04/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
تەرمی دەیان كرێكار لە نیجریا دۆزرایەوە
یارمەتیدەران لە نیجریا تەرمی 87 كەسیان دۆزیەوە كە پاش ئەوەی تۆتۆمبیلەكەیان لە دەشتێك تووشی كێشە هاتبوو، بە هۆی توونیەتیەوە گیانیان لەدەستدابوو.
مستەفا ئەلحەسەن یەكێك لە یارمەتیدەران رایگەیاند، تەرمی قوربانیان زۆرتر ژنو منداڵ بوون كە شتێكی ئەوتۆشیان لێ نەمابووەوەو ببوونە خۆراكی لاشخۆرەكان.
بە وتەی ناوبراو یەكێك لەو ئۆتۆمبیلانە پاش رۆیشتنی لە شاری ئارلیت لە باكووری نیجریە تووشی كێشە هاتووەو ئۆتۆمبیلێكی دیكەش كە بۆ یارمەتی گەیاندنی رۆیشتووە هەر تووشی كێشە بووەو لەو دەشتەدا ماونەتەوە.
رۆژی دووشەممەی رابردوو راپۆرتێك بڵاو كرایەوە كە تەرمی پێنج كەس دۆزراوەتەوەو 35 كەسی دیكەش چارەنووسیان نادیارە. پێدەچێت ئەو كەسانە كرێكارانی پەنابەر بوون كە هاوڕێ لەگەڵ بنەماڵەكانیان بە مەبەستی كاركردن لە وڵاتانی ئوروپایی ویستوویانە لەو دەشتەوە تێپەڕن.
شایانی باسە، نیجریا یەكێك لە رێگە سەرەكیەكانی كرێكارانی پەنابەری وڵاتانی ئەفریقای ناوەندیی بۆ گەیشتن بە ئوروپایە، بەڵام زۆربەی پەنابەران لە وڵاتانی ئەفریقای باكوور نیشتەجێ دەبن.
ك.ر