21/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مێژووی موسای کوڕی نوصیر و تاریقی کوری زیاد
موسای کوڕی نوصیر له ساڵی (19)هیجری له دایک بووه له ساڵی (97)هیجری کۆچی کردوه به‌رانبه‌ر به ساڵی زاینی (640)-(716)
ئه‌م سه‌رکرده لێهاتوه به‌توانایه له خوا ترسه چاو نه‌ترسه که خوای
گه‌وره له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م سه‌رکرده گه‌وره ئیسلامی له‌و هه‌ریمه‌دا
چه‌سپاند به‌ته‌واتی له باکوری ئه‌فریقادا موسڵمانان جێ پی خۆیان گرت
له‌سه‌ر ده‌ستی موسای کوڕی نوصیر که یه‌كێک بوو له دواکه‌وتوانی
پێغه‌مبه‌ر له ههوهڵاکانی ده‌فه‌رموون که ئه‌م پێاوه یه‌كێك بووه
لهشوێنکه وتوانی پێغه‌مبه‌ری خوا یه‌كێك له‌وانه‌ی ئه‌و ووته‌ی فه‌رمووه
ناوی ته‌میمی داری که ده‌فه‌رمووێت موسای کوڕی نوصیر له‌شوێنکه‌وتوانی
پێغه‌مبه‌ره.
ئیبنو خه‌له‌کان ده‌فه‌رمووێت:له باسی موسای کوڕی نوصێر ده‌ڵێت پیاوێکی
جوامێر وه ئازا، له خوا ترس، خۆپارێزهر،وه ده‌ڵێت له یه‌ك جه‌نگیشدا
نه دۆڕاوه هه‌میشه سه‌رکه‌وتو بووه .
وه له باسی باوکی‌دا ده‌ڵێت:-نوصێری باوکی نه‌سرانی بووه به دیل گیراوه
له شه‌ڕی (عین ته‌مر)دا به ده‌ستی خالیدی کوڕی وه‌لید پێش ئه‌وه‌ی
بگیرێت باوکی له که‌نیسه‌دا خه‌ڵکی فێری ئنجیل ده‌کرد زانستهکانی تری
دینی نه‌سرانی له کاتی دیلی‌دا ئیسلامی خوێنده‌وه زۆر به ئیسلام سه‌رسام
بووه به خۆشحاڵی خۆی موسڵمان بوو پاشان کوڕه‌که‌ی له ته‌مه‌نی چوارده
ساڵیدا بوو،پاشان که‌سێکی ترکه به‌ناوی سیرین موسڵمان بوو له‌گه‌ڵیدا که
بوو به شوێنکه‌وتوانی پێغه‌مبه‌ری خوایه ناسراوه وه ئیبنو سیرین کوڕی
محمه‌دی سیرینی تابعی ناسرا بوو وه شاره‌زایه‌کی ڕاڤه‌کاری خه‌و بوو.
پێویسته لێره‌دا هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بکه‌ین ئه‌گه‌ر ته‌ماشای فتوحاتی ئیسلامی
بکه‌ین ده‌بینین که خێر‌و ره‌حمه‌ت بووه بۆ خه‌ڵکی به‌هۆکاری فتوحات
زۆرێك له‌خه‌ڵکی موسڵمان بوون له‌ڕێگای بهنگهوازهی ئه‌م ئیسلامه‌وه
وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت...{ وَمَنْ أَحْسَنُ قَوْلًا مِمَّنْ دَعَا
إِلَى اللهِ وَعَمِلَ صَالِحًا وَقَالَ إِنَّنِي مِنَ المُسْلِمِينَ } {
فصِّلت:33} ....
جا کێ له‌و که‌سه جوانگفتار تر‌و قسه‌ی به‌جێ تره که بانگه‌وازی کردووه
بۆ لای خوا، کاروکرده‌وه‌ی چاکیشی ئه‌نجام داوه، وتوشیه‌تی: به‌ڕاستی من
له ڕێزی موسڵماناندام.
ئه‌وه به‌رهه‌می فتوحات بوو که نوصێری موسڵمان کرد پاشان کوڕه‌که‌ی دروست
بوو بۆ خزمه‌تی ئه‌م دینه هه‌موو موسڵمانان سودیان لێوه‌رگرت.
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ئه‌م ئیسلامهبکهین چی کرد به نوصێر ئه‌گه‌ر هه‌ر کافر
بوایه کۆتایه‌که‌ی ڕوو له‌کوێ بوو بێگومان دۆزه‌خ جێیی بوو،پاشان چه‌نده
پاداشت وچاکه بۆ خالیدی کوڕی وه‌لید ده‌نوسرێت که له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌ودا
موسڵمان بوون ئه‌وه به‌رهه‌می جیهاد خه‌بات کۆششی موسڵمانانه وه
نهشوتراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که دیل بووه ئیتر هیچ کارێکی نادرێتی،
به‌ڵکوخۆی پله‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه کوڕه‌که‌یشی ده‌بێته سه‌رکرده‌یه‌کی
ئه‌م ئیسلامه،ئه‌گه‌ر کوڕه‌که‌یشی هه‌رچی چاکه بکات هه‌رچی له‌سه‌ر
ده‌ستی ئه‌ودا له ئه‌نده‌لوس دا موسڵمان بێت هه‌ر خێر‌و پاداشتی خالید
کوڕی وه‌لیدی تێدایهخوای گه‌وره له هه‌موویان ڕازی بێت
وه پاشان که ئه‌م ئیسلامه‌ی خۆش ویست نوصێر خۆشی بوو به سه‌رکرده‌یه‌کی
ئه‌م ئیسلامه ده‌ستی هه‌بوو له چه‌ندین جه‌نگ دژی به فارسه‌کان و
سه‌رکرده‌یه‌کی ئهمهوهیهکان بوو جوامیرو ئازا‌و چاو نه‌ترس بوو بۆ
ماوه‌یه‌کی زۆر سه‌رکرده‌یه‌تی موسڵمانانی ده‌کرد.
المقرّي له نفح الطيب له‌باره‌ی موسى کوڕی نصێر ده‌ڵێت:- زۆر به‌ی کات
نوصێر له‌گه‌ڵ معاویه ده‌رده‌چون بۆ جیهاد به‌ڵام جارێك ناچێت
له‌گه‌ڵیاندا معاویه ده‌ڵێت بۆ ڵهگهڵماندانایهیت ؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا
فه‌رمووی منداڵه‌که‌م به‌ته‌نهایه که‌س نیه په‌روه‌رده‌ی بکات بۆیه
معاویه فه‌رمووی بابچێته لای منداڵه‌کانی ئێمه،ئیتر موسای کوڕی له
ناوه منداڵانی خه‌لیفه‌دا په‌روه‌رده بوو، وه په‌روه‌رده‌یه‌کی باشی
جه‌نگ وجیهاد کراوبوووه فێری زانسته شه‌رعیه‌کان به‌باشی بوو له‌گه‌ڵ
کوڕه ئه‌میره‌کان وخهلیفهدا په‌رورده بووبوو وای لێهات موسای کوڕی
نوصێر که خۆی داڕشت بوو گه‌نجێكی زۆر به‌تواناو به هێز بوو ئاماده‌ی
ئه‌وه‌ی تێدابوو که پله‌و پایه‌ی بدرێتێ بۆ به‌ڕێوه بردنی کاروباری
خه‌لافه‌ت،وه کرا به سه‌رکرده‌ی سوپای ئه‌مه‌وه‌ی له میسر،له‌سه‌رده‌می
عه‌بدولعزیز کوڕی مه‌ڕوان پاشان کرایه والی ئه‌فه‌ریقا له ساڵی(85)
هیجری بهرانبهربهساڵی(704)زاینی.
پاشان سوۆای ڕێکخست به‌روه ئه‌و جێگانه‌ی که ههڵگاربوونهوه له
ئه‌فریقادا وهسوپایهکی بێشوماری هه‌بوو له کاتی ئاماده کردنی
سوپاکهیداووتهیهکی فه‌رموو: ئه‌گه‌ر منتان بینی کارێکی باشم کرد ئه‌وا
سوپاسی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بکه‌ن خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌م کرد بۆم ڕاست
بکه‌نه‌وه منیش وه‌ك ئێوه مر‌ۆڤم توشی هه‌ڵه وتاوان ده‌بم جا ئه‌گه‌ر توش
هاتم ئاگادارم بکه‌نه‌وه باخۆم چاك بکه‌م.
ئیبن خه‌له‌کان له وفيات الأعيان دا ده‌فرموێت:-هه‌میشه خه‌ڵکی هان ده‌دا
بۆ نوێژ‌و ڕۆژو وه چاك کردنی نێوانیان ڕێكخستنی ڕیزه‌کان ووابهسته کردنی
دڵه‌کان وه هه‌میشه ده‌چوه بییبان و سوپاکه‌ی ده‌برد له‌گه‌ڵخۆیدا
دپاڕانهوه هه‌ڵی ده‌ساند بۆ شه‌ونوێژ خۆی ووتاری بۆ ئه‌دان له‌نوێژی
هه‌ینیدا ته‌نانه‌ت وه‌لیدی کوڕی عه‌بدول مه‌لیك هه‌میشه له‌وتاره‌کانیدا
داده‌نێشت پێ ده‌وت ئه‌وا نزا‌و پاڕانه‌وه بۆ من ناکه‌یت زۆر پیاوێكی خاون
وه‌رع بوو.
موسای کوڕی نوصێر به‌ته‌واوه‌تی جێ پێ خۆی قایم کرد له ئه‌فریقادا
ده‌ستی کرد به بانگه‌وازی خه‌ڵکه‌که‌ی .
بۆ خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه زووله دینه‌که په‌شیمان ده‌بوونه‌وه؟
زۆریان له موسڵمانان شه‌هید کرد له‌و ناوچه‌دا هاوکاره‌که‌ی چی بوو؟
لای هه‌موان ئاشکرایه که عوقبه‌ی کوڕی نافع ئه‌و هه‌رێمه‌ی فه‌تح کرد
پاشان له گه‌ڕانه‌ویدا له ووڵاتی (قه‌یره‌وان) شه‌هید کرا به‌ده‌ستی
به‌ربه‌ریه‌کان،پاشان موسای کوڕی نوصێر بیر له‌وه کرده‌وه هاوکاری
په‌شیمان بوونه‌وه‌یان چی بێت زانی که دوو هۆکاره.....
یه‌که‌م هۆکار:-عوقبه‌ی کوڕی نافع زۆر به خێرای ئه‌م ووڵاتهنی فه‌تح
ده‌کرد ئه‌وه‌ی که ڵهگهڵیدا بوون که‌م بوون فه‌تحیان ده‌کرد ودهڕۆشتن
وه زیاتر ده‌یانویست جێگایی تر فه‌تح بکه‌ن بۆیه په‌لیان ده‌کردو
تێڕوانینێکی زیادیان بوو بۆ خاكی زیاتر( تهمعیان) زۆر بوو له
شوێنه‌کاندا،پاشان له پشتی خۆیان هیچ هێزێکیان به جێنه‌ده‌هێشت بۆ
پارێزگاری له‌خۆیان له پاش خۆیان ئه‌و جێگایه‌نه‌ی که ئازادیان ده‌کرد
هه‌روا به‌جێیان ده‌هێشت،که به‌ربه‌ر به‌مه‌ی زانی هه‌له‌که‌ی قۆسته‌وه
شه‌ریان له‌گه‌ڵ موسڵمانان ده‌کرد زۆریان له موسڵمانان شه‌هید کرد،موسای
کوڕی نوصێر که چوه جێگاکان وه‌ك عوقبه کوڕی نافعی نه‌کرد چونکه عوقبه
له ماوه‌ی چه‌ند مانگێکدا توانی ئه‌و جێگانه فه‌تح بکات به‌ڵام موسای
کوڕی نوصێرله ماوه‌ی شه‌ش ساڵدائهو جێگایه‌نه‌ی فه‌تح کردوه ئه‌م
سترتیژیهکی تری گرته به‌ر وه‌ك خالیدی کوڕی وه‌لید به هێمنی
پله‌به‌پله بۆ جێگاکان ڕۆشت تا جێپێی خۆی قایم نه‌کردایه وله‌دوای خۆی
پشتی به هیز نهبووهیه هه‌نگاوی تر ههڵندههێنا بۆ فه‌تح تر تا
له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌دا تونرا هه‌و هه‌رێمه به‌ته‌واتی ئازاد کرا .
هۆکاری دووهه‌م :- برتییه له‌وه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و هه‌رێمه به باشی به
جوانی ئیسلامیان وه‌رنه‌گرتبوو وابهستهنهبووبون به ئیسلامه‌که‌وه،
پاشان موسای کوڕی نوصێر هه‌ڵسا به‌وه‌ی که ئیسلامی فێر کردن زانایانی بڵاو
کرده‌وه به‌ناویاندا وه‌ئه‌و زانایانه برتیی بوون له دواکهوتاون واتا
زاناکان له تابعینی شام وحیجاز تا ئیسلامه‌که له پێش چاویان خوشه‌ویست
بوو تا به‌کۆمه‌ڵ هاتنه ناو ئیسلام ئیسلامیان خوش ویست،به‌وشێوه ئیسلامی
چه‌سپاند له باکوری ئه‌فریقادا وه هه‌موو ناوه‌چه‌که پاك کرایه‌وه له
دووروی و ده‌ستی بێباوه‌ڕه‌کان ته‌نها یه‌ك جێگا نه‌بێت ئه‌یش (سبته)بوو
که شارێکه له شاره‌کانی مه‌غریب له ژێر ده‌ستی ئیسپانیا بوو ئه‌و
سه‌رده‌مه پاشان ده‌که‌وێته سه‌ر که‌نداوی شاخی طارق(جبل طارق) ته‌نها
ئه‌و جێگایه فه‌تح نه‌کرا، به‌ڵام (طنجه) فه‌تح کرا مینا که‌ی له ژێر
ده‌ستی نه‌سرانیه‌کان بوو وه زۆر نزیك بوو له (سبته)وه پاشان له پاش
ماوه‌یه‌کی که‌م مینای طنجه ئازاد کرا که جێگایه‌کی زۆر گرنگ بوو واتا
شوێنێکی ستراتیژی بوو، وه‌هه‌روه‌ها زۆر نزیك بوو له ئه‌نده‌لوسه‌وه
بۆیه موسایکوڕی نوصێر هه‌میشه بیر لێده‌کرده‌وه چۆن فه‌تحی بکات به‌ڵام
هێزێکی زۆری لێ‌بوو وه یارمه‌تی له ئه‌نده‌لوسه‌وه وه‌رده‌گرت بۆیه
فه‌تحی هه‌روا ئاسان نه‌بوو،موسای کوڕی نوصێر والیه‌کی نارد بۆ طه‌نجه
ناوی طارقی کوڕی زیاد بوو که ئه‌م سه‌رکرده قاره‌مانه عه‌ره‌ب نه‌بوو،
به‌ڵکو به‌ربه‌ری بوو له باسی ئه‌م سه‌رکرده‌یه‌دا مێژوو نوسان ده‌ڵێن
:-پیاوێکی باڵا به‌رزی چاو شینی قژ ئاڵ بوو وه که‌سێکی زۆر جوامێر‌و ئازا‌و
له خوا ترس بوو، وه ئه‌م پیاوه ڕه‌چه‌ڵکی ئه‌وروپی بوو، چونکه
به‌ربه‌ریه‌کان له سه‌ره‌تاوه له‌ئه‌وروپاوه هاتوونه‌ته ناوچه‌که
وه له ئاره‌زووکانی طارق کوڕی زیاد ته‌نها جیهاد بووه له پێناوی خوای
گه‌وره‌دا وه هه‌میشه سه‌رقاڵ بووه به کۆشش وخه‌بات بۆ ئه‌م ئیسلامه.
پاشان موسای کوڕی نوصێربیری له‌وه کردوه که ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌ی له
به‌ر ده‌ستدایه نایه‌وێت هه‌ر وا به ئاسانی وازیان لێبێنێت بۆیه وازی
هێنا بۆماوه‌یه‌کی کاتی له‌فه‌تحی شوێنه‌کان هه‌ڵسا به‌وه‌ی که کار بۆ
خه‌ڵکی باکوری ئه‌فریقا ده‌سته به‌ر بکات سوپاکه‌ی زیاتر مه‌شقیان پێ‌بکات
زانیانی بڵاو کردوه به‌ناو خه‌ڵکیدا تا به جوانترین شێوه ئیسلام فێری
خه‌ڵکی بکه‌ن وهخۆشهویستی جیهاد له دڵیان‌دا دروست بوو بوو وه ژیاریان
دروست کرد له ناوچه‌کدا زیاتر خۆیان سه‌رقاڵ کردبوو به دروست کردنی
به‌لامی گه‌وره‌و سه‌ربازگه‌ی زۆر باشی دروست کردبوو به‌باشی چاوودێری
سوپاکه‌ی ده‌کرد، پاشان له شاره‌کان خزمه‌ت گوزاری بڵاو کردوه به دروست
کردنی مزگه‌وت زانکۆ خه‌سته‌خانه و چاك کردنی ڕێگاو بان ....
له ڕاستیدا، مو‌سا کوڕی نوصێر له سه‌رده‌می یه‌که‌می هیجریدا له ناوچه‌ی
خۆیدا که‌سێك نه‌بووه شان بدات له‌شانی بۆ به‌ڕێوه بردنی خه‌ڵکی وه
هاوشێوه‌ی زۆر که‌م بوو له سیاسه‌ت دا‌و له هوبهری به ڕێوه‌بردندا وه
له‌هه‌مان کاتدا له ئه‌م ئازایهتییهو شاره‌زاییه له جه‌سته‌وه
هزرێکی ئیمانی کۆبوبوه وه خۆی زۆر شاره‌زا بوو له ته‌فسیر و له ڕاڤه‌ی
فه‌رموده‌و له فیقه وه له زانستی فه‌له‌کیدا هۆنراوه له سیاسه‌ت وه
شاره‌زایه‌کی بێوێنه‌ی هه‌بوو له زانستی سه‌ربازیدا له ڕووی پیادهیهی و
ده‌ریایی که به‌جوانترین شێوه سه‌رکرده‌ی هه‌ردوو بواره‌که‌ی ده‌کرد،
توانی خه‌ڵکه‌که‌ی په‌روه‌رده بکات به جوانترین شێوه، گه‌له‌که‌ی
هه‌میشه ئاماده‌ی ڕووبه‌ڕوی دوژماننی هه‌بوو وه زۆر خۆشه‌ویست بوو، وه
سیسته‌مێکی زۆر جوانی ئیسلامی پیاده ده‌کرد له ناوچهکهداکه تایبه‌ت
بوو به‌خۆی هاوشێوه‌ی زۆر که‌م بوو.
بیرکردنه‌وه له فه‌تحی ئه‌نده‌لوس
بیرکردنه‌وه له فه‌تحی ئهندهلوسله سه‌رده‌می موسای کوڕی نوصێرهوه
ده‌ستی پێ نه‌کرد به‌ڵکوو زۆر پێشتر بیری لێکرابووه ،که ده‌گڕێته‌وه بۆ
سه‌رده‌می عوسمانی کوڕی عه‌فان که فه‌رمووی قسته‌نته‌نیه فتح ناکرێت
له‌ڕێگایی ده‌ریایه‌وه نه‌بێت پاشان فه‌رموو هه‌رکه‌س ئه‌نده‌لوس فه‌تح
بکات وه‌ك وایه قوسته‌نتنیه‌ی فه‌تح کردبێت ئه‌ویش ته‌نها له ڕێگایی
ده‌ریایه‌وه فه‌تح ده‌کرێت وه پاداشتان وه‌ك یه‌ك وایه.
