به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، به تۆمه‌تی شكاندنی جامی ئۆتۆمبێل و دزینی ده‌شبوول له هه‌ولێر، دوو تۆمه‌تباریان قۆڵبه‌ست كردووه كه دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه.
ڕائید كاروان عه‌بدولكه‌ریم گوته‌بێژی فه‌رمیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، دوای سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ند دیارده‌یه‌كی دزی له شاری هه‌ولێر، نووسینگه‌ی باشووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وردی ئه‌نجام دا و دوو تۆمه‌تباریان به ناوه‌كانی (ه.ا.ح) له‌دایكبووی (1994) و (م.ر.ن) له‌دایكبووی (1995) ده‌ستگیر كرد.
ڕائید كاروان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا، تۆمه‌تباران دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه كه به دوای ئۆتۆمبێلی جۆری بیكاشۆی تایبه‌تدا گه‌ڕاون، پاشان جامی ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌شكاند، دهشبوولیان ده‌كرده‌وه و گێًچهكهیان (زینۆن) ده‌دزی، دواتر به بڕه پاره‌یه‌ك ده‌یانفرۆشته‌وه.
گوته‌بێژه‌كه‌ی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، ئه‌وه‌شی خسته ڕوو كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه كرایه‌وه و خرایه به‌رده‌ستی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه و ئه‌ویش بڕیاری دا به به‌ندكردنیان به پێی مادده‌ی (446) له یاسای سزادان.
ڕائید كاروان عه‌بدولكه‌رم هه‌روه‌ها ڕوونیشی كرده‌وه، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردووش هێزه‌كانی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان تۆڕێكی دزیكردنیان ئاشكرا كردووه و كۆمه‌ڵێك تاوانبار كه به دزیكردن تۆمه‌تبارن، ده‌ستگیر كراون و لێكۆڵینه‌وه‌ش له تاوانه‌كان به‌رده‌وامه.
ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر
[email protected]
ئومێد پشده‌ری
07504302755