03/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕەخنەیەك بۆ کاك شوان هەورامی !
پێشەکی دەمەوێت ڕەخنەکە پێشبخەم و لەکۆتایشدا دەست خۆشیت ئاراستەبکەم، وڕای خۆم دەربڕم لەسەر بابەتەکەت .
ڕەخنەکەم : لەبەشی دووەمدا کاتێك باسی ڕیفۆرمکردنەوەی حیزبە ئیسلامیەکان دەکەیت، نوسیوتە : [ ئێمه كه سهیری دهستووری مهدینه دهكهین كه دهستوورێكه بۆ ئیدارهی شاری مهدینه ( كه ئهو كاته جولهكه و بێباوهڕانیشی تێدا بووه ) ههمووی مادهی دهستوورییه و ئامۆژگاریی دینیی نیه ، ]
لێرەدا دەبێت ئاگامان لەوەبێت کە شتێك کە پێغەمبەری خوا کردبێتی و وتبێتی، سوننەتێكە لە پێغەمبەرەوە بۆ ئومەتەکەی، ئەوە هەڵەیە کاتێك دەڵێیت [ههمووی مادهی دهستوورییه و ئامۆژگاریی دینیی نیه ] جا ئەگەر کردارو ڕەفتارو ووتاری پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم دینی نەبێت دەبێت دین خۆی چیبێت ؟ ئەی چی لەو فەرمودەیەی خوای گەورە بکەین کە دەفەرموێت : { فنزه الله [ سبحانه وتعالى ] رسوله وشرعه عن مشابهة أهل الضلال كالنصارى وطرائق اليهود ، وعن علم الشيء وكتمانه والعمل بخلافه ، بل هو صلوات الله وسلامه عليه ، وما بعثه الله به من الشرع العظيم في غاية الاستقامة والاعتدال والسداد ; ولهذا قال : ( وما ينطق عن الهوى ) أي : ما يقول قولا عن هوى وغرض ، ( إن هو إلا وحي يوحى ) أي : إنما يقول ما أمر به ، يبلغه إلى الناس كاملا موفرا من غير زيادة ولا نقصان ، كما رواه الإمام أحمد . } تفسیر ابن الکثیر
واتا: خوای گەورە پێغەمبەری و شرعەکەی پاك ڕاگرتوە لە هەموو چاولێکەریەکی گومڕایان لە خاچ پەرست و ڕێگاکانی یەهود، و لەوزانستانەی کە دەیزانێت و بیشارێتەوەو کردەوەی پێچەوانەی زانستەکەیبێت، پاك و بێگەردی پێغەمبەری دەربڕیوە، بەڵکو پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم ئەو شەرعەی کە بۆی دیاریکردوەو بۆی ناردوە بەهەموو مانایەکیەوە چەسپاندویەتی و دادوەربوە لە کاروکردەوەکانیشدا پێکاویەتی هەربۆیە فەرمویەتی ( وما ینطق عن الهوی ٣ ان هو الا وحي یوحی ٤ ) واتا : هیچ شتێك لە هەواو هەوەسی خۆیەوەناڵێت، بەڵکو ئەوەی کە دەیڵێت خوای گەورە فەرمانی پێکردوە کە بیڵێت، ئەوەی کە پێی وتراوە ئەوەدەگەیەنێت بەخەڵکی بەبێ هیچ زیادو کەمێك .
کەواتە کاتێك کە پێغەمبەری خوا وتەیەك لە هەواووهەوەسی خۆیەوەنەڵێت کردەوەیەکیش ناکات ئەگەر فەرمانی خوای لەسەرنەبێت و ئەوەشمان تێدەگەیەنێت کە پەیمانەکەی شاراری مەدینە لە گەڵ جولەکەو دیانەکاندا هەواووهەوەسی خۆی نیەو نەبوە، ئەگەرچی وەکو جەنابت دەڵێیت[ ئامۆژگاری دینی نیە ] ئەوە هەڵەیەکی گەورەیە هیوادارم بەڕەخنەیەك لێێمان وەربگریت و بۆچونەکانت ڕاست بکەیتەوە لەوخاڵەدا کە هەڵەیە .
پاراستنی بەرژەوەندی هەموو خەڵکی تەنها لە دینی ئیسلامدا هەیەو پێغەمبەریش پێشەوای ئومەتی ئیسلامی یەو کاتێك کە نوسیویەتی بەکردەوە ئامۆژگاری ئاینی سەلماندوە نەك وەکو جەنابت دووبارەت کردۆتەوە لە چەند دێڕێکی پاش ئەوەدا کە دەڵێیت : [ بهڵام له پاراستنیدا بهرژهوهندیی ههموو خهڵكی تێدایه ، كه ئامانجی ئیسلام و داخوازیی پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) یش بووه ، ههر خۆیشی نوسیویهتی و هیچ ئاماژهیهكی دینیشی تێدا نیه ،] بەڵام بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەت دەشێت بنوسیت ووتاری ئاینی ئیسلامی تیادانەبوە .
