01/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیسلامی داماو
قورئان بەحەقە دەقێکی ئیسلام خواردنەوەی مەشرووبی پێویست کردایە،
سەرخۆشەکانی ئێستا ئەیانکرت بەتەپڵ لێدان و ئەیانوت توخوا ئیسلام دینە
ئەیەوێت سەرخۆشمان بکات، خوا عەلیمە لەئیسلامدا رۆژێک دیاریبکرایە بۆ
حەرامکردنی سەربرین و قوربانیکردن، خەمخۆرەکانی ئێستای ئاژەلان ئەیانکرد
بەهەراو ئەیانوت ئیسلام دینێکی دواکەوتووەو نایەڵێت بەدلی خۆمان گۆشت
بخۆین، بەعەزەمەتی خوا ئیسلام رێی بەجێندەر بدایە هەموو
رۆژێک موزاهەرە ئەکراو ئەیانوت نا بۆ دینی دواکەوتویی ئیسلام، بەزات و
سیفاتی خوا ئەگەر ئیسلام رێی بدایە بەو جۆرەی ئێستا ئافرەت تەنها لیباسێک
بپۆشێت و بۆیان هەبێت لەگەڵ چەندەها پیاو جوت ببن، ئەیانوت هەی لەو ژیانە
ئاژەڵییەی ئیسلام دابینیکردووە، کوورە بەناوی خوا لە ئیسلامدا مارەکردن
نەبووایەو هەرکەسەو بۆخۆی و بەدڵی خۆی لەگەڵ ئەم و ئەو رایبواردایە وەک
ئەوەی ئێستا لەئەوروپا هەیە، ئەیانوت ئەم ئیسلامە رەواج بە بێ شەرەفی ئەدات
و قبوڵی ناکەین خوشک و دایکمان ئاوای لێبێت.
دەبڵێن وانییە؟؟؟؟
کۆمنتیکی جوانی فەیسبوکی دلێر عەبدوڵا