ئه‌م ووتیه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که ئه‌نده‌لوس پێش قسته‌نته‌نیه فه‌تح
ده‌کرێت چونکه له سه‌رده‌می عوسمانی کوڕی عه‌فاندا موسڵمانان توانایان
نه‌بوو ئازادی بکه‌ن تا سه‌رده‌می ئه‌مه‌ویه‌کاندا له سه‌رده‌ستی موسای
کوڕی نوصێر، چونکه له ده‌ریایی ڕه‌شه‌وه وویستیان فه‌تحی قوسته‌نتنیه
بکه‌ن به‌ڵام نه‌توانرا،وه له ڕێگایی ده‌ریاوه هه‌ر ده‌بێت ئه‌نده‌لوس
فه‌تح بکرێت ،به‌ڵام موسایی کوڕی نوصێر ڕێگریه‌کی زۆر هاته به‌رده‌می بۆ
ئه‌وه‌ی بپه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌نده‌لوس ....
له‌سه‌ر بنه‌مایی ئه‌وئایه‌ته‌ی که خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت{ يَا
أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قَاتِلُوا الَّذِينَ يَلُونَكُمْ مِنَ
الكُفَّارِ وَلْيَجِدُوا فِيكُمْ غِلْظَةً وَاعْلَمُوا أَنَّ اللهَ مَعَ
المُتَّقِينَ}...... سورة 9 - آية 123
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه بجه‌نگن دژی ئه‌و بێ باوه‌ڕانه‌ی
که‌لێتان نزیک ده‌بنه‌وه به دهوروبهرتاندان (نیازی شه‌ڕ فرۆاشتنیان
هه‌یه) و باتوندو تیژی و هێزو تواناتان تیادا به‌دی بکه‌ن، بشزانن
به‌ڕاستی خوا یارو یاوه‌ری پارێزکارانه.
موسای کوڕی نوصێر له باکوری ئه‌فریقادا له‌سه‌ر ئه‌و بنمایه ووێستی
بکه‌وێته ڕێ به‌رو ئه‌نده‌لوس،به‌ڵام کێشه‌ی بۆ هاته پێش موسای له
جێگایی خۆی هێشته‌وه ئه‌و کێشه وڕێگریانه بریتی بوون ....
کێشه‌ی یه‌که‌م:- که‌مه‌ی که‌شتی....
موسای کوڕی نوصێر بیری له‌وه کرده‌وه نێوانی مهغرین و ئه‌نده‌لوس سینزه
کیلۆمه‌تره بۆ پاراندنهوهی سوپاکه‌ی بۆ ئه‌نده‌لوس وه پێویستی به‌وه
هه‌یه که سوپایه‌کی زۆر تێپه‌ڕێنی له که‌نداوی جه‌به‌ل طارق ، به‌ڵام
که‌شتیه‌کان به‌شیان نه‌ده‌کرد وه زۆربه‌ی که‌شتی موسڵمانان له قوبرص
بوون نه‌ده‌کرا سوپای ئه‌وی بێ که شتی بکه‌ن لهبهرانبهرئهو سوپا
گه‌وره‌ی نه‌سرانی که‌واته کێشه‌ی یه‌که‌می مو‌سا برتیی بوو له که‌می
که‌شتی بۆ سوپا زۆره‌که‌ی.
کێشه‌ی دووه‌م:- بوونی دوورگه‌یه‌ك له ناوچه‌که‌دا به‌ناوی دورگه‌ی
(بلییار) که ده‌که‌وێته پشتی ئه‌نده‌لوس شوێنێکی ستراتیژی بوو زۆربه‌ی
سوپای نه‌سرانی له‌وێدا کوبوبنهوه که هاو شێوه‌ی قوبرصه....
پێشتر ئاماژه‌مان بۆ کرد له ڕووی سه‌ربازی و سیاسی یه‌وه موسای کوڕی
نوصێرتا جێی پێی خۆی نه چهسپاندایه شوێنێکی تر نه‌ده‌گرت فه‌تحی
نه‌ده‌کرد واتا ده‌بوو پێتی خۆی بۆ به‌رگری ئاماده بکه‌ت ئینجا مو‌سا سوپای
به‌ڕێ ده‌کرد بۆ جێگایه‌کی تروه له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌نده‌لوس ئه‌و دورگه‌یی
لێ‌بوو بۆیه بیری له‌وه ده‌کرده‌وه که ناوی دوورههی بلییار بوو،وه سێ
دوورگه‌ی تر له نزیکی ئه‌م سێ دورگه‌یه بوو که هه‌ر له ڕۆژ هه‌ڵاتی
ئه‌نده‌لوس بوو که برتیی بوون له { ميورقه ومنورقهويابسه} که به
زمانی عه‌ره‌بی ئێستا پێی ده‌ڵێن جه‌زیره شه‌رقیه که زۆر نزیکه له
ئه‌نده‌لوسه وه که له نه‌خشه‌که‌دا ده‌ست نیشان کراوه، که‌واته
ناتوانێت پشتی خۆی بۆ به‌رگری قایم بکات بۆ ئه‌وی بپه‌ڕێته‌وه بۆ
ئه‌نده‌لوس که ئه‌م دوورگهنهسهر به ده‌ووڵه‌تی ڕۆمان بوون.
کێشه‌ی سێیه‌م:- بوونی سه‌بته مینایی سه‌بته که به ده‌ستی
نه‌سرانیه‌کان بوو وه سه‌ر به مه‌لیکی ئیسپان بوون له‌سه‌ر که‌نداوی
جه‌به‌ل طارق ڕاسته‌وخۆ ده‌بوو لهجێگاوه بپرینایهتهوه بۆ
ئه‌نده‌لوس....
وه له پێشدا ئاماژه مان بۆ کرد که ته‌نها له باکوری ئه‌فریقادا سبته
فه‌تح نه‌کرا که ئه‌م شاره پاشایه‌ك فه‌رمان ڕه‌وایی ده‌کرد ناوی
{یولیان}یان {جریان} وه ئه‌م پاشایه په‌یوه‌ندیه‌کی زۆر باشی له‌گه‌ڵ
پاشای ئه‌نده‌لوسی پێش‌و هه‌بوو که ناوی {غیتهشه}بوو،وه پاشان شۆڕشێك
کرا له ئه‌نده‌لوسدا که‌سێکی تر به‌ناوی {لۆزریك}یان {یۆردیکۆ} که توانی
ده‌سه‌ڵاتی غیتهشه له ناو به‌رێت وه لوزریك توانی فه‌رمان ڕه‌وای
هه‌موو ئه‌نده‌لوس بکات...
موسای کوڕی نوصێر زۆر ده‌ترسا ئه‌گه‌ر له جێگایه‌کی تره‌وه بپڕێته‌وه بۆ
ئه‌نده‌لوس یولیان شوڕشێك به‌رپابکات دژی سوپای موسڵمانان که خاوه‌نی
مینایی سبتهیه وه وه مو‌سا له‌وه ده‌ترسا که پاشای ئه‌نده‌لوس پاره‌ی
بداتێ به یولیان له دواوه له سوپای موسای کوڕی نوصێر،یان هه‌ر به‌ندێکی
تری له‌گه‌ڵدا ئیمزا بکات مو‌سا زۆر به چاودێری سه‌یری هه‌ردوولایانی
ده‌کرد زه‌مینه‌ی ههدووکیانی خوێند بووه ده‌یزانی بۆ کاری مادی
نه‌سرانیه‌کان هه‌موو کارێك ده‌که‌ن !!
کێشه‌ی چواره‌م:- که‌می ژماره‌ی سه‌ربازانی موسڵمان
ئه‌و سه‌ربازانه‌ی که له ده‌ورو پشتی موسای کوڕی نوصێر بوون زۆر به‌ی
خه‌ڵکی شام وحیجاز و یه‌مه‌ن بوون وه بهربهریاکانێش ژماره‌یان که‌م
بوو.وه له هه‌مان کاتدا بڵاو بووبونه‌وه به ناو باکوری ئه‌فه‌ریقادا بۆ
ئه‌وه‌ی جارێکی تر هیچ شۆڕشێکی تر دروست نه‌بێته‌وه له ناوچه‌ی باکوری
ئه‌فه‌ریقادا،ئه‌م هۆکاره وای کرد که موسای کوڕی نوصێر چاوێك به
جه‌نگه‌که‌دا بخشێنێته‌وه چونکه بڕیاردانی جه‌نگ ئاسانه،به‌ڵام ده‌بێت
سه‌رکرده گیانی سه‌ربازه‌کانی بپارێزێت وه ئه‌رکی قیامه‌تی نه‌که‌وێته
سه‌ر شان.
کێشه‌ی پێنخهم:- زۆری ژماره‌ی نه‌سرانیه‌کان
موسای نوصێر ده‌یزانی هێزه‌که‌ی ئه‌م زۆر که‌مه له چاو ئه‌و هێزه
بێشوماره‌ی که نه‌سرانیه‌کان هه‌یان بوو که له جێرمه‌ن و فرنجه
هاتبوونه ناو ئه‌نده‌لوس وه هێزی مو‌سا زۆر دیاری کرابوو ئه‌وه
هۆکارێکی تر بوو بۆ ئه‌وه‌ی پهڕاندنهوهکهی دوا بخات موسای کوڕی نوصێر.
کێشه‌ی شه‌شه‌م :- خاكی ئه‌نده‌لوس خاکێکی نوێ بوو بۆ موسڵمانان واتا ئاشنا نه‌بوون به خاك وجوگرافیای ئه‌و ناوچه!
له نێوانی مه‌غریب و ئه‌نده‌لوس خاك نیه،به‌ڵکو ئاو له و نێوه‌نده‌دایه
موسڵمانان ئاشانیهتیان به خاكی ئه‌نده‌لوس نه‌بوو وه هه‌ر نه‌یان
ده‌زانی چۆنه وه که‌شتی گه‌وره‌یان نه‌بوو بۆ پاڕاندنه‌وه تا سروشتی
ئه‌و خاکه بزانن، خاكی ئه‌نده‌لوس خاکێکی زۆر سه‌وزو شاخاوی و ڕوبارێکی
زۆری تێدا بوو، وه بۆ گواستنه‌وه‌ی هیزی موسڵمانان زۆر به‌ربه‌ستی ده‌هێنا
پێشوه چونکه سوپا پێویستی به چه‌که و پاشان خواردن،که‌واته له‌و
ناوچه زۆر کێشه‌ی ده‌هێنا پێشه‌وه بۆ به‌رزه وهڵاغهکانیان و ئه‌سپ و
ئه‌و به‌رزه ووڵاغانهی که ببونه هۆی گواستنه‌وه‌ی شتومه‌کی سوپای
موسڵمانان ئاشانیهتیان نه‌بوو به ناوچهکهدهبوو موسڵمان ڕێبه‌ریان
له‌گه‌ڵدا بێت .
ئه‌م هۆکاره‌نه به‌گشتی موسای کوڕی نوصێریان سه‌رقاڵ کردبوو بۆیه
هه‌میشه بیری لێ ده‌کرده‌وه که چۆن ئه‌و کێشانه چاره‌سه‌ر بکات ئایا
چۆن ئه‌م سه‌رکرده لێهاتوه کێشه‌کانی چاره‌سه‌ر کرد ؟
چاره‌سه‌ری کێشه‌کان
لێره‌وه سه‌رکرده‌یه‌کی وه‌ك موسای نوصێرمان بۆ ده‌ر ده‌که‌وێت که چۆن
چاره‌سه‌ری ئه‌و هه‌موو کێشانه‌ی کرد هه‌روا به ته‌مه‌ڵی و ده‌سته‌وسانی
دانه‌نیشت،به‌ڵکو ده‌ستی کرد به هێز کۆ کردنه‌وه چاره‌سه‌ری کێشه‌کان
به هێمنی و به پشوو درێژی خۆ ئاماده‌کردن بۆ ناو ئه‌نده‌لوس فه‌تح کردنی
بۆنمونه....
یه‌که‌م :- ده‌ست کردن به دروست کردنی که‌شتی گه‌وره بۆ په‌ڕینه‌وه
ده‌ستی کرد به دروست کردنی که‌شتی گه‌وره له ساڵی (87)یان (88) که
به‌رانبه‌ره له‌گه‌ڵ ساڵی (707،708) زاینی له‌سه‌ر که‌ناری ده‌ریاکانی
باکور ئه‌فه‌ریقا چه‌ند که‌شتیه‌کی گه‌وره‌ی ده‌ست پێ‌کرد موسڵمانان کاریان
تێدا ده‌کرد.
دووهه‌م:- فێرکردنی به‌ربه‌رکان له ئیسلام
ده‌ستی کرد به فێرکردنی ئه‌و گه‌ل هوزهی ناوچه‌که که برتیی بوون له
به‌ربه‌رکان تا بتوانێت سوپایه‌کی ئیمانی به‌هێزیان لێ‌دروست بکات چاو
نه‌ترس پهروردهکراوی قورئان بن تا کۆشش خه‌بات بکه‌ن له پێناوی ئه‌م
دینه‌دا نه‌ك له به‌ر سه‌روه‌ت وسامان بجه‌نگن ئه‌وکات سه‌رکه‌وتن له
ڕووی مادیه‌وه ده‌ست پێده‌کات، سه‌رکه‌وتنی مادی ماوه‌ی ده‌بێت موسڵمانان
ناتوانن جێ پێی خۆیان له ناوچه‌کاندا بچه‌سپێنن بۆ ئه‌وه‌ی موسڵمانان
که‌چونه ووڵاتی بێباوه‌ڕه‌کان بگۆڕێن و تا ئه‌مان هۆکاری بڵاو کردنه‌وه‌ی
دینی خوای گه‌وره بن له و ناوچه‌نه‌ی که فه‌تحی ده‌که‌ن،کاتێك که
فه‌رنسا بۆ ماوه‌ی سی ساڵ جه‌زائیری داگیر کرد به‌ڵام که چووه ده‌ره‌وه
له ووڵاتهکدا نه‌یتوانی ئهك تاکه که‌س له دینه‌که‌ی
ههڵبگهرێنێتهوه بۆیه سه‌ره‌تا ده‌ستیی کرد به فێرکرنیان له‌م ئاینه
گه‌وره تا له پێناوی خوای گه‌وره‌دا بجه‌نگن ژین دینیان بۆ خوا بێت تا
صهحوهکه به‌رو پێش به‌رن له ئه‌نده‌لوس دا.....
موسای نوصێر ده‌یزانی بهبهرکان زۆر ئازا‌و به توانان بۆیه سه‌ره‌تا
بیروباوه‌ڕی ئیسلامی فێر کردن زانستی پێبه‌خشین تا پێنج ساڵ
لهگهڵیانداخهریك بوو تا ههموایانی پێگه‌یاند سوپایه‌کی به‌ربه‌ر ی
پێکهێنا که په‌روه‌رده‌کراوی ده‌ستی موسای نوصێر بوون له پێناوی خوای
گه‌وره‌دا بجه‌نگن که‌واته له‌گه‌ڵ دروست کردنی که‌شتی بۆ په‌ڕینه‌وه
وه‌هه‌روه‌ها به‌به‌ره‌کانی دروست کرد بۆ جهیاد له پێناوی خوای گه‌وره‌دا
زۆر جار که به‌سی به‌ربه‌ری ده‌که‌ین خه‌ڵکانێك وا ده‌زانن که ئه‌مانه
خه‌ڵکێکی هیچ نه‌زان و وه‌حشی گه‌رین ئه‌مان گه‌ل هۆزی به‌ربه‌رین نه‌ك
هێزی به‌ڕبه‌ڕ بن جیاواز هه‌یه له‌و دوو ناوه‌دا به‌ربه‌ر گه‌ل هوزن وه‌ك
کورد وعه‌ره‌ب تورك وفارس،به‌ڵام هێزی به‌ڕبه‌ڕی هێزێکی وه‌ك ته‌تاره
بۆنمونه یان وه‌ك ئه‌مریکایه که هیچ ڕه‌وشتێکیان نیه له جه‌نگدا منداڵ
ده‌کوژن ئافره‌ت ده‌کوژن پیر ده‌کوژن ...هتد ئه‌م کاره پێی ده‌وترێت
به‌ڕبه‌ڕی،به‌ڵام کاتێك باسی هۆزی به‌ربه‌ر ده‌که‌ین گه‌ل وهۆزێکی
ناوچه‌که‌ن له‌و ناوچانه‌دا ژیاون ...
مامۆستایی مێژوو الطاهر أحمد الزاوی ده‌ڵێت:- به‌ربه‌ری به چوار قۆنغدا
تێپه‌ڕیون له‌و ناوچه‌یدا تا ئه‌و ناوه‌یان وه‌رگرتوه یه‌که‌م جار له
سه‌رده‌می (هۆمیر) که گهلو هوزێکی زۆر بێده‌نگ بوون له‌و ناوچه‌ندا
نیشته جێ بوون وه‌له‌سه‌رده‌می (هێرۆدۆت) که هاوتنهته ناوچه‌که
ڕهچهڵکیان دهگڕێتههوه بۆ یونانیه‌کان، سه‌رده‌می سێه‌م(بلتوس) که
سه‌رچاوه‌ی ئه‌مان ده‌گڕێته‌وه بۆ ڕۆمه‌کان وه‌قۆناغی کۆتایی سه‌ده‌می
عه‌ره‌به‌کان بوو که به زمانێك ئاخافتنیان ده‌کرد ئه‌وان لێیان
تێنهئهگێشتن تا ووشه‌ی بهربهریان پێبه‌خشین ئه‌و ناوه له‌وه
وه‌رگیراوه .
سێیه‌م:- طارقی کوڕی زیاد کڕایه سه‌رکرده‌ی سوپایی ئه‌نده‌لوس
موسای کوڕی نوصێر زانی ئه‌م سه‌رکرده‌یه سه‌رکردیه‌کی لێهاتوه
به‌توانایه وه له گه‌ل و هۆزی به‌به‌ر بوووه خۆشه‌ویستی هه‌بوو بۆ
جهیاد شه‌هید بوون که‌سێکی زیره‌ك و به‌تونا بوو له شه‌رعدا
شارهزابووله زانسته سه‌ربازیه‌کان و که‌سێكی لێوهشهوه بوو بۆیه
کردیه سه‌رکرده ی سۆپاکه‌ی ڕيشمه‌ی ئه‌و سوپا گرنگه درایه ده‌ست
تارقی کوڕی زیاد وه ئه‌م سه‌رکرده به‌ڕێزه له ساڵی (50) هیجری له‌دایك
بووه له ساڵی (102) ناوی له مێژوودا وون بووه باس نه‌کراوه که
به‌رانبه‌ره به ساڵی(670،720)ی زاینی وه ئه‌م سه‌رکرده‌یه جیهاد و
وه‌رع زانستی تێدا کۆببووه هۆکاری سه‌رکی بوونی به سه‌رکرده ئه‌وه بوو
که عه‌ره‌ب نه‌بوو به‌ربه‌ر بوو بۆموسای نوصێر ئه‌و پۆسته‌ی پێبه‌خشی
چونکه زۆربه‌ی سوپاکه‌ی به‌ربه‌ری بوو له‌گه‌ڵ چه‌ند هۆکارێکی تردا ....
