عیبادی: رۆژئاوا بەرانبەر مافی مرۆڤ لە ئێران كەمترخەمە
05/11/2013 نوسەر: bzavpress

عیبادی: رۆژئاوا بەرانبەر مافی مرۆڤ لە ئێران كەمترخەمە


شیرین عیبادی مافناس‌و براوەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێلی ساڵی 2003 بە رەخنە لە چۆنیەتیی سەپاندنی گەمارۆكان لە لایەن وڵاتانی رۆژئاوایی دژی ئێران وتی، ئەم وڵاتانە بەرانبەر دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران كەمترخەمن‌و تەنیا بە شوێن بەرنامە ناوكیەكەی تارانەوەن.

 عیبادی لە وتووێژێكدا تەئكیدی كردەوە، ئەم كەمترخەمیە وایكردووە مافی مرۆڤ ببێتە هۆی قوربانیی ململانێ جیهانیەكان.

ئەم مافناسە لە هەمانكاتدا كە رەخنە لە بەڵێنەكانی حەسەن رووحانی گرتوو وتى، لە ئێستادا زۆربەی چالاكانی سیاسیی لە نێو زیندانەكاندان‌و گوشار بۆسەر كەمایەتیەكان درێژەی هەیە.

شیرین عیبادی ئاماژه‌يشى به‌وه‌كرد، بە جێی ئەوەی رۆژئاوا گوشار بخاتەسەر شارۆمەندانی ئێرانیی، دەبێ دژی كاربەدەستانی دەوڵەتیی هەڵوێست بگرێت‌و ئامانجی گەمارۆكان ئەو توێژە بگرێتەوە.

ك.ر