01/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
پێش دروست بوونی هاوسه‌رگیری وه‌لاَمی ئه‌م پرسیارانه بده‌ره‌وه...!
و/له فارسیه‌وه: هه‌ردی ئه‌نوه‌ر
هه‌ر لاوێك چ_كوڕ بێ یان كچ_ حه‌ز ده‌كات له ژیانیدا هاوسه‌رگیری بكات به‌لاَم پێش ئه‌وه‌ی بچێته ژیانی هاوسه‌رییه‌وه پێویسته چه‌ند قوَناغێكی جیاواز ببڕێت.
پێش دروست بوونی هاوسه‌رگیری ئه‌م 25 پرسیاره له هاوسه‌ره‌كه‌ت بكه..!
1- ئایا ده‌ته‌وێ منداڵدار بیت؟ ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ چه‌ند دانه؟
2- ئه‌گه‌ر كاتێك دیاری كرا من یا توَ رازی بووین كه منداڵمان نه‌بێت، ئایا رازی ده‌بیت كه منداڵێك له منادڵپارێزان وه‌رگرین و گه‌وره‌ی كه‌ین؟
3- ئه‌گه‌ر له داهاتووه بووینه ساحێبی منداڵ ئاماده‌ی بیبه‌یته باخجه‌ی ساوایان؟
4- ئایا دایك ده‌بێت چاوپوَشی له ئیشه‌كانی خوَی بكات و ئاگاداری منداڵه‌كه‌ی بێت؟ به‌م جوَره كاروباری وه‌زعی كاروباری ژیانێكی پێكه‌وه‌ی ده‌گاته چی؟ ئایا پیاوی ماڵه‌كه توانای هه‌یه به ته‌نیای ماڵه‌كه به‌ڕێوه به‌ڕێت؟
5- روَژه پشووه‌كان چوَن به‌سه‌ر به‌رین؟ ئایا به‌رنامه‌ی روَژه پشووه‌كان دوو نه‌فری بچینه ده‌ره‌وه یان له‌گه‌ڵ خزم و كه‌سه‌كانمان؟
6- كاتێك كه ده‌مه ده‌مان ده‌بێت چ كاردانه‌وه‌ییه‌كت ده‌بێت؟ ئایا توڕ ده‌بێت؟ له كاتی توڕه بوون چ كاردانه‌وه‌ییه‌ك له خوَتا به‌دی ده‌كه‌ی؟
7- رای توَ سه‌باره‌ت به لێپرسراوێتی ژیان چییه؟ كاتێك كه خیانه‌ت له لایه‌ن توَوه بێت یان من چ كاردانه‌وه‌ییه‌كت ده‌بێت؟
8- ده‌رباره‌ی منداڵه‌كان چ هه‌ڵس و كه‌وتێك و عورف و عاده‌تێكت له نه‌زه‌رایا؟
9- بیروبوَچونی ئایینی توَ چوَنه؟
10- رای توَ سه‌باره‌ت به هاوسه‌رگیری چییه؟
11- سه‌باره‌ت به بوونی دارایی(مالی) رات چییه؟ پاره‌ی هه‌ركامێكمان چوَن سه‌رف كه‌ین؟
12- سه‌رف كردنی ژیان له‌سه‌ر چ بنه‌ماییه‌ك دامه‌زرێ؟ سه‌رچاوه‌ی دارایمان له‌كوێ یه و ئایا به‌شی ژیانمان ده‌كات؟ ئایا به‌شی كوَكردنه‌وه ده‌كات؟
13- 2 ساڵ، 5 ساڵ، 10 ساڵ، 20 ساڵی داهاتووت چوَن ده‌بینی؟
14- كاتی هه‌ستان له خه‌وت و كاروبارت چوَنه؟ به‌یانیان زوو هه‌ڵده‌ستی؟ ئایا عاده‌تت كردوه شه‌وان تا دره‌نگ نه‌خه‌وی؟
15- چ كه‌سێك كڕیاری تێشت لێنان و پاككردنه‌وه‌ی ماڵه‌وه‌یه؟ ئایا له‌م رووه یارمه‌تی ده‌ده‌ی؟
16- عاده‌تی سه‌رف كردنی پاره له توَوه چوَنه؟ هه‌ر مانگێك چه‌ند پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ی؟
17- ئایا له خێزانی ئێوه كه‌س هه‌یه نه‌خوَشی ده‌روونی هه‌بێت؟
18- سه‌باره‌ت به ئه‌م هوَكارانه‌ی خواره‌وه ئامانجی دوور‌و درێژی توَ چوَنه: ئیش، منداڵه‌كان، وه هه‌ر جوَره په‌یوه‌ندییه‌ك كه په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه هه‌یه؟
19- له كوێ ده‌ژین؟ شوێنی نیشته‌جێ بوون و ماڵه‌كه‌مان به چ مه‌رجێكه؟
20- شوێنی نیشته‌جێ بوونمان له چ شارێكه؟ ئایا ئه‌م شاره گوَڕانكاری به‌سه‌را دێت؟
21- ئایا ئیشه‌كه‌ت به‌جوَرێكه هه‌ر ده‌بێت شه‌وان ئیش بكه‌یت؟
22- ئایا بوَ هاوسه‌ری رابدووت سنورێكت له مێشكا هه‌یه؟
23- كاتێك قه‌له‌ق ده‌بی؟ ناڕه‌حه‌تی یان تووشی تێكگیرانی بیركردنه‌وه ده‌بێت؟ باشترین شێواز بوَ یارمه‌تیت چییه؟
24- ئه‌گه‌ر له هاوسه‌رگیریا كێشه‌یه‌ك بێته پێش تا چه‌ند ده توانی ئارام بگری و كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ی؟ ئایا پرسیارێكتان له مێشكا هه‌یه كه ئه‌گه‌ر له پێشكه‌وه ژیانا ده‌ركه‌وت، به‌ڕای ئێوه شایه‌نی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه؟
25- پێنج رێگای بچوك كه هه‌ر روَژێك ده‌توانن به هاوسه‌ره‌كتان بڵێن و نیشانی بده‌ی كه هاوسه‌ره‌كی خوَت خوَش ده‌وێت( هه‌ڵبه‌ت بێ ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ت داوا بكات) چییه؟ وه‌لاَمی هه‌ندێ له پرسیاره‌كان كاتێكی زوَری ده‌وێت. وه‌لاَمی ئه‌م پرسیارانه باشتره هه‌ردووكتان كات دابنیێن. رێ ی نه‌ده‌ی كه وه‌لاَمی پرسیارێك ببێته هوَی رێكگرتن له پرسیاره‌كانی تر. ئه‌گه‌ر وه‌لاَمی پرسیارێك پێویستی به كاتی زیاتر هه‌بوو، واز له‌وه بێنه‌و بچوَ لای پرسیارێكی تر. له بیرتان بێت كه باشترین هاوسه‌رگیرییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماییه‌كی پته‌و و دامه‌زراو راوه‌ستاون.!
سه‌رچاوه/ http://aftabu.com/1389/10/15/soal-ezdevaj.html