01/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
پێنج خوشك بە چەقۆ هەوڵی كوشتنی باوكیان دەدەن
ئەو حاڵەتە دەروونییەی كە 5 خوشك تێیدا ژیاون بەهۆی لێكجیابوونەوەی دایك و باوكیان بووەتە هۆی ئەوەی هەر پێنج خوشك پێكەوە بە چەقۆ هەوڵی كوشتنی باوكیان بدەن.
ئەو پێنج خوشكە كە خەڵكی وڵاتی سعودییەن و باوكیان دایكیانی تەڵاق داوەو دواتریش ژنێكی دیكەی هێناوە و ماڵێكی دیكەی داناوە، دواتر بە هەمانشێوە دایكەكەش مێردێكی دیكەی كردووەتەوە، بۆیە كچەكان بێكەس ماونەتەوە لە خانوویەكی كرێدا بۆ ماوەی چەند ساڵێك ژیاون.
بەهۆی ئەوەی رێگای چوونەدەرەوەیان لێگیراوە و هیچ داواكارییەكیشیان لەلایەن باوكیانەوە بۆ جێبەجێ نەكراوە هەوڵیان داوە بە چەقۆ باوكیان بكوژن.
دوای ئەو هەوڵەشیان كچەكان گوێزراونەتەوە بۆ بەشی پۆلیس و دانیان بە كارەكەیاندا ناوەو گوتووشیانە ئەم كارەیان بۆ ئەوە كردووە تاوەكو كۆتایی بە ئازارەكانیان بهێنن بەدەست باوكیانەوە.
ئەم كچانە داوای كەمترین بڕی پارەیان كردووە تاوەكو بە شێوەیەكی سەربەرزانە پێی بژین و سەرچاوە پزیشكییەكانیش رایانگەیاندووە كچەكان بەهۆی تێكچوونی باری دەروونیانەوە لەنێوان خۆشیان لێیان بووە بەشەڕ و دووشیان چەقۆیان بەركەوتووە و ئێستاش لەژێر چاودێری پزیشكیدان.