یه‌که‌م هۆکار:- ئه‌وه بوو که طارقی کوڕی زیاد عه‌ره‌ب نه‌بوو په‌یامێك
بوو به‌خه‌ڵکی ناوچه‌که که‌ته‌نها عه‌ره‌ب بۆی نیه سه‌رکرده‌ی ئه‌م
ئومه‌ته بکات جیاوازی له نێوانی عه‌ره‌ب و فارس رۆمدا نیه و له نێوانی
سور و ڕه‌ش و سپی دا نیه وه ئه‌مه‌یش ڕونکردنه‌وه‌یه‌که بۆ خه‌ڵکی که
ئیسلام دینێکی گه‌ل وهۆزێك نیه به‌تنها، به‌ڵکوبۆ هه‌موو خه‌ڵکیه وه‌ك
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت... وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً
لِلْعَالَمِينَ
هۆکاری دووه‌م:- لێهاتووی و لێوهشهوهی ئازایه‌تی طارقی کوڕی زیاد
له‌گه‌ڵ ئه‌وی که سه‌رتایی بوو بۆ ناو ئیسلام، به‌ڵام خۆی که‌سێکی به
هێزو توانا و زیره‌ك بوو له توانایی سه‌ربازی و بيڕێوه بردنی سوپایه‌کی
له‌و چه‌شنه‌ی که موسای کوڕی نوصێر ئاماده‌ی کردبوو وه خه‌ڵکی ناوچه‌که
زۆرخۆشیان ده‌ویست و هاو زمانیان بوو چونکه زۆربه‌ی بهربهریاکان
عه‌ره‌بیان نه‌ده‌زانی،طارق زۆر لێهاتووبوو له زمانی عه‌ره‌بی و
به‌ربه‌ریدا بۆیه موسای نوصێر ئه‌و ئه‌رکه‌ی پێبه‌خشی.
چواره‌م:- فه‌تح کردنی دوورگه‌ی بلییار، خرایه سه‌ر ده‌سه‌ڵآتی موسڵمانان
ئه‌و کاره گرنگه‌ی که کردی موسای کوڕی نوصێر ئه‌وه بوو هێزێکی
ئاماده‌کرد تا دوورگه‌ی بلییار بگرێت ئه‌م سه‌رکرده تێگیشتوه وای کرد که
پشتی خۆی سه‌نگین بکات بۆ پارزگاری له سوپاکه‌ی که به‌روه ئه‌نده‌لوس
بکه‌وێته ڕێ وه توانی له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکی که‌م دا ئه‌و دوورگه‌یه
به ته‌واوه‌تی پاك بکاته‌وه که له مێژووی موسڵماناندا ڕۆڵێکی زۆر گرنگی
هه‌بووه ڕاسته وه‌ك خاك بچوك بووه به‌ڵام هه‌میشه سهربازگایهکی
گرنگی موسڵمانان بووه توانیویه‌تی ئه‌و دوورگه‌یه بشتی موسڵمانان بگرێت
بیان پرێزێت له هێزی دووژمن ئه‌گه‌ر له‌دواوه هێرش بهێنن ،بۆیه مو‌سا
نوصێر پێش هه‌موو جێگایه‌ك ئه دوورگه‌یه‌ی له ده‌ستی نه‌ساره‌کان پاك
کرده‌و فه‌تحی کرد....
ئێستا کێشه‌ی گه‌وره که ماوه ته‌نها سهبتهیه که مه‌ته‌رێزو قه‌ڵای
زۆر گه‌وره‌ی نهسرهنیهکانی تێدایه وه زۆر دوور نیه له موسڵمانان
وه له هه‌مان کاتدا موسڵمانان ئاشنا نین به خاكی ئه‌نده‌لوس وه موسای
کوڕی نوصێر خه‌ون ده‌بینێت به‌وه‌ی که‌ی بێت سبته ئازاد بکات تا بپه‌ڕێته
ئه‌و به‌ر بۆ ئه‌نده‌لوس وه پاشای سه‌بته که ناوی یولییان بوو هه‌ر
جێپێ خۆی چه‌سپاندوه له ناوچه‌که‌دا،له‌گه‌ڵ ئهویشاد که مو‌سا چه‌ند
که‌شتیه‌کی گه‌وره‌ی دروست کردبوو بۆ په‌ڕاندنه‌وه‌ی سوپاکه‌ی ،به‌ڵام هه‌ر
که‌م بوو به‌شی سوپاکه‌ی نه‌ده‌کرد وه هه‌موو توانایه‌کی خسته کار بۆ
به‌ده‌ست هێنانی سه‌رکه‌وتن، به‌ڵام چاره نه‌ما ئێستا خوای گه‌وره خۆی
پارزگاری له موسڵمانان ده‌کات،چونکه سونه‌تێکی خوایه که ئه‌وه‌ی له
تواناتا بوو کرد ئه‌وی تر خوای گه‌وره خۆی پارێزگاریت لێ دهکاتوهك
ده‌فه‌رمووێ { إِنَّ اللهَ يُدَافِعُ عَنِ الَّذِينَ آَمَنُوا إِنَّ
اللهَ لَا يُحِبُّ كُلَّ خَوَّانٍ كَفُورٍ } { الحج:38}......
بێگومان خوا پشتگیری ده‌کات له‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه
چونکه به‌ڕاستی خوا هه‌موو خیانه‌تکارو کافر‌و بێ باوه‌ڕێکی خۆش ناوێت.
وه‌یان له { الأنفال:17} ده‌فه‌رموێت{ وَمَا رَمَيْتَ إِذْ رَمَيْتَ وَلَكِنَّ اللهَ رَمَى }
تۆش ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) مشتێک خۆڵت ڕوو به کافران فڕێ‌دا
ئه‌و کاره ته‌نها تۆ نه‌تکرد، به‌ڵکو خوا فڕێی‌دا و (خۆڵی کرده چاوی
کافرانه‌وه)،
له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی که ڕووی دا له‌سه‌ر بنه‌مایی ئه‌م فه‌رمووده
قورئانیانه بوو چی ڕوویدا له پاشاندا یولییان پاشای سه‌بته کۆمه‌ڵێك
گۆڕانکاری ڕویدا له‌وانه بۆ نمونه.....
یولییان بیری له‌وه کرده‌وه که لاکانی هه‌موو ته‌نراون رۆژ به‌ڕۆژ
موسڵمانان له هێزو توانا دان‌و به‌رو پێش پێشڕه‌وی ده‌که‌ن وه ناکرێت
ئه‌میش هه‌روا بێ ده‌نگ بێت له جێی خوی‌دا به‌و بێده‌نگی وخامۆشیه
بمێنێته‌وه ئایا هه‌روا بێده‌نگ بێت تا دێنه سه‌ری؟
ئه‌ومان له بیر نه‌چێت که یولییان زۆر رقی له پاشای ئه‌نده‌لوس بوو له
لوزریك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوڕێکه‌ی کوشتبوو زۆر خۆشه‌ویستی بوو ناوی
غه‌یته‌شه بوو وه‌له پێشاندا له‌نێوانی ئه‌م دوو فه‌رمان ڕه‌ویه‌دا
ئه‌نده‌لوس سه‌بته په‌یوندیه‌کی زۆر باشیان هه‌بوو، کوڕه‌کانی و خزمه‌کانی
غه‌یته‌شه ڕیان کردبوو بۆلای یولییان وه پاشایی ئه‌نده‌لوس لوزریک
په‌یوه‌ندی تێكچوو بوو له‌گه‌ڵیدا وه یولییان ده‌یزانی که لوزریك
یارمه‌تی نادات بۆ جه‌نگی موسڵمانان ئاواته خوازه به‌وه‌ی که سه‌بته
له ناو بچێت، موسڵمانان له سه‌ر سنوره‌کانی مینای سه‌بته‌ن خۆیان
ئامدهکردوه بۆ فه‌تحێکی نوێ ولییان لێره‌دا نازنێت چی بکات ڕوو له کوێ
بکات؟
که‌واته ئێستا یولییان ئه‌توانێت بڕیارێکی باش بدات وه منداڵه‌کانی
غه‌یته‌شه هه‌موو له‌لای یولییان بوون نه‌یده‌ویست هیچیان به‌سه‌ر بێت
وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ باوکیان،له‌خاکی ئه‌نده‌لوس لوزریك سهرهنهیهکی زۆری
له خه‌ڵکی ده‌سه‌ند خه‌ڵکه‌که زۆر بێزار بوون هه‌ژاری بهتهواتهی ڕووی
کردبووه خه‌ڵکی ناوچه‌که خه‌ڵکه‌که ده‌یویست به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بووه
له ده‌ستی لوزریك ببنه‌وه که‌سێکی تر بێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌ی خۆی
پێی خۆش بووایه ده‌کرد سه‌روه‌ت سامانی خه‌ڵکی به هه‌ده‌ر ده‌برد
که‌سێكی خوێن ڕێژ بوو سروشتی خه‌ڵکی وایه گرنگ نیه کێه دێت گرنگ
ئه‌وه‌یه ئه‌و خه‌ڵکه بحه‌سێنه‌وه
وه له ڕێكخستنی کاره‌کانی خوای گه‌وره پارێزگاری کردنی له موسڵمانان
له دوای بیرکردنه‌وه‌یه‌کی زۆر یولییان بڕیارێکی زۆر سه‌یری دا که به
خه‌یاڵی موسای کوڕی نوصێردا هه‌رگیز نه‌ده‌هات مو‌سا سه‌رقاڵ بوو به دورست
کردنی که‌شتی هێنانی زانیاری له ناو خاكی ئه‌نده‌لوس به‌هێز کردنی
سوپاکه‌ی و ڕێکخستنیان له که‌ناره‌کانی باکور ئه‌فه‌ریقا له‌م کاتنهدا
نامه‌یه‌ك له یولییان وه دێت بۆ طنجه بۆ طارقی کوڕی زیاد که چه‌ند
کیلۆمه‌ترێك له یه‌که‌وه دوورن نامه‌یه‌کی زۆر سه‌یر که داوای
دانوستنیان له‌گه‌ڵ ده‌کات وه موسڵمانان هه‌رگیز بیریان به‌لای ئه‌ودا
نه‌ڕۆشتبوو زۆر سه‌رسام بوون له‌وه‌ی که له‌نامه‌کدا هاتبووه ده‌ڵێت به
طارقی کوڕی زیاد ئه‌مه دوای ئێمه‌یه له دانوستهنهکهمندا:-
یه‌که‌م :- ئێمه سهبتهتان پێشکه‌ش ده‌کین وه‌رنه ناوی به‌بێ شهر به
ئاشتی ،که خاونی موسڵمانان بوو چه‌نده‌ها ساڵ بوو موسڵمانان خۆایان بۆ
ئه‌وه جێگایه ئاماده کردبوو!!
دووه‌م:- هه‌رچی که‌شتیمان هه‌یه به‌کاری بهێنن بۆ گوێزانه‌وه‌ی
سوپاکانتان بۆ ئه‌نده‌لوس واتا بۆ ئه‌و جێگایه‌ی که دوای ناوی لێده‌نرێت
جه‌به‌ل طارق،که‌واته خوای گه‌وره زۆر به باشی یارمه‌تی موسڵمانی دا
ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی که خوایان ئاماده‌کرد بوو بۆ دروست کردنی که‌شتی ئه‌وه
ئه کێشه‌یان نه‌ما چونکه سه‌بته به‌وه به‌ناوبانگ بوو که که‌شتی
زۆری هه‌یه ئه‌مه دیاریه‌کی خوای بوو بۆ موسای کوڕی نوصێروه ده‌شزانیین
که چه‌نده پێویستیان به که‌شتی هه‌یه بۆ په‌ڕاندنه‌وه‌ی سوپایی
موسڵمانان بۆ ئه‌نده‌لوس
سێیه‌م :- هه‌رچی زانیاریتان ده‌وێت له‌سه‌ر خاکی ئه‌نده‌لوس ئێمه پێتان
دهبخشین ڕێبه‌ریتان بۆ ده‌که‌ین بۆ سوپاکه‌تان، که‌واته هه‌موو کێشه‌کان
کۆتایی هات.
به‌ڵام له‌به‌رانبه‌ر چیدا ئه‌م هه‌موو پێدانه به موسڵمانان ئه‌ی دبێت داوای یولییان چی بێت چی له موسڵمانان بوێت؟
دوای یولییان ئه‌وه‌یه:- بریتیه له‌وه‌ی هه‌رچی سه‌روه‌ت وسامان ی
غه‌یته‌شه هه‌یه و داگیر کراوه بۆم بگڕێنه‌وه که بدرێته‌وه به من
منداڵه‌کانی غه‌یته‌شه وه منداڵه‌کان به کوڕه‌پاشا ناوزه‌نگ بکڕین
ده‌سه‌ڵاتیان بدرێته‌وه نه‌ك وه‌ك فه‌رمان ڕه‌وایی،به‌ڵکو وه‌ك ئه‌وه‌ی
که کوڕه پاشان له ئه‌نده‌لوس دا
له‌ڕاستیدا جوانترین باشترین داوای پێشکه‌شی موسڵمان کرد
به‌م داویه یولییان که خاوه‌نی سهبتهیه به‌جێی بهێڵیت بۆ موسڵمانان
وه‌یارمه‌تیان بدات بۆ چوونه ناو ئه‌نده‌لوس کاتێك موسڵمانان چونه ناو
خاكی ئه‌نده‌لوس ئه هه‌روه‌ك پاشا بمێنێته‌وه سه‌روه‌ت وسامانی پێشێل
نه‌کرێت وه با ئاشتی له‌گه‌ڵ موسڵمانادا بژین، له‌ڕاسیدا جوانترین داوی
کرد به هه‌رزانترین پاره له ڕاستیدا دواوهکهی خۆی زۆر گه‌وره
هزرمه‌ندانه بوو،چونکه دیاره سورشتی موسڵمانانی ناسیه‌وه زانیویه‌تی
موسڵمانان په‌یمان شکێنی ناکه‌ن!!
موسڵمانان ڕۆژێك بیریان له سه‌روه‌ت سامان نه‌کردۆته‌وه وه کاتێك که
فه‌تحی ووڵاتانیان کردوه بۆ به‌ده‌ست هێنانی سه‌روه‌ت سامانی یولییان یان
غه‌یته‌شه ویان لوزریك نه‌بوو به‌ڵکو له‌به‌ر خاتری دینی خوای گه‌وره
بووه وه مه‌به‌ستیان فێرکردنی خه‌ڵکی بووه له ئیسلام و بهندهیهتیان
بۆ خوای تاك و ته‌نها ئه‌گه‌ر موسڵمان بوونیان قبوڵ بکردیه ئه‌وا وه‌ك
موسڵمانان ئاماژه‌یان بۆ ده‌کرا خۆ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر دینی خۆیان
بمانیهتهوه ده‌بوو جزیه بده‌ن ئه‌وا ئازاد ده‌بوون سه‌روه‌ت سامانیان
ده‌پارێزرا له لایان موسڵمانانه‌وه، که پاش که‌مێكی تر له‌سه‌ر جزیه
به دوور درێژی ده‌نوسین که جزیه چیه بۆ له خه‌ڵکی بێجگه موسڵمان
ده‌سنرێت به پشتوانی خوای گه‌وره....
وه طارقی کوڕی زیاد خێرا هه‌واڵی نارد بۆ موسای کوڕی نوصێر که‌له
قه‌یروان داده‌نیشت که پایته‌ختی باکوری ئه‌فریقا بوو هه‌واڵێکی له‌و
شێوه گه‌شتوه به ده‌ستمان له لایان یولییان پاشای سه‌بته، که بینی
زۆر دڵخۆش بوو داواکه‌یان هه‌ر زۆر ئاسان بوو بۆ موسڵمانان داوایه‌کی زۆر
هه‌رزان بوو ئه‌ویش خێرا هه‌وڵی نارد بۆ خه‌لافه‌تی ئیسلامی بۆ خه‌لیفه‌ی
موسڵمانان له دیمه‌شق که وه‌لیدی کوڕی عه‌بدولمه‌لیک بوودوای لێکرد که
مۆڵه‌تی بدات بۆ فه‌تحی ئه‌نده‌لوس...
وه‌لیدی کوڕی عبدولمهلیك موڵه‌تی پێدا و به‌ڵام موسای کوڕی نوصێری
ئاگادار کردوه که سوپاکه‌ی له سه‌ره‌تاوه نه‌باته ناو خاكی ئه‌نده‌لوس
با سریه‌یه‌ك بنرێت بۆ ئه‌نده‌لوس چونکه ئه‌م داوا که‌می ئه‌وان له‌وه
ده‌چێت که پلانێك بێت بۆ ئێوه نه‌ك له‌گه‌ڵ لوزریك په‌یمانیان به‌ستبێت،
ئه‌گه‌ر ڕاستیان له‌گه‌ڵ کردن ئه‌وا ناوی خوای لێبنن و بپه‌ڕنه‌وه به‌ڵام
با ئه‌و سریه‌یه ببێته چاو ساغتان له خاكی ئه‌نده‌لوسدا.
یه‌که‌م سریه بۆ خاکی ئه‌نده‌لوس
یه‌که‌م سریه به سه‌رۆکایه‌تی سه‌رکرده‌ی لێهاتوو طریفی کوڕی مالیک بوو که چووه ناو خاكی ئه‌نده‌لوس
موسای کوڕی نوصێر سریه‌یه‌کی ئاماده‌کرد، له پێنسه‌د که‌س پێکهات بوو
به‌سه‌رکردایه‌تی طریفی کوڕی مالیک وه ئه‌م سه‌رکرده لێهاتوه به
ڕهچڵهك به‌ربه‌ر بوو، وه هاو شێوه‌ی طارقی کوڕی بوو له پله‌و پایه
سه‌رکردایه‌تیه‌دا، وه له ساڵی (91)هیجری به‌رانبه‌ر به (710) زاینی
طریف خۆی و پێنسه‌د که‌س که‌وتنه ڕێ به‌روو ئه‌نده‌لوس وه کاری طاریف
ئه‌وه نه‌بوو که جه‌نگ بکات به‌ڵکوو سریه‌یه‌کی زانیاری بوو بۆ
لێکۆڵینه‌وه له خاكی ئه‌نده‌لوس ناسینی جوگرافیاکه‌ی وه‌هه‌روه‌ها طریف
کوڕی مالیك یه‌کێك بوو له‌وانه‌ی که تازه موسڵمان بوو به‌ڵام چونکه
دڵسۆز بوو بۆ ئیسلام کرایه سه‌رکرده وه سه‌رکرده‌یه‌کی لێهاتوو به‌توانا
بووزۆر به‌باشی که‌وته خه‌بات کوشش جهیاد بۆ ئه‌م ئیسلامه وه‌بڵاو
کردنه‌وه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ، له ڕه‌مه‌زانی ساڵی (91) هیجری
به‌رانبه‌ر به ته‌موزی ساڵی (710) زاینی خۆی سوپاکه‌ی له خاکی ئه‌نده‌لوس
دابه‌زین، زۆر به باشی له ناوچه‌ی باشوری ئه‌نده‌لوس کاره‌کانی ئه‌نجام
دا زۆر به ووردی جوگرافیاکه‌ی وزهمینهکهی هه‌ڵسه‌نگاند و به
سه‌رکه‌وتوانه گه‌ڕاوه بۆ لای موسای کوڕی نوصێر وه له‌سه‌رتادا ئه‌م
دوورگه‌یه به ناوی طریف ناسرا که گه‌ڕایه‌وه دوای ساڵێك موسای نوصێر
سوپای کۆکرده‌وه خۆی ئاماده کرد له ماوه‌ی یه‌ك ساڵداکه سوپاکه‌ی خۆی
ئه‌دا له حه‌وت هه‌زار سه‌رباز ئه‌و سه‌ربازانه‌ی که هه‌ڵبژاردبوون
زۆربه‌ی زۆری به‌ربه‌ر بوون وه به‌شێكی بریتی بوون له خه‌ڵکی جیجاز و شام
و یه‌مه‌ن سوپاکه‌ی ڕێکخست بۆ فه‌تحی ئه‌نده‌لوس که خاکێکی جیاوه‌زه
له‌و خاکانه‌ی که پیدا ڕۆشتبوون وه ده‌یزانی که سوپایی نه‌سرانی
سوپایه‌کی بێشوماره.!!
