دوای دابه‌زینی ئاستی راسته‌قینه‌ی خۆی و تۆمار نه‌كردنی گۆڵ له‌چوار یاری رابردوو و دروست بوونی پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی زۆر ، لیۆنێل میسی له‌مه‌شق و راهێنانه‌كانی ئه‌مرۆ بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی یانه‌ی میلان له‌یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به زه‌رده‌خه‌نه وه‌ڵامی ره‌خنه‌گران ده‌داته‌وه".
میسی ماوه‌ی چوار ساڵ و نیوه ئه‌م ره‌وشه‌ی ئێستای به‌سه‌ردا تێنه‌په‌ریوه و پێكان به‌رۆكی گرتووه و له‌به‌رۆژووبوونی گۆڵ تۆمار نه‌كردن به‌رده‌وامه".
زوومی كامێرا‌كان و راگه‌یاندنه‌كانی جیهان سه‌رقاڵ بوون به وێنه گرتنی میسی له‌كاتی مه‌شقه‌كانی یانه‌ی به‌رشلۆنه ، له وێنه‌كان ده‌رده‌كه‌ون سه‌رجه‌م یاریزانانی یانه‌كه له‌گه‌لچ لیۆنێل میسی زه‌رده‌خه‌نه ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئاسته خراپه‌كه‌یه‌تی و ره‌نگه له‌یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی میلان هانده‌ران به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز پشتگیری میسی بكه‌ن