۆره‌نسه به‌مه‌به‌ستی یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو
كه‌نیسه‌ی ڕۆژهه‌لاتی و ڕۆژئاوایی. ئه‌وروپیه‌كان به‌م زانیاریانه زۆر
ناره‌حه‌ت بوون لێره‌و له‌وێ سه‌ربازو كۆمه‌كیان كۆكرده‌وه و
فه‌رمانڕه‌وای شاری جنوهی ئیتالی جون جستینیان به‌خۆی ٧٠٠ سه‌رباز و
كۆمه‌ڵێك هاوكاریهوه خۆی گه‌یانده قوسته‌نته‌نیه له‌لایه‌ن
قوستهنتهنیهوه كرایه به‌رپرسی هێزه پارێزگاره‌كان له‌شاره‌كه و
هه‌روه‌ها بڕیاری داخستنی قه‌رنی زه‌هه‌بی درا (كه‌نداوێكی بچوكه شاره‌كه
ده‌كاته دوو به‌ش) به زنجیر و تاوه‌كو ڕێگای چونه ژووره‌وه‌ی هێزی
ده‌ریایی ناحه‌زان بگرێت.
ده‌ست پێكردنی جه‌نگی ڕزگاری
پاش ئه‌وه‌ی هێزی عوسمانی به‌سه‌ركردایه‌تی سوڵتان فاتیح گه‌مارۆی
شاره‌كه‌ی ته‌واو كرد هێزی تۆپخانه كه‌وتنه تۆپ باران كردنی شوراكانی شار
به‌مه‌ش ترس و دڵه‌ڕاوكێ لای دانیشتوانی قوسته‌نته‌نیه دروست بوو،
به‌ڵام به‌سود وه‌رگرتن له پشوی شه، سه‌ربازانی ڕۆمی به‌شه ڕوخاوهكانی
شوراكانیان چاك ده‌كرده‌وه تاوه‌كو ڕێگا له عوسمانیه‌كان بگرن له‌وه‌ی
هێرش بكه‌نه سه‌ر شاره‌كه، شه‌ڕ له‌سه‌ر وشكانی و ده‌ریاوه ده‌ستی پێ
كرد و عوسمانیه‌كان نه‌یان توانی سه‌ركه‌وتنێكی وه‌ها به‌ده‌ست بهێنن
له‌به‌رانبه‌ردا ڕۆمه‌كان شادمان بوون به‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی كه
به‌ده‌ستیان هێنا له‌به‌رگری كردن له‌شاره‌كه‌و هاتنی هێزی ده‌ره‌كی بۆ
هاوكاریان. له‌به‌ر ئه‌وه سوڵتانی عوسمانی بڕیاری دا نه‌خشه‌ی جه‌نگه كه
بگۆڕێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه‌ی گرته به‌ر:
١- نه‌خشه‌ی داگیركردنی قه‌رنی زه‌هه‌بی كه ڕۆمه‌كان به‌زنجیر
ده‌روازه‌كه‌یان داخستبوو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سوڵتان فاتیح بڕیاری دا له
ڕێگای وشكانیه‌وه په‌لاماری ئه‌و كه‌نداوه بدات له‌ماوه‌ی یه‌ك شه‌ودا
له‌ڕێگای وشكانیه‌وه فاتیح توانی ٥٠ به‌له‌می جه‌نگی بۆ ماوه‌ی سێ میل
له‌سه‌ر وشكانیه‌وه بگوێزنهوهو بێ ئه‌وه‌ی ڕۆمه‌كان هه‌ست به‌و
نه‌خشه‌یه بكه‌ن هێزی عوسمانی توانیان له‌و شه‌وه‌دا به‌شی ناوه‌وه‌ی
كه‌نداوه‌كه ڕزگار بكه‌ن كه‌شتی جه‌نگی و توپ خانه‌ی خۆیانی تێدا
دابمه‌زرێنن. ئه‌مه‌ش له‌شه‌وی ٢١/ ٢٢ نیسان ئه‌نجام دراو به‌ره‌به‌یانی
ئه‌و ڕۆژه دانیشتوانی شار شله‌ژان له‌به‌ر ده‌نگی الله اكبری موسڵمانان و
نزیك بوونه‌وه‌ی زیاتریان له‌شاره‌كه.
