05/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
له‌دوای ڕێكه‌وتنامه‌ی ئازاری ساڵی 1970 ه‌وه ئه‌گه‌رچی ئه‌م ڕێكه‌وتنامه‌یه هیواو ئومێدێكی بۆ كورد تێدابو
به‌شی یه‌كه‌م
له‌دوای ڕێكه‌وتنامه‌ی ئازاری ساڵی 1970 ه‌وه ئه‌گه‌رچی ئه‌م ڕێكه‌وتنامه‌یه هیواو ئومێدێكی بۆ كورد تێدابو ، به‌ڵام زۆری نه‌برد ئه‌م ڕێكه‌وتنامه‌یه ورده ورده ئاماژه‌كانی بۆ ئه‌وه ده‌چون كه حكومه‌تی عێراق ئه‌یویست خۆی له‌به‌نده‌كانی بكشێنێته‌وه وه هه‌واش ده‌رچو سه‌ركردایه‌تی كورد به‌تایبه‌تی خودی مه‌لا مسته‌فای به‌رزانی گه‌شته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه ڕێكه‌وتنه‌كه ورده ورده حكومه‌ت خۆی لێ دور ده‌خاته‌وه ئیدی لێره به‌دواوه كورد خۆی بۆ دۆخێكی هه‌ستیار ئاماده‌كردبو ، له‌لایه‌كی تره‌وه حكومه‌تی عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵیشی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی سۆڤییه تدا هه‌بوو به‌تایبه‌تی دوای خۆماڵی كردنی نه‌وتی عێراق تاكارگهشته ئه‌وه‌ی هێنده دۆخه‌كه ئاڵۆز بو، چه‌ند جارێك داوای دانیشتن له‌مه‌لا مسته‌فای به‌رزانی كراوه بۆ دانوستان، به‌ڵام هه‌مو هه‌وڵه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه مه‌به‌ستی دیكه‌ی له‌پشته‌وه بو، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش دوجار هه‌وڵی تیرۆركردنی ئیدریس بارزانی و مهلامستهغای به‌رزانی درا، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان سه‌ركه‌وتونه‌بون، ئیتر لێره‌وه مه‌لا مسته‌فای به‌رزانی به‌ته‌واوه‌تی بۆی ده‌ركه‌وت كه حكومه‌تی عێراق نیاز پاك نییه به‌رامبه‌ر داواكانی كورد، له‌و ده‌مه‌دا كه دۆخه‌كه زیاتر ئاڵۆزی به‌خۆیه‌وه بینی ئێران به‌تایبه‌تی شای ئێران ویستی سود له‌م ناكۆكییه ببینێ، ئه‌وه‌بو دوای چه‌ندجار هاتوچون، بڕیاردرا یارمه‌تی شۆڕشی چه‌كداری كورد بكرێت به‌تایبه‌تی له‌ڕوی كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازییه‌وه ، ئه‌مه بۆ كورد زۆرباش بو ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌و كه‌ره‌سته سه‌ربازییانه چه‌ندین چالاكی و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی حكومه‌تیان پێ ئه‌نجامدا، له‌م نێوه‌نده‌دا سه‌دام حسێن بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر ئێشه‌ی كێشه‌ی كورد ڕزگاربكات ، خۆی له شای ئێران نزیكرده‌وه، تاكارگهشته ئه‌وه‌ی ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌كێشه‌ی كورد خۆی ڕزگار بكات ئاماده‌یه ده‌ست له‌به‌شێك له‌سنوری عێراق هه‌لبگرێت بۆ ئێران، له‌پێناو ئه‌وه‌ی كه ئێران چیدی كه‌ره‌سته‌ی سه‌رباززی نه‌داته شۆڕشی چه‌كداری