یه‌که‌م پێکدانی موسڵمانان وسه‌ره‌تای فه‌تحی ئه‌نده‌لوس
له شعبانی ساڵی(92)هیجری به‌رانبه‌ر به حوزیرانی ساڵی(711)زاینی سوپای
موسڵمانان که‌وتنه ڕێ به‌ره‌و ئه‌نده‌لوس که حه‌وت هه‌زار سه‌رباز بوون
به سه‌رۆکایه‌تی سه‌رکرده‌ی چاو نه‌ترس ولێهاتوو له خوا ترس طارقی کوڕی
زیاد
ابن الكردبوس ده‌ڵێت:- ئه‌و ڕۆژه‌ی که موسای کوڕی نوصێر سوپاکه‌ی
به‌ڕێکرد ئه‌ونده گریا له‌ناو ڕیشیه‌وه فرمێسکه‌کانمان بینی سه‌ریان
کردبوو زۆر پاڕایه‌وه ئه‌وه‌نده ده‌ستی به‌رز کرده‌وه تا عه‌باکه‌ی
سه‌رشانی که‌وته خوار هاوری ده‌کرد خوایه سوپاکه‌ت سه‌ربخه....
سوپاکه‌ی طارق کوڕی زیاد له خاكی ئه‌نده‌لوس دابه‌زی وه ئه‌و که‌نداوه
ناوانرا به که‌نداوی جه‌به‌ل طارق(مضيق جبل طارق) ته‌نانه‌ت له زمانی
ئیسپانی هه‌ر پێده‌ڵێن که‌نداوی طارق وه ڕاسته‌و خۆ شاخێك له‌به‌رده‌م
ئه‌و کهنداوهدایه، سه‌رکه‌وت به شاخه‌که‌دا ناونرا به شاخی طارق (جبل
طارق) پاشان به سوپاکه‌یه‌وه که وته‌ڕی ڕویان کرده ناوچه‌یه‌کی تر
به‌ناوی (دورگه‌ی سه‌وز) کۆمه‌ڵێك له‌و ناوچه‌دابوون له‌سه‌ربازانی
نه‌سرانیه‌کان بۆ پاراستنی ناوچه‌که وه‌ك پارساتنی سنوره‌کان له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی سوپاکه‌ی طارقی کوڕی زیاد زۆر بوون ،هه‌ڵهاتن تا هه‌واڵه‌که
بهرنهوهوه بۆ ده‌سه‌ڵات داره‌کانیان وه گه‌وره‌که‌یان گیرا به‌ناوی
(تودمیر) بوو طارق نامه‌یه‌کی نوسی بۆ (لوزریك) بۆ( طوڵیطیڵه) که
پایته‌ختی ئه‌نده‌لوس بوو ئه‌وسه‌رده‌مه،سێ داوای لێکرد که بریتی بووله
.....
یه‌که‌م :- موسڵمان بوون هاتنه ناو دینی ئیسلام.
دووهه‌م:- ده‌بێت جزیه بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ت سامان وژینتان پارێزاو بێت
سێیه‌م:- یان جه‌نگان وشه‌ڕ کردن
وه ئه‌م نامه‌یه کیشته لای لۆزریك!!
به لوزریک یان ووت: کۆمه‌ڵێك هاتوون خه‌ڵکانێکی زۆر سه‌یرن، له‌خه‌ڵکی
سه‌ر زه‌وی ناچن وه‌ك وایه له ئاسمانه‌وه هاتبن،نازانیین خه‌ڵکی سه‌ر
زه‌وین یان ئاسمان!!
زۆریان به‌لاوه سه‌یر بوو ئه‌و داوایه ئه‌وان که کردیان له ده‌سه‌ڵاتی
لۆزریك، چونکه داگیرکردن لای ئه‌وان شه‌ڕو کوشتن دزین وتاڵانی بردنی
ئافره‌ت پیاوان به کۆیله‌وه ده‌یان کاری تر که ئاشنایین به کاری
داگیرکه‌ری ڕۆژ ئاوا له کۆن ئێستادا،به‌ڵام ئه‌مان داوای ئه‌وه ده‌که‌ن
به‌س موسڵمان بن ئه‌وا سه‌روت وسامانیان هه‌موو شتێکیان پارێزراوه !!
پاشان ئه‌گه‌ر جزیه بده‌ن ئه‌وا هه‌ر سه‌روه‌ت سامان گیانیان هه‌ر پارێزراوه، به‌ڵکو له ده‌ستی دوژمنیشیان ده‌پارێزرێن!!
ئه‌م ووشانه‌یان له ژیانی خۆیاندا نه بیستت بوو نه له مێژووهکهیشیان
ئه‌وه‌ی تێدا بووه بۆیه به لوزریك یان ووت ئه‌مانه به شه‌و خه‌ریکی
به‌ندایه‌تی وه‌ك روهبان وان له جه‌نگ و کۆشش دا وه‌ك شێر په‌لامار
ده‌ده‌ن، ئه‌م ووشانه لوزریک یان سه‌رسام کرد بۆیه ووتی ئه‌مانه خاوه‌نی
کام ناون (تودمیر) ووتی حیزبی خوان ئه‌وه نیه له لای نامه‌که‌دا
نوسیویه‌تی ئێمه حیزبی خواین{ أُولَئِكَ حِزْبُ اللهِ أَلَا إِنَّ حِزْبَ
اللهِ هُمُ المُفْلِحُونَ }{ المجادلة:22}
پاشان لوت به‌رزی لوزریك وای کرد وه‌ك فیرعه‌ون ووتی ئه‌مه‌نه جادو
سحریان پێیه با له‌ناویان به‌رین، سوپا ئاماده بکه‌ن، داوای ژماره‌ی
موسڵمان کرد تا ئه‌ویش خۆی ئاماده بکات.
ڕوداوی دۆڵی برباط له‌ساڵی (92)هیجری(711)زاینی فه‌تحی ئه‌نده‌لوس
پاشان که ئه‌م هه‌واڵانه‌ی درا به لۆزریك پاشای ئه‌نده‌لوس هاواری لێ
هه‌ڵساو چاوه‌کانی سوربووهو شێتیه‌ك گرتی خۆی ئاماده کرد بۆ جه‌نگ
به‌لوت به‌رزیه‌وه هاواری کرد سه‌د هه‌زار سه‌ربازم بۆ ئاماده بکه‌ن،
سوپای ئاماده‌کرد له‌سه‌د هه‌زار سه‌رباز له باکوربۆ به‌رنگاری موسڵمانان
له باشوری ئه‌نده‌لوس وه سوپای موسڵمانان بریتی بوون له‌حه‌وت هه‌زار
سه‌ربازبه سه‌رۆکایه‌تی طارق کوڕی زیاد که زۆربه‌ی سوپاکه‌ی طارق پیاده
بوون ئه‌سپ سواریان زۆر که‌م بوو زۆرینه‌ی پیاده بوون، به‌رنبه‌ر ئه‌و
سوپا بێشوماره‌ی لوزریک، که هه‌واڵی زانی طارق کوڕی زیاد به په‌له
نامه‌ی نوسی بۆ موسای کوڕی نوصێر که سوپایی تری فریا بخات چونکه به
هه‌موو پێوه‌رێکی دنیایی حه‌وت هه‌زار که‌س توانایی سه‌د هه‌زار که‌سی
نیه،پاشان موسای کوڕی نوصێر بینج هه‌زار که‌سی تر نارد بۆ طارق کوڕی زیاد
به سه‌رۆکایه‌تی طه‌ریفی کوڕی مالیك به چه‌کی و جبه‌خانه‌یه‌کی باشه‌وه
طه‌ریفی کوڕی مالیك گه‌یشته لای طارق کوڕی زیاد، سوپاکه‌ی گه‌یشته
سیانزه هه‌زار سهربازموسڵمان وه طارق ئاماده‌ی کردن بۆ جه‌نگ به دوای
خاكێکدا ده‌گه‌ڕا که جه‌نگه‌که له‌وێدا بکات سوپایی موسڵمانانی تێدا
کۆبکاته‌وه له دوای گه‌ڕان وڕاوێژ کردن توانی جێگایه‌ك هه‌ڵبژێریت به
ناوی دۆڵی (برباط)یان کۆمه‌ڵێك له میژوو نوسان ناوی ده‌نێن به
دوڵی(لکه)یان دۆڵی (لیکه) هه‌ر جۆرێك بێت ئه‌وه‌ی که مێژوو نوسان
له‌سه‌ر یه‌ك گرتوون دۆڵی برباطه،بۆ ئه‌م جێگایه‌ی هه‌ڵبژارد؟
ئه‌م جێگایه جێگایه‌کی زۆر گرنگ ستراتیژی بوو وه کۆمه‌ڵێک ڕه‌هه‌ندی
سه‌ربازی گه‌وره‌ی تێدا بوو، له لای چه‌پی ئه‌و دۆڵه شاخێکی زۆر سه‌خت
به‌رزی لێ‌بوو که هیچ هێزێك نه‌یده‌توانی به‌و شاخه‌دا هه‌ڵبگه‌ڕێت،وه‌لای
ڕاستی به هه‌مان شێوه شاخی زۆر به‌رزو هاوشیوه‌ی بهرانبهرکهی بوو
ڕوویان له‌یه‌ك کردبوو ئه‌ویش له‌و نێوه‌نده‌دا بوو، پشتی ده‌ریا بوو وه
که پارێزه‌رێکی زۆر باش بوو بۆ سوپایی موسڵمان وه له ده‌روازی چه‌پ
ڕاستی ئه‌و دۆڵه له باکوری هێزێکی گه‌وره‌ی دانابوو به سه‌رۆکایه‌تی
طریفی کوڕی مالیك بۆ پاراستنی سوپای گه‌وره‌ی موسڵمانان، ته‌نها ڕێگا که
مابووه ته‌نها به‌رده‌می دۆڵه‌که بوو که سوپای لوزریك ته‌نها ڕووبه‌ڕوو
ده‌توانێت بجه‌نگێت پشت په‌ناکانی خۆی باش به‌ست بوو طارقی کوڕی زیاد
وه سوپای نه‌سرانی به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌ی ده‌توانی پشتی لێبگرێت.....
به گیشتنی لۆزریك له‌دوره‌وه بۆ دۆڵه‌که تاجی ئاڵتونین و عه‌رشه‌که‌ی
هه‌مووی ئاڵتون زیو ته‌نانه‌ت له کاتی جه‌نگیشدا نه‌یده‌توانی ده‌ست
به‌رداری دنیاکه‌ی بێت وه په‌ت و حه‌بلێکی زۆری هێنا بوو بۆ ئه‌وه‌ی
موسڵمانان له کاتی چه‌نگدا بگرێت وه‌ك کۆیله‌و به‌نده بیانفرۆشێت به
ئه‌وروپا، وه به سه‌رکرده‌یه‌تی سه‌د هه‌زار سه‌رباز هاتووه زۆر لوت
به‌رزانه دیڕوانیه جه‌نگه‌که بۆ یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی جه‌نگه‌که هاتبووبۆ
ئه‌وه‌ی کۆتایی به سوپایی موسڵمانان بێنێت ، زۆر جار وا ده‌ری ده‌بڕی که
ئه‌م به‌زه‌یی به‌و سانزه هه‌زره موسڵمانه دێته‌وه که هاتوون چونکه
وا په‌ی ده‌برد که ئه‌مانه ژیانیان کۆتایی هاتوه به پێوه‌ری مادی
هه‌روا ده‌رده‌چێت سه‌د هه‌زار نه‌سرانی به‌رانبه‌ر به
سیانزهههزارموسڵمان که خاکی خۆیان نیه له‌کوێوه یارمه‌تی خواردن و
چه‌کیان بۆ بێت ئه‌م بیر کردنه‌وه وای کرد بوو له لوزریك وه‌ك ڕابواردن
به‌زه‌یی بۆ موسڵمانان بجوڵێت بۆ به‌رز کردنه‌وه‌ی ووره‌ی سوپاکه‌ی
خۆی.
له (28) ڕه‌مه‌زانی ساڵی (92)هیجری به‌رانبه‌ر به (19) ته‌موزی
ساڵی(711)زاینی هه‌ردوو سوپاکه به‌یه‌ك گه‌یشتن وه‌ستان به‌رانبه‌ر به
یه‌کتری وه له کاتژمێری دیاری کراودا جه‌نگ ده‌ستی پێ‌کرد،ئه‌م جه‌نگه
گه‌وره‌ترین جه‌نگه‌و ترسناکترین جه‌نگ بووه له مێژووی موسڵمانان،بێگومان
هه‌ر وایه ده‌بێت ئه‌و موسڵمانانه کێ بوون که ژماره‌یان له سیانزه
هه‌زار تێپه‌ڕ ناکات نهسراکان سه‌د هه‌زارن داخۆ چۆن کوشش جیهادیان
کردبێت له پێناوی خوای گه‌وره‌دا سوپایه‌کی بێبه‌زه‌ی،ده‌بێت کێ
سهکهوتبێت له‌م جه‌نگه‌دا؟
جیاوازی نێوان ئه‌م دوو هێزه
له‌گه‌ڵ جیاوازی ئه‌م دوو هێزه‌دا ئه‌گه‌ر وورد بینه‌وه له ڕاستیدا
ده‌بێت به‌زه‌یی و شهفقهمان بۆ ئه‌وه سه‌د هه‌زار که‌سه بێباوه‌ڕه بێت
بۆ ئاینی ئیسلام،چونکه دوو هێزی جیاوازن به هه‌موو پێوه‌رێك{ هَذَانِ
خَصْمَانِ اخْتَصَمُوا فِي رَبِّهِمْ }{ الحج:19}
ئه‌مانه دوو ده‌سته‌ی دژبه‌یه‌کن (ئیماداران و بێ باوه‌ڕان) کردیانه کێشه
له‌باره‌ی په‌روه‌ردگاریانه‌وه (له زات و سیفات و قه‌زاو قه‌ده‌ری و ...
هتد)
بێ گومان جیاوه‌زیه‌کان به ئاشکرا دیارن هێزك له به‌ر خاتری خوا جه‌نگ
ده‌کات، ده‌یه‌وێت شه‌هید به‌ده‌ست بێنێت له پێناوی بیروباوه‌ڕێکی
پیرۆزدا،وه کۆمه‌ڵێکی به‌رزو بههێزلهم ژینه‌دا سود به‌خش بۆ خه‌ڵکی
هه‌موو ئاواتێکیان ئه‌وه‌یه له پێناوی خوای گه‌وره‌دا بمرن ،وه له
به‌رانبه‌ر هێزێکدا وه‌ستاون که ئه‌م بیروباوه‌ڕه له مێشکیاندا نه
چه‌سپیوه، هه‌موو ئاواتیان ژیانه به‌زۆر هاتوون بۆ جه‌نگ پیان خۆشه
زوو بگه‌ڕێنه‌وه ناو ماڵ منداڵی خۆیان زوو کۆتایی به جه‌نگ بێت،ته‌نانه‌ت
جیاوازی هه‌یه له وستانیاندا ئه‌وان وه ڕیزی نوێژ ریزیان به‌ستوه،
ده‌وه‌ڵه‌مه‌ند به ته‌نیش هه‌ژار،گه‌وره به‌ته‌نیشت بچوك ده‌سه‌ڵات دار
به تنیشت بێ ده‌سه‌ڵات، بهرانبهرکایان خه‌ڵکانێکن که یه‌کتری
ده‌پرستن هه‌ر که‌س هه‌وڵی خۆیه‌تی ووشه‌ی برایه‌تی له‌ناو ئه‌واندا هیچ
مانایه‌کی نیه هاتووه به‌س ده‌ستکه‌وه‌تی دنیایی به‌ده‌ست بێنێت،وه
ئه‌م کومه‌ڵه سه‌رکرده‌یه‌کی له خواترسی ڕه‌بانی ریاده و قیاده‌ی ده‌کات
ئیمان وته‌قوا له‌گه‌ڵ زیره‌کی و حیکمه‌ت له‌م پیاوه‌دا
هه‌یه،پارسنگیهك له به‌زه‌یی تۆله له ناو ده‌رونی ئه‌م پیاوه‌دا
دروست بووه که طارقی کوڕی زیاده،سهربهرزهوچاو نه‌ترسه جوامێره
که‌سێکی له خۆ بردوو خۆ به‌که‌م زانه له هه‌مان کاتدا،هێزی نه‌سرانی
هێزێکی لوت به‌رزو خۆ به‌زل زانه سه‌رکرده‌یه‌کی بێ به‌زه‌یی به‌رانبه‌ر
به گه‌ل وهۆزی خۆی خۆی له خوشی و خواردنی خۆش ژێر ده‌ستاکانی برسی، و
زوڵم و زۆر له ناو خه‌ڵکیدا بڵاوه خه‌ڵکی خۆشیان له فه‌رمان
ڕه‌واکانیان نایه‌ت ئاواتیانه زوو بگه‌ڕێنه‌وه ناو کهسو کاری خۆیان
،سوپای موسڵمان خومسێك ده‌بات،به‌ڵام ئه‌وان هه‌موو بۆ پاشایه که بۆی
نیه هیچ بڵێت،وه کۆمه‌ڵی طارقی کوڕی زیاد خوای گه‌وره سه‌ریان ده‌خات
نوصرهتیان پێده‌به‌خشێت ئه‌مان خوایان ئه‌وان کێیان هه‌یه ئه‌مان هیزی
خوای یارمه‌تیان ده‌دات ئه‌وان کێ به هانیانهوه ده‌چێت له دنیایش
دۆڕاون له دواڕۆژیش به‌شیان هه‌ر ئاگره،ئه‌وان له‌گه‌ڵ خوای ئه‌م
گه‌ردوونه ده‌جه‌نگن له‌گه‌ڵ ده‌ستور یاساکانی خوای گه‌وره شه‌ڕ ده‌که‌ن
ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی خوا له ناو به‌رن،له‌ڕاستیدا ده‌بێت بڵێن هه‌رکه‌س
وه‌ک ئه‌م هێزه بیری کرده‌وه ده‌بێت به‌زیمان پینا بێته‌وه وه بزانین
کۆتایان هه‌ر سه‌رگه‌ردانی و ماڵ وێرانیه ئه‌گه‌ر چی بۆ ماوه‌یه‌کی
کاتی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ده‌بێت به‌زیمان
پیاندا بێتههوه بۆ ده‌بێت به‌زیمان بیانه بێته‌وه ؟
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت{ كَتَبَ اللهُ لَأَغْلِبَنَّ أَنَا وَرُسُلِي إِنَّ اللهَ قَوِيٌّ عَزِيزٌ }
{المجادلة:21}
خوا بڕیاریداوه که: بێگومان هه‌ر خۆم و پێغه‌مبه‌ره‌کانم سه‌رکه‌وتوو ده‌بین، چونکه به‌ڕاستی هه‌ر خوا خۆی به‌هێز و باڵاده‌سته.
له ڕاستیدا به‌زیمان پیاندا دێته‌وه چونکه خوای گه‌وره ده‌فرموێت.....
{ وَلَنْ يَجْعَلَ اللهُ لِلْكَافِرِينَ عَلَى المُؤْمِنِينَ سَبِيلًا }{ النساء:141}....
دڵنیابن هه‌رگیز خوا نایه‌ڵێت بێ باوه‌ڕان به‌سه‌ر ئیمانداراندا ده‌ست ڕۆشت‌و بن و ریشهکهنیان بکه‌ن.
وا شه‌ڕ ده‌ستی پێ‌کرد شه‌رێکی توند تیژ غوبار تۆز ئاسمانی گرت زڕه‌ی
شمشێر هاوارو ناڵه‌ی نه‌سرانی، للهآکبر موسڵمان توڕه‌ی چاویان وه‌ك
چه‌خماخه برسکه‌ی ئه‌دا شه‌رێکی زۆر قورس ڕویدا ، کات که‌یه ڕه‌مه‌زانه
مانگی ته‌موزه !!
