04/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌شواق جاف: كورد سه‌رقاڵی 3 بژارده‌یه بۆ هه‌ڵبژاردن له‌كه‌ركوك
بۆ ده‌نگدان له‌پارێزگای كه‌ركوك هه‌موو بارسته كوردیه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هۆڵی په‌رله‌مانی عێراقیان جێهێشتووه و سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن یا پارێزگایه‌كی دیكه‌ش بخرێته ماددهكهوه یا ده‌نگدانه‌وه، یا هه‌ڵپه‌ساردنی كۆبوونه‌وه.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌هاوپه‌یمانی كوردستانی، ئه‌شواق جاف به (بزاڤ)ی راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ده‌نگدان له‌پارێزگای كه‌ركوك و دیاله و سه‌لاحه‌دین هۆڵی په‌رله‌مانی عێراقیان جێهێشتووه و سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن یه‌كێك له3 بۆچوون بخه‌نه به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان.
"هه‌موو بارسته كوردستانیه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌گفتوگۆدا بۆ ئه‌وه‌ی چی بڕیارێك بده‌ین له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردن له‌كه‌ركوك و سه‌لاحه‌دین و دیاله، ئه‌وه‌ی بژارده‌یه له‌به‌رده‌مماندا ئه‌وه‌یه كه‌ئایا پارێزگایه‌كی شیعه نشینین بخه‌ینه ناو ئه‌و پارێزگایانه‌وه كه مادده‌كه‌ی له‌باره‌وه هاتووه، یا داوای دووباره ده‌نگدانه‌وه بكه‌ین، یا ئه‌وه‌تا كۆبوونه‌وه‌كه ههڵبپسێرین له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر كه‌ركوك"، ئه‌شواق جاف وای گوت.
زیاتر گوتی، ئه‌م ده‌نگدانه ده‌ریخست كه كورد له‌عێراقدا دۆستی نییه له‌سوننه و شیعه هه‌روه‌ك ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ له‌عێراقدا پێكه‌وه ژیان نییه.
مادده‌كه باس له‌وه ده‌كا، هه‌ڵبژاردن له‌پارێزگاكانی كه‌ركوك، سه‌لاحه‌دین، دیاله، ئه‌و پارێزگایانه‌شی گومان هه‌یه له‌تۆماری ناوی ده‌نگده‌راندا، په‌رله‌مانی عێراق لیژنه دروست ده‌كات له‌هه‌ریه‌كه له‌و پارێزگایانه ئه‌گه‌رهاتوو ئه‌و ساخته‌كاری تێدا بوو ئه‌وا هه‌ڵبژاردنی تێدا ناكرێ تاوه‌كو ئه‌و تۆمارانه راست ده‌كرێنه‌وه بۆ هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی دیكه‌ش.
رونشیشكردهوه، ده‌نگدانمان بۆ ئه‌و مادده‌یه نه‌دا و سه‌ره‌تا 144 په‌رله‌مانتار ده‌نگیان بۆ نه‌دا له‌به‌رامبه‌ر 86 په‌رله‌مانتار كه ده‌نگیان بۆ دا، به‌لام سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌نگدانه‌كه‌ی رانه‌گرت تا عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوك ناره‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و وتیان نابێ ئه‌و مادده‌یه نه‌خێر بێ له‌مه‌وه ئه‌ندامه‌كانی دیكه بۆچوونی خۆیان گۆڕی بۆ به‌به‌ڵێ بۆ ئێمه، له‌به‌رئه‌وه لایه‌نی كورد له‌په‌رله‌مانی عێراق هه‌ستان و بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر هاتووینه‌ته ده‌ره‌وه و رامانگه‌یاند ئه‌و ئه‌نجامه‌مان قبوڵ نییه.