كورد، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره سه‌ركه‌وتو بو ،ئه‌وا حكومه‌تی عێراق زۆربۆی ئاسانه شۆڕشی چه‌كداری كورد دابمركێنێته‌وه، هه‌مو ئه‌و نزیكبونه‌وانه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی لهڕێكهوتننامهی جه‌زائیردا به‌رچه‌سته كرا، ڕێكه‌وتنامه : بریتی یه له‌هه‌ر ڕێكه‌وتن و بڕیارێك كه له‌نێوان دویان چه‌ند لایه‌نی خاوه‌ن ماف و به‌پێی یاسا نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان جێبه‌جێده‌كرێت، و مه‌به‌ست له‌گرێدانی ڕێكه‌وتنامه پێكهێنانی بوارێكی یاساییه و ده‌بێت به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بێ، مه‌رجی سه‌ره‌كی گرێدانی ڕێكه‌وتنامه پێخۆش بون و ویستی لایه‌نه‌كانه، به‌ڵام مه‌رجیش نییه هه‌ردولا یه‌نه‌كه له‌یه‌ك كاتدا پێخۆشبونی خۆیان ده‌ربڕن، له‌ڕێكه‌وتی 4تا 6ی ساڵی 1975 له‌دواین كۆبونه‌وه‌ی سالاَنهی ده‌وڵه‌تانی خاوه‌ن نه‌وت و ئه‌ندام لهئۆپێك له‌جه‌زائیر، عێرا ق وئێران به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌دام حسێن و شای ئێران به‌ناوبژیوانی هه‌واری بومیدینی و سه‌رۆكی جه‌زائیر به‌یه‌ك گه‌یشتن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانییان ، دوای دانوستان سه‌رانی هه‌ردو ده‌وڵه‌ت به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان له‌ڕۆژی 6ی ئازاری ساڵی 1975 بڵاوكرده‌و كهبهرێكهوتنی جه‌زائیری ساڵی 1975 ناسراوه، ئه‌مه له‌كاتێكدا بو كه‌كورد شای ئێرانی بهپشتیوانێكی گه‌وره ئه‌زانی و وایان دانابو كه شای ئێران هیچ كاتێك دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد هیچ كارێك ناكات ، به‌ڵام ئه‌م ڕێكه‌وتنامه‌یه بۆ له‌ناوبردنی شۆڕشی كوردبو، كه‌كورد بێ ئاگایانه مامه‌ڵه‌ی ده‌كرد لهگهڵَ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر به‌تایبه‌تیتر ئێران، هه‌ر بۆیه سه‌رۆك كۆماری جه‌زائیر به‌به‌شداربوانی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ڕاگهیاندكهكۆتای به‌پرۆگرامی كۆبونه‌وه‌كه هاتوه وئێستاش كاتی ئه‌وه هاتوه هه‌ردو وڵاتی دراوسێ واته عێراق و ئێران ڕێكبخه‌ینه‌وه ، كه‌شای ئێران و سه‌دام حسێن گه‌شتونه‌ته ڕێكه‌وتنێك بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوانییان چاره‌سه‌ربكه‌ن ، مه‌به‌ست لهكێشهش به‌ده‌ره‌جه‌یه‌ك كۆتای هێنان بو به‌خه‌باتی چه‌كداری كورد و بڕینی ئه‌و هاوكارییه‌ی كه‌شای ئێران له پێشتردا ده‌یدا به‌خه‌باتی چه‌كداری كورد، ڕێكه‌وتنه‌كه به‌م شێوه‌یه خوێندرایه‌وه : هاوكات له‌گه‌ڵ دانیشتنه‌كانی لوتكه‌ی ئۆپێك لهجهزائیری پایته‌خت و به‌ده‌ست پێشخه‌ری هه‌واری بومیدین شای ئێران و سه‌دام حسێن دوجار له‌گه‌ڵ یه‌كتردا دانیشتن و دانوستانی دورودرێژیان