جه‌نگی دۆڵی برباط مانگی ڕه‌مه‌زان
له مانگی ڕه‌مه‌زاندا بوو که شهر ده‌ستی پێ کرد له نێوانی هێزی
موسڵمانان و لوزریك دا ، موسڵمانان به ڕۆژون له پێناوی خوای گه‌وره‌دا
ده‌جه‌نگن داخوئهو ئیمانه له ناو دڵی ئه‌و سهربازهنهی ئیسلامدا چۆن
چه‌که‌ری کردبێت به چی گیانێکی پڕ جۆش جه‌نگابێت نزا‌و پاڕانه‌وه‌ی
ڕوژوان بۆنی خۆشی موسڵمانان تۆ بڵێیت خوای گه‌وره به‌ده‌میانه‌وه
پێکه‌نیبێت!!
که‌چی ئێستا مانگی ڕه‌مه‌زان بۆته مانگی ته‌مسیل زنجیره دراما و تا
به‌یانی به دیار ته‌له‌فزیۆن دانیشتن و ته‌ماشای ئه‌و کاناڵی ئاسمان
ئه‌م که‌ناڵ که هیچی خێری تێدا نه‌ماوه ،یان به‌داخه‌وه مانگی
ڕه‌مه‌زان که له‌ڕاستیدا مانگی فه‌تحه زۆربه‌ی فه‌تحه‌کان له‌م مانگه‌دا
کراون،که‌چی لای ئێمه‌و بۆته مانگی خواردن ڕازندنه‌وه‌ی خوانه‌کانمان
چۆنیه‌تی هه‌مه جۆره‌ی زه‌ڵاته‌و سه‌وزه مریشك و برنج....هتد
مانگی ڕه‌مه‌زان مانگی قورئان و خۆ پاك کردنه‌وه‌یه له تاوان فێر بوونی
زانسته شه‌رعیه‌کان و خۆ ڕاهێنانه بۆ ڕه‌وشتی جیهاد وه‌ك موسڵمانان که
له دۆڵی برباط له به‌رانبه‌ر شه‌پۆلی سوپای نه‌سرانیدا وه‌ستاون به
زمانی ڕۆژوانیهوه ئارامیان گرتوه له خاكی کوشش وخه‌بات دادانیان به
خۆیاندا گرتوه دڵیان وابه‌سته‌یه به‌خوای باڵا ده‌ست وه هه‌ر که‌س به
ڕاستگۆی داوا له خوا بکات خوای گه‌وره هه‌رگیز نائومێدی ناکات،ئه‌و
جه‌نگه به ڕۆژێک و دوو ڕۆژ کۆتایی نه‌هات، ئه‌گه‌رچی جه‌نگی دۆڵی برباط
هه‌شت ڕۆژی خایاند جه‌ژنی هات به‌سه‌ردا چونکه جه‌نگه له (28)
ڕه‌مه‌زاندا بوو به‌ڵام وه‌ك شێر ڕاوهسا بوون، ئه‌و پیاوانه‌ی که له‌و
جێگایه‌دا ده‌جه‌نگان له پێناوی خوا ئه‌وه پله‌و پایه‌ی پیاوه‌تی پێ
ده‌بخشرێت پله‌ی پیاوه‌تی هه‌موو که‌س ناتوانێت به‌ده‌ستی بێنێت مه‌گه‌ر
ئه‌و که‌سانه‌ی که پێوه‌ری ئیسلام ده‌یانگرێته‌وه وه‌ك خوای گه‌وه‌ر
ده‌فه‌رمووێت.......
{ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللهَ عَلَيْهِ فَمِنْهُمْ مَنْ قَضَى
نَحْبَهُ وَمِنْهُمْ مَنْ يَنْتَظِرُ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلاً }{
الأحزاب:23}.....
مهردانێكی زۆر هه‌ن له ئیمانداران ئه‌و په‌یمانه‌ی داویانه به خوا،
ڕاستیان کرد له‌سه‌ری ژیان و پابه‌ند بوون پێوه‌ی و لایان ئه‌دا لێی . جا
هه‌یانه په‌یمانه‌که‌ی جێبه‌جێ کرد و مرد له‌سه‌ری ، هه‌شیانه
چاوه‌ڕوانه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک گۆڕان و لاری ڕووی تێ نه‌کردون.
له‌ماوه‌ی هه‌شت ڕۆژ جه‌نگ به‌رده‌وامه، چونکه موسڵمانان ئیمانێکی پاك
خاوه‌نی ئارامی ته‌واو بوون دانیان به خۆیاندا گرت که‌واته به هه‌موو
پێوه‌رێکی ئیمانی سه‌رکه‌وتن نزیکه،خوای گه‌وه سه‌رکه‌وتنی به‌خشی به
موسڵمانان به کوشتنی لوزریك هێزی نه‌سرانی تێک‌و پێك شکا طارقی کوڕی زیاد
له‌ناو جه‌نگدا نه‌ڕه‌ی وه‌ك شێر ده‌گیشته ئه‌م ئه‌وپه‌ڕی جه‌نگه‌که
طریفی کوڕی مالیک وه‌ك پڵنگ هه‌ڵمه‌تی ده‌برد وه که‌شتی شه‌پۆلی ئه‌وانی
دهڕماند، موسڵمانان سه‌رکه‌وتن به خۆشی و شادی ده‌ستکه‌وتێکی زۆر
دیلێکی زۆریان گرتبوو جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان بووه دوو جه‌ژن هه‌موو ده‌ست
له‌ملانی برایه‌تی خوشه‌ویستی بووبن له خاکی جیهاد دڵه‌کان وابه‌سته‌ی
خوای گه‌ره بووبون!!
لێره‌دا ده‌بێت باسی ئه‌وه بکه‌ین که کۆمه‌ڵێك له میژوو ناوسان ده‌ڵێن
لوزریك نه‌کوژرا به‌ڵکو بریندار بوو به‌رو باکوری ئه‌نده‌لوس ڕۆیشت به‌ڵام
له دوای جه‌نگی دۆڵی برباط ناوی له مێژوودا نه‌ماوه کۆتایی به ناوی
هات.
وه ئه‌م جه‌نگه کۆمه‌ڵێك ئامانجی پێکا سودی باشی هه‌بوو بۆ موسڵمانان ئه‌ویش برتین له‌م چه‌ند خاڵه.....
خاڵی یه‌که‌م :- ئه‌م جه‌نگه لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێ ی هه‌ڵدایه‌وه له مێژووی
ئه‌نده‌لوس له زه‌مینه‌ی ئه‌و ووڵاته له جه‌هله‌وه بردنی بۆ ئه‌وپه‌ڕی
زانست وه سه‌ره‌تایی ده‌ست پێکردنی مێژوویه‌کی پڕشنگدار بوو بۆ ناوچه‌که
فه‌تحی ئیسلامی له جه‌نگه‌وه بووه خێر‌و خۆشی به‌رکه‌ت بۆ خه‌ڵکی
ناوچه‌که.
خاڵی دووهه‌م:- ده‌ست که‌وت بوو له و جه‌نگه‌دا،بووه هۆی ده‌وڵه‌مه‌ند
کردنی سوپایی موسڵمانان که خاوه‌نی ئه‌سپ وبه‌رزه ووڵاغ نه‌بوون،به‌ڵام
ئێستا موسڵمانان هه‌موو خاوه‌نی ئه‌سپ چه‌ك و جبهخانی باشن پێشتر هه‌موو
پیاده بوون، زۆر به‌داخه‌وه ئه‌م ووشه‌یه دوژمننانی ئیسلام بۆ ده‌ست
که‌وت ووشه‌ی تاڵانیان به‌کر هێناوه له کاتێك دا ئه‌م ووشه‌یه هیچ
مانایه‌ك ناده به‌ده‌سته‌وه بۆ ده‌ست که‌وتی جه‌نگ،چونکه تاڵانی ماڵی
خه‌ڵکیه به هه‌ده‌ر ببرێت، به‌ڵام جه‌نگ له‌به‌رانبه‌ر دوژمندایه
ئه‌گه‌ر تۆ سه‌ر نه‌که‌ویت ئه‌و ده‌سکه‌وتی خۆی ده‌بات له جه‌نگه‌که‌دا
ئه‌مه سروشتی هه‌موو جه‌نگێکه،که‌واته جیاوازی له نێوان ده‌ست که‌وت
تاڵانیدا بکرێت ئه‌گه‌ر چی له سه‌رچاوه ئیسلامیه‌کاندا به‌کار هاتبێت من
وا هه‌ست ده‌که‌م بۆ چاوشهکردنی خه‌ڵکی موسڵمانه.!!
خاڵی سێیه‌م:- موسڵمانان به سیانزه هه‌زار سه‌رباز ده‌ستیان کرد به
جه‌نگ،له دوای ئه‌م جه‌نگه نۆ هه‌زاریان مایه‌وه سێ هه‌زار موسڵمان
شه‌هید بوون له جه‌نگه‌دا وه به خوێنی گه‌شی سێ هه‌زار موسڵمان ئه‌م
ئیسلامه گیشته ئه‌نده‌لوس خوای گه‌وره پاداشتی خێریان باته‌وه که ئه‌و
کاره گه‌وره‌یان کرد بۆ ئه‌م دینه، که‌واته جه‌نگ کردن زۆر جار ده‌بێته
خۆشی خۆشنودی بۆ سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌نده‌لوس خاکی ئه‌نده‌لوس .!!
ڕونکردنه‌وه‌یه‌کی گرنگ له‌سه‌ر مێژوو ناوسانی ئه‌وروپا له‌سه‌ر
طارقی کوڕی زیاد
طارقی کوڕی زیاد کێشه‌ی سوتاندنی که‌شتیه‌کان":
له‌دوای جه‌نگی دوڵی برباط پێویستمان به هه‌ڵوێسته‌یه‌ك هه‌یه له
هه‌ندێك مێژووی ئیسلامی‌دا وه به گشتی له مێژوو ئه‌وروپا نوسراوه که
طاریقی کوڕی زیاد هه‌موو که‌شتیه‌کانی سوتاند وه به سه‌ربازه‌کانی ووت:-
ئه‌وه پشتان ئاوه پێشتان دوژمنتانه کهشتیهکانم سوتاند ده‌بێت سه‌ر
بکه‌ون به سه‌ر دوژمنه‌کانتاندا بۆیه طارقی کوڕی زیاد سه‌ر که‌وه‌ت له
جه‌نگه‌دا به سیانزه هه‌زار سه‌رباز به‌رانبه‌ر به سه‌د هه‌زار
سه‌ربازی نه‌سرانی، ئه‌م ووته‌یه‌ی طارقی کوڕی زیاد که هه‌موو مێژووه‌کانی
ئه‌وروپادا نوسراوه له زانکۆ جێگا تهیبهتهکاندا ده‌خوێنرێت وه
ته‌نانه‌ت له قوتابخانه‌کانی ئیسپانیادا هه‌ر ئه‌م ووته‌یه دوباره
ده‌کرێته‌وه وه له ناوه موسڵماناندا ئه‌م ووته‌یه بڵاوه
تۆ بڵێیت که‌سێکی لێزان و سه‌رکرده‌یه‌کی به توانای وه‌ك طارق کوڕی زیاد
ئه‌و کاره‌ی کردبێت بڵێت پشتان ئاوه پێشتان دوژمن ڕزگار بوون ته‌نها له
شمشێردایه ؟!!
گومان له‌ودا نیه وه‌ك ئاماژه‌م بۆ کرد له مێژووکاندا هاتووه وه له
میژووی موسڵماناندا به هه‌مان شێوه هاتووه، به‌ڵام ئایا تا چه‌ند
ڕاسته؟ بۆ ڕونکردنه‌وه‌ی ئه‌م مێژووه پێویستمان به شیکاریه‌ك هه‌یه بۆ
سه‌لماندنی ڕاستی ئه‌م مێژووه ، یان بزانین بۆ ئه‌م مێژووه وا
ده‌گێڕنه‌وه وه بۆ باسکردنی ئه‌م شیکارو به‌چه‌ند خاڵێك باسی
ده‌که‌ین.....
یه‌که‌م:- ئه‌م ڕیواته که باس کراوه له مێژووی موسڵماندان له
سه‌رچاوه‌یه‌کی ڕاسته‌وه نه‌هاتووه .زانایانی عیلمی رجال
لێیانکۆڵێوهتهوه له سه‌رچاوه‌که‌ی ئیسلامیه‌وه نه‌هاتووه،به‌ڵکو
سه‌رچاوه‌که‌ی مێژووی ئه‌ورپیه چونکه ئه‌م باسه هیچ موسنهدێکی نیه
یان له هیچ که‌سێکی باوه‌ڕ پێکراوی ئیسلامییه‌وه نه‌نوسراوه سه‌نه‌دی
نیه ته‌نها ووته‌یه‌کی هه‌ڵبه‌سراوه له کاتی مێژووی دۆڵی برباط
ئه‌وروپیه‌کان نوسیویانه دانانی بیری خۆیانه.
دووهه‌م:- ئه‌گه‌ر طارقی کوڕی زیاد ئه‌و کاره‌ی بکرده‌یه بێ گومان موسای
کوڕی نوصێر ووه‌ڵامێکی بۆ طارقی کوڕی زیاد دهنراد بۆچی ئه‌و کاره‌ی کردوه
یان وه‌لیدی کوڕی عهبدوولمهلیك لێپرسینه‌وه‌یه‌کی ده‌بوو بۆ ئه‌و کاره
ئه‌و ڕوداوه‌ی که ڕویداوه، هیچ گفتوگۆیه‌ك له نێوانی طارقی کوڕی زیاد و
موسای کوڕی نوصێر ڕووی نه‌داوه له‌سه‌ر ئه‌و باسه مێژوو هیچی تۆمار
نه‌کردوه،وه بێگومان هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ر ده‌ستا نیه له سه‌ر
ئه‌وه‌ی که زانایان باسی ئه‌و کاره‌ی طارقی کوڕی زیادیان کردبیت ئایا
دروست بووه ئه‌و کاره‌ی کردوه یان کارێک ناشه‌رعی بوو وه هیچ باسێك له
لایه‌ن زانایانه‌وه نه‌هاتوه،وه هیچ له‌و ده‌سته‌و پۆلێنانه‌ی که
باسمان کرد هیچ وه‌ڵامێکیان نه‌بووه بۆ ئه‌وه کاره،جێگایی گومانه که
طارقی کوڕی زیاد کاری وای کردبێت هه‌موو که‌شتیه‌کانی سوتاندبێت،بڕوا
ناکرێت که شتی وا ڕویدابێت.
سێیه‌م:- ئه‌م سه‌رچاوه‌یه له ئه‌وروپیه‌کانه‌وه ده‌رچوه، چونکه به
پێوه‌ری ئه‌وان جێی سه‌رسوڕمانه سیانزه هه‌زار موسڵمان توانی سه‌رکه‌وێت
به‌سه‌ر سه‌د هه‌زار قوتی نه‌سارا له‌خاکی خۆیاندا تێکوپكیان بشکێنن،چونکه
جێگایی باوه‌ڕی ئه‌وان نیه به پێوه‌ری مادی سه‌ریان سوڕ ده‌مێنێت،هۆکاری
چیه که ئه‌ورپیه‌کان باوه‌ڕ ناکه‌ن و ته‌فسیری خۆیان هه‌یه بۆ ئه‌م
کاره؟ !!
ئه‌وروپیه‌کان وا ته‌فسیری ئه‌م جه‌نگه ده‌که‌ن که گوایه بۆیه طارقی
کوڕی زیاد که‌شتیه‌کانی سوتاندوه بۆ ئه‌وه‌ی سوپاکه‌ی نه‌گڕێته‌وه
نه‌سارا له بردهمیاندایه ته‌نها خۆ پاراستن له مه‌رگ شه‌ڕ کردنه
که‌واته بۆیه موسڵمانان سه‌رکه‌وتن ئه‌مه کارێکی سورشتیه له ترسی
مه‌رگ تۆ خۆت ده‌رباز بکه‌یت به‌رانبه‌ر به سه‌د هه‌زار نه‌سارا
سه‌ربکه‌ویت ئه‌مه ڕاڤه‌ی ئه‌وروپیه‌کانه!!
به‌ڵام نه‌یانتوانی نهێنی ئه‌و جه‌نگه دوڵی برباطه ڕاڤه بکه‌ن که
ته‌نها ڕاڤه‌که‌ی له قورئاندا ده‌ست ده‌که‌وێت ئه‌وان به هزرێکی مادی
لێکی ده‌ده‌نه‌وه بۆیه ده‌بێت هه‌زاران ووته هه‌ڵبستراو بنوسن تا
دۆڕندنهکانی خۆیان بشارنه‌وه وه هاو شێوه‌ی ئه‌م جه‌نگانه زۆرن له ناو
موسڵمانان دا که چۆن به‌سه‌ر سوپای دوژمن‌دا سه‌رکه‌وتن وه خوای گه‌وره
ئه‌و نهێنیه‌مان بۆ ئاشکارا ده‌کات دهفرمۆێت...{ كَمْ مِنْ فِئَةٍ
قَلِيلَةٍ غَلَبَتْ فِئَةً كَثِيرَةً بِإِذْنِ اللهِ وَاللهُ مَعَ
الصَّابِرِينَ }{ البقرة:249}....
وتیان : مه‌ترسن چونکه چه‌نده‌ها جار ده‌سته‌ی که‌م زاڵبوون به‌سه‌ر
ده‌سته‌ی زۆردا، به فه‌رمانی خوا، وه خوا یارو یاوه‌ری ئارامگرانه.
که‌واته هێزی زۆر بۆر مه‌رج نیه،به‌ڵکو ئیمانی زۆر مه‌رجه بۆ
سه‌رکه‌وتن، وه‌رن باتهماشای مێژوو بکه‌ین لاپه‌ڕه‌کانی هه‌ڵده‌ینه‌وه
هه‌رکات موسڵمانان که‌م بوون هه‌میشه سه‌رکه‌وتو بوون،به‌ڵام کاتێك له
حونینهدا موسڵمانان به هێزی خۆیاندا نازین به‌رانبه‌ر به هاوازن خوای
گه‌وره چون باسیان ده‌کات { وَيَوْمَ حُنَيْنٍ إِذْ أَعْجَبَتْكُمْ
كَثْرَتُكُمْ فَلَمْ تُغْنِ عَنْكُمْ شَيْئًا وَضَاقَتْ عَلَيْكُمُ
الأَرْضُ بِمَا رَحُبَتْ ثُمَّ وَلَّيْتُمْ مُدْبِرِينَ } { التوبة:25}
وه له ڕۆژی (حونه‌ین) واته له غه‌زای (حونه‌ین) کاتێک که زۆریی
ژماره‌ی خۆتان سه‌رسامی کردبوون، جا (بینیتان) ئه‌و زۆریه هیچ فریاتان
نه‌که‌وت و بێ نیازی نه‌کردن، زه‌ویش چه‌نده فراوانه لێتان هاته‌وه یه‌ک
و ته‌نگ بوه‌وه، له‌وه‌ودوا ههمووپشتان هه‌ڵکرد.
لێره‌ویه ئهوروپئاکان ئه‌و سونته خوایان بۆ نادۆزرێته‌وه پێوه‌ره‌کانی
ئه‌وان پێوه‌ری مادیه بۆ هه‌میشه خه‌ریکی درۆ هه‌ڵبه‌ستنن بۆ
موسڵمانان،موسڵمان زۆر به ده‌گمه‌ن لهکهمیدا له جه‌نگدا دۆرابێت
،به‌ڵکو هه‌میشه به ئیمان ته‌قوا سه‌رکه‌وتوو بووه .
چواره‌م:- که‌ی موسڵمان گوێیان داوه به که‌شتی یان که‌ی پێویستیان
به‌وه بووه خه‌ڵکانێکی دار هانیان بدات بۆ جیهاد ئه‌وان خۆیان به
ئاره‌زوی خۆیان هاتوون بۆ ئه‌وه‌ی شه‌هید بن ئیتر پێویستایان چیه به‌وه‌ی
که که‌شتی بسوتێنن حه‌ماسی ئه‌وان نه بسوتاندنی که‌شتیه نه به سه‌روت
وسامانی دنیایه، بهڵکوکاری موسڵمان ته‌نها بۆ خوایه.