جه‌نگی ده‌ریا
كاتێك ڕۆمه‌كان هه‌واڵی هاتنه ناوه‌وه‌ی كه‌شتی گه‌لی عوسمانی بیست
كه‌وتنه ڕاو ته‌كبیر بۆ له‌ناو بردنیان له‌م باره‌یه‌وه هێزێكی جنوهی
ئیتالی بڕیاری دا هێرشێكی كه‌مه‌ر شكێن بكاته سه‌ر كه‌شتیه هاتووه‌كانی
عوسمانی پاش ڕاگۆڕینه‌وه بڕیار درا شه‌وی ٢٤ نیسان په‌لاماری قه‌رنی
زه‌هه‌بی بده‌ن سه‌ركرده‌ی جنه‌وی جاكوموكوكو بڕیاری دا خۆی سه‌رپه‌رشتی
ئه‌و هێرشه بكات له‌نیوه‌ی شه‌وه‌وه هێرشی ده‌ست پێ كرد‌و خۆی
بهكهشتیهكی جه‌نگیه‌وه پێش هێزه‌كانی كه‌وت، به‌ڵام هه‌رزوو له‌لایه‌ن
هێزی موسڵمانانه‌وه كرایه ئامانج كه‌شتیه‌كی وێران كرا‌و ژێر ئاو كه‌وت
هێزی جنوهی به‌رده‌وام بوو له‌په‌لامار تا كه‌شتیه‌كی تریان كه‌وته به‌ر
ئاگری تۆپخانه‌و تێك شكا پاش ماوه‌ی هێزه‌كه‌ش به‌ناچاری گه‌ڕایه دواوه و
پاشای ڕۆمی قوسته‌نتین له تۆڵه‌ی ئه‌و شكسته‌دا بڕیاری دا ته‌واوی
سه‌ربازانی دیل كراوی عوسمانی كه ٢٦٠ كه‌س بوون بكوژێت.
توند كردنی گه‌مارۆی شاره‌كه
سوڵتان موحه‌مه‌د بڕیاری دا له‌ده‌ریاو وشكانیه‌وه پێشڕه‌وی به‌هێزه‌كانی
بكات تا به‌ته‌واوی گه‌ماری شاره‌كه بدات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له هه‌موو
لایهكهكهوه كه‌وتنه تۆپ باران كردنی شوراكان و تێك هه‌ڵچونی سه‌ربازی
پچڕپچڕ هه‌وڵی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر شوراكانی شاردا و له‌م پێناوه‌شدا هێزی
ئه‌ندازیاری سوڵتان چه‌ندین قه‌ڵای به‌رزیان له‌دارو ته‌خته دروست كرد و
كه به پێسته‌ی حه‌یوان داپۆشران تاوه‌كو ڕێگا له تیر بارانی هێزی دوژمن
بگرێت و به‌رده‌وامیش ته‌ڕ ئه‌كران تاوه‌كو به‌هۆی تیره ئاگرینه‌كانه‌وه
نه‌سوتێنرێن، ئه‌م كرداره‌ی سوپای عوسمانی بووه هۆی دروست كردنی شۆك له
ڕیزه‌كانی سوپای ڕۆمی كاتێك له‌به‌ره‌به‌یاندا ده‌یان قه‌ڵا به‌رانبه‌ر به
شوراكانی شاره گهمارۆدراوهكهیان دروست كراون لێیانه‌وه تیر بارانی
شوراكان ده‌كرێن، به‌ڵام ئه‌م كاره‌ی سوپای عوسمانی نه‌یتوانی هیچ
پێشڕهویهك ئه‌نجام بدات، به‌ڵكو ڕۆمه‌كان توانیان ئه‌م قه‌ڵایانه‌ش
بسوتێنن. نه‌خشه‌ی جه‌نگه‌كه‌ش هیچ گۆڕانێكی به‌سه‌ردا نه‌هات. له‌لایه‌كی
تره‌وه سوپای عوسمانی توانیان چه‌كی هاوه‌ن دروست بكه‌ن له‌م جه‌نگه‌دا
به‌كاری بهێنن.
بێ ئومێد بوونی سوپای عوسمانی
له‌دوای ئه‌وه‌ی سوپای عوسمانی بۆ ماوه‌ی ٤٠ ڕۆژ له‌ده‌ریاو وشكانیه‌وه
گه‌مارۆیه‌كی توندی شاره‌كه‌ی دا و له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه تۆپ بارانی
شاره‌كه‌یان ده‌كرد ته‌واوی نه‌خشه‌كانیان بۆ په‌لاماردانی شاره‌كه خسته
ڕوو، به‌ڵام نه‌یان توانی جێگا پێیه‌كی خۆیان له شوراكانی شار بكه‌نه‌وه،
هێزی دوژمن بهرهنگاریهكی توند ده‌نوێنێ ئه‌م كرداره به‌شێوه‌یه‌كی
نێگه‌تیف كاری كرده سه‌ر هه‌ندێ له سه‌ركرده‌كانی سوپای عوسمانی پێیان
باش بوو كه بڕیاری كشانه‌وه بده‌ن، به‌ڵگه‌شیان ئه‌وه بوو كه چه‌ندین
جار ئه‌م شاره گه‌مارۆ دراوه، به‌ڵام تائێستا نه‌توانراوه داگیر بكرێت.