ئه‌نجامدابو، سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئێران كهتایبهتمهندییه بهرجهستهكانی ئه‌م كۆبونه‌وانه به‌ئاماده‌بونی هه‌واری بومیدین به‌ڕێوه‌چون، ڕاشكاوی ته‌واو بڕیاری دڵپاكانه‌ی هه‌ردو وڵاـ بۆ گه‌شتن بۆ هه‌موو ناكۆكیهكامی نێوان هه‌ردو وڵاـ ، واته یه‌كلا كردنه‌وه‌ی كێشه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بنه ڕێگر له‌م په‌یماننامه‌و به‌ڕه‌چاوكردنی بنه‌ماكانی سه‌روه‌ری خاك و نه‌هێشتنی ده‌ستدرێژی بۆ سنوره‌كان ونهههێشتننی ده‌ست تێوه‌ردان له‌كاروباری یه‌كتردا، له‌مه‌شدا عێراق زیاتر مه‌به‌ستی بو كه‌ئێران ده‌ست وه‌رنه‌داته سنوره‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئاسانی بتوانێت بهسهرجوڵانهوهی كوردا سه‌ربكه‌وێت و ئێران نه‌توانێت هاوكاری جوڵانه‌وه‌ی كورد بكات له‌ئه‌نجامدا هه‌ردولا ڕێكه‌وتن و ئه‌م بڕیارانه‌یان دا \
1-كێشانی نه‌خشه‌یه‌كی كۆتای بۆ سنوردارێتی وشكانی به‌گوێره‌ی پرۆتۆكۆلی قوستهنینییهی ساڵی 1913 و كۆنوسه‌كانی لیژنه‌ی دیاریكردنی سنوری ساڵی 1914
2- ده‌ست نیشانكردنی سنوری ئاوی ڕوبار به‌گوێره‌ی هێڵی تالوگ
3-هه‌ردولا به‌هێمنی درێژای سنوری هاوبه‌شیان ده‌گه‌ڕێته‌وه و له‌م ڕووه‌و هه‌ردولا ژاودێرییهكی به‌تین و سنورێكی كۆتای داده‌نێت بۆ هه‌مو هاتن و چونه ناوهیهك كه شێوه‌یه‌كی وێرانكاری له‌ولاتره‌وه ده‌هێنێت
4- هه‌ردولا ڕێكه‌وتون كهڕێو شوێنه‌كانی خاڵه‌كانی سه‌ره‌وه خاڵی لێك جیانه‌كراوه‌ی ڕێگه چاره‌یه‌كی گشتگیریكردن و له‌ئه‌نجامدا هه‌ر چه‌شنه لادان له‌یه‌كێك له‌به‌شه پێكهێنه‌ره‌كانی به‌دڵنیای ناكۆك ده‌بێت له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكی ڕێكه‌وتنی جه‌زائیر.
هه‌ردولا له‌په‌یوه‌ندیدا ده‌بن له‌گه‌ڵ هه‌واری بومیدین له‌كاتی پێویست هاوكاری برایانه‌ی جه‌زائیر بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیارانه ده‌خاته ڕوو، هه‌روه‌ها هه‌ردولا بڕیاریاندا كه پێوه‌ندی دراوسێیه‌تی و دۆستایه‌تی كۆن نوێ بكه‌نه‌وه به‌تایبه‌ت به‌له‌ناوبردنی هه‌مو فاكته‌ره خراپه‌كان له‌پێوه‌ندی نێوانییان و له‌ڕێگه‌ی ئاڵوگۆڕی هه‌میشه‌ی ڕوانگهكانییان سه‌باره‌ت به‌بابه‌تی خوازراوه هاوبه‌شه‌كان و بهپهرهپێدانی هاوسه‌نگ، هه‌ردولایه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ڕابگه‌یه‌نن ، كهناوچه ده‌بێت له‌هه‌ر جۆره ده‌ستێوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی دور ڕابگیرێت ، وه‌زیره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئێران به‌ئاماده‌بونی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی جه‌زائیر له15ی ئازاری ساڵی 1975 كۆده‌بنه‌وه له‌تارانی پایته‌ختی ئێران، مه‌رج و ڕێوشوێنه