06/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵ: سرودی ئه‌ی ره‌قیب ده‌گۆڕین
په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند كه لێدانی سردوی ئه‌ی ره‌قیب له‌كارنامه‌ی دانیشتنی ئه‌مرۆی په‌رله‌ماندا نه‌بووه‌و ئه‌و سروده‌ش ده‌گۆڕن.
له‌میانی لێدوانێكیدا بۆ بزاڤ، سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كوردستان له‌سه‌ر لیستی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ رایگه‌یاند كه ره‌خنه‌یان له‌به‌رێوه‌به‌رانی دانیشتنی ئه‌مرۆی په‌رله‌مان هه‌یه چونكه پێچه‌وانه‌ی كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه جوڵانه‌وه.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه پێش دانیشتنه‌كه كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانمان پێدرا كه خۆی له‌حه‌وت خاڵدا ده‌بینیه‌وه‌و به‌هیچ جۆرێك لێدانی سرودی ئه‌ی ره‌قیب له‌كارنامه‌كه‌دا نه‌بووه.
وتیشی (ئه‌و سروده سوكایه‌تی به‌دین و ئاینی ئێمه ده‌كات و هیچ كاتیش بێ ده‌نگ نابین به‌رامبه‌ر سوكایه‌تی و هێرشكردنه سه‌ر دینه‌كه‌مان، جا هه‌ر كه‌س پێی ناخۆشه‌و هێرش ده‌كاته‌سه‌رمان ئێمه باكمان نییه، با هێرش بكرێته‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی سوكایه‌تی به‌قوربانیانی ئه‌نفال ده‌كه‌ن و سه‌روماڵی هاوڵاتیان ده‌دزن و وڵاتیان پارچه كردووه‌و دوو ئیداره‌ییان دروستكردووه).
له‌به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا سۆران عومه‌ر وتی (ئێمه هه‌وڵی گۆڕینی ئه‌و سروده ئه‌ده‌ین و ده‌یكه‌ین به‌سرودێكی نیشتمانی كه له‌جێی ره‌زامه‌ندی هه‌موو پێكهاته‌و نه‌ته‌وه‌كانی كوردستاندا بێت).
له‌دانیشتنی ئه‌مرۆی په‌رله‌ماندا، چه‌ند ئه‌ندامێكی لایه‌نه ئیسلامییه‌كان بۆ سرودی ئه‌ی ره‌قیق هه‌ڵنه‌سان كه ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناو له‌چه‌ندین لاوه ره‌خنه‌ی توند له‌و په‌رله‌مانتارانه گیرا.
د.ع