04/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ژنێكی دیكەش لە ئێران ئێعدامكرا
میترا شەهنەوازی ئەو ژنەی كە لە كاتی بەرگریكردن لە خۆی لە بەرانبەر دەستدرێژیی مەئمورێكی هێزی ئینتزامیی كۆماری ئیسلامیی بۆسەر خۆی، مەئموورەكەی كوشتبوو، سەرلەبەیانی رۆژى چوارشەممە رابردوو لە سێدارەدرا.
یەكێك لە بەندكراوانی زیندانی رەجایی شاری كەرەج رایگەیاندبوو، كاتژمێر 6ی سەرلەبەیانی چوارشەممە بە هۆی دەنگو هەرای میترا شەهنەوازی لە خەو راچڵەكانو دواتر ئاگاداربوون كە ناوبراو ئێعدامكراوە.
سەرچاوەیەكی دیكە ئاماژەی بەوەكردووە، میترا شەهنەوازی تووشی نەخۆشی بووەو ئێمە پێمانوانەبوو كە لەم كاتەدا ناوبراو ئێعدام دەكات.
ناوبراو 11 پێش بە هۆی كوشتنی مەئمورێكی هێزی ئینتزامی كە دەیویست دەستدرێژیی بكاتە سەر، تووشی ئەو رووداوە هاتوو حوكمی ئێعدامی بەسەردا سەپا.
ك.ر