پێویستییه‌كانی كاری كۆمسیۆنی هابه‌شی عێراق و ئێران ده‌ست نیشان ده‌كه‌ن و كه پێویسته بڕیاره‌كانی ڕێكه‌وتنی هاوبه‌ش به‌و شێوه‌ییه‌ی ئاماژه‌ی بۆكراوه جێبه‌جێبكه‌ن و به‌پێی حه‌زی هه‌ردولا جه‌زائیریش بۆكۆبونهكانی كۆمسیۆنی هاوبه‌شی عێراق و ئێران بانگهێشت ده‌كرێت، لێژنه‌كه به‌رنامه‌ی دانیشتن و شێوازی جێبه‌جێكردنی كاره‌كانی خۆی له‌كاتی پێویست و كۆبونهكان ڕێكده‌خرێت و كۆبونه‌وه‌كان جارێك له‌به‌غداد و جارێك له‌تاران ده‌به‌سترێت،به‌ته‌واوبونی دوا وشه‌ی هه‌واری بومیدین سه‌دام حسێن و شای ئێران و باوه‌شیان كرد بهیهكترداو هه‌ردولا سوپاسی خۆیان كرد كهبهههستێكی بێلایه‌نه بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی نێوان سه‌ركرده‌كانی هه‌ردو وڵات كه‌وته كار‌و لهئهنجاماد به‌شدارییان كرد لهزیندوكردنهوهی قۆناغێكی نوێ له‌په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و ئێران ، ڕێكه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر بریتی بو له‌كشانه‌وه‌ی ئێران له‌هه‌مو جۆره یارمه‌تییه‌كی سه‌ربازی لهجوڵانهوهی شۆڕشی چه‌كداری كورد‌و بڕینی هه‌مو هاوكارییه‌ك له‌كوردستان و خه‌ڵكی كوردستانیش به 10 هه‌زار كورد له‌ژن و پیاو منداڵ له‌ئۆردوگاكانی ئێران كه‌وتبون، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی خاكی ئێران له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه بۆ لێدانی شۆڕشی كورد له‌پشته‌وه، له‌كاتی واژۆكردنی ڕێكهوتنامهكهش ئای ئێران كه‌كورد به‌دۆستی خۆی ئه‌زانی یه‌كسه‌ر پشتی له‌كورد وه‌رگه‌ڕان و هه‌موو ئه‌و داخوازییانه‌ی له‌حكومه‌تی عێراق ههیبوولهخاك و ئاودا هه‌موی بهجهست هێنا ، به‌گوێره‌ی ڕێكه‌وتنامه‌كه عێراق ده‌ست به‌رداری نیوه‌ی شه‌تولعه‌ره‌ب بو بۆ زه‌ویییه كێشه لهسهرهسنورییهكانی خۆی بوو له‌به‌رامبه‌ر له‌نێوبردنی جوڵانه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كدارانه‌ی كورد ، واته عێراق ده‌ست به‌ردارو ته‌نازولێكی زۆری كرد بۆ ئێران، به‌م هۆیه‌وه سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی چه‌كدارانه‌ی كورد بڕیاری وه‌ستاندنی چالاكییه‌كانی دا هتاوهكو بارودۆخێكی گونجاو له‌بار بێته ئاراوه، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد‌و شۆڕشهچهكدارانهكهی زیاتر زیانمهندتر نه‌بن به‌و شێوه‌یه‌ش كورد توشی نسكۆ( شكست) هات ئه‌ویش به‌هۆی چه‌ند خاڵێكه‌وه بو له‌وانه
1-ڕێكه‌وتننامه‌ی جه‌زائیری نێوان عێراق و ئێران پێلانێكی نێوده‌وڵه‌تی بو دژی كورد
2-پشتگیری كردنیعێراق له‌لایه‌ن وڵاته زلهێزه‌كانی وه‌كو فه‌ره‌نساو به‌ریتانیاو سۆڤییه‌ت
3- به‌هێزبونی حكومه‌تی عێراق دوای خۆماڵیكردنی نه‌وت و به‌كارهێنانی بۆ به‌هێزكردنی سوپا.
