05/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
نەوشیروان مستەفا : ئومێدەوارین چوارساڵی داهاتوو بكەینە خزمەتكردنی خەڵكو ئاشتكردنەوەی خەڵكو حكومەتو خەڵكو حیزبەكان
نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لەمەكۆی سەرەكی بزووتنەوەكە لەسلێمانی، لەمیانی پێشكەشكردنی وتەیەك لەبەردەم ژمارەیەك كەسایەتیو هەڵسوڕاوی ناوچەی گەرمیان رایگەیاند "سێ هەڵبژاردنە بزووتنەوەی گۆڕان یەكەمی پارێزگای سلێمانییە، كەچی لەبەرانبەر رادەستكردنی دەسەڵات، لایەنگرانی گۆڕان سزادەدرێن، بۆ ئەوەش ئێستا بزووتنەوەی گۆڕان لەلێكۆڵینەوەدایە بەوەی چ رێكارێكی یاساییو مەدەنی بگرێتەبەر بۆ ئاساییكردنەوەی ئەو دۆخەی لەم سنوورە دەگوزەرێت".
سەبارەت بەپرسی بەشداریكردنی گۆڕان لەحكومەت نەوشیروان مەستەفا ئاماژەی بەوەكرد ئەوان بەرنامەیەكی سیاسی خۆیان هەیە بۆ عەدالەتی كۆمەڵایەتیو سیستەمی مووچەو ئاشكراكردنی سەرچاوەكانی بودجەو بەدیهێنانی عەدالەت لەسەرفكردنی بەسەر ناوچەكاندا.
رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان وتیشی "ئومێدەوارین لەگەڵ پارتیو لایەنەكانی تر بگەینە بەرنامەیەكی هاوبەشو چوارساڵی داهاتوو بكەینە چوار ساڵی خزمەتكردنی خەڵكو ئاشتكردنەوەی خەڵكو حكومەتو خەڵكو حیزبەكان