پێنجه‌م:- که‌سێكی وه‌ك طارقی کوڕی زیاد که سه‌رکرده‌یه‌کی دووربین
ولێهاتوو شاره‌زایه چۆن کاری وا ده‌کات که‌شتی ده‌سوتێنێت ئه‌ی ئه‌گه‌ر
هاتو له جه‌نگه‌که‌دا دۆڕا ده‌بێت هێڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خۆی دابین بکات
ئه‌وه کارێکی شه‌رعیه پێویسته ئه‌نجام بدرێت وه‌ك خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا إِذَا لَقِيتُمُ الَّذِينَ
كَفَرُوا زَحْفًا فَلَا تُوَلُّوهُمُ الأَدْبَارَ (15) وَمَنْ يُوَلِّهِمْ
يَوْمَئِذٍ دُبُرَهُ إِلَّا مُتَحَرِّفًا لِقِتَالٍ أَوْ مُتَحَيِّزًا
إِلَى فِئَةٍ فَقَدْ بَاءَ بِغَضَبٍ مِنَ اللهِ وَمَأْوَاهُ جَهَنَّمُ
وَبِئْسَ المَصِيرُ}{ الأنفال:15،16} ......
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه کاتێک به‌ره‌نگاری ئه‌وانه بوونه‌وه
که بێ باوه‌ڕ بوون له کاتی له‌شکرکێشیدا ئه‌و پشتیان تێمه‌که‌ن و
رامه‌که‌ن(15) هه‌ر که‌س له‌و ڕۆژه دا رابکاته دواوه و پشتیان ئه‌وه
به‌ڕاستی له‌گه‌ڵ خه‌شم و قینی خوادا گه‌ڕاوه‌ته‌وه و سهرنجام جێ و
ڕێگه‌ی دۆزه‌خه که ناخۆشترین جێگه و سه‌رئه‌نجامه مه‌گه‌ر مه‌به‌ستی
به‌کارهێنانی هونه‌ری جه‌نگ بێت یاخود مه‌به‌ستی شوێن گۆڕین و جێ گۆڕکێ بێت
بۆ لای ده‌سته‌یه‌کی تر.(16)
که‌واته هه‌رگیز طارقی کوڕی زیاد ئه‌و ڕێگایانه له خۆی ناگرێت که
که‌شتیه‌کان ته‌که ڕێگایه‌تی به سوپایی موسڵمانان له مه‌غریب
بیبستێتهوه و بینگهڕێنێتهوه بۆ ووڵاتی مه‌غریب،وه هه‌رگیز ڕێگایی
یارمه‌تی له خۆی نابڕێت که ته‌نها له‌ڕێگایی که‌شتیه‌کانه‌وه خواردن
چه‌کی بۆ دێت چۆن کاری وا ئه‌نجام ئه‌دات له کاتێكدا هه‌مێشه چاوه‌ڕوانی
یارمه‌تیه له موسای کوڕی نوصێروه گیانی موسڵمانان له به‌رده‌ستی
ئه‌ودا تۆ بڵێیت ئه‌و کاره‌ی کردبێت؟
بێگۆمان کاری وا لێناوه‌شێته‌وه چونکه طارقی کوڕی زیاد سه‌رکرده‌یه
لێهاتوو شاره‌زای هونه‌ری سه‌ربازیه له‌هه‌مان کاتدا که‌سێکی له خوا ترس
خاوه‌ن وه‌رعه ئیتر چۆن که‌شتیه‌کان ده‌سوتێنێت کارێکی وا بێ پرس ئه‌نجام
ئه‌دات له‌کاتێکدا ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی یه‌که‌م نیه.!!
شه‌شه‌م:- کۆتایی باسمانه له‌سه‌ر سوتاندنی که‌شتیه‌کان،لای هه‌مووان
ئاشکرایه که ئه‌و که‌شتیانه که سوپای موسڵمانانی پێپهڕییهوه
هه‌مووی موسڵمانان خاوه‌نی نه‌بوون به‌ڵکو زۆربه‌ی که‌شتیه‌کان {یولییان}
خاوه‌نی بوو ئهودابووی به موسڵمانان که پاشای سه‌بته بوو که‌واته طارق
کوڕی زیاد ناتوانێت ئه‌و کاره بکات چونکه ئه‌مانه‌ته‌و شه‌رعه‌ن بۆی
نیه ئه‌وکاره بکات، ته‌نها وه‌ك وه‌سیله دابووی به موسڵمانان بۆ خاكی
ئیسپانیا تا سه‌ربازه‌کانی له ده‌ریا پێبپهڕینێتهوه وه پاشان هه‌ر
ئه‌و که‌شتیانه بوون که گه‌ڕانه‌وه سوپایی موسڵمانان به سه‌رۆکایه‌تی
موسای کوڕی نوصێر پڕینه‌وه بۆ خاکی ئیسپانیا که دواتر ئاماژه‌ی تهوهتی
بۆ ده‌که‌ین!!
که‌واته لێره‌دا ئه‌وامان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که نه‌زانی و بائاگایی مێژوو
نوسانی ئه‌وروپین له موسڵمانان بۆیه ئه‌م مێژووه نادروسته‌یان داتاشیوه
له‌و سه‌رکه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی که موسڵمانان له دۆڵی برباط به‌ده‌ستیان
هێنا له‌سه‌ر ده‌ستی طارقی کوڕی زیاد.
طارقی کوڕی زیاد وداوی جه‌نگی دۆڵی برباط
له‌دوای ئه‌و سه‌رکه‌وتنه گه‌وره‌یه طارقی کوڕی زیاد ڕوێژی کرد به
سه‌رکرده‌کانی تر که ئێستا باشترین هه‌له بۆ ته‌واو کردنی فهتحهکهیان
چونکه که هێزێك شکا هه‌روا به ئاسانی ناتوانێت ڕیزه‌کانی یه‌ك
بخاته‌وه،بۆیه هه‌ستا به‌په‌له خۆی ئاماده‌کرده‌وه ئه‌گه‌ر چی زامی
موسڵمانان هه‌رشته‌و قوڵ بووسێ هه‌زار موسڵمان شه‌هید بوون،به‌ڵام زانی
زه‌مینه‌که له‌باره بۆ ته‌واو کردنی فه‌تحه‌که‌ی ته‌مه‌ڵی نه‌کردو خۆی
دووباره ئاماده‌کرده‌وه وه‌ك شێر ڕاپه‌ڕی وه هۆکاری نهواستانی ده‌ست
پێکردنی فه‌تحی ئه‌نده‌لوس ئه‌توانیین له چه‌ند خاڵێك ده‌ست نیشانی بکه‌ین
یه‌که‌م :- باری ده‌رونی موسڵمانان زۆر به‌رز بوو که سه‌رکه‌وتبوون
به‌سه‌ر سه‌د هه‌زار که‌س دا، پێچه‌وانه‌کی نه‌ساره‌کان بوو که باری
ده‌روونیان تێك شکابوو،موسڵمانان ڕۆحێکی به‌رزی جیهادی له لایان دروست
بووبو وه‌ك شێر نرکه‌یان ده‌هات.
دووهه‌م:- هۆکاری ئه‌و هه‌موو کوژراوه‌ی که له قوتی نه‌سارا که‌وتبوو
پاشاکیان کوژرابوو یان هه‌ڵهاتبوو لوزریك ئه‌مه وای کرد که طارقی کوڕی
زیاد خۆی ئاماده‌بکاته‌وه،چونکه ده‌ی زانی نه‌مانی سه‌رکرده شیرازه
له‌ده‌ست ده‌دا.
سێیه‌م :- طارقی کوڕی زیاد زانی که لوزریك نه‌ماوه دووره لهخاڵکی
ئه‌نده‌لوسه وه وێست هه‌له‌که بقۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه دینی خوای گه‌وره
بڵاو بکاته‌وه چونکه ئه‌و خراپه کاری و سه‌روت وسامانی خه‌ڵکی به
هه‌ده‌ر ده‌برد خه‌ڵکی ده‌کرد به به‌نده بۆ خۆی ،له ڕاستیدا خه‌ڵکی لێی
بێزار بووبون.
چواره‌م :- طارقی کوڕی زیاد ئه‌یزانی یولییان پاشای سه‌بته خاوه‌نی هیچ
په‌یمانێك نیه له‌وانه‌یه په‌یمانه‌که‌ی بشکێنێت بۆیه ویستی به قوڵی
بچێته ناو خاكی ئه‌نده‌لوس ئه‌و بۆشایهنی ناو خه‌ڵکی بقۆزێته‌وه
زه‌مینه‌که بۆ ئیسلام فه‌رهه‌م بێنێت خه‌ڵکی کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ بێنه ناو دینی
ئیسلام.
ئه‌م هۆکارانه وای کرد له سه‌رکرده‌یه‌کی وه‌ك طارقی کوڕی زیاد که
سوپاکه‌ی ئاماده بکات به‌که‌وێته ڕێ بۆ ناو خاكی ئه‌نده‌لوس
به‌ته‌واوه‌تی فه‌تحی بکات،سوپای که‌وته ڕێ به‌ره‌و گه‌وره ترین شاری
باشوری ئه‌نده‌لوس که ناوی (ئیشپیلیه) بوو وه به‌هێز ترین شار بوو له
ڕووی دیواری شاره‌که‌و قه‌ڵاکانی ده‌ورو به‌ری شارێکی زۆر مه‌حکه‌م بوو
له ڕووی سه‌ربازیه‌وه، به‌ڵام لێره‌دا شتێکی زۆر سه‌یر ڕووئه‌دا که
ئه‌نجامی ووته‌یه‌کی پێغه‌مبه‌ری خواییه دروودی خوای گه‌وره‌ی لێبێت که
ئالێره‌دا به‌رستی وه‌ك موعجیزه ده‌رده‌که‌وێت که ده‌فه‌رموێت
سه‌روه‌رمان ...
{ يرويه البخاري عن جَابِر بْنِ عَبْدِ اللَّهِ أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى
اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: أُعْطِيتُ خَمْسًا لَمْ يُعْطَهُنَّ
أَحَدٌ قَبْلِي: نُصِرْتُ بِالرُّعْبِ مَسِيرَةَ شَهْرٍ، وَجُعِلَتْ لِي
الْأَرْضُ مَسْجِدًا وَطَهُورًا فَأَيُّمَا رَجُلٍ مِنْ أُمَّتِي
أَدْرَكَتْهُ الصَّلَاةُ فَلْيُصَلِّ، وَأُحِلَّتْ لِي الْمَغَانِمُ وَلَمْ
تَحِلَّ لِأَحَدٍ قَبْلِي، وَأُعْطِيتُ الشَّفَاعَةَ، وَكَانَ النَّبِيُّ
يُبْعَثُ إِلَى قَوْمِهِ خَاصَّةً وَبُعِثْتُ إِلَى النَّاسِ
عَامَّةً}.....
بوخاری ڕیوایه‌تی کردوه له جابر کوڕی عهبدوڵڵاه ده‌گێڕێته‌وه له
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: پێنج شتم پێ به‌خشراوه
که نه‌به‌خشراوه به که‌س له پێش من، سه‌رکه‌وتنی تۆقێنه‌ر ڕێگایه‌کی
به‌رده‌وام، وه ئه‌م زهویهیشی بۆ کردومه‌ته مزگه‌وت وه جێگایه‌کی پاک
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر که‌سێ له ئوممه‌ته‌که‌م کاتی نوێژکردن هات له هه‌ر کوێ
بێت نوێژه‌که‌ی بکات، وه پاش به جێماوی شه‌ڕ که بۆ که‌س حه‌ڵاڵ نه‌کراوه
له پێش من، وه تکاکاری پێ به‌خشیوم، وه پێغه‌مبه‌ران بۆ قه‌ومه‌کانیان
ئه‌نێران (هه‌ر پێغه‌مبه‌رێ بۆ کۆمه‌ڵێکی تایبه‌ت نێراون) به‌ڵام من نێرام
بۆ هه‌موو خه‌ڵکی به گشتی.
ئه‌و شاره درگاکانی کرایه‌وه به‌بێ جه‌نگ و شه‌رو شۆربۆ موسڵمانان چونه
ناو شاره‌که به بێ ئه‌وه‌ی خوێن له لوتی هیچ که‌س بێت موسڵمانان کار‌و
فه‌رمان ڕه‌ویان گرته ده‌ست له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی شاردا پیاو ماقولان ناسراوان
شار که‌وته‌نه ڕاو بۆچون گۆڕینه‌وه تا کو چۆن خزمه‌تی خه‌ڵکه‌که بکه‌ن
ئیتر خه‌ڵکی خۆیان چون به ده‌میانه‌وه دوایان کرد کێ موسڵمان ده‌بێت
ئه‌وا وه‌ك ئێمه‌یه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاینی خۆشی ده‌مێنێته‌وه ده‌بێت
جزیه بدات پێش ئه‌وه‌ی باسی فه‌تحه‌کانی ناو ووڵاتی ئیسپانیا بکه‌م باسێکی
که‌می جزیه ده‌که‌ین هه‌ندێك شیکاری بۆ ده‌که‌ین بزانین جزیه چیه له
ئیسلامدا تا هه‌ندێك نان وپیازی پێوه نه‌خۆن!!
تارقی کوڕی زیادو فه‌تح کردنی باکوری ئه‌نده‌لوس
له‌دوای فه‌تح کردنی شاری ئیشبیلیه که به‌بێ جه‌نگ گیرا پاشان ڕووی کرده
شاری (ئوستوجه) ئه‌ویش یه‌کێك بوو له شاره گه‌وره‌کانی باشور، به‌ڵام
له‌و شاره‌دا که چونه ناوه‌وه شه‌ڕێکی زۆر گه‌وره‌یان کرد که کوشت و
کوشتارێك کرا له نێوانی موسڵامانان و قوتی نهصارهدا. بێ شك و گومان که
ئه‌وه‌نده‌ی جه‌نگی دۆڵی برباط گه‌وره نه‌بوو چه‌نکه له دۆڵێ برباط دا
زۆربه‌ی زۆری هێزی خۆیان له ده‌ست دابوو قوتی نهصاره، به‌ڵام
ئه‌وه‌نده‌ی نه‌مابوو که ده‌رگای شاره‌که بکه‌نه‌وه‌و بچنه ناو شاره‌که
له (ئوستوجه) خه‌ڵکه‌که داوای ئاشتی لێ کردن موسلمانانیش هه‌میشه باڵی
به‌زه‌ییان درێژ بوو ئاشتیان له‌گه‌ڵ کردن و له‌سه‌ر بنه‌مای جزیه ڕێك
که‌وتن.
جیاوازیه‌کی زۆر گه‌وره هه‌یه له نێوانی ئه‌وه که به جزیه ئاشتی
له‌گه‌ل موسڵماناندا بکه‌ن و یان موسڵمانان خۆیان فه‌تحی شاره‌که بکه‌ن،
ئه‌گه‌ر فه‌تحی شار بکه‌ن به کوشت و کوشتار ده‌یکه‌ن وه موسڵمانان
ده‌بنه خاوه‌نی شاره‌که، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر جزیه ئاشتیان کرد‌و ڕێك
که‌وتن ئه‌وا ده‌سه‌ڵات و ئه‌وه‌شێ که موڵکایه‌تی ده‌که‌ن وه‌ك خۆی
ده‌مێنێته‌وه. وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێ کرد جزیه ئه‌و پاره که‌مه بوو
که ساڵانه یه‌ك دیناریان له خه‌ڵكی توانا مه‌ند ده‌سه‌ند.
له‌دوای ئه‌وه‌ی که (ئوستوجه)یان به‌جێ هێشت موسڵمانان به (9000)
سه‌ربازه‌وه که‌وتنه ڕێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوپای موسڵمانان که‌م بوون طارقی
کوڕێ زیاد سریه‌ی بۆ دروست کردن له (600بۆ700)که‌س تا بچن شاره‌کان فه‌تح
بکه‌ن، به‌ڵام هێزی گه‌وره‌ی سوپاکه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا برد به‌ره‌و
پایته‌ختی ئه‌نده‌لوس که ناوی (طولیطیلة) وه سریهکیشی نارد بۆ (قورطوبة)
وه سریه‌کی تریشی نارد بۆ (غرناطة) وه سریهکیشی نارد بۆ (مالقة)وه
سریه‌کی تریش بۆ (مورسیة) که هه‌موو ئه‌مانه شاری باشوری ئه‌نده‌لوس
بوون، که له‌سه‌ر که‌ناری ده‌ریای ناوه‌ڕاست بوون ئه‌و شارانه وه
(مطلة) که له نزیکی که‌نداوی شاخی طاریق بوو به ته‌واوه‌تی ئازاد کرا
که به‌و سریهکهمانهوه توانی ئه‌و شوێنه ڕزگار بکات که ژماره‌ی
سریه‌کان (600-700)که‌س بوون، وه هۆکاری که‌می موسڵمانان که توانیان ئه‌و
جێگایانه بگرن ئه‌وه بوو که موسڵمانان ئیمانێکی زۆر پته‌وو به‌هێزیان
هه‌بوو بۆیه خوای گه‌وره‌ش یارمه‌تی ته‌واوه‌تی دان وه‌ك خوای گه‌وره خۆی
ده‌فه‌رموێت { وَمَا رَمَيْتَ إِذْ رَمَيْتَ وَلَكِنَّ اللهَ رَمَى}
{الأنفال:17}
پاشان به‌رده‌وام طارقی کوڕی زیاد ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت، ڕووی کرده
باکوری ئه‌نده‌لوس تا چووه ناو شارێك به ناوی (جیان) که یه‌کێك بوو له
شاره نصاره به‌هێزه‌کان که دیوار‌و قه‌ڵای به‌هێزی زۆری تیا بوو.
طارقی کوڕی زیادو چونه ناو پایته‌ختی ئه‌نده‌لوس (طولیطیلة)
طولیطیلة: شارێکی کۆنی ئیسپانیایه که له ناوه‌ڕستی شێوه دوورگه‌ی
(ئیبریا) که نزیکه‌ی (91)کم دووره له باشوری ڕۆژئاوای شاری مه‌درید که
ده‌وری به ڕووباری (تاج‌و)یه وه که‌وتۆته نێوانی سێ دۆڵی گه‌وره‌وه که
له ڕاستیدا خۆی خاکێکی زۆر به‌رفراوانه.
له ڕاستیدا موسی کوڕی نصێر ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت که پیاوکی دانا و ژیر‌و
لێ هاتوو بوو نامه‌ی نوسی بۆ طاریقی کوڕی زیاد که له شاری (جیان)دا
بمێنێته‌وه، وه خۆشی له قورطوبهدا نیشته‌جێ ببی واتا طارقی کوڕی زیاد
له‌وێدا بمێنێته‌وه وه په‌له نه‌کا له فه‌تح پایته‌ختی ئه‌نده‌لوس که
طولیطیلة بوو موی کوڕی نصێر ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو که هێزه‌کانی قوتی نصاره
رێزهکانانیان رێك بخه‌نه‌وه‌و هێرش بکه‌نه سه‌ر موسڵمانان.
