04/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
دادگای تاوانه‌كانی میسر دادگایی كردنی محه‌مه‌د مورسی دواخست
دادگای تاوانه‌كانی میسر بریاریدا دادگایی كردنی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی له‌سه‌ركار لابراوی میسر و 14 تۆمه‌تباری دیكه كه زۆربه‌یان له سه‌ركرده بالاَكانی رێكخراوی ئیخوان موسلیمین بوون بۆ 8ی كانوونی دووه‌می ساڵی ئاینده دواخست.
ده‌سه‌لاَتدارانی میسر بریاریاندا كه سه‌رۆك مورسی بۆ بورجی عه‌ره‌ب له ئه‌سكه‌نده‌رییه‌و 14 كه‌سه‌كه‌ی دیكه بۆ زیندانی ته‌ره له قاهیره بگوازرێنه‌وه.
له‌كاتی ده‌ستپێكردنی دادگاییه‌كه‌ی ئه‌مرۆدا سه‌رۆك مورسی رایگه‌یاند كه ئه‌و سه‌رۆكی شه‌رعی میسره‌و داوای له دادگا كرد كه كۆتایی به‌و گاڵته‌جارییه بهێنێت.
دادگا داوای له سه‌رۆك مورسی كرد كه جلی زیندانی له‌به‌ر بكات به‌لاَم ره‌تی كرده‌وه هه‌ربۆیه ئه‌حمه‌د سه‌بری سه‌رۆكی داداگا بریاری دواخستنی دادگاییه‌كه‌ی‌یدا.
هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی دادگاییه‌كه لایه‌نگرانی ئیخوان له قاهیره‌و ئه‌سكه‌نده‌ریه خۆپیشاندانیان كرد‌و له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان رووبه‌روو بوونه‌وه.