هەڵەیەکیت کە جەنابت کردوتە و دەڵێیت :[ بۆیه دهبێ حیزبه ئیسلامیهكان زمانی مهوعیزه له زمانی كاری سیاسیی و چهسپاندنی دادگهریی كۆمهڵایهتی جیابكهنهوه ] برای بەڕێزم ئەگەر زمانی مەوعیزە نەبێت چۆن کاری سیاسی و چەسپاندنی دادگەری کۆمەڵایەتی دروست دەبێت و بەباشێ دەڕوات ؟ ئەوەتا حیزبە عەلمانیەکان ئەوکارەیان بەکردەوە سەلماندوە و بۆیان نەهاتۆتە بەرهەم و خۆیشت ڕەخنەیان لێدەگریت و دادگەری کۆمەڵایەتیان بۆ نەچەسپاوە ! بەڵکو دەبێت زمانی مەوعیزە لە هەموو کاروکردەوە وتارو گوفتارێکدا بەکاربێت، ئەوکات دەتوانین یاسایەکی باش ودادگەرمان دەست بکەوێت، بەڵگەش بۆ ئەو قسەیەی من ئەوەیە کە پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم دەفەرموێت : { حدثني محمد بن بشار حدثنا محمد بن جعفر حدثنا شعبة عن فرات القزاز قال سمعت أبا حازم قال قاعدت أبا هريرة خمس سنين فسمعته يحدث عن النبي صلى الله عليه وسلم قال كانت بنو إسرائيل تسوسهم الأنبياء كلما هلك نبي خلفه نبي وإنه لا نبي بعدي وسيكون خلفاء فيكثرون قالوا فما تأمرنا قال فوا ببيعة الأول فالأول أعطوهم حقهم فإن الله سائلهم عما استرعاهم } سیاسەت و دادوەری کۆمەڵایەتی ئەگەر زمانی مەعیزەو ئاینی تیادانەبێت زۆر بەخراپە بەکار دەهێنرێت هەروەکو بەڵگەی زۆرمان لەبەرچاوە لە هەموو ووڵاتانی جیهاندا بەرجەستە دەکرێت، هەربۆیە هەموو پێغەمبەران سەلامی خوایان لەسەربێت سیاسەتیانکردوەو ئەو گەل و هۆزو خەڵکەی کە شوێنکەوتویان بونە بە سیاسەتی ئەوان بەڕێوە چونە و پێغەمبەری کۆتایش محمد صلی اللە علیەوسلم پێشەنگی هەمویانبوە لە هەموو کاروکردارێکدا .
هەندێك وردەکاریتیش هەن لە نوسینەکەتدا کە باشتروایە ڕاستربکرێتەوە بەڵام لێرەدا زۆر بە گرنگم نەزانی و خەڵکانێکیتریش هەن کە لەوانەیە ڕەخنەی خۆیان بگرن و بەڵگەی باشتربهێننەوە بۆ ڕاستکردنەوەی، بەڵام لێرەدا من ئەمانەم بەگرنگزانی کە ووڵامت بدەمەوەو هیوادارم ڕەخنەکەم بونیاتنەربێت نەك ڕوخێنەر و شکاندنەوە .
بەڵام بەگشتی بابەتەكەت شتێکی جوانەو دەستەکانیخۆشبێت و زۆرتر هەڵدەگرێت لەوەی کە نوسیوتن، بەڵام بەکورتی کۆتایت پێهێناوەو دەستخۆشیت لێدەکەم و ئەوەندەش ماوە بڵێم باشتروابوو کە ڕەخنەکانت زیاتر ئاراستەی حیزبە ئیسلامیەکان بکەیت و ڕەخنەی توندتریان لێبگریت، چونکە وەکو زانراوە خۆیشت باگراوندێکی ئیسلامیت پێوەیەو هەندێك لەهەڵەکانیانت بخستایەتە بەرچاو، ئەگەر خوای گەورە تەمەنبدات ئێمەش هەوڵدەدەین کە بابەتەکەت دەوڵەمەندتربکەین و شتی زیاتر لەسەریان بنوسین بۆ ڕێکخستنەوەی حیزبەکان و خۆیەکلایکردنەوەیان بۆ ڕێبازێکی دیاریکراو چی عەلمانی یان ئیسلامی باشطروایە کە یەکلابن و دەستی خۆیان کەشف بکەن .
کۆتایش هیوادارم کە خەڵکانێكیتریش بەشداریبکەن لە ڕەخنەگرتن و ڕاستکردنەوەی هەڵەکان ئەگەر هەڵەی هەرکەسێك بێت ، والسلام .