سوڵتان موحه‌مه‌د و هه‌ندێ له‌سه‌ركرده سوپاییه لاوه‌كان ئه‌وه‌یان
به‌باش زانی كه هه‌وڵی ڕزگاركردنی شاره‌كه چه‌ند به‌رانبه‌ر بكه‌نه‌وه
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فه‌رمان به‌هێزی تۆپخانه درا به‌بێ وه‌ستانه‌وه
شورا‌و قه‌ڵاكانی شار بخرێنه به‌ر ئاگری تۆپ خانه‌و ڕێگا نه‌درێت به‌سوپای
ڕۆمی شوێنه وێران كراوه‌كان سه‌رله‌نوێ بنیات بنێته‌وه، هه‌روه‌ها سوڵتان
چه‌ندین بانگخوازی نارده لای سوپا‌و تاوه‌كو له‌ڕووی ده‌رونی و
ئاماده‌بوونیان بۆ جه‌نگی چاره‌نوس ساز بزانێت و هانیان بده‌ن بۆ ئه‌و
جه‌نگه چاوه‌ڕوان كراوه ئه‌مه و سوپایان و فه‌رمانده‌كان ڕایان گه‌یاند
كه چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی سوڵتانی ده‌كه‌ین بۆ هێرش بردن، ئه‌و
بانگخوازانه‌ش ئه‌وه‌یان پێ ڕاگه‌یاندن كه ڕۆژی ده‌ست پێكردنی جه‌نگ زۆر
نزیكه ئه‌و سه‌ربازانه‌ش به‌سنگێكی فراوان و دڵێكی پڕ لهئارامهوه
فه‌رمانه‌كه‌یان په‌سه‌ند كرد‌و كاتێك ئه‌م هه‌واڵانه گه‌یشتنه‌وه
به‌سوڵتان موحه‌مه‌د زۆر شادمان بوو. هه‌روه‌ها سوڵتان فه‌رمانی دا كه
ڕۆژی ٢٩/ ٥ كه دوو شه‌ممه بوو هێزه‌كانی به‌ڕۆژوو ببن و پارانه‌وه‌و
زیكری خوا زیاتر بكه‌ن و پشویه‌كی گشتگیری ئه‌نجام بده‌ن. به‌مه‌ش باڵی
ئاسوده‌یی به‌سه‌ر سوپای عوسمانی‌دا هات له‌به‌رانبه‌ردا هێزی ڕۆمی له‌و بێ
ده‌نگی وكپ بوونه‌ی سوپای عوسمانی زۆر نیگه‌ران بوون وهێنده‌ی تر مه‌ترسیان
لادروست بوو.
فه‌رمانی گشتی بۆ جه‌نگ
ڕۆژی سێشه‌ممه به‌رواری ٣٠/ ٥/ ١٤٥٣ زاینی سوڵتان موحه‌مه‌د فاتیح
فه‌رمانی جه‌نگ و په‌لاماردانی دهركردو سوپای عوسمانی له‌ده‌ریاو
وشكانیه‌وه په‌لاماری شوراكانی قوستهنتهنیهیان دا‌و له‌چه‌ند
لایه‌كه‌وه هێرش سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام هێزی دوژمن زۆر
به‌توندی به‌رنگاریان ده‌كرد بۆیه سوڵتان بڕیاری پاشه‌كشه‌ی به‌و
هێزانه‌دا تاوه‌كو په‌لاماره‌كه به‌هێزێكی تر دووباره بكاته‌وه وتوانایی
به‌رگری هێزی دوژمن ببڕێت به‌م شێوه‌یه‌ش هێزه‌كانی ئه‌نازۆل په‌لاماری
دووه‌میان ده‌ستپێكرده‌وه و لهدهریاشهوه له‌گه‌ڵ ڕوناك بوونه‌وه‌ی
دونیا سوپای ده‌ریایی هێرشی خۆی ده‌ست پێكردو چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان له
شوراكان ڕزگار كرد، پاشان سوڵتان بڕیاریدا به‌هێزه‌كانی ئه‌نازۆل
دیسانه‌وه پاشه‌كشه بكه‌ن بۆجاری سێیه‌م فه‌رمانی به‌هێزی ئینكیشاری دا
كه زۆرتر ڕاهێنرا بوو پێك هاتبوو له‌هێزه خۆبه‌خشه‌كان، بهپهلامارێكی
گشتگیری توانیان به‌شێكی زۆر لهشوراكانی شار له‌نزیك ده‌روازه‌ی قه‌ڵای
(تۆپ قپو) ڕزگار بكه‌ن ده‌نگی الله اكبر له ڕۆژهه‌ڵات و باكوری شاره‌وه
یه‌كیان گرته‌وه‌وه هێزی ڕۆمی به‌ره‌و ناوجه‌رگه‌ی شار به‌گیانێكی
به‌رنگاری نزمه‌وه كشانه‌وه‌و هێزی سوپای عوسمانی ڕژانه ناو شاره‌وه‌و
ڕزگاریان كرد ئه‌م ده‌نگ وباسه به‌جیهانی ئیسلامی‌دا بڵاو بوویه‌وه و
موسڵمانان له‌سه‌رانسه‌ری جیهانی ئیسلامی‌دا پیرۆزبایی خۆیانیان له‌یه‌كتر
دهكردو خێر‌و قوربانیان پێشكه‌ش ئه‌كردو له‌و لاشه‌وه ئه‌وروپا زۆر
نیگه‌رانیان ده‌ربڕی به‌رانبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی موسڵمانان و تێك شكانی شاری
قوسته‌نته‌نیه. سوڵتان فاتح ناوی شاره‌كه‌ی گۆڕی بۆ ئیسلام بوڵ و كردیه
پایته‌ختی ئیماراتهكهی خۆی.