ئه‌م ڕێكه‌وتنامه‌یه ڕێكه‌وتنێكی بنه‌ڕه‌تی و ستراتیجی وزۆرگرنگ بو له‌نێوان حكومه‌تی عێراق و جه‌زائیر، بۆیه ڕێكه‌وتنه‌كه سه‌ودایه‌كی عێراقی ئێرانی بو له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی چه‌كداری كورد، كۆبونه‌وه‌ی شای ئێران و سه‌دام حسێن له‌گه‌ڵ یه‌كتری و كۆبونه‌وه و ڕێكه‌وتنیان بۆ مه‌لا مسته‌فای به‌رزانی و سه‌ركردایه‌تی كورد ڕوداوێكی كتوپڕی چاوه‌ڕوان نه‌كراوبو ، كورده‌كان هه‌واڵی ڕێكه‌وتنامه‌ی جه‌زائیریان له‌ڕادیۆوه بیس به‌ڵام نه‌ك له‌ڕادیۆی ده‌نگی كوردستانی زمانحاڵی ئه‌و كاته‌ی خه‌باتی چه‌كدارانه‌ی كورد، به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ی رادیۆكانی بی بی سی له‌ده‌نگی ئهمریكاو له‌ڕادیۆی قاهیره‌و ڕادیۆی ئیسرائیل و ڕادیۆی به‌غداد، كاتێك شای ئێران یارمه‌تییه‌كانی خۆی له‌كورد بڕی به‌تایبه‌تی له ڕوی سه‌ربازییه‌وه، ئیدی كورد‌و خه‌باته چهكدارانهكهی له‌ژێر ره‌حمه‌تی سوپای عێراق به‌جێهێشت ، پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م خه‌باتی چه‌كدارانه‌ی كورد سه‌ركوتكراو هه‌ر ڕۆژێك دوای واژۆكردنی ڕێكه‌وتنه‌كه له 7/3/1975 حكومه‌تی ئێران تۆپ و ته‌یاره شكێنه‌كان و كه‌ره‌سته سه‌ربازییه‌كانی خۆی كێشایه‌وه به‌ره‌و ئێران و مه‌لا مسته‌فای به‌رزانی و پێشمه‌رگه‌كان به بێ به‌رگری به‌جێهێشت،هه‌ر ئه‌و كات فڕۆَكهكانی حكومه‌تی عێراق بێ ترس كه‌وتنه بۆردومانكردنی گه‌ڵاڵه‌و هه‌ر بۆیه دوای ڕێكه‌وتنه‌كه‌ش شای ئێران داوای له ئهرتهشبورد نه‌سیری كرد كه‌به مه‌لا مسته‌فای بارزانی بانگ بكه‌ن بۆ تاران، له 12ی ئازاردا مه‌لا مسته‌فای بارزانی له‌گه‌ڵ دكتۆرمهحمود عوسمان و سه‌فین دزه‌یی بران بۆ دیده‌نی شای ئێران، له‌و دیده‌نییه‌دا شای ئێران به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی وهفدهكوردییهكهی دایه‌وه( ئێمه جیاوازی و كێشه‌كانی ناوخۆمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق كۆتای پێهیناوه و ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌مان هه‌بێت و له‌تۆش داواده‌كه‌م واته داوای له‌مه‌لا مسته‌فای بارزانی كردوه، داوات لێده‌كه‌م به‌هه‌مو به‌رپرسانی حزبه‌كی و پێشمه‌رگه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ وسپای عێراق ته‌واو بوه‌و كه‌س حه‌قی نییه سه‌ر ئێشه بۆ عێراق دروست بكات، ئێمه له‌مه‌دا به‌هیچ چه‌شنێك یارمه‌تی به‌درێژه‌دانی شۆِڕشی چه‌كدارانه‌ی كورد ناده‌ین ، قازانجی ئێران له‌وه‌دایه ناكۆكییه‌كانی خۆیان له‌گه‌ل ئه‌وان به‌لادا بخات و له‌گه‌ڵیان ڕێككه‌وین ئێوه‌ش ئازادن له‌وه‌دا چیده‌كه‌ن (دێنه ئێران و وڵاتی خۆتانه‌وه وهكوهاوڵاتی ئێرانی ڕه‌فتارتان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆعێراق ئه‌وا به‌ڵێنم له‌سه‌دام حسێن وه‌رگرتوه كه‌ستان نه‌كوژێت و درێژه‌ش به‌شه‌ڕ ئه‌ده‌ن ئاره‌زوی خۆتانه ، به‌ڵام ئێمه سنور له‌یارمه‌تیدان دائهخهین، به‌گۆڕانی هه‌ڵوێستی ئێران پشتكردنی لهكوردو داخستنی سنوری خۆی، مه‌لا مسته‌فای بارزانی نامه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا(هنری كیسنجه‌ر)نارد‌و له‌نامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبو كه عێراق و ئێران له‌سه‌رحیسابی كورد ڕێكه‌وتون، یه‌كێك