03/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان هه‌یه‌و پارتیش هۆشداری دا
ئه‌گه‌ر هه‌یه به‌هۆی قسه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فای رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، خۆپیشاندان ئه‌نجامبدرێت و پارتیش هۆشداریدا.
پاش ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند قبوڵی ناكه‌ن له‌وه زیاتر په‌راوێز بخرێن و هه‌ڵوێستیان ده‌بێت، پێشبینی ده‌كرێت خۆپیشاندان ئه‌نجامبدرێت و وته‌بێژی پارتیش له‌سلێمانی هۆشداری دا‌و رایگه‌یاند كه هیچ قبوڵ ناكه‌ن.
عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی وته‌بێژی پارتی له‌سلێمانی به بزاڤی رایگه‌یاند كه له‌و بروایه‌دا نین خه‌ڵك دوای قسه‌ی ئه‌وانه بكه‌وێت و ئه‌گه‌ریش حاڵه‌تی نائاسایی روبدات پارتی ئه‌وه قبوڵ ناكات.
بزاڤ بۆ وه‌رگرتنی رای گۆڕان له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان، په‌یوه‌ندیكرد به ئارام شێخ محه‌مه‌د به‌ڵام ئاماده‌ی وه‌ڵام دانه‌وه نه‌بوو.
هه‌روه‌ها بۆ وه‌رگرتنی رای سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم، په‌یوه‌ندیكرا سامی ئه‌رگوشی سكرتێری رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی حكومه‌ت، به‌ڵام ئه‌ویش ئاماده‌نه‌بوو وه‌ڵامبداته‌وه.
د.ع