به‌لام طارقی کوری زیاد بینی که هه‌موو رێگاکان کراوه‌یه له‌به‌رده‌میدا،
وه بینی رێگای طولیطیلة هیچ کێشه‌یه‌ك و قورسایه‌کی تێا نییه بۆ فه‌تح
کردنی، ئیچتیهادی به بیر‌و بۆچونی خۆی کرد وه به گوێی بیر‌و بۆچونه‌که‌ی
موسی کوری نصێری نه‌کرد زانی کاته‌که له‌باره بۆ فه‌تح کردنی طولیطیلة
که پایته‌ختی ئه‌نده‌لوسه بوو با به هێز بێت قه‌ڵاو دیواری ئه‌و شاره‌ش،
به‌ڵام هێزی نصاره ووره‌ی له‌ده‌سی داوه ووره ڕوخاوه بۆیه وای به
باش زانی که هێرشه‌که‌ی به‌رده‌وام بێت له‌م ماوه‌یه‌ی که نصارهکان بێ
هێزو بێ توانان وه توانای به‌رگری سوپای موسڵمانانیان نه‌ماوه بۆیه
طارقی کوڕی زیاد فه‌تح کردنی طولیطیلةی به باش زانی ئه‌گه‌ر ئێستا فه‌تحی
نه‌کات له‌وانه‌یه له‌ماوه‌ی داهاتودا بۆی فه‌تح نه‌کرێت.
به‌ڵام خۆی وا باش بوو طاریقی کوڕی زیاد ڕاو بۆچونی خۆی به موسی کوری
نصێر له مغرب ڕابگه‌یه‌نێت به نامه‌یه‌ك، ئه‌گه‌ر له نامه‌که‌دا
زه‌مینه‌و سروشتی ئه‌نده‌لوسی بۆ ڕون بکردایه‌ته‌وه له‌وانه بوو موسی
کوری نصێریش بیر‌و بۆچونه‌که‌ی زیادی پێ قبوڵ بێت وه ئه‌و جیاوازیه
نه‌که‌وتایه‌ته نێوان بۆچونه‌کانیانه‌وه. به‌ڵام په‌له‌ی فه‌تح کردنی
طولیطیلة به‌بێ مۆڵه‌ت وه‌رگرتن له موسی کوری نصێر، له پاشاندا ڕۆشن
ده‌بێته‌وه که موسی کوری نصێر ده‌یزانی که طولیطیلة ئازاد ده‌کات به‌ڵام
زیاتر مه‌به‌ستی بوو چه‌ك و جبه‌خانه‌و هێز فریای طارقی کوری زیاد بخات،
بۆیه ویستی بیوه‌ستێنێت تاکو هه‌موو که‌ره‌سته‌و له‌شکره‌کانی بگه‌یه‌نێتێ
چونکه ڕێگاکه زۆردوور درێژ بوو له مغریبهوه بۆ طولیطیلة.
له‌هه‌مان کاتدا شاری طولیطله به گه‌وره‌ترین شار‌و دیواری به هێزو قه‌ڵای
قایم داده‌نرێت،به‌ڵکو به به‌هێزترین شاری هه‌موو ئیسپانیا
داده‌نرێت.چونکه هه‌موو چوار ده‌وری به شاخ گیراوه له ڕۆژئاوا ڕۆژ
هه‌ڵات وباکوری ئه‌و شاره ته‌نها ئه‌و جێگایه‌ی که ده‌یانتوانێ بڕۆنه
ناوشاره‌که ته‌نها به‌شی باشوری بوو وه هه‌موو چوارده‌وری به قه‌ڵا بۆ
به‌رگری له شاره‌که ئاماده کرابوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا خوای گه‌وره کاره‌کانی بۆ طارقی کوڕی زیاد ئاسان کرد
ده‌رگاکانی بۆ خسته سه‌ر پشت خه‌ڵکی شاره‌که به جزیه ڕێکه‌وتن
نامه‌یان له‌گه‌ڵ مۆر کرد به ئاشتی ڕێکه‌وتن.
موسای کوڕی نوصێر نامه‌یه‌کی به په‌له‌ی نارده‌وه بۆ طارقی کوڕی زیاد
فه‌رمانی پێده‌کات که له جێی خۆی بوستێت نامهکهیشی هه‌ندێك ڕه‌قی له
لایه‌ن موسای کوڕی نوصێرهوه پێوه دیار بوو که پێ ده‌ڵێت له جێی خۆت
دابنیشه دا ده‌گه‌مه لات .!!
کاتێك که طارقی کوڕی زیاد ئه‌و هه‌موو پێشڕه‌ویه‌ی کرد بۆ فه‌تح کردن له‌و
ماوه که‌مه‌دا توانی زۆربه‌ی شاره‌کانی ئه‌نده‌لوس فه‌تح بکات.موسای کوڕی
نوصێر ئه‌مه‌ی به په‌له زانی چونکه خۆی ئه‌زمونی ووڵاتی ئه‌فریقای
باکوری له پێش چاو بوو که چون توانی جێ پێ خۆی له مهغرین و جهزائیرو
تونس بچه‌سپێنێت،بۆیه نامه‌یه‌کی ههڕهرشه ئامێژی نوسی بۆ طارقی کوڕی
زیاد پێ ووت له جێ خۆت بمێنه‌ره‌وه تا دهگهمهلات، له‌وه ده‌ترسا که
سوپای نه‌سرا ده‌وری بده‌ن سوپای موسڵمانان له ناو به‌رن .
وه موسای کوڕی نوصێرلهوکاتهوهی که طارق ده‌رچووبوو بۆ ووڵاتی
ئه‌نده‌لوس ئه‌و هه‌ر خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی له‌شکرو چه‌ك جبه‌خانه بوو
بۆیه هه‌شت هه‌زار سه‌ربازی تر ئاماده کرد بۆ یارمه‌تی طارقی کوڕی زیاد
چونکه زۆر دوور که‌وتبووه له خاكی موسڵمانان .
خوێنه‌ر له‌وانه‌یه بپرسێت ئه‌م هه‌موو سوپایه له کوێ ئاماده بوو تا
سیانزه هه‌زار کۆبوه‌وه زۆری پێ چوو وه پاشان ئه‌م هه‌شت هه‌زاره له
کوێوه دروست بوون بۆ موسای کوڕی نوصێر؟
له وهڵآمدا ده‌ڵێین موسڵمانان له هه‌رشوێنێکی ئه‌م دنیاوه له
ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئااوایهوه که بانگ و سه‌دای جیهادیان ببیستایه خێرا به
ده‌م ئه‌و بانگه‌وازه‌وه ده‌ڕۆشتن و ئاماده‌ی کۆشش و خه‌باتیان تێدا بوو
بۆ ئه‌م دینه که بیستیان وا کۆشش و جیهاد له خاکی ئیسپانیادا ده‌ستی پێ
کردوه به سه‌رکردایه‌تی سه‌رکرده‌یه‌کی لێهاتوی به‌ربه‌ر،! ئه‌و هه‌شت
هه‌زاره‌ی که کۆ بونه‌وه هه‌ر هه‌مووی خه‌ڵکی ووڵاتی یه‌مه‌ن و شام و
ئێران و ئازه‌ربایجان و کورد بوون، خۆیان ئاماده کرد بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه
وڵاتی مه‌غریب له ڕێگه‌ی سه‌رکرده و ئهمیرهکانیانهوه، پاشان به
سه‌رکردایه‌تی موسی کوڕی نصێر په‌ڕینه‌وه بۆ خاکی ئه‌نده‌لوس تا هێز و
توانا‌و پشتیوانی بگه‌یه‌ننه طارقی کوڕێ زیاد، چه‌نکه لای موسڵمانان هه‌ر
وایه له هه‌ر شوێنێکی ئه‌م دنیایه موسڵمان پێویستی به یه‌کتر بێت خێرا
بۆ یارمه‌تی یه‌کتر ئاماده‌ن.
په‌ڕینه‌وه‌ی موسی نصێر و گه‌وره‌ترین کرده‌وی که له خاکی ئه‌نده‌لوسدا کردی
کاتێك که موسی کوری نصێر په‌ڕیه‌وه بۆ ئه‌نده‌لوس خۆی و سوپاکه‌ی بینی
له پشتی طارقی کوڕی زیاده‌وه له شاری (ئیشبیل)یه که گه‌وره‌ترین شاری
باشوری ئیسپانیا بوو وه به‌هێزترین شاریش بوو له ڕووی قه‌ڵاو دیواری
شاره‌که‌وه که پێشتر په‌یمان نامه‌یان ئیمزا کردبوو له‌گه‌ڵ طارقی کوری
زیاد دا بۆ دانی جزیه، به‌ڵام له پهیمانهکای خۆیان په‌شیمان بونه‌وه و
په‌یمانه‌که‌یان شکاندبوو خۆیان ئاماده کردبوو که له پشته‌وه له
طارقی کوڕی زیاد بده‌ن، به‌ڵام خوای گه‌وره کاری ئه‌وانی ژێرخست و موسی
کوڕی نصێر هات و ڕاحمهت خوای لێبێت ده‌وری شاره‌که‌ی دا‌و شاری ئیشبیلیه‌ی
گرت.
موسی کوڕی نصێر سه‌کرده‌یه‌کی لێوه‌شاوه و به‌توانا بوو زۆر دووربین بوو
زۆر به‌ووردی ئیشه‌کانی هه‌ڵده‌سه‌نگاند کاتێك که نامه‌ی نوسی بۆ طارقی
کوڕی زیاد خه‌ڵکانێك بوون له ده‌ورووپشتی پێیان ده‌وت ئه‌وه ئێره‌یت پێ
ده‌بات که تۆ ئه‌و جێگایانهت فه‌تح کردوه بۆیه ئه‌ویش پێی خۆش بوو که
له‌گه‌ڵتا باشدار بێت و خۆی خاوه‌نی فه‌تحه‌که بێت، بۆیه طارقی کوڕی
زیادیش ئه‌م قسه‌یه‌ی به‌بێ مانا‌و به‌کاری دوژمنانی موسڵمانانی زانی بۆیه
به ئاشکرا ووتی هه‌ر کردوهیهك من ده‌یکه‌م به‌شێکی موسی کوڕی نصێری
تێدایه چونکه من په‌روه‌رده‌کراوی ده‌ستی ئه‌و پیاوه‌م وه هه‌رچیه‌کم
کردوه له خاکی ئه‌نده‌لوس ئه‌و به‌شداره له‌گه‌ڵ مندا هه‌رچی پاداشت و
چاکه‌ی منه لا ته‌رازوی موسی کوڕی نصێردا به‌شێکی هه‌یه ڕه‌حمه‌تی خوای
لێبێت، چونکه ئیسلامی له‌سه‌ر ده‌ستی موسی کوڕی نصێر وه‌رگرتبوو وه
ته‌نها مه‌به‌ستی موسی کورێ نصێریش ئه‌وه بوو که سوپای موسڵمانان له
ناو نه‌چن له خاکێکی دوره ده‌ستی موسڵمانان.
له دوای ئه‌وه‌ی که چه‌ند مانگێك ده‌وری شاری ئیشبیلیه‌ی دا‌و توانی
بچێته ناو شاره‌که‌وه به‌ته‌واوه‌تی پاشان موسی کوڕی نصێر به‌ره‌و باکوری
ئهندهلوسکهوته ڕێ وه ڕۆشتن به‌ره‌و ئه‌و شارانه‌ی که طارق کوڕی زیاد
فه‌تحی نه‌کردبوو چون به‌روه ناوچه‌کانی باکوری ڕۆژئاوا که طاریق کوڕی
زیاد به‌و ڕیگایانهدا نه‌ڕۆشتبوو ویستی یارمه‌تیه‌ك بێت بۆ طاریق کوڕی
زیاد وه سه‌رکه‌وتنێکی ته‌واو به‌ده‌ست بێنێت بۆ طاریق کوڕی زیاد له
ئیسپانیادا.
موسی کوڕی نصێر توانی له ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مدا به ده‌یان شار ئازاد بکات
وه توانی ئه‌و جێگایانه‌ی که زۆر گه‌وره‌ن فه‌تحیان بکات که پێی
ئه‌وترێ ناوچه‌کانی (مارده) وه ئه‌م ناوچانه‌ی هه‌موو ئازاد کردوو طارقی
کوڕی زیاد ههت له طولیطیلة چاوه‌ڕێی سه‌رکرده‌ی لێهاتوو موسی کوڕی نصێر
ده‌کات، هۆکاری ڕوو کردنه (مارده)شی ئه‌وه بوو که زۆربه‌ی هێز و سوپای
قوتی نصاره له‌و نوچه‌دا کۆبوبونه‌وه وه ئه‌مه‌ش چه‌ند مانگێكی پێ چوو
که کۆتاییه‌که‌ی له مانگی ڕه‌مه‌زاندا بوو، که زۆربه‌ی ئه‌و شارانه‌ی
که که‌وته ده‌ستی له کۆتای جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا بوو یان شاره‌کانی
فه‌تح ده‌کرد وه‌یان به دانی جزیه ڕێکه‌تننامه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌به‌ستن
وه ئه‌و ساڵه‌ش بو به دوو جه‌ژنی موسڵمانان.
موسی کوڕی نصێر زۆر بیری طارق کوڕی زیادی ده‌کرد ویستی فه‌تحه‌که
نه‌وه‌ستێت بۆیه کوڕه‌که‌ی خۆی نارد به‌سه‌رۆکایه‌تی سوپاکه تا
به‌ته‌واوه‌تی فه‌تحه‌کان ئه‌نجام بده‌ن کوڕه‌که‌ی ناوی (عبدالعزیز کوڕی
موسی کوڕی نصێر) ڕاحمهتی خوای لێ بێت، که وه‌کو باوکی په‌وروه‌رده
کرابوو، په‌روه‌رده‌کراوێکی کۆشش و خه‌بات و جیهادیانه عبدالعزیز کوڕی
موسی به‌ره‌و ناوچه‌ی ڕۆژئاوا که‌وته ڕێ له ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مدا توانی
هه‌مووی ڕۆژئاوای ئه‌نده‌لوس فه‌تح بکات که ئێستا ناونراوه به پرتگال
وه توانی بچێته (لیشبونة) که له باکوری ڕۆژئاوای وڵاتی پورتگاله وه
عبدالعزیز کوڕی موسی کوڕی نصێر یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ی که پورتوگالی
فه‌تح کردووه.
پهیهك گه‌یشتنی هه‌ردوو سه‌رکرده‌ی قرهمان طارقی کوڕی زیاد و موسی کوڕی نصێر
هه‌ندێك له‌سه‌رچاوه‌کان وا ده‌گێڕنه‌وه که کاتێك که موسی کوڕی نصێر
گه‌یشت به طارقی کوڕی زیاد موسی طارقی گرت و دای به زه‌ویدا، وه
هه‌روه‌ها ده‌گێڕنه‌وه که به قامچی لێی داوه.!
له‌ڕاستیدا ئه‌م سه‌رچاوه‌یه ته‌نها له مێژووی ئه‌وروپیه‌کاندا هاتوه
که هیچ کاتێك ناکۆکی له نێوانی ئه‌و دوانه‌دا ڕووی نه‌داوه. ئه‌و
گرژیه‌ی له نێوانی طارق و موسی دا باسمان کرد ته‌نها له په‌له کردنی
گرتنی شاره‌کاندا بوو چونکه کاتێک طاریق له (قورطبة) و (جیان) دا بوو خۆی
ئاماده کردبوو که به‌ره‌و (طولیطیلة) بڕوات به‌ڵام که نامه‌که‌ی موسی
کوڕی نصێر ی به ده‌ست گه‌یشت وای به باش زانی که پایته‌ختیش بگرێت
ئه‌کات له‌وێ بوه‌ستێت، به‌ڵكو موسی کوڕی نصێر زۆر خۆشحاڵ بوو به
کرده‌وه‌کانی طارقی کوڕی زیاد وه ئه‌م جۆره کارانه له نێوانی
سه‌رکرده‌کاندا ڕوو ده‌دات و کارێکی زۆر سروشتییه، کاتێك که به‌یه‌ك
گه‌یشتن وه‌ك سه‌رچاوه ڕاستیه‌کان بۆمان باس ده‌که‌ن دوو ساڵ بوو ئه‌م دوو
سه‌رکرده‌یه یه‌کتریان نه‌دی بوو بۆیه زۆر به‌گه‌رمی باوه‌شیان کرد به
یه‌کتریدا و له ڕه‌مه‌زانی ساڵی (92)هجری یه‌کتریان به‌جێ هێشتبوو که
بارنبهره به مانگی ته‌مموزی ساڵی (711)زاینی تاکو مانی ذوالعقده ساڵی
(94)هیجری به‌رانبه‌ر به ئابی ساڵی (713)ی زاینی، ئه‌و هێرشه‌ی که طارقی
کوڕی زیاد ده‌ستی پێ کردبوو یه‌ك ساڵی خایاند تا گه‌یشته (طولیطیلة) وه
پاشان هێرشه‌که‌ی موسی کوری نصێر ساڵێکی خایاند تا گه‌یشته‌وه به طارقی
کوڕی زیاد.
هه‌ر دوو سه‌رکرده‌ی قاره‌مان کوتنه رێ بۆ فه‌تح کردنی ناوچه‌کانی
ئه‌نده‌لوس وه ناوچه‌کانی باکوری ڕۆژهه‌ڵات و باکوری ڕۆژئاوا. سه‌ره‌تا
له ناوچه‌ی باکوره‌وه ده‌ستیان پێ کرد که ناوچه‌یه‌کی زۆر گرنگ بوو که
یه‌کێك له‌و ناوچانه بریتی بوو له (به‌رشه‌لۆنه) که به‌رشه‌لۆنه‌یان
به‌یه‌که‌وه فه‌تح کرد که به داخه‌وه خه‌ڵکی وڵاتی ئێمه به‌رشه‌لۆنه
ته‌نها به تیپێکی دوگۆڵی ده‌ناسن، به‌ڵام نازانن بۆ درێژای چه‌ند سه‌ده
ئه‌م خاکه حه‌کمی خوای گه‌وره‌ی تیا پیاده کراوه له‌سه‌ر ده‌ستی دوو
سه‌رکرده‌ی قاره‌مان و موجاهد که فه‌تحیان کرد.
پاشان ڕویان کرده شارێکی زۆر گه‌وره‌ی باکوری رۆژهه‌ڵات که پێی ئه‌وترێ
(ساراگۆستا) که چه‌ند ئهژدادێکی موسڵمانان له‌وێدا په‌روه‌رده بو بون
وه زۆربه‌ی زۆری ناوچه‌کانی باکورو ناوه‌ڕاست و به‌ره‌و باکوری ڕۆژئاوا
ئه‌م جێگایانه فه‌تح کرا له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و دوو سه‌رکرده میغوارهدا.
