04/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌خێر بێیته‌وه له‌م سه‌فه‌ره دوره
ئه‌گه‌ر ئه‌زانی چه‌نده عاشقت بووم
چه‌نده چاوه‌ڕێی بینینی تۆ بووم
تۆ له كوێ بووی
خه‌ریك بوو توشی بێ ئومێدیم بكه‌ی
ئه‌ی تۆ نازانی كه‌سێك هه‌یه هه‌مو رۆژێك به ئومێدی بینینی تۆوه ڕۆژ ئه‌كاته‌وه
ئه‌ی تۆ نازانی كه‌سێك چاوه‌ڕی بوو به هێمنی ماچی بكه‌ی
چاوه‌ڕێ بووم دڵۆپی فرمێسكه‌كانی چاوتت به‌سه‌ر دڵما ببارێنی
ئه‌م سه‌فه‌ره‌ت زۆری خایاند
زۆر ترسام كه ئه‌م جاره نهوبینمهوه
ترسام له‌وه‌ی كاتێ بگه‌ڕێیه‌وه من كۆچم كردبێ بۆ لای فریشته‌كان
خۆزگه ئه تزانی چه‌نده عاشقی ئه‌وه بووم به هێمنیی بم دوێنی
چاوه‌ڕی بووم تۆ بگریت تا كه‌س به فرمێسكی من نه‌زانێ
چاوه‌ڕی بووم فرمێسكی من تێكه‌ڵ به‌وی تۆبێو دایه گیانم نه‌یبینێ
به گه‌ڕانه‌وه‌ت بزه‌و خسه‌ته سه‌ر لێوه‌كان
ئه‌ی باران ئه‌ڵێی به‌سه‌ر رۆحی منا باریوی
ئه‌وه‌نده دڵ خۆشم به گه ڕانهوهت