04/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
نان بۆ نانه‌وا و گۆشت بۆ قه‌ساب !!وه‌ڵامێك بۆ ره‌خنه‌كه‌ی كاك لوقمان ئه‌مین
ئه‌و وتاره‌ی به‌نده كه ئاشكرایه مه‌ودای ورده‌كاریی تێدانیه ، هه‌ر ده‌بێ زۆر به كورتیی و وه‌كو سه‌ره قه‌ڵه‌م ئاماژه به بابهتهكان بكه‌م ، له‌به‌ر ئه‌وه زۆر ئاساییه ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت ئه‌و بابه‌ته ورد بكاته‌وه و بتوانێت ده‌یان وتار و لاپه‌ڕه‌ی تری بۆ زیاد بكات ، به‌ڵام كاتێ رهخنهكهتم خوێنده‌وه ، دڵنیا بوومه‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌و بابه‌ته‌ت به وردیی نه‌خوێندووه‌ته‌وه ، ئه‌گینا ره‌خنه‌كانت قووڵتر ده‌بوون و به‌و شێوه‌یه له رواڵه‌تی رسته‌كان و دهستهواژهكانت نه‌ده‌ڕوانی ، جا بۆ ئه‌وه‌ی روونكردنه‌وه‌یه‌كی كورت و پێویست بده‌مه به‌ڕێزتان ، ئاماژه به چه‌ند خاڵێك ده‌كه‌م :
1. مه‌به‌ستی به‌نده له جیاكردنه‌وه‌ی زمانی ئامۆژگاریی و زمانی یاسا و ده‌ستوور له ده‌ستووری مه‌دینه‌دا ئه‌وه‌یه كه ئامۆژگاریی بریتیه له وته و بیرخستنه‌وه و كردار و ره‌فتاری چاك بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له چاره‌نووسی كرداریان به‌رانبه‌ر به سنووره‌كانی خودا ، ئه‌مه پانتاییه‌كی فراوان له قورئان و سوننه‌تدا داگیر ده‌كات ، به ده‌یان كتێبی وه‌كو ( الترغیب و الترهیب ) له باسی بیروباوه‌ڕ و روونكردنه‌وه‌ی پرسیاره‌كان و هاندانی خه‌ڵك بۆ كرده‌وه‌ی چاك و ترساندنیان له چاره‌نووسی كاره‌كانیان نوسراوه ، به‌ڵام زمانی یاسا ئه‌و ده‌قانه‌یه كه وه‌كو بهڵیننامهیهكی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌رك و مافه‌كانی ئه‌وانه‌ی تێدا دیاریی كراوه كه به‌و مه‌رجانه رازیی بوون ، ئه‌وه له ئیسلامدا زۆر گرنگیی پێ دراوه ( المسلمون عند شروطهم ) ، ئێستاش بڕوام وایه زمانی ئامۆژگاریی له‌گه‌ڵ زمانی یاسا دوو پسپۆڕیی تایبه‌تن و ناكرێ ئێمه تێكه‌ڵیان بكه‌ین ، له جیهانی ئیسلامی‌دا ته‌جروبه زۆره كه بانگخوازان وه‌كو ئه‌وه‌ی له پسپۆڕیی خۆیاندا سه‌ركه‌وتوون له په‌رله‌مانه‌كان و حكومه‌ته‌كاندا سه‌ركه‌وتوو نین و پێم‌خۆش نیه ناو بهێنم ، حه‌ز ده‌كه‌م بۆ تێگه‌یشتنی وردی ئه‌م بابه‌ته كتێبی وه‌رگێڕدراوی ( یه‌كه‌مین ده‌ستووری نوسراو له جیهاندا ) بخوێنیته‌وه ، كه به‌نده ساڵی 2007 وه‌رمگێڕاوه بۆ زمانی كوردیی و پڕۆژه‌ی تیشك به زنجیره‌ی ژماره ( 22 ) چاپیان كردووه ، چونكه ئه‌م بابه‌ته قسه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت و لێره‌دا مه‌ودای ئه‌و باسه‌مان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه .
2. به‌ڕێزت ده‌ڵێیت :" ده‌بێت ئاگامان له‌وه‌بێت كه شتێك پێغه‌مبه‌ری خوا كردبێتی و وتبێتی ، سوننه‌تێكه له پێغه‌مبه‌ره‌وه بۆ ئوممه‌ته‌كه‌ی ، ئه‌وه هه‌ڵه‌یه كاتێك ده‌ڵێیت ( هه‌مووی ماده‌ی ده‌ستوورییه و ئامۆژگاریی دینی نیه ) ، جا ئه‌گه‌ر كردار و ره‌فتار و وتاری پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم دینیی نه‌بێت ، ده‌بێت دین خۆی چیی بێت ؟ " جا ئاماژه‌ش به ئایه‌تی " وما ینگق عن الهوی ، إن هو إلا وحی یوحی " ده‌كه‌یت . سه‌ره‌تا ده‌بێ سه‌باره‌ت به‌و ئایه‌ته بزانیت ، زۆربه‌ی توێژه‌رانی قورئانی پیرۆز ئه‌و دوو ئایه‌ته‌یان به‌و شێوه‌یه مانا كردووه كه پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا ( صلی الله علیه وسلم ) له هه‌واو هه‌وه‌س و ده‌روونی خۆیه‌وه و به‌رای خۆی سه‌باره‌ت به خودا قسه ناكات ، به‌ڵكو قورئان نیگای خودایه و فریشته‌یه‌كی به‌هێز و راستگۆ ئه‌و نیگایه‌ی بۆ ده‌هێنێ . ئه‌وه راسته هه‌موو گوفتار و كردار و بێده‌نگ بوونێكی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه و سلم ) بۆ ئوممه‌ته‌كه‌ی رێبازه و ده‌بێ له‌سه‌ری بڕۆن ، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین كه ئه‌وه‌ی نیگای خودایه بۆ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره نازداره جیاوازه له بۆچوونه مرۆییه‌كانی كه كاتی خۆی هاوه‌ڵانی به‌ڕێزی زانیویانه كه نیگا نیه و پرسیاریان له‌باره‌وه كردووه ، وه‌كو :
أ. له ئاشتی حوده‌یبیه‌دا كاتێ بێباوه‌ڕانی قوره‌یش زاراوه‌ی پێغه‌مبه‌ریان كوژانده‌وه و گوتیان ئێمه دان نانێین به‌وه‌دا ، پێغه‌مبه‌ری خوا بۆ خۆی ده‌سته‌واژه‌كه‌ی كوژانده‌وه ، ئه‌گه‌ر فه‌رمایشتی یه‌كه‌می نیگا بوایه ، هه‌رگیز نه‌یده‌توانی بیكوژێنێته‌وه ، دیاره رایه‌كی خۆی بووه و كه زانیویه‌تی له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا بۆ رێكه‌وتنه‌كه وا باشتره بیكوژێنێته‌وه ، ئه‌و كاره‌ی كردووه .
ب. له مه‌سه‌له‌ی نێرومێی دارخورمادا بۆ خۆی رای یه‌كه‌می خۆی لادا و فه‌رمووی ( أنتم أعلم بأمور دنیاكم ) . ئه‌وه كاروباری كشتوكاڵیه و شتێكی گرنگی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بوو تا له‌لای خواوه نیگای بۆ بێت .
ج. له جه‌نگی به‌دردا كاتێ پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا فه‌رمانیدا بارگه‌ی فه‌رمانده‌ییان له خواره‌وه هه‌ڵده‌ن ، یه‌كێك له هاوه‌ڵان فه‌رمووی : ئایا ئه‌مه نیگایه یا فێڵی جه‌نگه ، فه‌رمووی دووه‌میانه ، ئه‌ویش فه‌رمووی ده‌ی كه‌واته ده‌بێ بچینه سه‌رچاوه‌ی ئاوی به‌در و ئه‌م بیرانه پڕ بكه‌ینه‌وه ، هه‌رواشیان كرد ، كه‌واته ئه‌وه‌ش نیگا نه‌بووه ، ئه‌گینا هه‌رگیز په‌شیمان نه‌ده‌بووه‌وه چونكه خوا رێگه‌ی پێ نادات .