وه له پاشاندا له ناوچه‌ی باکور موسی کوڕی نصێر هه‌ڵسا به کارێك که
هاوشیوه‌ی ئه‌و کاره زۆر ده‌گمه‌ن بوو له‌و سه‌رده‌مه‌دا که ئێستاش جێگای
سه‌نجی زۆربه‌ی مێژوو نوسانه، سریه‌یه‌کی نارد بۆ پشت شاخی (برینیه)،
ئه‌م شاخه سنوری نێوان فه‌ره‌نسا و وڵاتی ئه‌نده‌لوس دیاری ده‌کات ئه‌م
شاخه که‌وتوه‌ته باکوری رۆژهه‌ڵاتی وڵاتی ئه‌نده‌لوس وه ئه‌و سریه‌یه
شاخی (برینیه)یان بڕی و چونه شارێکی فه‌ره‌نسی به ناوی (ئهربونه) که
ئه‌م شار هئهکهوێته سه‌ر که‌ناری ده‌ریای سپی و ده‌ریای ناوه‌ڕاست، وه
به‌مه‌ش موسی کوری نصێر توانی بنکهیهك له‌ناو خاکی فه‌ره‌نسادا دابنێت
که جێ پێی خۆیان چه‌سپاند له‌و شاری ئیربونه له‌سه‌رده‌مێکی نزیکدا
ویلایه‌تێکی ئیسلامی بۆ خۆیان دروست ده‌که‌ن که دێینه سه‌رباسه‌که‌ی به
پشتیوانی خوا. له دوای ئه‌وه‌ی که ئه‌م تاکه سریهیهی نارده باشوری
ڕۆژئاوای فه‌ره‌نسا موسی کوڕی نصێر و سوپاکه‌ی ڕویان کرده ڕۆژئاوا تا
گه‌یشته کۆتای خاکی ئه‌نده‌لوس له ڕۆژئاوادا موسڵمانان هه‌رچی شاری
ئه‌نده‌لوس بوو فه‌تحیان کرد وه خاکی ئه‌نده‌لوس هه‌رهه‌مووی فه‌تح کرا
ته‌نها ناوچه‌یه‌کی زۆر بچوك نه‌بێت له باکوری رۆژئاوا که پێی ئه‌وتری
(صخره) یان (بلای) پێ ده‌وترێ ئه‌مه‌ش ئه‌که‌وێته سه‌ر که‌نداوی (بسکای)
له‌سه‌ر ده‌ریای ئه‌تله‌نتی. وه ئه‌م کارانه له ماوه‌ی سێ ساڵ‌و نیودا
ئه‌نجام درا واتا له‌سه‌ره‌تای ساڵی (92)هیجری=(711)ی زاینی وه
کۆتاییه‌که‌ی له کۆتای ساڵی (95)هیجری= (714)ی زاینی. موسڵمانان توانیان
هه‌موو خاکی ئه‌نده‌لوس فه‌تح بکه‌ن تانها ناوچه‌ی (صخره،بلای)
هه‌رچه‌نده موسڵمانا ده‌وری ئه‌م شاره‌یان دابوو بۆ ماوه‌یه‌کی دوور‌و
درێژ، به‌ڵام هه‌ر نایان توانی فه‌تحی بکه‌ن، هۆکاری نه‌توانینی فه‌تحی
بلای ئه‌وه بوو که نامه‌یه‌کی له خه‌لیفی موسڵمانانه‌وه پێ گهيێشت که
به زهترین کات بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام له پاشاندا ده‌بێته ده‌وڵه‌تێکی
زۆر گه‌وره‌ی نصارا که به مێشکی هیچ که‌سێکدا نه‌هاتوه وه ده‌بوو ئه‌و
شوێنه‌ی فه‌تح بکردایه موسی کوڕی نصێر.
نامه‌یه‌ك له وه‌لیدی کوڕی عبدالملیك بۆ وه‌ساندنی فتوحات
له‌و په‌ڕی وڵاتی موسڵمانان له دیمه‌شق له لایه‌ن خه‌لیفی موسڵمانان
وه‌لید کوڕی عبدالملیك نامه‌یه‌ك بۆ موسی کوری نصێر و طارقی کوڕی زیاد هات
که ده‌بێت به په‌له‌و بێ دواکه‌وتن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دیمه‌شق و کۆتای
بێنن به فه‌تحه‌کانیان، له ڕاستیدا کارێکی زۆر سه‌یر بوو وه هه‌موانی
سه‌رسام کرد ئه‌وکات! وه خه‌فه‌ت و بێزاریه‌کی زۆری دا به موسی کوڕی نصێر
وه ئاخ و ئه‌سه‌فێکی زۆری هه‌ڵکێشا، به‌ڵام خه‌لیفه‌ی موسڵمانانه‌و
ده‌بێت فه‌رمانه‌کانی جێ به‌جێ بکرێت. هه‌موومان سه‌رسام بوین له‌گه‌ڵ موسی
کوڕی نصێر که ئه‌م کاره سه‌رسورمانه ڕوی دا! بۆچی له‌و کات و ساته‌دا
ئه‌و کاره ڕویدا؟
هه‌مومان سه‌رسامین ڕاماوین له‌وانه‌یه هۆکاره‌کانی بگه‌ڕێته‌وه بۆلای وه‌لیدی کوڕی عبدالملیك که مێژو نوسان بۆمان باس ده‌کان؟
یه‌که‌م هۆکار: له‌ڕاستیدا وه‌لید کوڕی عبدالملیك هه‌میشه بیری له‌وه
ده‌کرده‌وه موسڵمانان زۆر له‌خاکی خۆیان دور که‌وتونه‌ته‌وه‌و مه‌نزڵگایان
بجێ هێشتوه وه ئه‌ویش خۆی به به‌رپرس ده‌زانی له بارانبه‌ر
موسڵماناندا ترسا له‌وه‌ی که هه‌موو خاکی ئه‌نده‌لوس له ماوه‌یه‌کی
که‌مدا فه‌تح کراوه، ترسه‌که‌شی له جێگه‌ی خۆیدا بوو ڕه‌حمه‌تی خوای
لێبێت، له‌وه ده‌ترسا که هه‌موو نصارهکان کۆ ببنه‌وه‌و دژی موسڵمانان
بجه‌نگن هه‌رچه‌ند هێزو توانای موسڵمانان زۆر بێت به‌ڵام له‌و خاکه‌دا
ناگاته هێزو توانای نصارهکان وه ناشتوانرێت هه‌روا به‌ئاسانی چه‌ك و
یارمه‌تیان بۆ بنێرێت، چونکه موسڵمانان زۆر دووره ده‌ستن بۆیه ویستی
موسڵمانان له شوێنێکدا بوه‌ستن و جێ پێیان بچه‌سپێنێت.
دووه‌م هۆکار: له ڕاستیدا وه‌لید کوڕی عبد الملیك ئه‌ی توانی فه‌تح
ڕابگرێت وه داواش نه‌کات له موسی کوڕی نصێر وه طاریقی کوڕی زیاد که
نه‌گه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که زۆر زۆر جێگای تێڕامانه زۆر جه‌ختی
له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کرده‌وه که ئه‌و دوو سه‌رکرده بگه‌ڕێنه‌وه بۆ
دیمه‌شق به په‌له‌و بێ دواکه‌وتن چونکه وه‌لید ده‌یزانی که موسی نصێر
ده‌یه‌وێت له دوای فه‌تحی ئه‌نده‌لوس هه‌موو ئه‌ورویا فه‌تح بکات تا
ده‌گاته وڵاتی قوسطنطنیة له ڕۆژئاوا.
له ڕاستیدا قوسطنطنیة له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه نه‌ده‌توانرا موسڵمانان فه‌تحی
بکه‌ن زۆر له سوپای موسڵمانان و ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وی ڕۆشتن بۆ فه‌تح کردنی
به‌ڵام هه‌ر نایان توانی، موسی کوڕی نصێر بیری کرده‌وه که له وڵاتی
ئه‌وروپاوه فه‌تحی قوسطنطنیه بکات، یه‌که‌م جار ویستی فه‌تحی فه‌ره‌نسا
بکات پاشان یوگسلافیا پاشان ڕۆمانیا پاشان بلگاریا پاشان ناوچه‌ی تورکیا تا
ده‌گه‌یشته قوسطنطنیه له ناوچه‌کانی ڕۆژئاواوه ئه‌مه‌ی له
نامه‌یه‌کدا بۆ وه‌لیدی کوڕی عبدالملیك نوسی بوو موسی کوڕی نصێر بۆیه
وه‌لید ترسی لێ نیشت و به په‌له هاواری لێ هه‌ڵسا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و
دوو سه‌رکرده‌یه ئه‌و ئه‌ترسا له‌وه‌ی سوپای موسڵمانان به قوڵای خاکی
ئه‌وروپادا بڵاو ببنه‌وه وه وه‌لیدیش نه‌توانێت هیچ یارمه‌تی و
پێداویستیه‌کیان بۆ بنێرێت، چونکه ئه‌گه‌ر پێویستان به که‌ره‌سته‌و
پێداویستی ببوایه به‌لایه‌نی که‌مه‌وه چه‌ند مانگێکی پێ ده‌چوو تا به
دستیان بگات وه گه‌یشتنی که‌ره‌سته‌و پێداویستی هه‌روه‌ها ئاسان نه‌بوو،
به‌ڵکو چه‌نده‌ها شاخ و ده‌ریاو دۆڵ و ده‌شت له‌و نێوه‌نده‌دا هه‌بوو،
وه‌لید کوڕی عبدالملیك له‌وه ترسا که کاره‌که ئه‌نجام بده‌ن وه سوپای
موسڵمانان به‌ره‌و تیاچون و ڕۆچون بڕوات بۆیه فه‌رمانی دا به‌په‌له موسی
کوڕی نصێر و طارقی کوڕی زیاد بهگهڕینهوه.
توانایه‌کی به‌رز
پێویسته لێره‌دا بپرسین وه هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بکه‌ین له‌و توانا به‌رز و
به‌هێزه‌ی که موسی کوڕی نصێر هه‌یبوو، له‌و کاتانه‌یدا که بیری
لێده‌کرده‌وه که بچێت وڵاتی قوسطنطنیه ڕزگار بکات و نه‌خشه‌و پلانی بۆ
کێشا بوو ته‌مه‌نی ئه‌م پیاوه (75) ساڵ بوو!
چ توانایه‌ك و چ هێزێکه که شێخێکی ئاوا پیر یان مامه پیره‌یه‌کی ئاوا
پیر مهجاید بێت و له پێناوی خوای گه‌وره‌دا بجه‌نگێت و هه‌میشه ده‌ست
به‌چه‌ك و سوارێکی لێزان بێت وه شار له دوای شاریش فه‌تحی بکات له
پێناوی خوای گه‌وره‌دا کێ ئه‌م ڕۆحه به‌رزه‌ی به‌خشی به‌م پیاوه؟ که
توانی ببێته خاوه‌نی مێژووی شاری ئیشبیلیه‌و شاری مهراده و به‌رشلۆنه‌و
ساراگوسا و باکوری ڕؤژهه‌ڵاتی ئه‌نده‌لوس و باکوری ڕۆژهاواو وه ڕوو بکاته
بلای و پاشان بیر له فه‌تحی فه‌ره‌نسا و ئیتالیا و جێگاکانی تریش
بکاته‌وه تا ده‌گاته قوسطنطنیه.
کێ ده‌توانێت پێناسه‌ی ئه‌و توانایه‌م بۆ بکات و ئه‌و ڕۆحه به‌رزه‌م بۆ
بکات که پیاوێکی ئاوا گه‌وره‌و بهساڵادا چودا که له ته‌مه‌نی (75)
ساڵیدا ئاوا بیر بکاته‌وه، پیاوانی پیری لای ئێمه‌ش که به‌ساڵا ده‌چن وا
ده‌زانن کاره‌کانیان کۆتای پێ هاتوه‌و چاوه‌ڕێی خانه‌نشینی ده‌که‌ن، ئه‌م
پهیومهم بۆ پیاوانی به ته‌مه‌ن و به ساڵا چوه به‌ڵکو کاری ئێوه
ته‌واو نه‌بووه ده‌توانن جیلهکانمان پێ بگه‌یه‌نن وه په‌خشی ویراسه‌تی
ئه‌زمونه‌کانی ئێوه بن وه بشتوانن فکری گه‌نجه‌کان ڕاست به‌که‌نه‌وه.
کاتێکێش که موسی کوڕی نصێر فه‌تحی باکوری ئه‌فه‌ریقای کرد ته‌مه‌نی
(60)ساڵان بوو ئه‌گه‌ر به پێوه‌ری ئه‌م سه‌رده‌مه پێوه‌ری بکه‌ین
خانه‌نشین کرابوو، به‌ڵام وا له ته‌مه‌نی (75)ساڵیدایه‌و خه‌فه‌تێکی زۆر
ده‌خوات به‌وه‌ی که نه‌یتوانی جێگاکانی که فه‌تح بکات کێ ده‌توانێت
پێناسه‌ی ئه‌م توانا‌و هێزه‌م بۆ بکات؟
خه‌فه‌تی یه‌که‌می ئه‌وه بوو که خه‌لیفه‌ی موسڵمانان بانگی کردوه‌ته‌وه له خاکی جیهاد دا.
دووه‌م خه‌فه‌تی ئه‌وه‌یه که شه‌هید نه‌کراوه. سێیه‌م خه‌فه‌تی
ئه‌وه‌یه که نه‌یتوانی که بلای فه‌تح بکات. خه‌فه‌تی چواره‌می له
هه‌مووی گه‌وره‌تر ئه‌وه بوو که نه‌یان هێشت قوسطنطنیه فه‌تح بکات له
ڕێگای ئه‌وروپاوه.
له باسی موسی کوڕی نصێر دا زانای پایه به‌رز (مقری) که خاوه‌نی (نفح
الطیب)ه ده‌ڵێ: شمشێره‌که‌ی خسته سه‌رشانی و ده‌ستی خسته سه‌ر
ئه‌ملاولای شمشێره‌که‌ی و به بێ تاقه‌تی پیاسه‌ی ده‌کردو له‌به‌رده‌م
خۆیه‌وه ده‌یووت نه‌یان هێشت وڵاتی فرنجه ڕزگار بکه‌م وه نه‌یان هێشت
خاکێك بۆ موسڵمانان فراوانتر بکه‌م که له شامه‌وه زۆر به‌ئاسانی بۆم
فراوان ده‌بوو تاکو ئه‌و جێگایه‌ی که بیرم لێده‌کرده‌وه، له‌ڕستیدا که
سواری ده‌ریا بوم و له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه هاتم بۆ ڕۆژئاوا، به‌ڵام ڕێگاکه‌م
ته‌واو نه‌کرد هه‌موو شتێکیش ویستی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ره....
گه‌ڕانه‌وه و ئاره‌زوه‌کان
له دوای ئه‌وه‌ی موسای کوڕی نوصێر ناچار بوو بگه‌ڕێته‌وه چونکه به
کارێکی قیامه‌تی ده‌زانی ئه‌گه‌ر بێ فه‌رمانی خه‌لیفه‌ی موسڵمانان بکات
،هه‌ردووکیان طارقی کوڕی زیاد موسای نوصێر گه‌ڕانه‌وه بۆ دیمه‌شق
پایته‌ختی خه‌لافه‌ی ئیسلامی، که گه‌ڕانه‌وه بینیان وه‌لید کوڕی
عهبدوولمهلیك له جێگادا که‌وه‌تووه نه‌خۆشه، نه‌خۆشیه‌که‌ی هه‌راسانی
کردوه له دوای سێ ڕۆژ گه‌راندنه‌وه‌یان وه‌لید ئه‌مرێت ،به‌ڵام وه‌لید
دڵ ئارام بوو له‌وه‌ی که سوپایی موسڵمان به‌ره‌و قستهنتنیه ناڕوات له
ئه‌وروپاوه چونکه مو‌سا و طارقی بینی ،له پاش مردنی وه‌لید سولیمانی برای
هاته سه‌رحوکم.
له‌دوای ساڵێك له گه‌ڕانه‌وه‌ی موسی کوڕی نصێر واته ساڵی (97)هیجری=
(716)ی زاینی سوله‌یمانی کوڕی عبدالملیك ویستی بچێت بۆ حه‌ج فه‌رمانی کورد
به موسی کوری نصێر که بچێت له‌گه‌ڵیدا ماوه‌یه‌کی زۆر بوو له خاکی کۆشش و
خه‌باتدا ژیانی بردبووه سه‌ر بۆیه زۆر موشتاق بوو تا بگاته خزمه‌تی
پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودی خوای لێبێت) بۆیه به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ
سوله‌یمان به‌ره‌و حه‌ج ڕۆشتن ئه‌و ساڵه.
له‌ڕێگادا که کاتێك ڕۆشتن ده‌ستی به‌رز کرده‌وه بۆ ئاسمان موسی کوڕی
نصێرله ته‌مه‌نی (76) ساڵیدا وه ووتی خوایه ئه‌گه‌ر ژیانم تیایدا ماوه‌و
ژیانم پێ ده‌به‌خشیت زۆر ئاره‌زوو مه‌ندم بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێمه‌وه بۆ خاك و
مه‌یدانی کۆشش و جیهاد، وه ئاواته خوازم به‌وه‌ی که شه‌هید بم، به‌ڵام
خوا گیان ئه‌گه‌ر ژیانم به‌شی ئه‌وه‌ی تیا نه‌ماوه داوات لێ ده‌که‌م که
له خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئازیزدا له مه‌دینه‌دا بمرم (دروود و سه‌لامی
خوای لێ بێت) له ده‌وای حه‌ج کردنی ویستی بگه‌رێته‌وه له گه‌ڕانه‌وه‌یدا
وه‌فاتی کرد‌و له له خاکی پیرۆزی مه‌دینه‌و له خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری
ئازیزدا ناشتیان (هه‌زار دروودو سڵاو له سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئازیز و
ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ش له‌و قاره‌مان ی سه‌رکرده لێوه‌شاوه‌یه که‌له
ته‌مه‌نی 75 ساڵیدا جیهادی ده‌کرد له پێناو خوای گه‌وره‌دا) که له
خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵانیدا گیانی خۆی سپارده کرد، له ڕاستیدا
ئه‌وه‌یه ژیانی پیاو چاکان و موجاهیدان هه‌موو ژیانی کۆشش ه خه‌بات بوو
بۆ ئه‌م ئیسلامه دڵی وا به‌سته بوو به خوای گه‌وره‌ی خۆیه‌وه بۆیه
خوای گه‌وره‌ش نا ئومیدی نه‌کردو نزاکه‌ی گیرا کرد، ژیا له‌سه‌ر سونه‌تی
پێغه‌مبه‌ری خوا له‌وپه‌ڕی خاکی ئه‌نده‌لوس وه گیانیشی سپارد له خاکی
مه‌دینه‌ی پێغه‌مبه‌ر (درودوو سه‌لامی خوای لێبێت) ئه‌وه‌یه پێشه‌نگی
سه‌رکرده.
به‌ڵێ مرد موسی کوڕێ نصێر له دوای ئه‌وه‌ی که ژیانی پڕ بوو له جیهاد و
کۆشش و خه‌بات وه سه‌رکرده‌یه‌ك بوو به به‌رده‌وامی بۆ ئه‌م ئیسلامه
تاکو خه‌ڵکی مه‌غریب و باکوری ئهفهریقاو وڵاتی ئه‌نده‌لوس و هه‌موویانی
له تاریکی و گومڕایهوه برد به‌ره‌و ئه‌م ئیسلامه و ئاینی پیرۆزی
ئیسلامی له دوای خۆی به دیاری بۆ ئه‌و خه‌ڵکه به جێ هێشت.
موسی کوڕی نصێر له ته‌مه‌نی 75 ساڵێدا توانی کۆشش و خه‌باتی خۆی
بگه‌یه‌نێته ئه‌وپه‌ڕی کۆشش و خه‌بات چونکه ئه‌وه‌ی که ئه‌می ئه‌بزواند و
ئه‌جوڵاند ته‌نها ئیمانبه خوای گه‌وره بوو وه هه‌موو ئاوات و
ئهرازوهکانیشی به‌رز کردنه‌وه‌ی وشه‌ی الله بوو وه ئه‌و هه‌موو هێزه
له پیاوێکی ئاوا به ته‌مه‌ندا له بیر‌و باوه‌ڕێکی پاکه‌وه سه‌رچاوه‌ی
گرتبوو...
به‌ڵام هاوڕێ ئازیزه‌که‌ی ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ی که په‌روه‌رده‌کراوی ده‌ستی
خۆی بوو له دوای مردنی خۆی ناوی طارقی کوڕی زیادیش له مێژوو دا نامێنێ و
که‌س نازانێ که طارقی کوڕی زیاد له دیمه‌شق مایه‌وه یان گه‌ڕایه‌وه بۆ
ئه‌نده‌لوس، هه‌رچه‌ند کۆمه‌ڵێك له مێژوو نوسان ده‌ڵێن که ئه‌و سه‌رکرده
لێ وه‌شاوه له دوای پێنج ساڵ مردنی موسی کوڕی نصێر ئه‌ویش گیانی خۆی
سپارده کرد له خاکی ئه‌نده‌لوس دا واتا له ساڵی (102 هیجری = 721 زاینی)
وه کۆمهڵێكی که له مێژوو نوسان ده‌ڵێن که طارقی کوڕی زیاد له
دیمه‌شق گیانی سپارده کردوه ڕه‌حمه‌تی خوا له هه‌رهه‌موویان بێت.