03/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سیستانی : میلیشیایشیعه‌كان بەئارەزووی خۆیان كه‌وتونه‌ته گیانی سونه‌كان
عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی باڵای شیعەكان رایگه‌یاندوه كه چه‌ند هەڵسوكەوتێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆنی تایەفەگه‌ری لێ دێت و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سونه‌كانه‌وه به‌دوادادێت .
رۆژنامەی سیاسەی كوەیتی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكردۆته‌وه : عه‌لی سیستانی گەورە مەرجەعی باڵای شیعەكان له شاری نه‌جه‌ف رای وایه كه مالكی چه‌ند هه‌ڵسوكه‌وتێكی تایه‌فه‌گه‌ریانه ئه‌نجام ده‌دات و به‌هۆیه‌وه چه‌ند میلیشیایه‌كی شیعه‌كان وا له لێدوانه تونده‌كانی مالكی ده‌گه‌ن كه روبه‌روی سونه‌كان ببنه‌وه .
سیستانی پێشی وایه كه ئه‌و گروپه میلیشیایانه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق بەئارەزووی خۆیان كه‌وتونه‌ته گیانی سونه‌كان ، ئه‌م سیاسه‌ته‌ی مالكیش هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی كه سونه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه پشتیوانی له چه‌كداره‌كانی قاعیده بكه‌ن .
رۆژنامه‌كه كه له‌زاری سه‌ركرده‌یه‌كی ره‌وتی سه‌دره‌وه بڵاویكردۆته‌وه ئه‌وه‌شی خستۆته روو : چه‌ندین جار له‌لایه‌ن سیستانیه‌وه هۆشداری دراوه‌ته مالكی له‌به‌رامبه‌ر به‌شێك له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ، به‌ڵام ئه‌و هۆشداریانه له‌لایه‌ن مالكیه‌وه پشتگوێخراوه .
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه: مالكی ئاماده‌نیه گوێ له ئامۆژگاریه‌كانی سیستانی بگرێت ، وه كەسایەتیە نزیكەكانی سیستانی سەرسوڕمانی خۆیان پیشانداوە لەبەرامبەر هەڵوێستی مالیكی لەبەرامبەر مەرجەعی باڵای شیعە ، چونكه زۆربەی كات پرس و راوێژ بە سەركردەكانی ئێران دەكات و لەلایەن كەسایەتیە ئاینیەكانی ئەو وڵاتەوە ئاراستە دەكرێن