03/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مسته‌فا كاراسو : تێناگات بۆچی پارتی تا ئه‌و ڕاده‌یه كێشه دروست ده‌كات
ئه‌ندامێكی كۆما جڤاكی كوردستان رایگه‌یاند: هه‌ڵویسته سیاسییه‌كانی پارتی دیموكراتی كورستان له‌لایه‌ن هیچ كوردێكه‌وه قبوڵ ناكرێت و تێناگات بۆچی پارتی كێشه دروست ده‌كات.
"مسته‌فا كاراسو" ئه‌ندامێكی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جفاكی كوردستان"كه‌جه‌كه"رایگه‌یاند: تێناگات بۆچی پارتی تا ئه‌و ڕاده‌یه كێشه دروست ده‌كات، بۆ هه‌ڵویستی ڕێگریكردن له "ساڵح موسلیم"جگه له پارتی هه‌موو كوردانی "خۆرئاوا و خۆرهه‌ڵات و باشوور و باكور" ئه‌و سیاسه‌ته‌یان به‌ڕاست نه‌زانیوه.
وتیشی: نابێت به چاوی به‌رژه‌وه‌ندی له خۆرئاوای كوردستان بڕوانن، بڵكو پێویسته هه‌ڵویستی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت.
باسی له‌وه‌شكرد: پارتی ده‌یه‌وێت به هه‌ڕه‌شكردن له "په‌یه‌ده" و شۆرشی خۆرئاوای كوردستان قورسایی خۆی دروست بكات، ده‌بێت پارتی هه‌ندێك هۆشیارانه‌تر له‌به‌رامبه‌ر خۆرئاوای كوردستان سیاسه‌ت بكات.