له‌ئامانجه‌كانی ئه‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه له‌ناوبردنی گه‌لی كورده و ئه‌مریكاش به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ به‌رپرسیاره له‌ڕودانی ئه‌م بارودۆخه و ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی وسیاسی له‌ئه‌ستۆدایه ده‌رهه‌ق به‌گه‌لی كورد، هه‌روه‌ها مه‌لا مسته‌فای بارزانی داوای كرد له (هنری كیسنجه‌ر) گوشار بخاته سه‌ر ئێران بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش بتوانێت درێژه به‌شۆڕش بدات ، به‌ڵام (هنری كیسنجه‌ر) وه‌ڵامی ئه‌ونامه‌یه‌ی مه‌لا مسته‌فای بارزانی نه‌دایه‌وه، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌لا مسته‌فای بارزانی له‌تاران ڕۆژی 13/3 /1975 له‌گه‌ڵ ناوه‌ندیدا كۆبویه‌وه وئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ تاران بۆباسكردن و پێی ڕاگه‌یاندن كه‌شای ئێران چی وتووه، هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا شۆڕش بكه‌ن و درێژه به‌شۆڕش بده‌ن، دوا شه‌ڕیش له‌مێژوی سه‌ربازی شۆڕشی چه‌كداریدا ڕۆژی 13ی ئازاری 1975 ڕویدا ئه‌وه‌بو لیوایه‌كی سوپا ویستی پێش بكه‌وێ بۆ دۆڵی ئاكۆیان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ڕه‌واندوز، به‌ڵام توشی شكستێكی ناهه‌مواربوو وه گه‌ڕایه دواوه و پاشه‌كشه‌ی كرد، له‌و شه‌ڕه‌دا ساڵح ئاكۆی شه‌هیدكرا، كه‌یه‌كێك بو له‌سه‌ركرده‌كانی ئه‌و به‌ره‌یه ئه‌م شه‌هیده‌ش دوا شه‌هید بوو، شه‌وی 18/19ی 3/1975 سه‌ركردایه‌تی شۆڕش مه‌لامسته‌فای به‌رزانی له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی و لیژنه‌ی مه‌ركه‌زی پارتی دیموكراتی كوردستاندا كۆبویه‌وه ڕایای گه‌یاند كه سێ ئه‌گه‌ر له‌به‌رده‌میاندایه
1-خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و په‌نابردن بۆ ئێران
2-خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كان به‌حكومه‌تی عێراق و سود وه‌رگرتن له لێبوردنی گشتی
3-به‌رده‌وامبون له‌سه‌ر شه‌ڕوكوشتار به بێ هاوكاری ئێران ، هه‌روه‌ها ڕۆژێك دوای ئه‌وه واته له 20ی 3ی 1975 له‌ئێزگه‌ی گه‌لی كوردستانه‌وه فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه (ڕه‌شید سندی) به‌ناوی مه‌لا مسته‌فای بارزانی و شۆڕشه‌وه بڕیاری ڕاگرتنی شه‌ڕی بڵاوكرده‌وه، داوای له‌هه‌موو خه‌ڵك كرد چهكدارو بێ چه‌ك ئازادن ته‌سلیم به‌ئێران ده‌بنه‌وه یان ده‌چنه ناو خاكی ئێران ، لیژنه‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌نێوان خۆیاندا دابه‌ش بون، به‌شێكیان خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانیان ڕه‌تكرده‌وه‌و داوای به‌رده‌می خه‌باتییان ده‌كرد، به‌شێكی دیكه‌شیان پێیان وابو له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆوه له‌گه‌ڵ به‌غداد شۆڕشی چه‌كداری له‌هه‌ره‌س ڕزگاربكه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش مه‌كته‌بی سیاسی به‌ره‌زامه‌ندی مه‌لامسته‌فای بارزانی بروسكهیبۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی حزبی به‌عسی ناردوبهغدادی بۆ گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد ئاگاداركرده‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه ئه‌م داوایه ڕه‌تكرایه‌وه