سه‌باره‌ت به ماده یاساییه‌كانی ده‌ستووری مه‌دینه ، بریتین له ده‌قی ده‌ستووریی ، واته باسی پابه‌ندبوونی پێكهاته‌كانی مه‌دینه‌یه به ده‌ستووره‌وه ، كه جوله‌كه و بێباوهڕانیشی گرتۆته‌وه ، له‌به‌ر ئه‌وه نابێ پڕ بكرێت له ئایه‌ت و فه‌رمووده‌ی عه‌قیده‌یی ، به‌ڵكو گیانی پێكه‌وه ژیانی ئاشتیخوازانه‌ی داكۆكیی لێ كردووه كه ئیسلام داوای ده‌كات . هه‌ر ئه‌وه‌شه وای كردووه له پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) سه‌باره‌ت به په‌یمانی فزوول ( حلف الفضول ) بفه‌رموێت : ئێستاش بۆ په‌یمانێكی له‌و شێوه‌یه داوام لێ بكه‌ن ئاماده‌م .
3. زمانی ئامۆژگاریی ( موعڤه ) بۆ هاندانی خه‌ڵكه بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی چاكه و پێدانی هۆشیاریی ئیمانیی به خه‌ڵك ، به‌ڵام زمانی ده‌ستوور داڕشتنی ماده‌ی یاساییه كه دادگه‌ریی بچه‌سپێنێت ، ده‌كرێ له ماده‌ی یاساییدا گیانی دادگه‌ریی ئیسلام له ماده‌كاندا ره‌نگبداته‌وه ، به‌ڵام پێویست ناكات له په‌نای ماده‌كاندا ئایه‌ت و فه‌رمووده بنوسرێت ، ئه‌وه‌تا دادوگه‌شه‌پێدان چه‌ندین قۆناغی باشی له دادگه‌ریی ئیسلام له وڵاتی توركیادا چه‌سپاندووه به چاكسازیی ده‌ستووریی ، به‌ڵام به‌ڵگه‌شی نه‌داوه‌ته ده‌ست نه‌یاره‌كانی كه هه‌روه‌كو به‌هاری عه‌ره‌بی خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا له دژیان بوه‌ستن و تهجروبهكهیان له سه‌ره‌تادا له خاك و خوێندا بگه‌وزێنن !!
4. كاتێ به‌ڕێزت ره‌خنه له‌وه ده‌گریت كه به‌نده نوسیومه " هیچ ئاماژه‌یه‌كی دینیی تێدا نیه " ، ده‌ڵێیت ده‌بێ راست بكرێته‌وه كه بنوسرێت " وتاری ئاینی ئیسلامیی تیادا نه‌بووه " . كه ده‌ڵێم ئاماژه‌ی دینی هه‌مان گوتاری ئاینیه ، پێم سه‌یره وتاره‌كه راست تر بێت له ئاماژه‌كه . ئینجا ره‌خنه ده‌گریت له‌وه‌ی كه داوام كردووه زمانی ئامۆژگاریی له زمانی كاری سیاسیی جیابكرێته‌وه . با نمونه‌یه‌ك باس بكه‌ین ، ئه‌بو زه‌ڕی غه‌فاریی به چواره‌م یا پێنجه‌م كه‌س ده‌ژمێردرێت كه موسوڵمان بووه ، فه‌زڵی ئه‌م هاوه‌ڵه ئێجگار زۆره ، زۆر ئازا و دلێر بووه ، پێغه‌مبه‌ری خوا له حه‌قی ئه‌ودا فه‌رموویه‌تی : ئه‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێت سه‌یری زوهدی عیسای كوڕی مه‌ریه‌م بكات با سه‌یری ئه‌بو زه‌ڕ بكات . خۆ له ئامۆژگاریی و عه‌قیده و بانگخوازیدا نمونه بوو ، به‌ڵام كاتێ داوای ئیماره‌تی له پێغه‌مبه‌ر كرد ، ئه‌و پێشه‌وایه فه‌رمووی :" يَا أَبَا ذَرَ إنّكَ ضَعِيفٌ وَإنّهَا أَمَانَةٌ، وَإنّهَا يَوْمَ الْقِيَامَةِ خِزْيٌ وَنَدَامَةٌ، إلاّ مَنْ أَخَذَهَا بِحَقّهَا وَأَدّى الّذِي عَلَيْهِ فِيهَا " . ئه‌و بێهێزییه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر ئاماژه‌ی پێدا بێهێزیی بوو له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن‌دا ، ئه‌گینا له بانگخوازیدا هاوڕێی كه‌م بوو !!
