04/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مالكی: موقته‌دا سه‌در زانیاری هه‌ڵه‌ی له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌م بۆ واشنتۆن بلاَوكردۆتهوه.
نوسینگه‌ی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ره‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی موقته‌دا سه‌در كرد، كه ره‌خنه‌ی له‌سه‌ردانه‌كه‌ی مالكی گرتووه بۆ واشنتۆن
له‌به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینگه‌ی مالیكی‌دا هاتووه كه موقته‌دا سه‌ردر رایگه‌یاندووه كه سه‌ردانه‌كه‌ی مالكی بۆ سواڵكردن بووه بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌ك و ملیۆنان دۆلار تێچووی سه‌ردانه‌كه‌ی بووه‌و بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌شی مۆڵه‌تی له پارله‌مان وه‌رنه‌گرتووه.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و لێدوانه‌ی سه‌در له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه ئه‌و سه‌ردانانه‌ی له‌چوارچێوه‌ی به‌رپرسیارێتی سه‌رۆكی حكومهتدایهو ده‌ستوریش رێگری لێناكات و پێویستی به‌وه نییه مۆڵه‌ت له‌كه‌س وه‌ربگرێت و عێراق پێویستی به ده‌ستپانكردنه‌وه نییه بۆ چه‌ك و مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌و(مالكی) پاراستنی گه‌لی عێراقه.
شایه‌نی باسه گوێنه‌گرتن بۆ مه‌رجه‌عه‌كانی شیعه‌و خراپی دۆخی ئه‌منی مالكی رووبه‌رووی ره‌خنه‌ی توند كردووه‌ته‌وه