5. برای خۆم من نه‌مگوتووه ئیسلام له سیاسه‌ت دوور بخرێته‌وه ، به‌ڵكو گوتوومه : نان بۆ نانه‌وا و گۆشت بۆ قه‌ساب " ، ناكرێ ئێمه كاروباری یاسایی په‌رله‌مان بده‌ینه ده‌ست كه‌سێك پسپۆڕه له بانگخوازیدا و به‌ڵگه‌نامه‌ی زانستیی ئاماژه به‌وه ده‌دات ، به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌و كه‌سه خاوه‌نی به‌ڵگه‌نامه‌ی ئه‌و بواره بێت . لیژنه په‌رله‌مانیه‌كان و وه‌زاره‌ته‌كان كه‌سی پسپۆڕ و شاره‌زایان ده‌وێت و هه‌روه‌كو ئاماژه‌شمان پێدا ، پێنه‌دانی ده‌سه‌ڵات به ئه‌بوزه‌ڕ له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بووه نه‌ك شتی تر .
6. ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مه‌به‌ستی ناردنی ئیسلام له لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه ، كه زانایان كورتیان كردۆته‌وه له چه‌ند زاراوه‌یه‌كدا به‌م شێوه‌یه : مه‌به‌سته‌كانی شه‌ریعه‌ت بریتیه له پاراستنی ئاین ( ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین له‌م بابه‌ته‌دا پارستنهكه به ته‌نیا ئیسلام ناگرێته‌وه هه‌روه‌كو له ده‌قی قورئان و سوننهتیشدا هاتووه ) پاراستنی كه‌س و عه‌قڵ و نه‌ژاد و ماڵ و دارایی مرۆڤه‌كان . ئێمه ده‌بێ خۆمان له قۆناغی گوفتار رزگار بكه‌ین و بچینه قۆناغی كردار ، خوای گه‌وره ئه‌وه‌مان لێ داوا ده‌كات : " یا أیها الژین امنوا لم تقولون ما‌لا تفعلون ، كبر مقتا عند الله أن تقولوا ما‌لا تفعلون " ، یا ده‌فه‌رموێت " و قل اعملوا فسیری الله عملكم " ، یا سه‌باره‌ت به مردن و ژین ده‌فه‌رموێت " الذی خلق الموت و الحیاه لیبلوكم أیكم أحسن عملا " ، نه‌یفه‌رمووه " أیكم أحسن قولا " .
ده‌بێ ئه‌وه بزانین زمانی ئامۆژگاریی زیاتر بۆ كه‌سانی ئیمانداره ، به‌ڵام ده‌ستوور و یاساكان بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی ناو كۆمه‌ڵن ، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێ زمانه‌كه‌ی وه‌كو زمانی ده‌ستووری مه‌دینه بێت ، زۆربه‌ی زانا هاوچه‌رخه موسوڵمانه‌كانیش جیاوازییه‌ك نابینن له ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی و بنه‌ماكانی ئیسلامدا ، هه‌روه‌كو كاتی خۆیشی ئیمامی عومه‌ر سوودی له دیوانه‌كانی فارس وه‌رگرت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات ، گرنگ چاودێریی وردی كاربه‌ده‌ستان بوو ، ئه‌وه بوو ئه‌و قانونمهندیی و چاودێرییه له‌دوای ئه‌و كز ده‌بێت و ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی فیتنه‌چیه‌كان .
ئه‌مڕۆش خۆرئاواییه‌كان موسوڵمان نین ، به‌ڵام به قانونمه‌ند كردنی ژیانیان تا راده‌یه‌كی باش دادگه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تییان هێناوهتهدیی ، چونكه كارێكیان كردووه كه هه‌موان له‌به‌رده‌می یاسادا به یه‌كسانیی راده‌وه‌ستن !!
هیواخوازم دادگه‌ریی ئیسلام به كرده‌وه بسه‌لمێنین و گیانی ئیسلام بگوێزینه‌وه بۆ كرداره‌كانمان و كاتێ ده‌چینه ناوه‌ندی بریاردانیشهوه به كردارمان ئیسلام نیشانی خه‌ڵك بده‌ین ، چونكه ئه‌وه‌ی گیانی ئیسلام ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌ر شانۆی ژیان كرده‌وه‌یه ، نه‌ك گوفتاری بێ كردار .